پارتی دیموکراتی کوردستان

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
پارتی دیموکراتی کوردستان

Partiya Demokrata Kurdistanê
ناوی عەرەبی الحزب الديمقراطي الكردستاني
ناوی ئینگلیزی Kurdistan Democratic Party (KDP)
ناوی کورتکراوە بە کوردی پ . د . ک
سەرۆک مەسعوود بارزانی
دامەزرێنەر مستەفا بارزانی
جێگری سەرۆک نێچیرڤان بارزانی
دروشم نوێبوونەوە، دادپەروەری، پێکەوەژیان[١]
دامەزراندن ١٦ی ئابی ١٩٤٦
شوێنگەی سەرەکی هەولێر، هەرێمی کوردستان[٢]
ڕۆژنامە ڕۆژنامەی خەبات، ڕۆژنامەی ئەلتەئەخی، ڕۆژنامەی گوڵان
ئایدۆلۆژیا لیبراڵی پارێزگار
ناسیۆنالیزمی کوردی
جەماوەرگەری
شوێنی سیاسی ڕاستی ناوەڕاست
ئینتیمای نێودەوڵەتی هاوپەیمانێتی دیموکراتان
ڕەنگەکان زەرد
کورسییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٦ / ٣٢٥
کورسییەکان لە پەرلەمانی کوردستان
٣٨ / ١١١
ماڵپەر
www.kdp.se
ئاڵای حیزب
Flag of KDP.png

پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) (بە کورمانجی: Partiya Demokrata Kurdistanê) یەکێک لە پارتە سەرەکییەکانی کوردستانە کە لە ساڵی ١٩٤٦ لە مەهاباد دامەزراوە.

مێژوو[دەستکاری]

پارتی دیموکراتی کوردستان ١٩٤٦ لە کۆماری مھاباد دا مەلا مستەفا بارزانی ، ھمزە عەبدوڵڵا، میر حاج ئەحمەد، نوری ئەحمەد، مستەفا خوشناو ، محمد محمود قودسی ، ەخیروالله عبدولکەریم، عیزت عبدولعەزیز، پەیرەو و پرۆگروامی پارتیان دانا، بۆ ھەمان مەبەست ھمزە عبداللە یان ناردە کوردستانی عێراق کە سێ راسپاردەی پێ بوون :

  1. دەستکاری لە پەیرەو و پرۆگرامی نەکرێت کە لە مھاباد دارێژراوە .
  2. حزبە کوردستانیەکان بە گژ حکومەتی ناوەندیدا نەچن تا خۆیان جێگر دەکەن .
  3. شێخ لەتیف و کاکە زیاد بکرێنە جێگری یەکەم و دووەم .

بریاری سێھەم بوو بە ھۆی ناکۆکی و ئەم ناکۆکیەش بوو بە ھۆی (ئینشقاق) ، بۆیە ێالح حیدرو نافع یونس چوونە ناو شۆڕش ، ھمزە عبوڵڵاش لەگەڵ حزبی ڕزگاری کۆبووەو بریاریان دا بێنە ناو پارتی ، رزگاری و شۆڕش سەرەتای ئاب کۆنگرەیان بەست و خۆیان ھەڵوەشاندەوە . لە ١٦/٨/١٩٤٦ لە بەغدا بە ئامادەبوونی ٧٠ ئەندام کونگرەی یەکەم بەسترا .

  1. لە کونگرەی یەکەم پەیرەو پرۆگرام پەسەند کرا
  2. ناوی بووە بە پارتی دیموکراتی کورد .
  3. قیادەی حزب ھەڵبژێردرا

مەلا مستەفا بارزانی وەک سەرۆک و شێخ لەتیف و کاکە زیاد بوون بە جێگری یەکەم و دووەم و رۆژنامەی رزگاریش دەورێکی کاریگەری بینی لە بڵاوکردنەوەی ئایدلوژیای پارتی ، لە بواری سیاسەتی نێودەولەتیش خەریکی رێکخستنی پەیوەندی بوون لەگەڵ بلوکی ڕۆژهەڵات و لە ھەمان کاتدا پەیوەندییەکی پتەو ، لەگەڵ ھەیئەتی دامەزرێنەر لە مەھاباد دا ھەبووە و پەیوەندی لەگەڵ پارتەکانی عێراقی و عەرەبی دەکرا و لە ھەمان کاتدا لەگەڵ حزبی شیوعی پەیوەندی ھەبوو ، رووخانی کۆماری مھاباد تڕسیرێکی سلبی لەسەر کوردستانی عێراق کرد بوو ، بارزانی لە ١٣/٥/١٩٤٧ بەرەو سۆڤیەت کاروانەکەی وەرێ خست و لە ١٨/٦/١٩٤٧ گەیشتە سۆڤیەت . شێخ یەحەمەد گەرایەوە کوردستان ، چوار لە ئەفسەرەکە لەگەڵ شێخ دا بوون لە ١٩/٩/١٩٤٧ شەھید کران لە زمانی حکومەتی ێالح جبر . سێ قیادەی حزبی شوعی ( فەھد ، زەکی بسیم ، محمد ئەلشبیی ) لە سێدارەدران ، موراقەبە خرایە سەر پارتیمان و ھمزە عبدڵڵا لە بەغدا خۆی شاردەوە و پاشان چوو بۆ سلێمانی . چاپخانەی حزب لە بغداد گوازرایەوە بۆ سیتەک لە سلێمانی .

