مێژووی کورد بەپێی ھێڵی کاتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەمەی خوارەوە مێژووی کورد بەپێی ھێڵی کاتیی ڕووداوەکان نیشان دەدات، کە پێکھاتووە لە گۆڕانکارییە بنچینەیی و خاکییە گرنگەکان و ڕووداوە سیاسییەکانی کوردستان و دەوڵەت و قەوارەکانی ناوچەکە. بۆ خوێندنەوەی وردتری ئەم ڕووداوانە، بڕوانە مێژووی کورد.

سەدەی ٢٠[دەستکاری]

ساڵ ڕێکەوت پێشھات
١٩٢٧ ٢٨ی تشرینی یەکەم کۆماری ئارارات ڕاگەیەندرا (سەیری ڕاپەڕینی ئاگری بکە).
١٩٤٥ ١٦ی ئاب حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دامەزرا.
١٩٤٦ ١٦ی ئاب پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق دامەزرا.
١٩٧٥ یەکەمی حوزەیران یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزرا.
١٩٧٦ پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانی عێراق دامەزرا.
١٩٧٨ ٢٥ی تشرینی دووەم پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دامەزرا.[١]
١٩٨٥ پارتی زەحمەتکێشانی کوردستان (عێراق) لە پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دابڕاوە.
١٩٨٨ جینۆسایدی ئەنفال دەست پێدەکات. کە دەبێتە ھۆی کوژرانی ٥٠ ھەزار[٢] بۆ ١٨٢ ھەزار[٣] کورد لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقییەوە.
١٩٩٤ ٦ی شوبات یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دامەزرا.

سەدەی ٢١[دەستکاری]

ساڵ ڕێکەوت پێشھات
٢٠٠٤ ٢٩ی تەممووز بازەکانی ئازادیی کوردستان (تورکیا) دامەزرا.
٢٠٠٥ ٣٠ی ژانویە گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان
٢٠١٢ ١٥ی تشرینی یەکەم پارتی دیموکراتی گەلان دامەزراوە.
٢٠١٤ ١٧–١٨ی حوزەیران شەڕی کەرکووک (٢٠١٤)
٢٠١٥ ٣٠ی ژانویە - ١ی شوبات شەڕی کەرکووک (٢٠١٥)
٢٠١٦ ٢١–٢٤ی تشرینی یەکەم شەڕی کەرکووک (٢٠١٦)
٢٠١٧ ٢٥ی ئەیلوول ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان
٢٠١٧ ١٥ی تشرینی یەکەم ململانێی عێراق و کورد دەست پێدەکات، لەنێویاندا شەڕی کەرکووک.
٢٠١٧ ٢٧ی تشرینی یەکەم ٢٠١٧ کۆتایی ھاتنی ململانێی عێراق و کورد. مەسعوود بارزانی دەستی لە پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کێشایەوە؛ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دژایەتی دادگای باڵای فێدراڵیی عێراق بەرامبەر سەربەخۆیی پەسەند دەکات؛ دەسەڵاتدارانی کورد ڕێککەوتن لەسەر ڕادەستکردنی کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەکانی ھەولێر و سلێمانی بە حکوومەتی فیدراڵی. کوردانی باشووری کوردستان کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک وەک سەرچاوەی سەرەکی داھاتیان لەدەست دەدەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Letsch, Constanze (10 January 2013). "Sakine Cansiz: 'a legend among PKK members'". The Guardian. Retrieved 10 January 2013.
  2. ^ GENOCIDE IN IRAQ Human Rights Watch, 1993
  3. ^ The Crimes of Saddam Hussein – 1988 The Anfal Campaign PBS Frontline