پارتی دیموکراسی (تورکیا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پارتی دیموکراسی
Demokrasi Partisi, DEP
ناوی کرمانجیPartiya Demokrasiyê
سەرۆکلەیلا زانا
دامەزراندن٧ی ئایاری ١٩٩٣
پێشینەپارتی ئازادی و دیموکراسی
پاشینەپارتی دیموکراسیی گەل
قێخەکران١٦ی حوزەیرانی ١٩٩٤
ئایدۆلۆژیادیموکراسیی کۆمەڵایەتی
شوێنی سیاسیچەپی ناوەندی

پارتی دیموکراسی یان بە کورتی دەپ (بە تورکی: Demokrasi Partisi, DEP؛ Kurmanji: Partiya Demokrasiyê) پارتێکی سیاسی لایەنگری کورد بوو لە تورکیا کە لە ٧ی ئایاری ١٩٩٣ دامەزرا.[١] دوای ساڵێک لە دامەزراندنی، چالاکییەکانی پارتەکە قەدەغەکرا. یاشار کایا، خەتیب دیجلە و لەیلا زانا لە سەرکردەکانی ئەو پارتە بوون.

مێژوو[دەستکاری]

ئەحمەد تورک، سەرۆکی پێشووی پارتی کاری گەل (ھەپ) و زۆربەی پەرلەمانتارانی پێشووی ئەو پارتە دوای یەکەمین کۆنگرەی حیزبەکە لە ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٩٣ پەیوەندییان بەو پارتە کرد. یاشار کایا وەکوو یەکەم سەرۆکی حزب ھەڵبژێردرا.[٢] پارتەکە بڕیاریدا ھەڵمەتێکی ئاشتی دەستپێبکات کە تیشکی خستە سەر ململانێی کورد و تورکیا، کە لە ٢ی ئاب تا ١ی ئەیلولی ١٩٩٣ بەڕێوەچوو.[١] ئەم ھەڵمەتە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە قەدەغە کرا و ئەو بۆنانەی کە لە ئامەد و باتمان ڕێکخستنیان بۆ دانرابوو ھەڵوەشێنرانەوە.[٣] وە لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٣ کایا بەھۆی بەشداریکردنی لە بۆنەی گشتی لە ئەڵمانیا و ھەروەھا کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە باشووری کوردستان دەستگیرکرا.[٣] لە ٨ی کانوونی دووەمی ھەمان ساڵدا ئازاد کرا و کایا بەرەو ئەڵمانیا کۆچی کرد.[٣] لە ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣ [٤] خەتیب دیجلە وەک سەرۆکی نوێ ھەڵبژێردرا. [٥] دیجلە لایەنگرێکی ناسراوی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو و داوای دەکرد وەک پارتێکی سیاسی کێبڕکێی لەسەر بکرێت نەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی. [٦] پارتەکە لەسەر پرسی پەکەکە دابەش بوو و دوو فراکسیۆن - میانڕەو و ڕادیکاڵ - دەرکەوتن. بەھۆی پاڵپشتی لە مافەکانی کورد ئەندامانی ھەپە و پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتنە بەر ھێرشی بەرفراوان.

ھەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ساڵی ١٩٩٤[دەستکاری]

لە نێوان ساڵانی ١٩٩١ بۆ ١٩٩٤ زیاتر لە ٥٠ ئەندامی ئەو ڕێکخراوە کوژراون. [٧] لە ئەنجامدا پارتەکە بڕیاریدا لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان بکشێتەوە کە بڕیار بوو لە ٢٧ی ئازاری ١٩٩٤ ئەنجام بدرێت[٨] حزبەکە بۆ ئەو بڕیارەی ئەوا پاساوی قوربانییەکانی ھێنایەوە.[٨]

قەدەغەکردن[دەستکاری]