پاشان ھمزە لە سلێمانی گیرا و لە بەغدا ڕەوانەی دادگا کرا ، پاشان رزگار کرا ، کە ئەم رزگار کردنە گومانی دروست کرد ، لە کۆتایی ١٩٤٧ ھەندێ لە بەرپرسانی حزب ماوەی زیندانیان تەواو بوو وەکو (ئیبراهیم ئەحمەد و عەونی یوسف و جەلیل ھۆشیار) پاشان بە پەسەند زانرا کە کونگرە ببەستن .

ئاڵا و ئاڕمی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان

کونگرەی دووەم لە ئازاری ١٩٥١ لە بەغدا بەسترا ، سی ئەندام بەشدارییان تێدا کرد . بریارەکان :

  1. سکرتێر و ئەو ئەندامانەی کە گومانیان لەسەر بوو ، تاکو گومانەکە وەلا دەنرێت مەسئولیەتیان پێ نەدرێت .
  2. دووبارە پێداچوونەوە بکرێت لە پەیرەو و پرۆگرامی حزب .
  3. سەرکردایەتیەکی کاتی بۆ حزب دابنرێت (ئیبراهیم ئەحمەد ،نوری شاویس ،جەلیل ھۆشیار ،عومەر مستەفا ،بەکر ئیسماعیل ، محمد ئەمین مستەفا) بە بێ سکرتێر .

ھمزە عبداللە سەرەرای بە بریارەکانی کونگرە رازی نەبوو ، حکومەت گرتی و حکومەت ھەوڵی دا کە ناوبراوی بۆ تورکیاوە دووری بخاتەوە ، بەڵام لە زاخۆ خۆی رزگار کرد و پاشان لە سلێمانی تەنزیمێکی نوێ دروست کرد بە ناوی ( بەرەی پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کورد) و ئەمانەی خوارەوە لەگەڵدا بوون :

  1. محرم محمد امین
  2. شھاب شێخ نوری
  3. محمد کریم فتح اللە .

کونگرەی سێھەم لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٥٣ لە کەرکوک بە ئامادەبوونی ، ٣٥ بۆ ٤٠ ئەندام بەسترا چەندین بڕیاری نوێ دەرکران :

  1. ناوی حزب گۆرا و کرا بە پارتی دیموکراتی کوردستان .
  2. تەبەنی بیرەکانی مارکسی لینینی کرا
  3. ئورگانی حزب لە رزگاری کرا بە خەبات .
  4. رێکخراوە جەماوەرییەکان (ئافرەتان و قوتابیان و لاوان) دامەزرا .
  5. دەرکردنی ھەمزە عبدوڵڵا بە یەکجاری لە حزب .


کونگرەی چوارەم لە سەرەتای مانگی ١٠ نیسانی ١٩٥٩ لە بەغدا بەسترا . • لە ساڵی ١٩٥٨ شۆڕشی تەمووز بە سەرۆکایەتی عەبدولکەریم قاسم سەرکەوت . • لە ٦/١٠/١٩٥٨ مەلا مستەفا ھاورێ لەگەڵ ھەڤاڵانی لە سوڤیەتەوە گەرایەوە عێراق . • پارتی خۆی کرد بوو حزبێکی شیوعی و دەیویست پەیوەندی لەگەڵ یەساری و شیوعی بە قوەت بکات و داوای لە تەنزیماتی شیوعی دەکرد بۆ یەکگرتنی بزوتنەوەیەکی شیوعی . پارتی بەشداری لە ھەڵبژاردنی پارلەمانی ١٩٥٤عێراق کرد و مسعود محمدی نوێنەری پارتی بوو لەم ھەڵبژاردنەدا . لە ١٩٥٥ ھمزە عبدوڵڵا گەرایەوە ناو پارتی (نەژاد ئەحمەد، خەسرو تۆفیق) و ناوی حزب بە پێشنیاری ئەو گۆرا بە پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان و خەبات بۆ خەباتی کوردستان ، نەژاد احمد و خەسرۆ تۆفیق ھاتنە ناو سەرکردایەتی پارتی .

  1. مستەف بارزانی بووە سەرۆک .
  2. ئیبراهیم ئەحمەد بوو بە سکرتێر .
  3. عەلی عبدوڵڵا و نوری ئەحمد تەھا و عومەر مستەفا و ھمزە عبدوڵڵا و جەلال تاڵەبانی و حەبیب محمد کریم و نەژاد ئەحمد و خسرو توفیق بوونە ئەندام .

لە ساڵی ( ٥٧ ) ێالح حیدری ، حمید عوسمان و عاێم حیدریش بوون بە سەرکردایەتی حزب ، ئەم مارکسیانە کە ھاتنە ناو پارتی ، دەست کردی شیوعی بوون و دەیان ویست پارتی بکەنە دووباڵ و لە ھەمان کاتدا ، جێبەجێ کەری کاری سیاسەتەکانی حزبی شیوعی بێت ، شوعیەکانی ناو پارتی راپۆرتیان لەسەر جەلال و ئیبراھیم ئەحمد نووسی و دایانە سەرکردایەتی حزب و بە بریاری سەرکردایەتی ناوبراوان تجمید کران و پاش ئەم گۆرانە ، ھمزە عبدوڵڵا بوو بە سکرتێری حزب ، بارزانی لە وەزعی ناو پارتی تێگەیشت بۆیە داوای بەستنی کۆنگرەی کرد ، لاینگرانی حزبی شوعی دژی بەستنی کونگرە بوون . بارزانی و لەگەڵ لیژنەی ناوەندی لە ٣٠/٦/١٩٥٩ کۆنفرانسێکیان لە ماڵی بارزانی لە بەغدا بەست و مەکتەبی سیاسی و سکرتێر بەشداری کۆبوونەوەکە نەبوون ، بەڵام کۆنفرانسەکە کارەکانی خۆی جێبەجێ کرد و چەند بریارێکی دا

  1. تجمید کردنی مەکتەبی سیاسی .
  2. بریاری دا بە ، بەستنی کونگرەی چوارەم .

