ئاڵای کوردستان

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Flag of Kurdistan.svg

ئاڵای کوردستان ئاڵای کوردستانی فیدرالەو لە تەواوی ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دان، لە داموودەزگا حکوومییەکان و ئۆرگانە ڕسمییەکان شەکاوەیە.

پێناسەی ئاڵای نەتەوەیی کوردستان[دەستکاری]

ئاڵای کوردستان پێکاھاتووە لە سێ ڕەنگ و دروشمێک لە ناوەندی.

ڕەنگەکان[دەستکاری]

ئاڵای کوردستان لە لاکێشەی ئاسۆیی پێکھاتوە، لاکێشەی سەرەوە رەنگی سوورە، ئەوەی ناوەند ڕنگی سپی یە، و لاکێشەی خوارەوە ڕەنگی سەوزە. بەرینی ئاڵا دوو لەسەر سێ درێژییەکەیەتی. لەساڵی (2009)دا پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا، ڕۆژی (17)ی كانوونی یەكەمی‌ هەموو ساڵێك, ڕۆژی‌ ئاڵای‌ كوردستان لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان بكرێتەوە.

دروشمی نەتەوەیی[دەستکاری]

دروشمی نەتەوەیی ئاڵای کوردستان خۆری زێڕینە، ئەم خۆرە ٢١ پەڕ (تیشک)ی یەکسان و ھاوشێوەی ھەیە. بە لەبەرچاوگرتنی دوو لەسەر سێ یەتی قەبارەی ئاڵا، خۆری زێڕین بە پەڕەکانییەوە یەک پێوەرە و بەبێ پەڕەکان نیو پێوەر، ئەم پەڕانە شێوەیان ڕاستە و لە دەرەوە خالێکی تیژ دروست دەکەن. خۆرەکە دەبێ ڕێک لە‌ چەق (ناوەندی) ئاڵای کورستان جێگیر بێت. خۆر بەشێوەیەک جێگیر کراوە کە ستوونی ناوەندی ئاڵا بە ناو خاڵی تیژی بەرزترین پەڕ(تیشک) تێدەپەڕێت.

چۆنییەتی پێکھاتەی ڕەنگەکان[دەستکاری]

ڕنگەکانی ئاڵای کوردستان بە شێوەی خوارەوەیە :

  • سوور : PMS ٠٣٢
  • سەوز : PMS ٣٥٤
  • زەرد :‌ PMS ١١٦

ئاڵاکانی تری کوردستان[دەستکاری]

شێوەکانی بەکار ھێنانی ئاڵا[دەستکاری]

  1. ھەڵواسینی بە دارا، پێویستە خۆرەکەی لە ھەردوو ڕووەوە دیار بێت .
  2. بەرز کردنەوەی لە باری پانی، ڕەنگی سور لە سەرەوە و ڕەنگی سەوز لە خوارەوە .
  3. بەرز کردنەوەی لە باری درێژی، ڕەنگی سور لە لای چەپ و ڕەنگی سەوز لە لای ڕاست .
  4. لە یەخەدانی وەک ڕۆزێت لە سەر سینگ، لە لای چەپ لە سەر دڵ ھەڵ ئەگیرێت .
  5. لە سەر مێز دانانی ، پێویستە بە لای چەپدا بشکێتەوە .

ڕۆژی ئاڵا[دەستکاری]

لەساڵی ٢٠٠٩دا پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا کە ڕۆژی ١٧ی کانوونی یەکەمی ھەموو ساڵێک وەکو ڕۆژی ئاڵا دیاری بکرێت و لەو ڕۆژەدا سەرجەم ئاڵاکانی سەر دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بکرێنەوە. ھۆکاری دانانی ئەم ڕۆژەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٧ ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی کۆماری مەھاباد ھەڵکرا.[٥]

پەراوێز[دەستکاری]

  1. http://www.crwflags.com/fotw/flags/krd_slvd.html
  2. http://www.crwflags.com/fotw/flags/krd_slvd.html
  3. http://www.crwflags.com/fotw/flags/krd_slvd.html
  4. Kürdistan Cumhuriyeti'nin bayrağı yukandan kızılla başlayarak beyaz ve yeşil renklerden oluşur. Ortada, iki buğday dalının -üretim ve emeği simgeleyen- ortasında duran bir kalem -kültür ve bilim simgesi-, arka planda da güneşi -özgürlüğün ifadesi- gösteren bir amblemi vardır. (Ersal Yavi,Kürdistan Ütopyası, Cilt 1, Yazıcı Basım Yayıncılık, 2006, p. 332. (تورکی)
  5. ماڵپەری فەرمی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان - وەزارەتی گواستنەوە گەیاندن ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕادەگرێت

سەرچاوەکان[دەستکاری]