فەڕەنسا

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
  • پایتەخت : پاریس
  • دورشمی‌ نیشتیمانی‌: ئازادی‌ ، یەکسانی‌ ، برایەتی‌
  • سروودی‌ نیشتیمانی‌: مارسیلی‌ ( La Marseillaise )
  • گەورەترین شار: پاریس
  • زمانی‌ فەرمی‌: فەرەنسی‌
  • ئەو زمانە ناوخۆیانەی‌ کە قسەی‌ پێدەکرێت: عەرەبی‌، ئەمازیغی‌‌وزمانی‌ تر
  • سیستمی‌ دەسەڵات: کۆماری‌
  • سەرۆک کۆمار: نیکۆلا سارکۆزی‌
  • سەرۆک وەزیران: فرانسوا فیۆن
  • دەسەڵاتی‌ یاسادانان: ئەنجومەنی‌ نوێنەران
  • بەرزترین ئەنجومەن: ئەنجومەنی‌ پیران
  • نزمترین ئەنجومەن: کۆمەڵەی‌ نیشتیمانی‌
  • دامەزراندنی‌ دەوڵەت: ٨٤٣ ز بەپێی‌ پەیماننامەی‌ (فیردان)
  • دانانی‌ دەستور: ١٩٥٩ ز کۆماری‌ پێنجەمی‌ فەڕەنسا
  • ئەندامبوونی‌ لە یەکێتی‌ ئەوروپا: ٢٥ مارسی‌ ١٩٥٧
  • ڕووبەری‌ گشتی‌ وڵات: ٦٧٤،٨٤٣ کم٢
  • ژمارەی‌ دانیشتوان: ٦٥،٠٧٣،٤٨٢ کەس
  • کۆی‌ دەرەنجامی‌ داھاتی‌ ناوخۆیی‌: ٢٥٩٣ ملیار $
  • داھاتی‌ تاکەکەس: ٤٨،٠١٢ $
  • گەشەی‌ دانیشتوان : ٠،٩٥٢ %
  • دراو: یۆرۆ( € )
  • جیاوازی‌ کات: ١+UTC
  • جیاوازی‌ کاتی‌ ھاوین: ٢+UTC
  • ھێمای‌ ئەنترنێت: .fr
  • ھێمای‌ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان (کۆد): ٣٣+


کۆماری‌ فەرەنسا یان فەرەنسا بەفەڕەنسی‌ پێی‌ دەوترێت (République française یان France )، ئەم وڵاتە دەکەوێتە (ئەوروپای‌ حۆرئاوا)، لەکۆمەڵێک دورگەو زەوی‌ دوای‌ دەریاکان کە دەکەونە کیشوەری‌ ترەوە، فەرەنسا لەدەریای‌ ( سپی‌ ناوەڕاست)ەوە درێژ دەبێتەوە بۆ نۆکەندی‌ (ئینگلیزی‌)و دەریای‌ (باکور)، ھەروەھا لەڕووباری‌ (ڕاین)ەوە بۆ زەریای‌ (ئەتڵەسی‌)، فەرەنسا بەھۆی‌ شێوەو پێکھاتەیەوە ناسراوە بە(شەش لا) ، فەرەنسا ھاوسنورە لەگەڵ (شانشینی‌ یەکگرتوو، بەلجیکا، لۆکسەمبۆرگ، ئەڵمانیا، سویسڕا، ئیتالیا، مۆناکۆ، ئەندۆرا‌و ئیسپانیا ) ھەروەھا لەسنوری‌ دەرەوە واتە لەدورگەو زەویەکانی‌ تر دراوسێی‌ ھەریەکە لە(بەڕازیل، سۆرێنام‌و دورگەکانی‌ ئەنتێلی‌ ھۆڵەندیە) . فەرەنسا یەکێکە لە دامەزرێنەرانی‌ (یەکێتی‌ ئەوروپا)و ڕووبەریشی‌ لەھەمووان زیاترە‌و ئەندامی‌ دامەزرێنەری‌ (نەتەوە یەکگرتووەکان)یش ە، ھەروەھا فەرەنسا یەکێکە لەپێنج ئەندامە ھەمیشەیەکەی‌ (ئەنجومەنی‌ ئاسایش) کە پاشکۆی‌ (نەتەوە یەکگرتووەکان)ەو مافی‌ (ڤیتۆ)ی‌ ھەیە، یەکێکیشە لەو (٩) وڵاتەی‌ کە بەھێزی‌ ئەتۆمی‌ ناسراون.

