قەوقاز

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پۆتانەکان: 42°15′40″N 44°07′16″E / 42.26111°N 44.12111°E / 42.26111; 44.12111

نه‌خشه‌ی سیایی باشوری قه‌وقاز

قەوقاز یان قەفقاز، ناوچەیەکی جوگرافی سیاسیە ئەکەوێتە سەر سنوری ئەوروپا و ئاسیا، ومەڵبەندی شاخەکانی قەوقازە، کە بەرزترین لوتکەی ئەوروپای لە خۆ گرتووە کە شاخی ئەلبروسە، و زۆر جار قەوقاز دابەش دەبێت بۆ قەوقازی باشور و قەوقازی باکور.

بنەرەتی وشەکە[دەستکاری]

نه‌خشی به‌ردین له‌ گۆبوستان، ئازربایجان، مێژووه‌كه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 10،000 ساڵ پێش زاینی

بنەڕەتی وشەکە لە قەوقازەوە ھاتووە، بابپری قەوقازیەکانی باکور، قەوقاز کوڕی تۆگارما بووە، حەفیدی یافسی سێیەمی کوڕی نوح بووە. دوای ڕوخانی بورجی بابل و دابەشبوونی مرۆڤایەتی بۆ زمانی جیاواز، تۆگارما و کوڕەکانی لە دوو شاخی دووردا نیشتەجێ بوون کە دادەنرێن بە شاخی ئەلبروس و ئارارات.

جوگرافیا و ژینگە[دەستکاری]

بەشە خوارووەکانی شاخەکانی قەوقاز ئەکەونە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی گەورەوە، کە ئەم ناوچانە بە ھێڵی جیاکەرەوەی نێوان ئاسیا و ئەوروپا دادەنرێن، ناوچەکانی قەوقاز ھەژمار ئەکرێن لەسەر یەکێک لەو دوو قاڕە یان ھەردوکیان، شاخی ئەلبروس بەرزترین ناوچەی قەوقازە کە بەرزیەکەی ئەگاتە ٥،٦٤٢ مەتر لە ڕۆژئاوای سیسقەوقاز لە ڕوسیا، ھەروەک ئەم شاخە بەرزترین خاڵە لە ئەوروپادا (بۆ ئەوانەی کە قەوقاز بە ئەوروپی ئەژمێرن) قەوقاز بەو ناوچانە دادەنرێت کە زۆرترین زمان و ڕۆشنبیری جۆراوجۆری تیایە لە سەر زەوی، قەوقاز پێکھاتووە لە وڵاتە نەتەوەییەکانی سۆڤێتی پێشوو وەک (جۆرجیا، ئەرمینیا و ئازەربایجان). بەڵام قەوقازی ڕوسی پێک دێت لە کراسنۆدار کرای، ستاڤرۆپول کرای، ئەدیگیا، کاراچای-چیرکیسیا، کاباردینۆ- بلگاریا، چیچان، ئەنگۆشیا، ئۆسیتیای باکور و داغستان. ھەروەھا قەوقاز سێ وڵات ئەگرێتەوە کە سەربەخۆیی خۆیان ڕاگەیاند بەڵام باوەڕپێکراو نین لە لایەن دەوڵەتەکانەوە، وەک، ئەبخاریا و ئۆسیتای باشوری و قەرەباغ.

قەوقاز دادەنرێت بەو وڵاتانە کە گرنگیەکی ژینگەیی گەورەیان ھەیە، کە نزیکەی ٦٤٠٠ جۆر ڕووەک لە خۆ ئەگرێت، ولەوانەش ١٦٠٠ جۆریان شوێنی بنەڕەتیان قەوقازە، ژیانی وشکانی قەوقازی پڵنک و ورچ و گورگ و داڵی ئالتونی لە خۆ ئەگرێت، ھەروەھا نزیکەی ١٠٠٠ جۆر جاڵجاڵۆکەی تیایە، زەویەکان دارستانی چڕوپڕ لە خۆدەگرێت لەگەڵ زەوی بەردیندا لەسەروو زەوی دەرختەکان.

بەشی باکوری قەوقاز پێی دەوترێت سیسقەوقاز، و بەشی باشوری پێی ئەوترێت ترانسقەوقاز.

سیسقەوقاز زۆربەی شاخە گەورەکانی قەوقاز ئەگرێتەوە لەگەڵ باشوری ڕۆژئاوای ئاسیا و ناوچە باکوریەکانی جۆرجیا و ئازربایجان. و ترانسقەوقاز لە باکوریەوە ڕوسیا، و لە ڕۆژئاوایەوە دەریای ڕەش و تورکیا، و لە ڕۆژھەڵاتیەوە دەریای قەزوین، و لە باشوریەوە ئێران دەوریان داوە، ھەروەھا شاخەکانی قەوقاز و ناوچە نزمەکانی ئەرمینیا و ئازربایجان ئەگرێتەوە بێجگە لە ناوچەکانی باکوڕی و جۆرجیا ئەگرێتەوە بێجگە لە ناوچەکانی باکوڕی.