کۆنگرەی چوارەم لە ساڵی ١٩٥٩ لە بەغدا بە ئامادەبوونی (١٣٠) ئەندام بەسترا . کونگرەی چوارەم لەبەر ئەم ھۆیانە گرنگ بوو

  1. سەرانی باند بازی (ھمزە عبدوڵڵا ، حەمید عوسمان ، ێالح حیدری ، نەژاد ئەححمەد ، خەسرۆ تۆفیق) بە یەکجاری لە رێزەکانی حزب دەران کان
  2. . گۆرانکاری لە رێبازی پارتی کرا و گەرایەوە سەر رێبازی پێشووی کە سوود لە مارکسیەت وەربگرێت
  • سەرکردایەتی تازەش ھەڵبژێردرا ، مەلا مستەفا بارزانی بوو بە سەرۆک


کونگرەی پێنجەم سەرەتای ئایاری ١٩٦٠ بە ئامادەبوونی ١٤٨ ئەندام بەسترا . حکومەتی عێراق یاسایێکی نوێ بۆ کومەڵەکان دەرکردبوو ، بە پێی ئەم یاسایە ، حزبێک مۆڵەتی پێ دەدرێت کە لە ماوەی شەش مانگ دا کونگرەی خۆی ببەستێت . پاش دەرچوونی ئەم یاسایە سەرکردایەتی پارتی لە لایەن (بارزانی ، ئیبراھیم ئەحمد ، عومەر دەبابە ، عەلی عبدوڵڵا ، نوری شاووس ، شەمسەدین موفتی ، عەلی عەسکری ، مەلا عبدوڵڵا ، جەلال عبدولڕەحمان ، ئیسسماعیل عارف ) داوایەکی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ کرد کە داواکەش پەسەند کرا و مۆڵەتی کارکردن بە پارتی دیموکراتی کوردستان درا

عبدالکریم قاسم دوو تێبینی لەسەر ڕێبازی پارتی ھەبوو :

  1. بە پێویستی نەدەزانی ماددەی پەیرەو کردنی مارکسی لینی تێدا بێ .
  2. ناوی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقی بێ .

کونگرە لە بەغدا بەسترا و ٥ رۆژی خایاند ١٤٨ ئەندام بەشدار بوون ، بارزانی مەڕاسیمی کردنەوەی کونگرەی کرد ، ڕاپۆرتی م . س ، چاودێری و پشکنین خوێندرایەوە ، سەرکردایەتی نوێ ھەڵبژێردرایەوە .

  1. مەلا مستەفا دووبارە بوو بە سەرۆک حیزب


کونگرەی شەشەم لە ١ی تەمووزی ساڵی ١٩٦٤ لە قەلادزێ بە ئامادەبوونی ٦٠٠ ئەندام بەسترا . لە نێوان کونگرەی پێنج تاکو کونگرەی شەشە کومەڵێک رووداو لە ئاستی عێراق و ھەرێمایەتی رووی دا دابوو . پەیوەندی پارتیمان و حکومەتی عێراق : *پەیوەندی پارتی و حکومەتی عێراق لەسەر ماددەی ٢ ی دەستووری عێراقی کە دەلێت عێراق بەشێکە لە ئومەی عەرەبی بەرەو ساردی دەروێشت و پارتی ڕای وابوو کە بەشە عەرەبیەکەی عێراق بەشێکە لە ئومەی عەرەبی .

  • حکومەت لەڕێگەی (ئیسماعیل عبادی) بەرێوەبەری پولیسی موسڵ ھێندەک کوردی چەکدار کردبوو بە دژی بارزانی و پارتی
  • لە ئازاری ١٩٦١ جەنابی بارزانی لە بەغداوە گەرایەوە بارزان .
  • لە ٣٠ ی تەمموزی ١٩٧١ پارتی یاداشتێکی دایە حکومەتی عێراق کە ١٣ خالی لە خۆدەگرت کە یەکێک لە خالەکان کشانەوەی ھێزەکانی میری بوو کە تازە ھێندرابوونە کوردستان
  • حکومەتی ناوەندی دەستی کرد بە گرتنی کەوادیری پارتی و بەپرسن.
  • زۆربەی ھەڤاڵانی پارتی لە ناو سوپا و پولیس پەیوەندییان بە پارتی وە دەکرد . ٧
  • ماوەی ٣ تا ٤ مانگ ھەوڵێکی زۆر درا کە وەزع نەگاتە شەر ، بەڵام قاسم تاکیدی لەسەر ئەوامری دەکردەوە
  • لە ٦ی ئیلوولی١٩٦١ پارتی مانگرتنی لە شارەکان راگەیاند ، دژی کردەوەکانی حکومەتی ناوەندی کە سەرکەوتوو بوو رێگاکانی ھەولێر و کەرکوک ، سلێمانی و کەرکوک ، ھەولێر وموسل لە لایەن لایەنگرانی پارتی وە گێرا . ٩
  • لە ٩ی ئەیلوولی ١٩٦١ دا حکومەت ھێرشی ھێنایە سەر کوردستان ، سەرەتا ھێندەک سەرکەوتنی بەدەست ھێنا کە وای زانی شۆڕش نەماوە .
  • قاسم لە سەردانەکەی دا لە کۆتایی ١٩٦١ لە سەدەی دەربەندیخان گووتی سەرکێشی نەماوە .

