ڕۆژھەڵاتی ناوین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆژھەڵاتی ناوین (ڕەنگی سەوز)
ڕۆژھەڵاتی ناوین

ڕۆژھەڵاتی ناوین یان ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی جوگرافییە، لە وڵاتەکانی باشووری ڕۆژاوای ئاسیا و میسر پێکھاتووە. زاراوەکە لەم دوایییە لە ھەندێک بەستێندا پەرەی سەندووە و وڵاتانی ئەفغانستان و پاکستان و ناوەچەکانی قەوقاز، ئاسیای ناوەڕاست و باکووری ئەفریقاشی گرتوەتەخۆ. تەنانەت ھەندێجار وەکوو ھاوواتایەک بۆ ڕۆژھەڵاتی نزیک، لە بەرامبەر ڕۆژھەڵاتی دووردا بەکار دەبردرێت.

بەگشتی، ئەم زاراوەیە ھەر لە سەرەتاوە مژاوی بووە و تا ئێستا بە ناوچەیەکی جوگرافیایی کە ھەمووان لە سەری کۆک بن پێناسە نەکراوە.[١]

زمانە سەرەکییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین بریتین لە: کوردی، عەرەبی، فارسی، تورکی، عیبری، ئاسووری، ئینگلیز، فەڕەنسی، ئازەربایجانی، یۆنانی. شارە گەورەکانیشی ئەمانەن: قاھیرە، ئەستەمبوڵ، تاران، ڕیاز و بەغدا.

زاراوەی ڕۆژھەڵاتی ناوین[دەستکاری]

ئەم زاراوەیە ئاماژەیە بۆ ئەو وڵات و شارستانیانەی کە لەو ناوچە جوگرافییەدا ھەن، ئەم ناوچەیە ناونراوە لە سەردەمی دۆزینەوە جوگرافییەکان لەلایەن شارەزایانی جوگرافیا لە سەردەمە دێرینەکاندا، کە ئەم ناوچەیە لانکەی شارستانییەتە مرۆڤایەتییەکان و ھەموو ئایینە ئاسمانییەکانە.

ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوین بارگرژترین ناوچەکانی جیھانە لە ڕووی ئاسایشەوە، کە زیاتر لە ١٠ جەنگی بە خۆوە بینیوە، لەوانە، شەڕی عەرەب ئیسرائیل و شەڕی عێراق ئێران و داگیرکردنی کووەیت لەلایەن عێراق، وشەڕی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ و ھاتنی ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ عێراق، و کێشەی وزەی ئەتۆمی ئێران و ئەمریکا، شەڕی ئیسرائیل لەسەر فەلەستین و شەڕی نێوان ئیسرائیل و لوبنان، ناتوانرێت پێشبینی تەواو بوونی شەڕ لەم ناوچەیەدا بکرێت بەھۆی ئەو گرنگییە ئابووری و ستراتیژییەی ھەیەتی.

ڕۆژھەڵاتی ناوین لە مێژووە دوور و درێژەکەیدا چەندین شەڕی نێوان عەرەب و ئیسرائیلی بە خۆیەوە بینیوە، و دانیشتووانی بە شێوەیەکی گشتی بە دەست ھەژارییەوە گیرۆدەن. زۆربەی دانیشتووانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست پشت دەبەستن بە کشتوکاڵ وەک سەرچاوەیەکی داھاتی گشتی و ژمارەیەکی زۆر کەمیان پشت دەبەستن بە پیشەسازی. وڵاتە عەرەبییە پەترۆلییەکان کە ئابووریان پشت دەبەستێت بە پەترۆل (نەوت) وەک سعوودیە و قەتەر و ئیمارات و عومان و کووەیت، جیا دەکرێنەوە بە پێشکەوتنی پێکھاتووی ئابووریان و بەرزیی ئاستی ژیانیان. ھەتاکو ئێستا ئیسرائیل بەردەوام ناکۆکی ھەیە لەگەڵ وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ ئەو ڕێکەوتنە ئاشتیانەی ھەیەتی لەگەڵ میسر و ئوردن.

چەند دەوڵەتێک ھەن لە ڕۆژھەڵاتی ناوین کە زۆر گرنکی دەدەن بە نەوت وەک ھەندێک لە وڵاتەکانی کەنداو، وڵاتەکانی کەنداو پێشکەوتنێکی گەورەیان بەخۆوە بینی دوای دۆزینەوەی نەوت تێیاندا بەھۆی داواکردنی بەردەوام لەسەری، بەم شێوەیە دوبەی بووەتە یەکێک لە گەورەترین شارە گەشت وگوزارییەکان لە جیھاندا و ھەموو شتێک لەوێ پێش کەوتووە لە ژێرخانی ئابوری و گەشت وگوزاری و زانستی و تەلارسازی و زۆر شتی تر.

وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین کێشەیان ھەیە لە کەمی ئاو لە ناوچەکە ھەروەک زۆر لە وڵاتەکان ناکۆکیان ھەیە لەسەر ئەم کێشەیە.

زۆربەی وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین دەکەوێتە ئاسیاوە (تورکیا، کوردستان، سووریا، عێراق، لوبنان، ئێران، ئوردن، ئیسرائیل، وڵاتەکانی نیمچەدوورگەی عەرەبی (سعودیە و ئیمارات و قەتەر و یەمەن و بەحرەین و کووەیت و عومان))

وڵات و ناوچەکان[دەستکاری]

وڵات ڕووبەر
(کم²)
ژمارەی دانیشتووان پایتەخت دراو زمانی ڕەسمی
 تورکیا ٧٨٣٬٥٦٢ ٨٤،٥٤٥،٠٠٠ ئەنقەرە لیرە تورکی
 بەحرەین ٦٦٥ ١،٥٤٣،٣٠٠ مەنامە دینار عەرەبی
 کووەیت ١٧٬٨٢٠ ٤،٢٢٦،٩٢٠ کووەیت دینار عەرەبی
 عومان ٢١٢٬٤٦٠ ٤،٦٥٦،٧٥٥ مەسقەت ڕیاڵ عەرەبی
 قەتەر ١١٬٤٣٧ ٢،٧٦٦،٤٥٩ دەوحە ڕیاڵ عەرەبی
 عەرەبستانی سعوودی ١٬٩٦٠٬٥٨٢ ٣٤،٠٠٠،٠٠٠ ڕیاز ڕیاڵ عەرەبی
 میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان ٨٢٬٨٨٠ ٥٬٤٣٢٬٧٤٦ ئەبووزەبی دەرھەم عەرەبی
 یەمەن ٥٢٧٬٩٧٠ ١٨٬٧٠١٬٢٥٧ سەنعا ڕیاڵ عەرەبی
غەزە ٣٦٠ ١٬٣٧٦٬٢٨٩ غەزە شیکلی ئیسرائیلی نوێ عەرەبی
 عێراق ٤٣٧٬٠٧٢ ٤٠٬٤٦٢٬٧٠١ بەغدا دینار عەرەبی، کوردی
 ئیسرائیل ٢٠٬٧٧٠ ٧٬٠٢٩٬٥٢٩ قودس شیکلی ئیسرائیلی نوێ عیبری، عەرەبی
 ئوردن ٩٢٬٣٠٠ ٦٬٥٠٧٬٤٧٠ عەممان دینار عەرەبی
 لوبنان ١٠٬٤٥٢ ٣٬٦٧٧٬٧٨٠ بەیروت لیرە عەرەبی
 سووریا ١٨٥٬١٨٠ ١٨،٤٩٩،١٨١ دیمەشق لیرە عەرەبی
زفەی غەربی ٥٬٨٦٠٣ ٣٬٥٠٠٬٠٠٠٥ ڕامەڵا شیکلی ئیسرائیلی نوێ عەرەبی
 ئێران ١٬٦٤٨٬١٩٥ ٨٤،٣٩٥،٠٠٠ تاران ڕیال فارسی
 قوبرس ٩٬٢٥٠ ٧٩٢٬٦٠٤ نیکۆسیا یۆرۆ یۆنانی، تورکی
 میسر ١٬٠٠١٬٤٤٩ ٧٧٬٤٩٨٬٠٠٠ قاھیرە جونییەی میسری عەرەبی

ڕۆژھەڵاتی ناوینی گەورە[دەستکاری]