لە ٢ی ئازاری ١٩٩٤ پەرلەمانی تورکیا پارێزبەندی دوو جێگرەکەی لە پارتی دیموکراسی ھەڵگرت و ئۆرھان دۆغان و خەتیب دیجلە دەستبەسەر کران.[٩] لە ٢ی نیسانی ١٩٩٤ ھێرشێکی کوشندە بۆ سەر بازاڕ لە ئەستەنبوڵ ڕوویدا کە پەکەکە نەیگرتە ئەستۆی خۆی. بەڵام حکوومەتی تورکیا پەکەکەی وەک تاوانباری ئەو ڕووداوە لەقەڵمەدا. [٤] لە کاردانەوەی ئەو ھێرشەدا، تانسو چیلەر سەرۆکوەزیرانی تورکیا پارتی دیموکراسی تەنیا بەرگێک بۆ پەکەکە زانی و داوای کۆتایی ھێنان بە ئامادەبوونی پەکەکە لە پەرلەمانی تورکیا کرد.[٤] تا ١٦ی حوزەیرانی ١٩٩٤ شەش ئەندامی حیزب زیندانی کران و حیزب قەدەغە کرا. [١٠]

لە ٨ی ئابی ١٩٩٤ جێگرەکان ئۆرھان دۆغان، لەیلا زانا، سەلیم سەداک و خەتیب دیجلە بە ١٥ ساڵ زیندانیکردن سزادران.[١١] ئەوان لە حوزەیرانی ٢٠٠٩ دوای بڕیارێکی دادگای تێھەڵچوونەوەی تورکیا ئازاد کران،[١٢] ئەمەش دوای ئەوەی تورکیا ھەندێک فشاری لە پەرلەمانی ئەوروپا تووشی بوو، داوای ئازادکردنیان کرد و زیندانیکردنەکەیان ئیدانە کرد.[١٣]

دوای پارتی دیموکراتی گەلان (HADEP) کە لە ئایاری ساڵی ١٩٩٤ دامەزرا.

لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ھەڵوەشاندنەوەی DEPی بە پێچەوانەی مادەی ١١ی ڕێککەوتننامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ (ئازادی ڕێکخراوەکان) زانی و بڕیاریدا تورکیا ٢٠٠.٠٠٠ یۆرۆ سزا بدات و ئەو بڕەش دەدرێتە ئەندامانی پارتەکە. [١٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Cigerli, Sabri; Saout, Didier Le (2005). Ocalan et le PKK: Les mutations de la question kurde en Turquie et au moyen-orient (بە فەڕەنسی). Maisonneuve et Larose. p. 189. ISBN 978-2-7068-1885-1.
  2. ^ Cigerli, Sabri; Saout, Didier Le (2005). Ocalan et le PKK: Les mutations de la question kurde en Turquie et au moyen-orient (بە فەڕەنسی). Maisonneuve et Larose. p. 189. ISBN 978-2-7068-1885-1.
  3. ^ ئ ا ب Cigerli, Sabri; Saout, Didier Le (2005). p.190
  4. ^ ئ ا ب Cigerli, Sabri; Saout, Didier Le (2005). p.191
  5. ^ Watts, Nicole F. (2010). Activists in Office. University of Washington Press. pp. 69. ISBN 9780295990491.
  6. ^ Watts, Nicole F. (2010-11-18). Activists in Office: Kurdish Politics and Protest in Turkey (بە ئینگلیزی). University of Washington Press. p. 69. ISBN 978-0-295-99050-7.
  7. ^ Gunes, Cengiz (2013-01-11). The Kurdish National Movement in Turkey: From Protest to Resistance (بە ئینگلیزی). Routledge. p. 163. ISBN 9781136587986.
  8. ^ ئ ا Cigerli, Sabri; Saout, Didier Le (2005), p.192
  9. ^ Cigerli, Sabri; Saout, Didier Le (2005). pp.192–193
  10. ^ Gunes, Cengiz (2013-01-11). The Kurdish National Movement in Turkey: From Protest to Resistance (بە ئینگلیزی). Routledge. pp. 163–164. ISBN 9781136587986.
  11. ^ "Texts adopted - Thursday, 22 April 2004 - Trial against Leyla Zana and others in Ankara - P5_TA(2004)0377". www.europarl.europa.eu. Retrieved 2019-12-12.
  12. ^ "Leyla Zana, European Parliament's Sakharov Prize Winner of 1995" (PDF). Europarl. Retrieved 12 December 2019.
  13. ^ "Texts adopted - Thursday, 22 April 2004 - Trial against Leyla Zana and others in Ankara - P5_TA(2004)0377". www.europarl.europa.eu. Retrieved 2019-12-12.
  14. ^ ECtHR judgment on application no. 25141/94(بە فەڕەنسی)