ناوی‌ فەرەنسا لەناوی‌ (فەڕەنکیا)ەوە ھاتووە، کە ئەمەش ئەو ھۆزە (ئەڵمان)یە بوون کە ئەو ناوچەیان دوای‌ ڕووخانی‌ (ئیمپراتۆریەتی‌ ڕۆمانی‌) داگیرکرد، بەتایبەت ناوچەی‌ دەوروپشتی‌ (پاریس) کە مەڵبەندی‌ سەروەریی‌ شانشینی‌ فەرەنسا بوو، زۆرینەی‌ دانیشتوانی‌ ئەم وڵاتە فەرەنسییەکانن‌و لەئایینی‌ مەسیحی‌ (کاسۆلیک) یدا ڕۆچوون.

ناوەرۆک

[دەستکاری] مێژوو

وڵاتی‌ فەرەنسای‌ ئێستا زۆرینەی‌ ئەو ڕووبەرە داگیر دەکات کە وڵاتی‌ (گالە Gaule )ی‌ پێکھێناوە، کە ببوو بەھەرێمێکی‌ (ڕۆمانی‌)، ھۆزە ئەڵمانیەکان لەدەوروبەری‌ سەدەی‌ (چوار)ی‌ زایینی‌ ھاتنە ئەو ناوچەیەوە، یەکێک لەو ھۆزانە کە بە(فڕەنکە) ناسرابوو لەو ناوچەیە نیشتەجێبوو، دوای‌ نەمانی‌ (ئیمپراتۆریەتی‌ ڕۆمانی‌) ئەم ھۆزە ناویان لەم وڵاتە نا ( فەرەنسا)، دوای‌ ئەمە ئەو ناوچەیەی‌ کە فەرەنسای‌ ئێستا دەگرێتەوە یەکخرا، لەساڵی‌ (٤٨٦) ز ، کە شا (کلۆڤیسی‌ یەکەمClovis Ier) بەم کارە ھەڵساو ھەموو ھۆزە ئەڵمانیەکانی‌ لەژێر ئاڵای‌ یەک وڵاتدا کۆکردەوە، ئەم شانشینە تازەیە چەندین ھۆزی‌ جۆراوجۆری‌ لەخۆگرتبوو، وەک ھۆزەکانی‌ ئەلامان (Alamans) و بەرگەندیەکان (Burgondes) و گووتە خۆرئاوایەکان (Wisigoths)، ئەم وڵاتە واتە وڵاتی‌ (گالە Gaule ) دابەش بوو بۆ چەند شانشینێک، کە ھەریەک لەو شانشینانە لەلایەن فەرمانڕەوایەکی‌ بنەماڵەی‌ میرۆڤینجیەکان (Mérovingien) بەڕێوەدەبرا.

لەنیوەی‌ سەدەی‌ (ھەشت)ی‌ زایینی‌ وەچەو بنەمــاڵەی‌ کــارۆلنــگیەکان (Carolingiens) شوێنـــی‌ میرۆڤینجیـــەکان (Mérovingien) یان گرتەوەو ھەستان بەفراوانکردنی‌ زەویەکانی‌ شانشینی‌ (فەڕەنگ)ی‌ .

شانشینی‌ (فەڕەنگ)ی‌ بوو بەئیمپراتۆریەت دوای‌ ئەوەی‌ کە (شارلمان Charlemagne) ھاتەسەر تەخت‌و (شارلمان) لەساڵی‌ (٨٠٦) ئیمپراتۆریەتە فراوانەکەی‌ لەنێوان ھەر سێ‌ کوڕەکەیدا دابەش کرد کە ئەوانیش (پیپین، لویس‌و شارل) بوون، بەڵام (پیپین ) ساڵی‌ (٨١٠) مردو (شارل) یش ساڵی‌ (٨١١) مرد، لەکوڕەکانی‌ تەنھا (لویس) مایەوە، (لویسی‌ یەکەم) ئاھەنگێکی‌ شکۆداری‌ ڕێکخست بۆ گۆڕینی‌ (پاشا) بۆ (ئیمپراتۆر) لەساڵی‌ (٨١٣) ز .

