کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان یان بە کورتی کۆمەڵە (پێشتر: کۆمەڵەی مارکسی–لینینیی کوردستان) حیزبێکی چەپی کوردی بوون لە باشووری کوردستان، لە ١٠ی حوزەیرانی ١٩٧٠ دامەزرا.[١][٢] پێش دامەزراندنی کۆمەڵە، بەشێک لە ئەندامەکان لە پارتی دیموکراتی کوردستان چالاک بوون.[٣] لە ساڵی ١٩٧٦، کۆمەڵە شەڕی چەکداری لەبەرامبەر حیزبی بەعس ڕاگەیاند.[٢] چالاکییەکانی کۆمەڵە بەنھێنی ئەنجام دەدران.[٤]

لە ساڵی ١٩٨٩ کۆمەڵە ھەڵوەشایەوە.

مێژوو[دەستکاری]

کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان لە ١٠ی حوزەیرانی ١٩٧٠ لەلایەن ھەریەکە لە شەھاب شێخ نووری، وەستا ئەنوەر و جەعفەر کۆیی دامەزرا.[١] لە ساڵی ١٩٧٦، ھەر سێ دامەزرێنەرەکەی کۆمەڵە لەلایەن دەسەڵاتی شای ئێرانەوە ڕادەستی عێراق کرانەوە و لە ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٦ لەسێدارە دران.[١]

لە ساڵی ١٩٧٦، کۆمەڵە بوو بە باڵێک لە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەژێر ناوی کۆمەڵەی مارکسی لێنینی کوردستان.[١]

لە ساڵی ١٩٨٩، لەدوای دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەوا کۆمەڵەی ڕەنجدەران ھەڵوەشایەوە و ئەندام و دامەزرێنەرانی چوونە ناو حیزبە نوێیەکەوە.[٥][٦][٧] دوای کۆنگرەی یەکەمی یەکێتی لە ساڵی ١٩٩٢، ناوی کۆمەڵە بەیەکجاری نەما.[١]

کەسایەتییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ت کتێبی ناسنامەی حزبە کوردستانییەکان (ڕەوتیان - ئایدۆلۆژیان - ھەڵسەنگاندنیان)، لاپەڕە ١١٩–١٢٠، نووسینی مەسعوود عەبدولخالق، ھەولێر-٢٠٠٩.
  2. ^ ئ ا قسەیەک بۆ وتن.. لەساڵیای کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستاندا ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی شارپرێس، ڕۆژی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی دیپلۆماتیک مەگەزین، ڕۆژی ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  4. ^ شێوازی کاری ڕێکخراوەیی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی کوردستان پۆست، لەلایەن پێشڕەو ئیسماعیل عارف نووسراوە، لە ٧ی ئابی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  5. ^ شەھید ئارام.. سەرکردە مێژووییەکەی کوردستان ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕۆژنیوس، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  6. ^ مەلابەختیار ڕەخنە لە ھەڵوەشانەوەی کۆمەڵە دەگرێت، ماڵپەڕی خەندان، لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  7. ^ ئ ا گۆڕان..... دوا ھەناسەی سیاسی نەوشێروان مستەفا ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی سنورمیدیا، نووسینی محەممەد حاجی، ١٨ی ئایاری ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
  8. ^ ئ ا ب پ لە گرووپی زیندانەوە بۆ گرووپی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، ماڵپەڕی باسنیوز، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.
  9. ^ "قادری حاجی عەلی کۆچی دواییکرد". xendan.org. خەندان. Retrieved 10ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  10. ^ مەسعوود بارزانی بۆ بەدوای فەرەیدون عبدولقادردا دەنێرێ!!، سپی میدیا، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە.