موکریان

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

موکریان (بە پاڵەوی: Mukrān یا Mukristān[١]؛ ھەروەھا: مکوریان یا موکوریان[٢]) ناوی مەڵبەندێکی گەورە و بەرینی کوردستانە. ناوچەی موکریان شارستانەکانی مەھاباد، شنۆ، پیرانشار، سەردەشت، نەغەدە، بۆکان، میاندواو، ساینقەڵا، تەکاب و ھەروەھا بەشێکی بچووک لە شارستانی سەقز دەگرێتەوە. بێجگە لە کوردەکان کە نەتەوەی سەرەکیی موکریانی کوردستانن، ئازەرییەکانیش کە ھۆزی کۆچەرن وەک کەمایەتی لە موکریاندا دەژین. موکریان ئەو شوێنەیە کە بۆ یەکەم جار ئاڵای کوردستان لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا شەکایەوە.

بوونی نەتەوەکانی کورد و ئازەری و ئایینەکانی سوننی و شیعە و یارسان لە موکریاندا جاربەجار بووەتە ھۆی تێکھەڵچوونی دانیشتووانەکەی. لە بواری ئابوورییەوە، سەرچاوەی ئاوی زۆر، کانزاکانی دەوڵەمەندی ژێرزەوی وەک زێڕ، مس، ڕووی و سورب لە ناوچەکانی سەردەشت، تکاب و ساین قەڵادا، کانزای بەردە خەمڵێنەرەکان و بەربڵاوبوونیان لە ناوچەکەدا، چاوگەی جیوە لە مەھاباددا، سیلیس لە دەوروبەری پیرانشاردا و ھتد بوونەتە ھۆی گرنگبوونی ناوچەی موکریان.

پەراوێز [دەستکاری]

  1. فەرھەنگی پەھلەوی، ل١٩٢
  2. ھەنبانە بۆرینە، ل٨١١ و ٨٢٠

سەرچاوەکان [دەستکاری]