دوای‌ مردنی‌ (لویسی‌ یەکەم) جارێکی‌ تر شانشینی‌ (فەڕەنگ)ی‌ دابەش بووەوە، کە بووبە دوو شانشین، یەکێکیان شانشینی‌ (فەڕەنگی‌ ڕۆژھەڵات Francia orientalis) بوو کە (ئەڵمانیا)ی‌ ئێستای‌ لێ‌ پێکھات، ئەوی‌ تریشیان شانشینی‌ (فەڕەنگی‌ خۆرئاوا Francia occidentalis) بوو کە فەرەنسای‌ ئێستای‌ لێپێکھات، لەساڵی‌ (٨٤٢) نەوەکانی‌ (شارلمان) پەیمانی‌ (ستراسبۆرج) یان لە(شتراسبۆرگ) (serments de Strasbourg) مۆرکرد، ئەم بەڵگەنامەیەی‌ ئەو پەیمانە بەکۆنترین ئەو بەڵگەنامە نوسراوانە ھەژماردەکرێت کە بەھەردوو زمانی‌ (توداسک و ڕۆمان) نوسراوەو ڕوونکراوەتەوە کە ئەو سەردەمە بەکارھاتووە ، ھەندێک لە مێژوونوسەکانی‌ فەرەنسا ئەم پەیماننامەیە لەدایکبوونی‌ فەرمی‌ فەرەنساو ھەروەھا ئەڵمانیاش دادەنێن، ھەروەھا کــارۆلنــگیەکان (Carolingiens) تا ساڵی‌ (٩٨٧) دەسەڵاتی‌ شانشینی‌ (فەڕەنگ) یان بەڕێوەبردو ھەر لەو ساڵەدا شازادە (ھۆگ کاپێت Hugues Capet) چووە سەر تەخت‌و بوو بەپاشای‌ وڵات، بەم شێوەیە نەوەیەکی‌ تر جێگەی‌ نەوەی‌ پێشووی‌ گرتەوە کە ئەویش (کەپیشیەکان Capétiens) بوون، ئەمانە ھەستان بە فراوانکردنی‌ زەویەکانی‌ شانشینی‌ ( le domaine royal )، توانیان دەوڵەتی‌ تازە بەڕێوەبەرن تاکو سەدەی‌ (١٢) ز، ھەروەھا وەچەکانی‌ (کەپیشیەکان Capétiens) بەشێوەیەکی‌ ڕاستەوخۆ یان بەلاوەکی‌ دەسەڵاتی‌ فەرەنسایان بەڕێوەدەبرد، تا بەرپابوونی‌ شۆڕشی‌ فەرەنسا لەساڵی‌ (١٧٨٩) ز.

لەدوای‌ شۆڕشی‌ فەرەنسا دەسەڵاتی‌ پاشانشینی‌ کۆتایی‌ ھات‌و سیستمی‌ کۆماری‌ ڕاگەیەندرا. بورجی ئیڤڵ

[دەستکاری] جوگرافیا

لەکاتێکدا بەشی‌ سەرەکی‌ فەرەنسا دەکەوێتە (ئەوروپای‌ خۆرئاوا)، بەڵام فەرەنسا بەشێک لەزەویەکانی‌ دەکەونە (ئەمریکای‌ باکور، ئەمریکای‌ باشور، کاریبی‌‌و زەریای‌ ھیندی‌) خۆرئاواو ڕۆژھەڵاتەوە، ھەروەھا باکورو باشوری‌ (زەریای‌ ھیندی‌) و کیشوەری‌ (جەمسەری‌ باشور) ەوە. فەرەنسا خاوەنی‌ چەندین دیمەنی‌ سروشتی‌ یە، کە دەکەونە دەشتە کەنارئاویەکان لەباکورو باشور، سێەکی‌ ڕووبەری‌ گشتی‌ فەرەنسا پێک دەھێنێت ، فەرەنسا دەکەوێتە سنوری‌ (دەریای‌ باکور و زەریای‌ ئەتڵەسی‌) یەوەو دەکشێت بۆ چیاکانی‌ ناوچەی‌ باشوری‌ خۆرئاواو چیای‌ (ئەلب) یش دەکەوێتە ناوچەی‌ باشوری‌ خۆرھەڵاتەوە، لەناوەراستی‌ فەرەنسادا ناوچەی‌ بەرزی‌ بەردین‌و دارینی‌ چڕ ھەیە، چیا سەرەکیەکەی‌ فەرەنسا چیای‌ (ئەلب) ە و بەرزترین لوتکە شاخ تیایدا بریتی‌ یە لەلوتکەی‌ (ئەلمۆن بلان)ە و بە بەرزترین لوتکە شاخی‌ (ئەوروپای‌ خۆرئاوا) دەژمێررێت‌و بەرزیەکەی‌ دەگاتە(٤٨٠٨)م، ھەروەھا چەندین چیای‌ تری‌ ھەیە وەک (پیرینیە، گۆرا، لیە ئەردان، لوماسیف سەنترال‌و فۆج) ە ، فەرەنسا بەھۆی‌ ئەوەی‌ چەندین دەریای‌ لەدەوروپشتە بۆیە زەویەکانی‌ شێدارن.

[دەستکاری] دانیشتووان

ژمارەی‌ دانیشتووانی‌ فەرەنسا دەگاتە (٦٠) ملیۆن کەس، کە چڕی‌ دانیشتوان لەھەر کیلۆمەترێک چوارگۆشە دەگاتە (١١١) کەس ، (فەرەنسا لە (٧٣) کۆمەڵگەی‌ نیشەنی‌ پێکدێت، کە (٥) لەم کۆمەڵگە نیشەنیانە زۆر گەورەن بەپێی‌ ئەو سەرژمێریەی‌ (٢٠٠٣) ئەنجامدراوە بەم شێوەیە یە:

١) پاریس: ١١،٢ ملیۆن کەس . ٢) مارسیلیا: ١،٥ ملیۆن کەس . ٣) لیۆن: ١،٧ ملیۆن کەس . ٤) لیل: ١،٢ ملیۆن کەس . ٥) تۆلۆز: ١ ملیۆن کەس .

لەسەرەتای‌ نەوەدەکاندا ژمارەی‌ ھاوسەرگیری‌ دابەزی‌ ، لەھەمانکاتدا پەیوەندی‌ سەربەست زۆرتر بوو بەبێ‌ ھاوسەرگیری‌ ، کە لەساڵی‌ (١٩٩٠) گەیشتە (١،٥) ملیۆن حاڵەت، بەڵام (٢٠٠٤) گەیشتە (٢،٤) ملیۆن حاڵەت.

[دەستکاری] جۆرەکانی‌ بژیوی‌

لەچوار بەش سێ‌ بەشی‌ فەرەنسیەکان لەشارەکاندا دەژین کە دەکاتە (٧٤%) لە (پاریس) و شارەکانی‌ تری‌ فەرەنسا کە خەڵکی‌ لەخانو‌و باڵەخانەی‌ زەبەلاحدا دەژین، بەڵام ھەندێک لەدانیشتوانی‌ (پاریس)‌و شارەکانی‌ تر وایان لاپەسندە کە لەخانووی‌ کۆندا بژین، کەمترگرنگی‌ بەئامێرو ھۆکارەکانی‌ تری‌ ژیان و خۆشگوزەرانی‌ سەردەم دەدەن، زۆرتر سوود لە ئامێرو دەزگای‌ کۆن وەردەگرن. وەک ئاگردانی‌ خەڵوزو چەندین شتی‌ تر، لەھەندێک لەشارەکاندا چەند ڕێنمایی‌‌و ڕێوشوێنی‌ توند دەگیرێتەبەر بۆ دروستنەکردنی‌ باڵەخانەی‌ بەرز لەناو چەقی‌ شارەکان، لەبەر کەمکردنەوەی‌ قەڕەباڵغی‌‌و پاراستنی‌ ئارامی‌ شارەکان،

لەدەوروبەری‌ شارەکاندا چەندین شوێنی‌ نیشتەجێبوون بۆ (چینی‌ ناوەڕاست) دروست دەکرێت، لەھەمانکاتدا ئامێر‌و ھۆکاری‌ گواستنەوەی‌ تایبەتیان بۆ دابین دەکرێًت بۆ گواستنەوەیان بۆ سەر شوێنی‌ کارەکانیان، شوێنەکانی‌ تری‌ شارەکان.