ھەڵوێستی پارتی عێراقیەکان لەسەر شۆڕشی ئەیلول :

  • حزبی شیوعی سەرەتا دژی شۆڕش بوون و بە کونە پەرستیان لە قەڵەم دەدا بەڵام دوایی ھەڵوێستیان گۆری داوای ئاشتبوونەوەیان دەکرد
  • حزبی بەعسی عەرەبی سۆشیالیستی و ئەحزابی تری عەرەبی دژی شۆڕش و حکومەتی عبدولکەریم قاسم بوون ، باری عبدالکریمیان قۆزیەوە و لە ١٩٦٣ کودەتایان کرد و لە دواییدا قاسمیان کوشت .

لە ئازار ١٩٦٣ بارزانی کونگرەیەکی نەتەوەیی لە کۆیە بەست ، کە سەرکردایەتی حزب و بەرپرسانی پێشمەرگە و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و عەشائری بەشداریان تێدا کردوو و بارزانی داوای حوکمی ژاتی دەکرد بۆ ھەمان مەبەست وەفدێکی بە سەرۆکایەتی جەلال تالەبانی و ئەندامیەتی ێالح یوسفی محمود محمد ، حسین خانەقا ، حەمد محمد ، حەبیب محمد کەریم ، عەقید ێدیق ، شاخەەوان نامیق ، بابەکر ڕەسول ،مستەفا عەزیز ، کە بۆ ووتوێژ چوونە بەغدا ، پاشان حکومەتی لامەرکەزی لە جیاتی حوکمی ژاتی راگەیەندرا ، وەفدی کوردیش بە ھیلیکوپتەر لە بەغداوە گوازرانەوە کەرکوک لەوێش گیران .

لە تشرینی دووەمی ١٩٦٣ عبدولسەلام عارف کودەتایەکی سەربازی کردو پاش کودەتاکە داوای ڕاگرتنی شەڕی کرد بارزانیش راگرتنی شەری بە پەسەند زانی و شەر راگیرا . پاش راوەستانی شەر دیسان ووتوێژ دەستی پێکردەوە ، کە شاندی کوردی بریتی بوون لە سەرۆک بارزانی و جەلال تالەبانی و نوری شاوەیس و وەفدی حکومەتیش پارێزگاری سلێمانی حاجی محمود عبدالرزاق بوو ، یەکگرتن لەسەر بریارەکەی کرا بەڵام کاتێک کە جەلال تالەبانی و نوری شاوەیس چوونە ماوەت ، مەکتەبی سیاسی رازی نەبوو ، لەوێ جەلالیش رای گۆری ، مەکتەبی سیاسی بەیانێکی دەرکرد و قسەی ناشیرینی بە بارزانی گووت بوو ، واتە بەیانیان دەرکرد کە ئایا رێککەوتنی موشیر و بارزانی ئاشتی یە یان خۆدانە دەست .

لە نیسانی ١٩٦٤ کۆنفرانسێک لە ماوەت لە لایەن مەکتەبی سیاسی بەسترا ، کە ژمارەیان نزیکەی ٨٠ ئەندام دەبوو لەم کونفرانسەدا بریاری ڕووت کردنەوەی بارزانیان لە ھەر جۆرە بەرپرسیارییەتێک دا ، لیژنەی چاودێری ویستیان لە چارەسەری ئینشقاقەکە دەور ببینن ، بەڵام مەکتەبی سیاسی رازی نەبوو ، بارزانی ناچار بوو کە کونگرە ببەستێت ، لیژنەی ئامادەکاری کونگرەی شەش لە سەرەتای مانگی ٥/١٩٦٤

کونگرەی شەشەم لە سەرەتای مانگی تەموزی ١٩٦٤ لە قەڵادزێ بەسترا ، کونگرە وەفدێکی ناردە ماوەت تاکو ببنە ئەندام ، بەڵام نەھاتن و کونگرەیان رەت کردەوە ، وەفدەکەش لەم ھەڤاڵانە پێک ھاتبوون : عەلی ھەژار ، مەجید ئەترۆشی ، ئەحمد ئەترۆشی ، فاتیح محمد ، ئیسماعیل مەلا عزیز ، جەلال محمود بەگ .

