نیزامیی گەنجەوی

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
نیزامیی گەنجەوی

نیزامیی گەنجەوی (١٢٠٩-١١٤٠)(بە فارسی: نظامی گنجوی) شاعیری ئێرانیە کە بە بۆنەی ھۆنراوە داستانیە جەنگاوەری و غەرامیەکانیەوە زۆر ناسراوە.

ناوەرۆک

[دەستکاری] ژیان

لە بارەی ژیانی نیزامیەوە زانیاریی زۆر لە بەر دەستدا نیە. ناوی تەواوی نیزامەددین ئەبوو موحەممەد ئیلیاس کوڕی یووسف کوڕی زەکیە. لە ساڵی 1140ی زاینی لە شاری گەنجە لە دایک بوە. بە گوێرەی بەیتێکی کتێبی لەیلی و مەجنوون (گر مادر ِ من رئیسه کُرد/ مادر صفتانه پیش ِ من مُرد) دایکی کورد بووە نێوی ڕەئیسە خانم بوە. باوکیشی خەڵکی شاری قوم بوە. نیزامی ژیانی منداڵیی لە قەفقازدا بردوەتە سەر و لە منداڵیدا باوک و دایکی لە دەس داوە. لە ساڵی 1209 لە گەنجە کۆچی دوایی کردوە.

[دەستکاری] شێعری نیزامی

نیزامی لە نووسینی مەسنەوی بە تایبەت ھۆنراوەی داستانیی حەماسی و غەرامی‌دا دەستێکی بەرزی بوە و لە دوای ئەو کۆمەڵێک لە شاعیرانی فارس تەقلیدیان لێ کردوە. ناوەرۆکی زۆربەی ھۆنراوەکانی ڕەنگی مێژوویی، ئایینی، حەماسی و خۆشەویستییان ھەیە.

[دەستکاری] بەرھەمەکان

پێنج دیوانی شیعری بە زمانی فارسی ھەیە کە بە خەمسەی نیزامی (واتە پێنجینەی نیزامی) ناسراون. ئەم کتێبانە بریتین لە:

  • مخزن الاسرار
  • خسرو و شیرین
  • لیلی و مجنون
  • هفت پیکر(حەوت پەیکەر): کە بە باسی میعراجی پێغەمبەری ئیسلام دەست پێدەکات و باسی ئەسڵیی لە بارەی بەھرامی گۆڕی، پاشای ئێرانیە کە نیزامی بە شێوازێکی حەماسی و ئەوینداری باسی ژیانی کردوە.
  • اسکندرنامه

[دەستکاری] سەرچاوەکان

  • هفت پیکر حکیم نظامی گنجه ای، الیاس بن یوسف نظامی، حسن وحیددستگردی (مصحح)، سعید حمیدیان (به اهتمام)
  • [ویکیپیدیای ئینگلیزی http://en.wikipedia.org/wiki/Nizami_Ganjavi]
ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر