میرنشینی سۆران

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

میرنشینی سۆران (١٣٩٩-١٨٣٥) حکومەتێکی کوردی بوو کە لە ١٨١٦دا سەربەخۆییی خۆی ڕاگەیاند و لە ساڵی ١٨٣٥دا بەدەستی ھێزەکانی عوسمانی تێکچوو. میرنشینی سۆران

دامه‌زراندنی میرنشینی سۆران له‌ لایه‌ن کوردێکه‌وه‌ بوو ناوی که‌ڵۆس بوو. که‌ڵۆس کوردێکی گه‌لێک ناودار بووه‌. له‌ سه‌رده‌می میر مسته‌فادا بارودۆخی میرنشینی سۆران گه‌شه‌ ده‌کات و خۆش ده‌بێت. میر مسته‌فا له‌ ساڵی 1813دا ده‌سه‌ڵاتی میرێتی ده‌داته‌ ده‌ستی کوڕه‌که‌ی خۆیه‌وه‌ که‌ ناوی میر محه‌ممه‌د بووه‌، میرمحه‌مه‌د پیاوێکی هۆشیار و زیره‌ک بووه‌، زۆر به‌ناوبانگ بووه‌، ئه‌م میر محه‌مه‌ده‌ زیاتر به‌ پاشا کوێره‌ به‌ناوبانگ بووه‌.

میر محه‌ممه‌د کاروباری میرێتی ده‌کاته‌ دوو به‌شه‌وه‌:

1 ـ چاره‌سه‌رکردنی شه‌ڕ و گێره‌وکێشه‌ی ناوخۆیی.

2 ـ خه‌بات له‌ پێناوی به‌رفراوانکردنی میرنشینی سۆراندا. میرمحه‌مه‌د ـ پاشا کۆره‌ ـ پاش تێپه‌ڕ بوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر میرێتییه‌که‌یدا، واته‌ له‌ ساڵی 1816دا کارخانه‌یه‌کی چه‌کی له‌ کاولان که‌ نزیکی ڕه‌واندزه‌ دروست کرد.

له‌و کارخانه‌یه‌دا، شمشێر تفه‌نگ و گولله‌ و تۆپ و چه‌رخی تۆپ و ... هتد درووست ده‌کران.

پاش ئه‌وه‌ی میر سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاگه‌یاند و ده‌ستی دایه‌ خه‌باتی به‌رفراوانکردنی سنووری میرنشینیی خۆی و ئۆردووگایه‌کی سه‌ربازیی له‌ 30000 (سی هه‌زار) سه‌رباز درووست کرد، له‌وانه‌ 10000 (ده‌ هه‌زار)ی سواره‌ و 20000 (بیست هه‌زار)یشی پیاده‌ بوون.

له‌ ساڵی 1833دا سنووری میرنشینیی سۆران گه‌لێک به‌رفراوان بوو. له‌ باکووره‌وه‌ ده‌گه‌یشته‌ جزیره‌ و له‌ باشووریشه‌وه‌ تاکوو زێی بچووک و له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ ده‌گه‌یشته‌ سنووری میرنشینی بۆتان.

میرمحه‌مه‌د بۆ به‌ڕێوه‌بردنی میرنشینیی خۆی، سیستێمێکی دانا. له‌ سیستێمه‌که‌یدا خه‌زێنه‌یه‌کی سێ به‌شیی پێک هێنا: 1 ـ به‌شی ماڵ و مڵکی تایبه‌تیی میر. 2 ـ به‌شی داهات و باج. 3 ـ به‌شی دارایی و فه‌رمانڕه‌وایی و شاره‌کان و ... هتد.

میرمحه‌مه‌د له‌ ساڵی 1830دا له‌شکرێکی مه‌زنی به‌ سه‌رۆکایه‌تیی ئیبراهیم پاشا، دژی سوڵتان مه‌حموودی دووه‌می عوسمانی نارده‌ سه‌ر سووریا و له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ له‌شکرێکی تری به‌ سه‌رۆکایه‌تیی میرموراد نارده‌ ئێران و ئه‌و ناوچانه‌ی کوردیان تیا ده‌ژیا.

میر له‌ ساڵی 1834دا په‌یمانێکی ئاشتیی له‌گه‌ڵ ئێراندا مۆر کرد.

ده‌وڵه‌تی عوسمانیش هه‌رده‌م خه‌ریکی پلانی هێرش بردنه‌ سه‌ر میرنشینی سۆران بوو، به‌ڵام هه‌ر سه‌ر نه‌ده‌که‌وت.

له‌ ساڵی 1836دا عوسمانییه‌کان به‌ سه‌رۆکایه‌تیی ڕه‌شید پاشا، هێزێکی گه‌وره‌ و گرانیان نارده‌ سه‌ر میرنشینی سۆران و شه‌ڕێک قورس به‌رپا بوو. له‌ دواییدا هێزی عوسمانی توانیی ده‌وروبه‌ری میرنشینیی سۆران بگرێ.

دوایی میرمحه‌مد خۆی چوو بۆ ئه‌سته‌مووڵ. سوڵتان مه‌حموودی دووه‌می عوسمانی میری ئازاد کرد، به‌ڵام له‌ گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆسه‌یه‌کیان بۆ دا نا و به‌ نامه‌ردی میرمحه‌مه‌د ـ پاشا کۆره‌ ـ یان کوشت و میرنشینیی سۆرانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.




ژیان نامەی میر محه‌ممه‌د،پاشای گه‌وره‌ یان پاشای کۆره[دەستکاری]

یه‌کێکه‌ له‌ میره‌ هه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌کانی میر نشینی سۆران که‌ به‌ پاشای گه‌وره‌ ناسراوه‌ چوونکه‌ له‌سه‌رده‌می حوکمرانیه‌تیه‌که‌ی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کانی ئیداری و سه‌ربازی و هتد.. له‌هه‌ر شوێن و ناوچه‌یه‌ک میرێکی دانا بوو جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مووی له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌و ، کاریان ده‌کرد بۆیه‌ له‌ لایان خه‌ڵک ناونرابوو پاشای گه‌وره‌ ، ئه‌و پاشایه‌ زۆرترین لاپه‌ڕه‌ی له‌ مێژووی کورد و میرنشینه‌کان تۆمارکردووه‌ و سه‌رکرده‌یه‌کی به‌توانای سه‌رده‌می خۆی بووه‌


هه‌ر له‌سه‌رده‌می ئه‌و ڕواندز پایته‌خت بووه‌ ، کچی بایزبه‌گی باپشتی که‌ ده‌کاته‌ کچی مامی ماره‌ ده‌کات به‌ڵام له‌ به‌ر ده‌ست پێ کردنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عوسمانیه‌ تورکه‌کان نایگوازێته‌وه‌ تاکو ساڵی 1836ز عوسمانیه‌کان به‌ هاوکاری یه‌زیدیه‌کان و عه‌شیره‌تی مزوری ، ڕواندز داگیرده‌که‌ن و ئه‌م پاشایه‌ گه‌وره‌یه‌ به‌ دیل ده‌گرن و به‌ناوی گفتوگۆ ده‌یبه‌نه‌ ئه‌سته‌نبۆل له‌ ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر له‌ لایان عوسمانیه‌کان شه‌هیدی ده‌که‌ن ، هه‌رچه‌نده‌ خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری ڕواندز خۆیان به‌ نه‌وه‌ی ئه‌و داده‌نێن به‌ڵام له‌به‌ر هۆکاری ئه‌وه‌ ته‌نها ڕێزگرتنه‌ به‌ڵکو هیچ نه‌وه‌یه‌کی له‌دووای خۆی به‌جێ نه‌هێشتووه‌ جونکه‌ ژنی نه‌گواستبۆوه‌ له‌لایه‌کی تر له‌ کتێبی شه‌ڕفنامه‌ی به‌دلیسی هاتووه‌ که‌ پاشماوه‌و خزم و که‌سانی هه‌یه‌ که‌ بریتین له‌ هه‌ندێک به‌گزاده‌کانی ڕواندز و باپشتیان و ده‌رگه‌ڵه‌ و ئاڵانێ و شه‌قڵاوه‌و.....هتد. ده‌گێڕنه‌وه‌ ده‌ڵێن دوژمنان چه‌ندین شوێنی کوردستان داگیرده‌که‌ن به‌ڵام که‌سێکی ئازاو چاونه‌ترس به‌ ناوی ڕه‌شائاغا که‌ (ده‌بێته‌ باپیره‌ گه‌وڕه‌ی له‌تیف نادرئاغا و سالح نادرئاغا و خزم و سه‌رۆکی بنه‌ماڵه‌ی باویل ئاغا) به‌ بێ ئاگاداری پاشا خۆیی و به‌ 150-160که‌س ڕووبه‌ڕووی دوژمنان ده‌بنه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدا به‌سه‌ر دوژمنان سه‌رده‌که‌ون ، کاتێک که‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ پاشا گه‌یشت ، پاشا یاوه‌رێکی خۆی به‌ناوی (سۆراو) ناردی به‌شوێنیاو خۆشی له‌به‌ر ده‌رگا چاوه‌ڕێی کرد و تاکو ره‌شاغا گه‌یشته‌ لای ئینجا له‌گه‌ڵ خۆی بردیه‌‌ ژووره‌وه‌ و هه‌ر ئه‌م کاته‌ فه‌رمانی پله‌ی (فه‌رمانده‌یی سوپای) پێ به‌خشی. هه‌موو رۆژانی هه‌ینی پاشای گه‌وره‌ له‌ دووای نوێژی هه‌ینی له‌ دیوه‌خانه‌که‌ی پێشوازی له‌ خه‌ڵک ده‌کرد بۆ دیتنیان و گفتۆگۆ کردن له‌گه‌ل کردنیان تاکو له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگاداری کاروبارو ئێش و ئازاره‌کانیان ببێ ، جارێکیان ره‌شاغا مه‌لا عه‌زیز که‌ ده‌کاته‌ (باوکی باویل ئاغا) له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات بۆ دیوه‌خان ، پاشا ده‌پرسێت ئه‌مه‌ فه‌قێ عه‌زیزه‌ ڕه‌شا ئاغاش ده‌ڵێت (به‌ڵێ) پاشاش ووتی من حه‌زده‌که‌م گوێ له‌ده‌نگی ڕاگرم جونکه‌ مه‌لایه‌که‌ی زۆر مه‌تحی له‌ لای من کردیه‌ ، فه‌قێ عه‌زیزیش به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵیه‌وه‌ ده‌ست ده‌کات به‌ خوێندنی قورئان به‌ڵام هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ کردنی به‌ (اعوز باالله‌ الشیطان الرجیم) پاشا له‌ جێگای خۆی هه‌ڵده‌ستێت و له‌سه‌ر چۆک داده‌نیشێت که‌ ته‌واو بوو ، پاشا هه‌ستا سه‌ر پێ و له‌ چێگای خۆی دانیشتوو زۆر به‌ هێمنی له‌سه‌رخۆ فه‌رمووی(ئه‌م قورئان خوێندنه‌ی زۆر خۆش بوو ، دڵم نه‌رم و نیانی که‌وته‌ ناوی ، هه‌یبه‌ت له‌ دڵم په‌یدابوو) هه‌ر ئه‌وکاته‌ بوخچه‌یه‌ک ئه‌شیای که‌ بریتی بوو له‌ خه‌نجه‌رێکی کاڵا زیو و کورته‌ک و شه‌لوار و قونده‌ره‌یه‌کی کڵاشی چاک و ده‌سته‌ سڕێكی پێشکه‌ش به‌ مه‌لا عه‌زیزی کرد. له‌وکاته‌ی که‌ عه‌لی به‌گی میری یه‌زیدی به‌خۆی و دوو کچی گیران ، ئه‌م دوو کچه‌ بوون به‌ موسڵمان و میر یه‌کیێکیانی له‌ ره‌سول پاشای برای ماره‌ کرد و ئه‌وی تریشیان له‌ مه‌لاعه‌زیز ماره‌ کرد به‌ڵام عه‌لی به‌گ له‌ هاوینه‌هه‌واری گه‌لی عه‌لی به‌گ له‌ سێداره‌ درا هه‌رچه‌نده‌ میر زۆر عاشقی ئازایه‌تی بوو به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌بووه‌ موسڵمان بۆیه‌ له‌لایان مه‌لای خه‌تێ فتوای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رجوو ، جا هه‌ندێک که‌س بۆ مێژوو شێواندن ده‌ڵێن گه‌لی عه‌لی به‌گ به‌ناوی عه‌لی به‌گی مامی پاشای گه‌وره‌ کراوه‌ جونکه‌ پاشا له‌سه‌ر خواردنی پاره‌ و گه‌نده‌ڵی له‌ سێداره‌ی داوه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ زۆر له‌ ڕاستیه‌وه‌ دووره‌ جونکه‌ پاشای گه‌وره‌ هیچ مامی نه‌بووه‌ به‌ ناوی عه‌لی به‌گ ، ئه‌و گه‌لیه‌ به‌ناوی عه‌لی به‌گی یه‌زیدی ناونراوه‌ که‌ له‌وێ له‌سێداره‌ دراوه.



سنووری میرنشینی سۆران[دەستکاری]

سەرچاوەکانی مێژووی ئیسلامی ئاماژه به زاراوەی سۆران دەکەن و دەڵین: (الصھران – السھران بلاد الصھریه) . و کۆنترین دەقی مێژوویی که ناوی سۆرانی تێدا ھاتنبێت ئەم دەقەیە "مسالک الایصار" ھەروەھا لە (صبح الاعشی) دا باسی سۆرانی کراوه . ئەمڕۆ ئەگەر بمانەوێت سنوری ئەم ناوچانە دیاری بکەین کە به سۆران ناسراوه، زۆر جار تەنھا ڕەواندزی بەدەستەوە ماوە ھەندێ جار سنووری دەسەڵاتی میرنشینەکانی دراوسێشی خستۆتة ژێر ڕکێفی خۆی و گرتوویەتی . بەڵام به شێوەیەکی گشتی دەتوانیین بڵێین ئەم شوێنانەی لەماوەی (400) ساڵی دەسةڵاتی (سۆران) باڵا دەستی هەبووه و ئەوان به موڵکی خۆیان زانیوە بریتییە لە (ڕەواندوز ، ھاودیان ، خەلیفان ، ھەریر، شەقڵاوە، ھەولێر، کۆیە (قەزا)، سماقولی ).

سنوری ژووروی سۆران خۆی دەدا لەھەکاری و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لە خوارووشەوە ئەگەیشتە میرنشینی بابان . ھەر وەکوو صالح محەمەدامین دەڵێ سنووری دەسەڵاتی میرایەتی سۆران لە نێوان ھەردوو زێی گەورە دابووە و ھاوسنووربوو لەگەڵ میرنشینی بابان لە لایەک لەگەڵ میرنشینی بادینان لە لایەکی ترەوە.