بریارەکانی کونگرە :

  1. مەلا مستەفا بارزانی بە کوی دەنگ بە سەرۆکی پارتی ھەڵبژێردرا
  2. ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیش هەڵبژێردران

کونگرەی حەوتەم پارتی ویستی تازەگەری لە کوردستان دروست بکات بۆ بەرێوەبردنی کاروباری ئیداری ، لە راپەراندنی کاروباری ئیداری .لەو ماوەیەدا پەیوەندی پارتی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق باش نەبوو ، چونکە حکومەتی عبدولسلام باوەری بە چارەسەر کردنی کێشەی کورد نەبوو ، حکومەت کابینەی خۆی راگەیاند و تەنیا وەزیرێکی محسن دزەیی دایە پارتی و وەزیرێکیش دایە لایەنی ھەمەدان تەھا محیەدین مەعروف کە بەعس ئەم کارەی کرد پارتی خۆی کێشایەوە . • لیژنەی ئامادەکاری کونگرەی حەوتەم پێکھێنرا لە ھەندێک ئەندامی مەکتەبی سیاسی و کەسانی تازەش کە گەرابوونەوە ناو حزب وەک علی عبداللە و نوری شاوەیس . • لیژنەی ئامادەکاری لە ھاوینی ١٩٦٦ دەستیان کرد بە ھەڵبژاردنی نوێنەرانی کونگرە . • لە ١٥/١١/١٩٦٦ لە گەلالە بە ئامادەبوونی ٣٧٠ ئەندام کونگرە دەستی بە کارەکانی خۆی کرد :

  1. لەم کونگرەدا ھەندێ دەستکاری لە پەیرەو و پرۆگرام کرا کە مەکتەبی سیاسی لە ٥ ئەندامەوە کرایە ٧ ئەندام .
  2. چەند ئەندامێکی کومیتەی ناوەندی بە یەکجاری لە رێزەکانی پارتیمان دەر کران وەک :
  3. سەرۆک بارزانی بە کوی دەنگ بە سەرۆکی پارتیمان ھەڵبژێردرا
  4. کومیتەی ناوەندی و دەستەی چاودێری ھەڵبژێردران

١٩٦٩ • حکومەت ھێرش کردە سەر کوردستان و بوردومانی ناوچەکانی بادینانی کرد . • حکومەت دەرگای خەباتی داخست و رۆژنامەی نوری لە جیاتی دەرکرد حکومەت لە کۆتایی ١٩٦٩ داوای ووتوێژی لەگەڵ پارتی دا کرد و پارتیش کە ھەردەم دیالۆگی پێ لە شەر باشتر بوو ، ئەم داواییەی حکومەت پەسەند کرد و وەفدی پارتی بۆ ئەم مەبەستە چوونە بەغدا و گەیشتنە رێککەوتنە نامەی ١١ ئازاری ١٩٧٠ .

کونگرەی ھەشتەم ئەم کونگرەیە لە ١ی تەمموز ١٩٧٠ بە ئامادەبوونی ٤٨٨ ئەندام بەسترا . ئەم کونگرەیە لەبەر ئەم ھۆیانەی خوارەوە بە کونگرەێکی نموونەیی دادەنرا # ئەندامانی کونگرە زۆربەیان بە ھەڵبژاردن ، بۆ بوونە ئەندامی کونگرە ، ئەوانەی کە لە ناو شارەکان بوون پاش ١١ ی ئازار ھەڵبژێردرابوون و ئەوانەی تریش پێش ١١ ی ئازار ھەڵبژێردرابوون .

  1. ژمارەیەکی زۆری ئافرەت بۆ یەکەم جار بەشداری کونگرەیان کرد .
  2. نێردراوی چەندین پارتی عێراقی میوانی کونگرە بوون وەک حزبی شیوعی ، حزبی بەعس و نوێنەری رێکخراوی فەلەستین وچەندان پارتی تر
  3. لە کەش و ھەوایەکی دیموکراسینەدا کونگرە بەرێوەچوو و بارزانی ووتارێکی بابەتیانەی پێشکەش کرد .
  • بارزانی بە کۆی دەنگ بە سەرۆکی پارتی ھەڵبژێردراوە .
  • کومیتەی ناوەندی لە ٢١ ئەندام ھەڵبژێردرا
  • مەکتەبی سیاسیش هەڵبژێردرا

کونفرانسی ١١ی ئابی ١٩٧٦لە بەرلین لە ئازاری ١٩٧٥ شۆڕش تووشی نسکۆ بوو بە ھۆی رێکەوتنامەی جزائیر لە نێوان شای ئێران و رژێمی بەعسی عێراقی . خەڵکێکی زۆر ئاوارەی ئێران و ئەوروپا و ئەمریکا بوون ، و ئەمریکیەکان لە دارشتنی سیاسەتی ئەستراتیژێکی خۆیان لە رۆژھەلاتی ناڤین ، هەڵبژاردنی پشت کردن لە کوردیان ھەڵبژارد . لە ھاوێنی ١٩٧٥ خوێندکارانی ئەوروپا کونگرەیەکیان بەست لەم کونگرەیەدا شورشی ئەیلولیان ھەڵسەنگاند ، ھەندێک ئەندامی سەرکردایەتی گەیشتنە ئەوروپا ، لە شوباتی ١٩٧٦ کۆبوونەوەیەک لە ئەلمانیا بەسترا و باس لە رێکخستنەوەی پارتی کرا ، کومەڵەی خوێندکارانیش ھەمان ساڵ کونگرەی خۆی بەست و دکتۆر رۆژ بوو بە سکرتێری کومەڵەکە ، پاش نسکوی ١٩٧٥ ، لە ٢٦ی ئایار ١٩٧٦ شۆڕشی گولانی پێشکەوتنخواز بڵێسەی شۆڕشی گەلانی کوردستان جارێکی تر بلند کردەوە . لە ١١ تا ١٦ی ئابی ١٩٧٦ لە بەرلینی بە بەشداری ٨٠ ئەندامی پارتی کونفڕانسێک بەسترا ، لەم کونفرانسەدا سەرکردایەتی کاتی پارتی کە پێشتر دانرا بوون ، پەسەند کرایەوە ، لەم کونفراسەدا رەخنەیەکی زۆر لە شۆڕش گیرا و ئەم رەخنانەش وای کرد کە جارێکی تر بە روحێکی تازە و رێکخستنەێکی پەتەوەوە دەست بە دووبارە رێکخستن بکرێتەوە و خەڵکێکی زۆری لە دەورەی کۆ ببێنەوە ، ئەم رێبازە لە کونگرەی ٩ یەم پەسەند کرا . لەم کونفرانسە درێژە دان بە شۆڕش پەسەند کرا .