بەڵام لەلادێکاندا نزیکەی‌ چارەکی‌ دانیشتوانی‌ فەرەنسا) کە دەکاتە ڕێژەی‌ (٢٦%)ی‌ گشتی‌ دانیشتوانی‌ ئەم وڵاتە دەژین، کە زۆربەیان سەرقاڵن بەڕاوە ماسی‌‌و کشتوکاڵکردن‌و زۆرینەی‌ خەڵکی‌ لادێکان وەک دانیشتوانی‌ شارەکان سوود لەئامێر‌و ھۆکاری‌ خۆشگوزەرانی‌‌و ئاسودەیی‌ وەردەگرن، زۆرینەیان لەخانووی‌ یەک خێزانیدا دەژین‌و سوودمەند بوون لەئامێرەکانی‌ وەک ئۆتۆمبیل‌و تەلەفزیۆن‌و سەتەلایت‌و بەفرگر و جلشۆر و چەندین ئامێری‌ تر، کە ژیانیان ھاوشێوەی‌ خەڵکی‌ شارەکانە، ئەو زەویانەی‌ کە بەروبومی‌ کشتوکاڵی‌ تێدا دەکەن بە بەراورد بەوڵاتانی‌ ئەوروپا بچوکترن‌و ئەم پارچە زەویە بچوکانەش بژێوی‌ تەواو بۆ دانیشتوانی‌ ئەم لادێیانە دابین ناکەن.

[دەستکاری] ئایین

ئایینی‌ فەرەنسیەکان بەم شێوەیە دابەش بووە:

  • 25% مەسیحی‌ کاسۆلیک .
  • 9% مسوڵمان .
  • 3% پرۆستانت .
  • 1% جوولەکە .
  • 5% بڕوای دیکه‌ .

بێ ئایینی:

  • 31% بێ خوایی .
  • 26% گومانکردن له‌ ئایین .

[دەستکاری] ئاستی‌ زەوی‌

ناوچەکانی‌ فەرەنسا لەڕووی‌ جوگرافیەوە جیاوازن‌و دوو ھەرێمی‌ دروستکردووە کە باکوور و خۆرئاوان، لەدەشتی‌ پان‌و بەرین‌و پێچاوپێچ‌و لەتەپۆلکەو چیا پێک دێت لەھەرێمەکانی‌ خۆرھەڵات و ناوەڕاست‌و باشوری‌ وڵات، زەویەکانی‌ فەرەنسا دابەش دەبێت بۆ (١٠) ھەرێم کە ئەمانەن: ١) تەپۆلکەکانی‌ بەریتانی‌ - نۆرمەندیا. ٢) دەشتایەکانی‌ باکووری‌ فەرەنسا. ٣) بانی‌ باکووری‌ خۆرھەڵات. ٤) دۆڵی‌ ڕاین. ٥) زەویە نزمەکانی‌ ئەکویتان. ٦) بەرزایەکانی‌ ناوەڕاست. ٧) ناوچەکانی‌ ئەلپی‌ فەرەنسا. ٨) چیاکانی‌ جۆراو بەرانس. ٩) ناوچە نزمایەکانی‌ سپی‌ ناوەڕاست‌و دۆلی‌ ڕۆن. ١٠) دورگەی‌ کۆرسیکا.

[دەستکاری] حکوومەت‌ و ڕامیاری‌

دەستووری‌ کۆماری‌ پێنجەمی‌ فەرەنسا لەڕێگەی‌ ڕاپرسی گشتیەوە لەبەرواری‌ (٢٨)ی‌ سێپتەمبەرەوە لەساڵی‌ (١٩٥٨) چەسپا، سەرکۆمار بەپێی‌ دەستوور ھەر (٥) ساڵ جارێک ھەڵدەبژێردرێت، پەرلەمانیش لەدوو ئەنجومەن پێکدێت کە ئەوانیش:

١) ئەنجومەنی‌ پیران ( Sénat ): لە (٣٣١) ئەندام پێکدێت‌و ئەم ئەنجومەنە بەشێوەی‌ تیرو پشکی‌ ناڕاستەوخۆ نیوەی‌ ئەندامانی‌ ھەر (٣) ساڵ جارێک ھەڵدەبژێردرێن.