وڵات ڕووبەر
(کم²)
ژمارەی دانیشتووان پایتەخت دراو زمانی ڕەسمی
 ئەرمەنستان ٢٩٬٨٠٠ ٢،٩٥٦،٩٠٠ یەریڤان درام ئەرمەنی
 ئازەربایجان ٨٦٬٦٠٠ ٩،٩٨١،٤٧٥ باکوو ماناتی ئازەربایجانی ئازەری
 گورجستان ٢٠٬٤٦٠ ٤٬٦٣٠٬٨٤١ تبلیس لاری جۆرجی گورجی
 ئەفغانستان ٦٤٧٬٥٠٠ ٣١٬٨٨٩٬٩٢٣ کابوول ئەفغانی پەشتۆ، دەری
 پاکستان ٨٨٠٬٩٤٠ ١٦٩٬٣٠٠٬٠٠٠ ئیسلام ئاباد ڕوبی پاکستانی ئوردوو، ئینگلیزی
 کازاخستان ٢٬٧٢٤٬٩٠٠ ١٥٬٢١٧٬٧١١ نورسوڵتان تینگی کازاخستانی کازاخی، ڕووسی
 ئۆزبەکستان ٤٤٧٬٤٠٠ ٢٧٬٣٧٢٬٠٠٠ تاشکەند سومی ئوزبەکی ئۆزبەکی
 تورکمانستان ٤٨٨٬١٠٠ ٥٬١١٠٬٠٢٣ عەشق ئاباد مناتی تورکمانستانی تورکمانی
 تاجیکستان ١٤٣٬١٠٠ ٧٬٢١٥٬٧٠٠ دوشەنبە سمونی تاجیکی تاجیکی
 قرغیزستان ١٩٩٬٩٠٠ ٥٬٣٥٦٬٨٦٩ بیشکێک سومی قرغیزستانی قرغیزی، ڕووسی
 جەزائیر ٢٬٣٨١٬٧٤٠ ٣٣٬٣٣٣٬٢١٦ جەزائیر دینار عەرەبی
 سوودان ٢٬٥٠٥٬٨١٣ ٣٩٬٣٧٩٬٣٥٨ خەرتوم جونیەی سوودانی عەرەبی، ئینگلیزی
 مۆریتانیا ٤٤٦٬٥٥٠ ٣٣٬٧٥٧٬١٧٥ نواکشۆت ئوقیەی مۆریتانی عەرەبی
 لیبیا ١٬٧٥٩٬٥٤٠ ٦٬٠٣٦٬٩١٤ تەرابلوس دینار عەرەبی
 مەغریب ٧١٢٬٥٥٠ ٣٣٬٧٥٧٬١٧٥ ڕەبات دەرھەم عەرەبی
 توونس ١٦٣٬٦١٠ ١٠٬١٠٢٬٠٠٠ توونس دینار عەرەبی
 جیبووتی ٢٣٬٢٠٠ ٤٩٦٬٣٧٤ جیبووتی فڕەنک عەرەبی، فەڕەنسی
 ئێریتریا ١١٧٬٦٠٠ ٤٬٤٠١٬٠٠٩ ئەسمەرە نەقفە تەجرینی، عەرەبی، ئینگلیزی
 سۆماڵیا ٦٣٧٬٦٦١ ٩٬٥٨٨٬٦٦٦ مەقادیشۆ شلنی سۆماڵی سۆمالی، عەرەبی

گرنگیی نێودەوڵەتیی ڕۆژھەڵاتی ناوین[دەستکاری]

ڕۆژھەڵاتی ناوین گرنگییەکی گەورەی ھەیە لە جیھاندا، ئەویش لە دوو ڕووەوە

گرنگیی ئابووری[دەستکاری]

گرنگی ئەم ناوچەیە بەھۆی بوونی نەوتە تێیدا کە ڕێژەی نەوتی پاشەکەوت لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا بە %٦٦ ی نەوتی پاشەکەوتی جیھان ئەخەمڵێنرێت. لە کۆتایی سەدەی بیستدا ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست نزیکەی سێ یەکی نەوتی جیھانی بەرھەم ھێناوە، و ئەم ناوچەیە دابینکەری سەرەکی نەوتە بۆ ئەورووپا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕوسیا و یابان. کە ئەمەش وایکردووە ھێزی ئابوری ھەندێک لە وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کاریگەرییەکی گەورە بکاتە سەر نەتەوەکانی ناوچەکە، نەوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە زۆری کەوتووەتە وڵاتەکانی کەنداوی عەرەبی، لەبەر ئەوە وڵاتە زلھێزەکان ھەوڵی دەست بەسەرا گرتنی ئەم ناوچەیە دەدەن، کە ئێستا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەم ناوچەیەی کۆنترۆڵ کردووە، سیفەتی تایبەتی نەوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەویە کە زۆر تێ ناچیت، لە ھەر بیرێکی نەوت بڕێکی زۆر نەوت دەرئەھێنرێت و پێویست بە بیری زۆر و قوڵ ناکات.

گرنگیی ستراتیژی[دەستکاری]

وشەی ستراتیژی لە وشەیەکی یۆنانییەوە ھاتووە لە وشەی (استراتیجوس) و ماناکەی سەرکردەی سەربازی گرنگ دەگرێتەوە، ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ستراتیژییەکی بەھێزی ھەیە لە نێو وڵاتەکانی دەوروپشتی، و پردی پەیوەندی نێوان وڵات و قاڕەکانی جیھانە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئەحمەد شەبانی، فەرھەنگی زانستی سیاسی، وەشانخانەی زانستگەی کوردستان، ٢٠١٠، لاپەڕەی ١٤٨.