پارتی کرێکارانی کوردستان
Partiya Karkerên Kurdistan |

|
| سەرکردە |
موراد قەرەیلان لە ئێستادا، عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئێستاش لە ژوورەکەی خۆی لە زیندانەوە ڕێنمایی پارتەکە دەکات. |
| دامەزران |
١٩٧٨ |
| ئامانج |
دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان لە ھەر چوار پارچەکەی تورکیا، ئێران، ئێراق، و سوریا. دابینکردنی مافە کلتوری و سیاسییەکان بۆ کوردەکانی تورکیا. |
| ناوچەی چالاکییەکان |
تورکیا، عێراق، ئێران و سوریا |
| ئایدۆلۆجیا |
کۆمۆنیستی چەپ ، فیمینیزم ، کۆنفدرالیزم ، سۆشیالیزم |
| بار |
بە ڕکخراوێکی تیرۆریستی بیانی ناسێنرا لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە. بە گرووپی
قەدەغەکراو ناسێنرا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی بەڕیتانیاوە و لە سیاسەتی ھاوبەشی دەرەوەو ئاسایشی یەکێتی ئەوروپادا بە گروپێکی تیرۆریستی ناسێنرا.
|
| ماڵپەڕ |
pkkonline.com |
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پارتێکی کوردی باکوری کوردستانە لە ٢٧ی سەرماوەرزی ١٦٧٨ی کوردی (١٩٧٨) وەک پارتێکی مارکسی-لینینی دامەزرا. بە بەشداربوونی ٢٣ ئەندام کۆنگرەی دامەزراندنی پەکەکە پێکھێنرا. ناوی پەکەکە لە لایەن فەرھاد کورتاییەوە پێشنیار کرا. لە سەرەتاوە بە کاری سیاسی دەستی پێ کرد بەڵام لە ساڵی ١٩٨٤ بە ناچاری بووە ڕێکخراوێکی چەکداری، لەبەر ئەو ھەموو ئێش و ئازار و چەوساندنەوەیەی دەوڵەتی تورکیا دەرحەق بە گەلی کوردستانی لە باکووری کوردستان ئەنجامداوە لە ماوەی ٩٠ ساڵی ڕابردوودا. ئایدۆلۆجیای پەکەکە لەسەر بنەما شۆڕشگێڕییەکانی مارکسیزم - لینینیزم و نەتەوەخوازیی کوردی دامەزرێنرا. ئامانجی پەکەکە دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردیی سۆشیالیستی بوو لە کوردستان، ئەو ناوچەیەی کەوتۆتە باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا، باکووری ڕۆژھەڵاتی ێێراق، باکووری ڕۆژھەڵاتی سوریا و باکووری ڕۆژئاوای ئێران، کە تیایدا کوردەکان ڕێژەی سەرەکی دانیشتوان پێک دەھێنن. ئەم ئامانجە ئێستا نوێ کراوەتەوە بەوەی داوای مافی کلتوری و سیاسی بۆ کوردەکانی ناو دەوڵەتی تورکیا دەکەن. پەکەکە پشتیوانییەکی بەربڵاو، بەڵام نەک جیھانی، ھەیە لە نێوان کوردەکانی تورکیا و لایەنگرییەکی سنووردار لە لایەن کوردی پارچەکانی تر. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە لایەن چەند دەوڵەت و ڕێکخراوێکەوە بە تیرۆریست ناسێنرا، لەوانە ئەمریکا و ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا بەڵام دوایی هاتنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا یەکێتیی ئەوڕووپا ناوی پەکەکەی گۆڕی لە لایەنێکی تیرۆریست بۆ چالاکوانان بەڵام ئەمریکا و ناتۆ هەڵوێستی خۆیان نەگۆڕیوە. لە ساڵی ٢٠٠٧دا بە یەکێک لە ١٢ ڕێکخراویە تیرۆریستییە چالاکەکان ناسێنرا بەپێی بەشی دژە تیرۆر و چالاکییەکانی سەر بە فەرمانگەی گشتی ئاسایش (پۆلیسی تورکیا). سەرچاوە تورکییەکان پەکەکە بە ڕێکخراوێکی جوداییخوازی قەومی ناودەبەن کە تیرۆریزم دژی خەڵکی شارستانی و ئامانجە سەربازییەکان بەکاردێنن بۆ گەیشتن بە مەرامە سیاسییەکان.ھێزە چەکدارەکانی تورکیا نزیکەی ٨٠٠٠ دێی کوردستانیان خاپوور کرد و بەمەش نزیکەی ٣ - ٤ ملیۆن کورد ئاوارەبوون.لە ١٩٨٤ەوە کە پەکەکە خەباتی چەکداری دەست پێکردووە، زیاد لە ٣٧٠٠٠ کەس کوژراون.
سەرچاوە دارایییەکان [دەستکاری]
بودجەی ساڵانەی پەکەکە بە ٨٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێنرێت. سەرچاوەی داھاتەکە بە کورتی خۆی لە کۆمەکە داراییەکانی دەوڵەمەندە کوردەکانی باکووری کوردستان دەبینێتەوە ھەروەھا یارمەتی کوردی پارچەکانی تر، ھەروەھا لە ڕێگەی بڵاوکراوە و بازرگانی ڕێپێدراوەوە کە پەکەکە.
مێژووی ئاڵای پەکەکە [دەستکاری]
یەکەم ئاڵای پەکەکە لەنێو ساڵانی (١٩٧٨ تا ١٩٩٥)
دووەم ئاڵای پەکەکە لەنێوان ساڵانی (١٩٩٥ تا ٢٠٠٢)
ئاڵای پەکەکە لەساڵی (٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٣)
ئاڵای پەکەکە لەنێوان ساڵانی (٢٠٠٣ تا ٢٠٠٥)