مێژوو[دەستکاری]

كۆمه‌ڵه‌ نه‌ژادی وزمانیه‌كان له‌ قه‌وقاز

قەوقاز لە مێژوودا مەڵبەندی ململانێ سیاسی و سەربازی و ئاینی و ڕۆشنبیری و فراوانکردنەکان بووە بە درێژایی سەدەکان، سەرەتا قەوقاز بەشێک بوو لە جیھانی ئێرانی، لە سەرەتای سەدەی نۆزدەدا، ئیمپراتۆری ڕوسی ناوچەی قاجاریۆنی داگیر کرد. مەمالیکە قەوقازیە دێرینەکان ئەرمینیا و ئەلبانیا و کولخیس و ئیبیریایان ئەگرتەوە، ئەم مەمالیکانە دوایی خرانە سەر ئیمپراتۆریەتە ئێرانیە جۆراوجۆرەکان، لەوانە میدیا، ئیمپراتۆری ئەخمینی، ئیمپراتۆری پارسینی و ئیمپراتۆری ساسانیەکان، و بە تێپەڕبوونی کات مەجوسی (ئاگر پەرستی) بووە ئاینی سەرەکی لە ناوچەکە، بەڵام دواتر ناوچەکە دوو گۆڕانکاری گەورەی بە خۆیەوە بینی لە ڕووی ئاینەوە، بە ھۆی ململانێی گەورەی نێوان فارس و ڕۆم، و دواتریش بیزەنتیەکان کە ناوچەکەیان چەندین جار داگیر کرد بەڵام نەیاتوانی دەستی بەسەرا بگرن بۆ ماوەیەکی زۆر.

ئاینی مەسیحی، مەجوسی سڕیەوە کاتێک جۆرجیا و ئەرمینیا بوون بە مەسیحی، پاشان ناوچەکە کەوتە ژێر فەرمانڕەوایی عەرەب دوای فەتحی ئیسلام بۆ فارس، ئەرمینیا و زۆربەی جۆرجیا بە مەسیحی مانەوە، و پاشای جۆرجی دیڤید ھەستا بە دەرکردنی موسڵمانان لە ناوچەکە، پاشان ناوچەکە دەستی بە سەرا گیرا لەلایەن سەلجوقیەکان و عوسمانیەکان و مەغۆل و مەمالیکە و خانە ناوچەیەکان و جارێکی تر فارس دەستی بەسەرا گرتەوە ھەتا داگیرکاری ڕوسی.

دوو جار ناوچەکە لە ژێر یەک دەسەڵاتی سیاسیا یەکی گرتووە، لە کاتی شەڕی ناوخۆی ڕوسیادا، لە سەردەمە نوێکاندا قەوقاز مەڵبەندی شەڕی نێوان ئیمپراتۆری عوسمانی و ئێران و ڕوسیا بووە، تا بە تەواوی لەلایەن ڕوسیاوە داگیر کرا. لە چلەکانی سەدەی بیست، کۆچی بە کۆمەڵی ٤٨٠،٠٠٠ چیچانی ئینگۆشی و ١٢٠،٠٠٠ بەلقار و فەڕاشای و تورکە جۆرجیەکان ، و٢٠٠،٠٠٠ لە کورد و قەوقازیە ئەڵمانیەکان بۆ ئاسیای ناوەڕاست و سیبریا ڕوویدا، بە پێی قسەی نیکۆلاس وێرت، ڕێژەی ئەوانەی گیانیان لە دەستدا لە نێوان ئەم ٦٠٠،٠٠٠ کۆچکردووە دا لە ساڵانی ١٩٤٣ و ١٩٤٤ گەیشتە %٢٥.

لە دوای کۆتایی یەکێتی سۆڤێت، جۆرجیا و ئەرمینیا و ئازەربایجان سەربەخۆییان بە دەست ھێنا لە ساڵی ١٩٩١، و ناوچەکە بووە مەڵبەندی ململانێ ناوخۆ جیاوازەکان لە سەرەتای کۆتایی پێھاتنی یەکێتی سۆڤێـت، وەک ململانێی ناجۆرنی قەرەباغ (١٩٨٨-١٩٩٤)، ململانێی ئۆسیتی-ئەنگۆشی (١٩٨٩-١٩٩١)، شەڕی ئەبخاریا (١٩٩٢-١٩٩٣)، شەڕی چیچانی یەکەم (١٩٩٤-١٩٩٦)، شەڕی چیچانی دووەم (١٩٩٩-٢٠٠٩)، وشەڕی ئۆسیتیای باشور (٢٠٠٨).

دیمۆگرافیا[دەستکاری]

ناوچەکە ژمارەیەکی زۆر زمانی جیاواز لە خۆ ئەگرێت، کە لە ناوچەکە نزیکەی ٥٠ کۆمەڵە نەژادی جیاواز ئەژین.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • Caucasus: A Journey to the Land Between Christianity and Islam، by Nicholas Griffin
  • Small Nations and Great Powers: A Study of Ethnopolitical Conflict in the Caucasus، by Svante E. Cornell
  • The Caucasus، by IvanGolovin