کونگرەی نویەم لە ناوەراستی مانگی ٥/١٩٧٩ لە گوندی شاوانە لە ناوچەی شنوی کوردستانی رۆژھەلات سەرکردایەتی کاتی و زۆربەی ئەندامانی کونگرە کۆبوونەوە و بریاری بەستنی کونگرەیان دا و بۆ ئەم مەبەستە لیژنەی ئامادەکاری کونگرەیان پێک ھێنا. لیژنەی ئامادەکاری دەست کرد بە ئامادەکاری بۆ بەستنی کونگرە کە دوو روانگەی جیاواز ھەبوون سەبارەت بە بەستن و نەبەستنی کونگرە . ھۆیەکانی نەبەستنی کونگرە :

  1. کوچی رێبەری روحی نەتەوەی کورد
  2. شای ئێران بە ھۆی شۆڕشی گەلانی ئێران تووشی شکست ببوو و لە تێروانینی رژێمی نوێ سەبارەت بە شۆڕش دوو دل بوون

بەڵام سەرەرای ئەم دوو ڕوانینە ، بریار بە بەستنی کونگرە درا . ناکۆکی ھەبوو ، بەڵام ناکۆکییەکە فکری نەبوو ھەر بۆیەش پاش ماوەیەک زۆربەیان گەرانەوە ناو پارتی . لە ٤/١٢/١٩٧٩ لە گوندی دەربەند لە ناوچەی مەرگەوەری پارێزگای ورمێ بە ئامادەبوونی ٣٢٥ ئەندام کونگرە بەسترا لەم کونگرەیەدا وەفدێکی حزبی شیوعی بە سەرۆکایەتی ئەبو حیکمت بەشداربوون کە وەتارێکشیان خوێندەوە و بروسکەی پارتەکانی کوردستانی تورکیا و سوریا خوێندرایە . ئەم کونگرەیە ١٢ رۆژی خایاند و لەم کونگرەیەدا رێبازی بزوتنەوەی ئازادی خوازی کورد پەسەند کرا . لەم کونگرەیەدا بریار درا کە پارتی رۆلی ناوبژیوان ببینێت لە نێوان حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆماری ئیسلامی ئێران ، سەرەرای ھەوڵێکی زۆر ئەم ھەوڵانە بێ ئەنجام بوون . ھەروەھا بریار درا بە دامەزراندنی بەرەیەکی نیشتمانی عێراقی و ھەروەھا بەرەیەکی کوردستانی ، لەم کونگرەیەدا توراسی فکری بارزانی نەمر بوو بە سەرچاوەیەکی فکری و گۆرانکاریش لە ماددەی ٥ پرۆگرام کرا . • ھەڤاڵ مسعود بارزانی بە کۆی دەنگ بە سەرۆکی پارتی ھەڵبژێردرا . کومیتەی ناوەندی لە ٢١ ئەندام پێک ھات ئەندامانی کومیتەی ناوەندی پێشوو ، ئەوانەی رێزی پارتیمان بە جێھێشت بوون لە رێزی پارتی دەر کران جگە لە ێالح یوسفی نەبێت کە ئەویش بە بریاری بارزانی گەرابووە عێراق . بە سەرۆکایەتی مسعود بارزانی لە ئوردوگای زێوە کومیتەی ناوەندی کۆبووە و لەم کۆبوونەوەیەدا مەکتەبی سیاسی پێک ھێندرا عەلی عبدوڵڵا بووە بە سکرتێر

  • رووداوەکان :
  1. ھەندێک لە ئەندامنی سەرکردایەتی کاتی لە پارتی دابران و پارتێکی نوێیان پێک ھێنا بە ناوی پارتی گەلی دیموکراتی کوردستان .
  2. لە ٢٨/١١/١٩٨٠ بەرەی نیشتمانی عێراقی ( جود ) لە نێوان ، پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبی شیوعی عێراق و حزبی سوسیالیستی کوردستان و پارتی سوسیالیستی کورد پێک ھات .
  3. لە ١٣/١١/١٩٨٤ چوار پارتی تری عێراقی و کوردستانی ھاتنە ناو بەری جود : حزبی گەلی دیموکراتی کوردستان و حزبی الاشتراکی عێراقی و کومەڵەی دیموکراتی عێراقی .
  4. یەکێتی شەری دژی بەرە جود ھەڵگیرساند بەڵام لە ١٩٨٦ لە تاران ئاشت بوونە لە نێوان پارتی و یەکێتی کۆتایی بەم شەرە ھێنا .
  5. لە ٢/٥/١٩٨٨ بەرەی کوردستان پێک ھات لە ٧ حزبی کوردستانی : • پارتی دیموکرراتی کوردستان . • یەکێتی نیشتمانی کوردستان • حزبی شیوعی عێراقی - هەرێمی کوردستان .و حزبی سوسیالیستی کوردستان و حزبی سوسیالیستی کورد و حزبی گەلی دیموکراتی کوردستان و حزبی زەحمەت کێشانی کوردستان .
  • رژێمی بەعسی عێراقی لە ١٦/٣/١٩٨٧ شاری ھەلەبجەیان کیمیا باران کرد . ٧ . لە خواکورک ٤٥ رۆژ شەر لە نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و رژێمی عێراق بەردەوام بوو کە رژێم ھێزێکی یەکجار زۆری ھێنابوو بەرەکانی شەر و لەم بەرەیەدا زەربەیەکی گەورەی لێ کەوت .