٢) کۆمەڵەی‌ نیشتیمانی‌ (Assemblée nationale): ئەم کۆمەڵەیە لە (٥٧٧) ئەندام پێکدێت، ھەروەھا یەکەم دەسەڵاتی‌ یاسادانانە لەوڵات.

  • کارگێڕی‌:

فەرەنسا لەڕووی‌ کارگێڕیەوە دابەش دەکرێت بۆ: ١) ناوچە: بەفەرەنسی‌ پێی‌ دەوترێت (Région). ٢) ھەرێم: بەفەرەنسی‌ پێی‌ دەوترێت (Département). ٣) فەرمانگەی‌ بەڕێوەبردن: بەفەرەنسی‌ پێی‌ دەوترێت (Arrondissement). ٤) بەڕێوەبەرایەتی‌: بەفەرەنسی‌ پێی‌ دەوترێت (Canton). ٥) شارەوانی‌: بەفەرەنسی‌ پێی‌ دەوترێت (Commune).

[دەستکاری] داھات

داھاتی‌ فەرەنسا دابەش دەکرێت بۆ: ١) بەرووبومی‌ سروشتی‌: کشتوکاڵ‌و چەندین کانزای‌ ھەیە، وەک ئاسنی‌ خاو و بۆکسایت‌و خەڵوزی‌ بەردین‌و نەوت و غازی‌ سروشتی‌.

٢) پیشەسازییە خزمەتگوزاریەکان: ئەوانیش ئۆتۆمبیل‌و پیشەسازیە

کیمیایەکان‌و خزمەتگوزاری‌ ئوتێل کە ساڵانە چەندین گەشتیار سەردانی‌ ئەم وڵاتە دەکەن، ھەروەھا فێرکردن‌و چاودێری‌ تەندروستی‌‌و کاری‌ تر دەگرێتەوە.

٣) دارستانەکان: سەرچاوەی‌ گرنگی‌ داھاتی‌ وڵاتن‌و ئەمانەش بریتین لەداری‌ بەڕوو، زەیتون، سنەوبەر‌و چەندین داری‌ تر کە ھەم بۆ پیشەسازی‌ ناوخۆ ھەم بۆ بازرگانی‌ دەرەکی‌ بەکاردێن‌و چارەکی‌ زەوی‌ فەرەنساش پێکدەھێنن.

٤) کانزاکاری‌: زیاتر لەناوچەی‌ (لۆرین)ە، ئەوانیش بریتین لەخاوی‌ ئاسن و پۆڵا و خاوی‌ بۆکسایت، ھەروەھا لەباشووری‌ وڵات دەریاندەھێنن، لەناوچەی‌ (ئەلزاس) پۆتاس دەردەھێنرێت کە لەدروستکردنی‌ پەینی‌ کیمیاویدا بەکاردەھێنرێت، ناوچەی‌ (لاک) لەباشووری‌ فەرەنسا سەرچاوەی‌ غازی‌ سروشتی‌ دۆزرایەوەو ھەروەھا فەرەنسا چەندین کانی‌ خوێ‌، گۆگرد، تەنگستن‌و یۆرانیۆم ھەیە.

٥) ڕاوە ماسی‌: لەفەرەنسا نزیکەی‌ (٨٦٠) ھەزار تەن ساڵانە ماسی‌ بەرھەم دێت، کە ماسی‌ تونە‌و سەردین‌و چەندین جۆری‌ تری‌ ماسی‌ ڕاودەکرێت.

٦) بازرگانی‌ دەرەوە: فەرەنسا بەپێنجەم ولات دەژمێررێت لەبازرگانی‌ دەرەوە لەھەموو جیھاندا، بەربوومە نەوتیەکان لەگرنگترین جۆری‌ ئەو بازرگانیەیە، کە ئۆتۆمبیل‌و کەرەسەی‌ کارەبا‌و پیشەسازییە کیمیایەکان و ھتد... دەگرێتەوە، گرنگترین ئەو وڵاتانەی‌ کە فەرەنسا بازرگانیان لەگەڵدا دەکات بریتین لە (یابان، سعودیە، سویسرا، ئەمریکا‌و وڵاتانی‌ یەکێتی‌ ئەوروپا) .

