عەلەوی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

عەلەوی، ڕێبازێکی سۆفیگەریە، کە تێکەڵی بیروباوەڕی جۆراوجۆرە، ناوەکەیان لەوەوە ھاتووە کە رێزیکی بەرز بۆ‌‌ (ئیمام عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب) دادەنێن کە نزیکە لە بە خواکردن (عەلی اللھ: واتە عەلی خودایە). بەمەش لە زاراوەی سۆفیگەری ئیسلامیدا بە (غولات:توندڕەوی ئایین) ناودەبرێن . بەڵام لەڕاستیدا پەیوەندیەکی کەمیان بە ئیسلامەوە ھەیە. ئاینەکەیان زیاتر مرۆییە، رەفتارە لیبراڵە کۆمەڵایەتیەکانیان زۆر لە ئیسلامی سەرەتاییەوە دوورە. بۆ نموونە ژن و پیاو لای ئەوان یەک پلەی ھەیە. زۆر گرنگی بە رۆژوی رەمەزان نادەن. خواردنەوەی مەی قەدەغە ناکەن. بۆنە ئایینەکانیان کە ھەمیشە سەماو ئاھنگی لەگەڵدایە، لە مزگەوت ناکرێن و لە شوێنی کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێن کە بە (( جەم‌)) ناویان لێ دەبرێت واتی کۆبوونەوە و لە لایەن سەرکردە ئایینەکانیانەوە بەڕێوە دەبرێن کە بە دەدە یان سەیید دەناسرێن.

دابه‌شبوونى عه‌له‌وى له‌ سه‌ر خاكى باكوورى كوردستان و ئه‌نادۆڵ (ره‌نگى سوور)

کتێبێکی پیرۆزی دیاریکراویان نیە. ڕێز لە قورئان و ئینجیل و تەورات دەگرن. لە نێوان خواو مرۆڤایەتیدا بڕوایان بە نێوبژیوانی پێنج فریشتە و دوانزە وەزیری خوا و چل پێغەمبەر ھەیە. ھەندێک جار پێیان دەڵێن ((قزلباش واتە: سەرسوورەکان)) و زۆربەیان لە ئەنادۆڵ و شارەکانی سیواس و دیاربەکر و خەربووت دا دەژین. قزڵباشە کوردەکان بە کوردی شێوەزاری کرمانجکی-زازایی قسە دەکەن. لە چیاکانی دێرسم زیاتر لە ملیۆنێکن. خەمڵاندنەکانی ئەم دواییە دانیان بەوە ناوە کە لەوانەیە قزڵباشەکان ٢٥ لە سەدی دانیشتووانی تورکیا پێک بێنن.