شەڕی براکوژی
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
شەڕێکی چەکداریی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بوو کە لە ساڵانی ١٩٩٤ تا ١٩٩٨ لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ڕوویدا و بووە ھۆی دروستکردنی گورزێکی بەھێز لە نێوان کوردانی تەنھا بەشی ڕزگارکراوی کوردستاندا بە شەڕی براکوژی ناسراوە. بەھۆی رێکەوتننامەی ئاشتی واشنتۆن کە لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٨ بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئەوسای ئەمەریکا مادلین ئۆلبرایت لە نێوان جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئیمزاکرا، کۆتایی پێھات.[١]