عەبدوڵڵا ئۆجەلان
| عەبدوڵڵا ئۆجەلان | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٤ی نیسان ١٩٤٨ ڕحا |
| نیشتەجێی | زیندانیی تورکیا |
| سەرناو | سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان |
| جێگر | موراد قەرەیلان |
| حیزبی سیاسی | پارتی کرێکارانی کوردستان |
| بیروڕای ئایینی | بێ باوەڕی |
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ( ٤ی نیسانی ١٩٤٨ لە ڕحا لە باشووری رۆژھەڵاتی تورکیا)، سەرکردەی بزوتنەوەی ناسراو بە پارتی کرێکارای کوردستانە و له ناو کورددا بە «ئاپۆ» ناسراوە.
[دەستکاری] ژیان
لە کۆلێجی زانستی «زانستی سیاسی» خوێندووە لە زانکۆی ئەنقەرە بەڵام خوێندنەکەی تەواو نەکردووە و گەڕاوەتەوە بۆ دیاربەکر .ھەستی نیشتمانی و کوردایەتی کاری تێ کردووە و بۆی تێکۆشاوە تا لە ساڵی ١٩٧٨ پارتی کرێکارانی کوردستانی دامەزراندووە کە تاکوو ئێستاش سەرکردایەتی دەکات. ئەم پارتە لە ساڵی ١٩٨٤ دەستی کرد بە کرداری چەکداری لە ناو تورکیا و ئیران و عێراق بە مەبەستی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی.
زۆربەی وڵاتان و دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان بە پارتێکی تیرۆرستی دادەنێن وەکو پشتگیریەک بۆ وڵاتی تورکیا، ئەمە لە کاتێکدایە ئەم وڵاتە قەدەغەی کردووە لە خەڵکی کورد کە کۆرپەکانیان بە ناوی کوردی ناوبنێن یان تەنانەت بە کوردیش بدوێن. ئەمەش ھەتا ئەم دواییە بەردەوام بوو دواتر لەلایەن دەسەڵاتدارە تورکیەکان رێگە درا، ئەوە بوو لە ١١/٩/٢٠٠٩دا ئەنجومەنی خوێندنی باڵای تورکی رێگەی دا بە خوێندنی کوردی لە زانکۆ ڕەسمیەکانی تورکیا.
[دەستکاری] دەستگیرکردن و دادگایی
تا ساڵی ١٩٩٨ ئۆجەلان لە وڵاتی سووریا بوو. پاش ئەوەی پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و سووریا تێکچوو، تورکیا ھەڕەشەی لە سووریا کرد بە وەی کە پشتگیری لەم پارتە دەکات، بۆیە سوریا ئۆجەلانی ناچار کرد کە سووریا یەجێ بھێلێت بێ ئەوەی بیداتە دەست دەسەڵاتدارانی تورکی. پاش ئەوە ئۆجەلان ڕوویکردە ڕوووسیا، پاشان ڕوویکردە چەند وڵاتێکی تر لەوانە ئیتالیا و یۆنان . لە ساڵی ١٩٩٨ لەو کاتەی کە لە یۆنان بوو، حکوومەتی تورکی داوای تەسلیمکردنی ئۆجەلانی کرد. لە ی١٥ شوباتی ١٩٩٩ لە کینیا دەستگیر کرا لە پرۆژەیەکی چەکداری ھاوبەش لە نێوان دەزگای سیخوڕی مەرکەزی ئەمەریکی سی ئای ئەی و دەزگای سیخوڕی تورکی ئێم ئای تی و دەزگای سیخوڕی ئیسرائیلی موساد. پاشان لە رێگەی ئاسمانەوە گوازرایەوە بۆ تورکیا بۆ دادگایی کردنی. لە کاتی دەستگیر کردنیەوە، ئۆجەلان خراوە زیندانێکی فەردی لە دوورگەی ئیمرالی لە زەریای مەڕمەڕە لە تورکیا، ھەرچەند لە سەرەتادا حوکمی لەسێدارەدانی بەسەر دا سەپێندرا بەڵام دواتر بە مەرجەوە ئەم حوکمە گۆڕا بۆ تاھەتایی لە ئابی ٢٠٠٢دا.