لە شۆڕشی گولان ئەم کارانەی خوارەوە جێبەجێ کران :

  1. دەست کرا بە دروست کردنی پەیوەندییەکان و مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە دانرا .
  2. بڵاوکراوەیەکی ھاوبەش لەگەڵ دیموکرات بڵاوکرایەوە .
  3. پەیوەندی لەگەڵ پارتەکانی کوردستانی تورکیا و سوریا کرا .
  4. ئیزگەی کوردستان و رۆژنامەی خەبات سەرلە نوێ دامەزرایەوە .
  5. رێکخراوە جەماوەرییەکان زیندوو کرایەوە . ٦. دەزگای پەروەردەی و تەندروستی دانران
  6. دەورەی کادیران کرانەوە ( ٧ەوە بۆ ٨ ) .
  7. لە کونگرەدا بریاری دامەزراندی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانیان دا کە دابمەزرێن .

کونگرەی دەیەم لە ساڵی١٩٨٩ کاری ھەڵبژاردنی لیژنەی ئامادەکاری کونگرەی کۆتایی پێ ھات و ھەڵبژاردن کۆتایی پێ ھات بەڵام لەبەر ھەندێ ھۆ کونگرە دوا خرا بۆ ٢/١٢/١٩٨٩ . لە ٢/١٢/١٩٨٩ کونگرە لە گوندی ھاشم ئاوە ( ھێشماوە ) ناوچەی مەرگەوەرە بە ئامادەبوونی ٣٣٢ ئەندام بەسترا . مەسعوود بارزانی لەم کونگرەیەدا جارێکی تر بە ھۆی گوشاری زۆری ئەندامانی کونگرە بە کۆی دەنگ بە سەرۆکی پارتی ھەڵبژێردرایەوە . ئەندامانی کومیتەی ناوەندی هەڵبژێردران

کونگرەی یانزدەھەم کومیتەی ناوەندی لە مانگی ٣/٣/١٩٩٢ بریاری دا لیژنەی ماوە کاری کونگرە پێک ھێنرا . لەم کونگرەیەدا چەند پارتێکی کوردستانی بریاریان دا بێنە ناو پارتی :

  1. پارتی یەکگرتن ( سوسیالیست ، پاسول ، گەل ) .
  2. یەکێتی دیموکراتی کوردستان .
  3. بزوتنەوەی کوردی فەیلی موسلمان .

رۆژی ١٦ی ئابی ساڵی١٩٩٣ کونگرە لە شاری ھەولێر بەسترا و لە ٢٦ی ئاب کوتایی پێ ھات . لەم کونگرەیەدا مەسعوود بارزانی بە کۆی دەنگ بە سەرۆکی پارتی ھەڵبژێردرا . علی عبدوڵڵا بوو بە جێگری سەرۆک . ئەندامانی کومیتەی ناوەندی هەڵبژێردران

کونگرەی دوانزدە لە ١٤/١٠/١٩٩٩ لە پایتەختی ھەرێمی کوردستان (هەولێر) بەسترا . لە مانگی ئایاری ١٩٩٩ لیژنەی ئامادەکاری کونگرەی دوانزدە پێک ھات ،لیژنە کارەکانی خۆی بە سەرکەوتووی جێبەجێ کرد . کونگرە لە ٦/١٠/١٩٩٩ لە شاری ھەولێر دەستی پێ کرد . لەم کۆنگرەیەدا کومیتەی ناوەندی لە ٣٧ ئەندام کرا بە ٣١ ئەندام و ( ٩ ) ئەندامی یەدەک . مەسعوود بارزانی بە کۆی دەنگ بە سەرۆکی پارتی ھەڵبژێردرایەوە . کومیتەی ناوەندیش و مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردان

کۆنگرەی سێزدە ئەم کۆنگرەیە ١١تا ١٨ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ بوو کە نزیکەی ١٥٠٠ ئەندامی پارتی تیایدا بەشداربوون

  • مەسعوود بارزانی بووە سەرۆکی حیزب
  • نێچیرڤان بارزانیش بووە جێگری یەکەمی سەرۆک
  • هەڵبژاردنیش بۆ مەکتەب سیاسی ئەنجام درا

سەرۆکەکانی پارتی دیمورکراتی کوردستان[دەستکاری]

لەژێر شۆڕشی ئێراقدا[دەستکاری]

سەرەتای دەسەڵاتی بەعس[دەستکاری]

لەژێر سەددام حوسەیندا[دەستکاری]

شەڕی کەنداو و ڕاپەڕینی کورد[دەستکاری]

حکومەتی هەرێمی کوردستان[دەستکاری]

لقەکان[دەستکاری]

کۆنگرەکان[دەستکاری]

كۆنگره‌كانی حزب له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه‌:

