کارەساتی ئەنفال
ئەنفال (بە عەرەبی: حملة الأنفال) پڕۆسەیەکی حیزبی بەعس بوو، ئامانجی قڕکردنی بنەچەی کورد و سوتانی خاکی کوردستان و هەڵتەکاندنی ژێرخانی ئابووری و لاوازکردن و نەهێشتنی کەلتووری رەسەنی کورد بوو.
پێرست |
[دەستکاری] ناوی ئەنفال
ئەنفال سوورەتی ھەشتەمی قورئانە لە دوای جەنگی بەدر بڵاو بووەوە بە مەبەستی روونکردنەوەی دابەشکردنی ئەو غەنیمە و دەسکەوتانەی لە شەڕی کافرەکان دەکەوتە دەستی موسڵمانەکان وەک سامان و چەک و مەڕو ماڵات. بەلێکدانەوەی بەعس لە عەمەلیاتی ئەنفال کورد بە کافر و لەڕێ لادەر لە قەڵەم دراو سەرو ماڵی حەڵاڵ کرا.
[دەستکاری] بڕیاری ئەنجامدانی ئەنفال
ئەنجومەنی بەناوی سەرکردایەتی شۆڕش کە بەرزترین دەسەڵاتی بڕیار بوو لە عێراق و سەددام حوسێن سەرۆکی بوو، لە رێکەوتی ٢٩ی ئازاری ١٩٨٧ بڕیاری ژمارە ١٦٠ی دەرکرد و بە پێی ئەو بڕیارە ئەنفال ئەنجامدەرێت. ھەر پێش دەستپێکی پڕۆسەکە ھێزەکانی سوپای عێراق ئازادبوون لە تۆپبارانی ئەو ناوچانەی کە رژێم ناوی نابوو ناوچە قەدەغەکراوەکان و کوشتنی زۆرترین ژمارەی ئەو خەڵکانەی لەو ناوچانەدا بوون، ھەروەھا بەپێی بڕیارێکی عەلی حەسەن ئەلمەجید ئەو شتومەک و سامانەی دەکەوێتە دەست جاشەکان بۆ خۆیان بێت جگە لە چەکە قورسەکان.
[دەستکاری] قۆناغەکانی پڕۆسەی ئەنفال
[دەستکاری] سەرچاوەکان
- ئەنفال... پاکتاوی رەگەزی کورد و سوتانی کوردستان - هیوا ئەحمەد محەمەد - ماڵپەڕی کوردۆساید