[دەستکاری] گواستنەوە گەیاندن

فەرەنسا خاوەنی‌ خێراترین شەمەندەفەری‌ جیھانە، ئەو شەمەندەفەرەی‌ لەنێوان (لیۆن و پاریس)دا ھاتوچۆ دەکات خێرایەکەی‌ دەگاتە (٣٠٠ کم لەکاتژمێرێک دا و ھەروەھا ھەردوو فڕۆکەخانەی‌ (ئۆرالی‌‌و چارل دیگۆل) لەقەرەباڵغترین فڕۆکەخانەکانن‌و لەچەندین شاری‌ تریش فڕۆکەخانە ھەیە، چەندین کەشتی‌ جۆراوجۆر لەنێوان نۆکەندو ڕووبارەکاندا سەرقاڵی‌ گواستنەوەن، لەفەرەنسادا ڕۆژانە (٨٥) ڕۆژنامە دەردەچێت، گرنگترین ئەو ڕۆژنامانەش بریتین لە (ئۆست فرانس، فرەنس سوار، لۆمۆند‌و لیبراسیۆن)‌و... ھتد، چەندین کەناڵی‌ ڕاگەیاندن ھەیە کە زۆربەیان دامودەزگا حکومیە سەربەخۆکان بەڕێوەی‌ دەبەن، باجی‌ ساڵانە بەسەر تەلەفزیۆن و ڕادیۆکاندا دەسەپێنرێت، تا ئەو کەناڵە تەلەفزیۆن‌و ڕادیۆیانە پارەدار بکرێن.

[دەستکاری] دەسەڵاتی‌ یاسا

دەسەڵاتی‌ یاسا لەفەرەنساپارێزەری‌ ئازادی‌ تاکە کەسە، سیستمی‌ یاسایی‌ لەو وڵاتەدا دوو جۆر دادگای‌ ھەیە: ١) دادگا مەدەنیەکان: ئەو دادگایانەن کە تایبەتن بەمافی‌ گشتی‌، وەک (دادگای‌ بەرایی‌ گەورە)‌و دادگا تایبەتەکانیش (دادگای‌ بەرایی‌، دادگای‌ بازرگانی‌، دادگاکانی‌ کێشەی‌ دەسەبەری‌ کۆمەڵایەتی‌ و دادگای‌ کرێکار) کە کێشەی‌ نێوان خاوەنکارو کرێکار چارەسەر دەکات. ٢) دادگای‌ سزادان: تایبەتە بەسزاکان و سێ‌ ئاستە: - سەرپێچیەکان: دەدرێتە دادگای‌ پۆلیس. - سوکە تاوان: تایبەتە بە دادگایی‌ سوکە تاوان. - تاوانەکان: تایبەتەو دەدرێًتە دادگای‌ تاوانەکان. چەندین دادگای‌ تر ھەیە وەک دادگای‌ منداڵ‌و کارگێڕی‌ و... ھتد.

[دەستکاری] فێرکردن

فەرەنسا لەڕووی‌ پەروەردەو فێرکردن بەوڵاتێکی‌ گرنگ دادەنرێت‌و زانکۆکانی‌ ئەو وڵاتە بەوە ناسراون کە ئاستی‌ خوێندن تیایاندا بەرزەو چەندین کەس کە لەو زانکۆیانە دەرچوون بوون بە خاوەنی‌ (خەلاتی‌ نۆبڵ)، ئاستی‌ خوێندنیشی‌ لەفەرەنسا بەم شێوەیەیە: ١) پلەی‌ (لیسانس یان مەتەرێز Licence/Maîtrise) بەرامبەر پلەی‌ (بەکالۆریۆس)ە لەولاتانی‌ تر. ٢) پلەی‌ (دیبلۆم Diplôme d'études approfondies) بەرامبەر ماستەرە (Master). زانکۆی‌ (سۆربۆن) یەکێکە لەزانکۆ بەناوبانگەکانی‌ فەرەنسا.

[دەستکاری] پارتە رامیاریەکان

  • پارتی‌ یەکێتی‌ لەپێناو دیموکراتی‌ فەرەنسا
  • پارتی‌ ڕاسترەو
  • پارتی‌ سۆشیالیستی‌
  • پارتی‌ ڕادیکاڵی‌ چەپرەو
  • پارتی‌ شیوعی‌
  • پارتی‌ بەری‌ نیشتیمانی‌
  • پارتی‌ دیگۆلی‌ نوێ‌
  • چەندین پارت‌و ڕێکخراوی‌ تر

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر