نەتەوە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

نەتەوە بە گرۆیەک لە خەڵکی دەوترێ کە خاوەنی چاند، ڕەچەڵەک و زمانی ھاوبەشن.

ڕای فەیلەسوفەکان[دەستکاری]

بێرتراند ڕاسڵ[دەستکاری]

بێرتراند ڕاسڵ لە کتێبی "ئاشتیخوازی و شۆڕش" دا لە بەشی "ئایا نەتەوایەتی لەسەرەمەرگدایە؟" ئەڵێ: "خەڵکانێک کە خەیاڵیان زۆر کاریگەری مێژوی لەسەر نیە وا بۆی ئەچن کە، بە تایبەتی لە ئەوروپا، نەتەوایەتی ڕاستیەکی بنچینەیی و هەمیشەیی سروشتی مرۆڤە، هیچ تازەتر نیە لە خۆشەویستی یان ڕق یان ویست. کەچی کەمە خۆی وەهمێکە. لە دنیای کۆندا، پێش سەرکەوتنی ڕۆم، پیاوانی شارستانی وای بۆ ئ ەچوون کە هەست بە وەفا بکەن بۆ شارەکەی خۆیان، بەڵام ئەم هەستە وردە وردە نەما لەو سەدانەی کە ئیمپراتۆریەتی ڕۆما شتێک وا دەر ئەکەوت هاومانی دنیا بێت. تێگەشتن لە یەکێتی شارستانیەت نەمرد لەگەڵ ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمادا وە مایەوە و زاڵبوو بەسەر هزری مرۆڤدا لە ڕێگای کەنیسە و یاسا و زمانی لاتینەوە."[١]

ئێتیمۆلۆژی[دەستکاری]

وشەی "نەتەوە" لە "ڕەتەوە"وە ھاتووە کە ھەر ئەو "ڕەچەڵەک"-ەیە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. Pacificm and Revolution 1916. Bertrand Russell. "Is nationalism moribund?" p.317 Google Books Link
  2. نەبەز، جەمال؛ وشەنامەی ئێتیمۆلۆژیای زمانی کوردی؛ لاپەڕەی ٢٣٨.