  1. کۆنگرەی یەکەم: ١٦/٨/١٩٤٦ ، بە نھێنی لە شاری بەغداد، لە ماڵی (سەعید فەھیم) بەسترا، بە ئامادەبوونی نزیکەی (٧٠) نوێنەر.
  2. کۆنگرەی دووەم: لە مانگی ئاداری ساڵی (١٩٥١) لە شاری بەغداد، ماڵی (عەلی حەمدی) بەسترا، بە ئامادەبوونی نزیکەی (٣٠) نوێنەری لق و ناوچەکانی پارتی.
  3. کۆنگرەی سێیەم: ٢٦/١/١٩٥٣ ، لە شاری کەرکووک ،بە ئامادەبوونی نزیکەی (٣٥-٤٠) نوێنەر بەسترا.
  4. کۆنگرەی چوارەم: ٤-٧/١٠/١٩٥٩، لە شاری بەغداد، ماڵی (کاکە زیاد) بە سەرپەرشتی مەلا مستەفا بارزانی بەسترا.
  5. کۆنگرەی پێنجەم: مانگی ئایاری ساڵی (١٩٦٠) ، لە بارەگای ئەوکاتی حزب لە شاری بەغداد، بەسترا.
  6. کۆنگرەی شەشەم: لە سەرەتای مانگی تەموزی ساڵی (١٩٦٤) لە شارۆچکەی قەلێدزێ بەسترا.
  7. کۆنگرەی حەوتەم: ١٥/١١/١٩٦٦ ، لە گەڵاڵە بەسترا.
  8. کۆنگرەی ھەشتەم: ١/٧/١٩٧٠، لە ناوپردان بە ئامادەبونی (٤٨٨) نوێنەر بەسترا.
  9. کۆنگرەی نۆیەم: ٤/١٠/١٩٧٩، لە زێوەی دەڤەری (مەرگەوەڕ) بەسترا، تیایدا بە تێکرای دەنگ (مسعود مستەفا بارزانی) بەسەرۆکی پارتی ھەڵبژێردرا.
  10. کۆنگرەی دەیەم: ٢-١٢/١٢/١٩٨٩، لە (مەرگەوەڕ) بە بەشداری (٣٣٢) نوێنەر بەسترا.
  11. کۆنگرەی یانزەیەم: ١٩٩٣، لە ھەولێری پایتەخت، بە بەشداری (٢١٧٦) نوێنەر بەسترا.
  12. کۆنگرەی دووانزەیەم: ٦-١٤/١٠/١٩٩٩، لە ھەولێری پایتەخت، بە بەشداری (١٤٧٣) نوێنەر بەسترا.
  13. کۆنگرەی سیانزەیەم: ١١/١٢/٢٠١٠-١٨، لە ھەولێری پایتەخت، بە بەشداری زیاتر لە (١٥٠٠) نوێنەر بەسترا.

سەرکردایەتی پارتی لەئێستادا[دەستکاری]

ئاڵا و هێمای حیزب[دەستکاری]

ئاڵا[دەستکاری]

ئاڵای پارتی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پێكدێت له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پیته‌كانی (Pdk) كه‌ ئاماژه‌ن بۆ پیته‌كانی سه‌ره‌تای ناوی پارتی به‌ رێنووسی لاتینی (PARTIYA DEMOKRATA KURDISTANE) به‌ ره‌نگه‌كانی زه‌رد و سوور كه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی بازنه‌یه‌ك كێشراون.

هێما[دەستکاری]

هێمای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ دوو بازنه‌ پێكدێت، بازنه‌ی ده‌ره‌وه‌ و بازنه‌ی ناوه‌وه‌ كه‌ خۆرێكی دره‌وشاوه‌ له‌خۆده‌گرێت، له‌گه‌ڵ چل و شه‌ش تیشك كه‌هێمایه‌ بۆ ساڵی ١٩٤٦، كه‌ تیایدا پارتی دامه‌زرا. له‌ ناوه‌ڕاستی خۆره‌كه‌ هه‌ڵۆیه‌كی تیادایه‌ كه‌ سه‌ربه‌رزانه‌ وه‌ستاوه‌. له‌ سه‌ره‌وه‌ی دره‌شمه‌كه‌ و له‌نێوانی چێوه‌ی هه‌ردوو بازنه‌كه‌، ناوی پارتی نوسراوه‌. له‌ خواره‌وه‌ی هه‌ڵۆكه‌، پیته‌كانی سه‌ره‌تای (Kurdistan Democratic Party-KDP) نوسراوه‌. خوارووی چێوه‌ی بازنه‌ی ناوه‌وه‌ی دروشمه‌كه‌ به‌ دوو گوڵه‌گه‌نمی یه‌كتربڕ ته‌واوكراوه‌. له‌ ژێر خۆره‌كه‌ و بۆشایی نێوان چێوه‌ی هه‌ردوو بازنه‌كه‌ نوسراوه‌ (PARTIYA DEMOKRATA KURDISTANE) به‌ ڕه‌نووسی لاتینی نوسراوه‌. هه‌موو دروشمه‌كه‌یش له‌ سه‌ر ره‌هه‌ندێكی سپی كێشراوه‌ كه‌ هێمای پاكیزه‌یی و ئاشتی و ئازادی و هه‌ماهه‌نگییه‌.

یەکێتی ئافره‌تانی کوردستان[دەستکاری]

یەکێتی قوتابیانی کوردستان[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. http://www.kdp.se
  2. https://en.wikipedia.org/wiki/Kurdistan_Democratic_Party