ویلایەتە یەکگرتووەکان

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
ویلایەتە یه‌کگرتووه‌کان
United States of America
دروشمIn God We Trust
"پشتمان بە خودای بەستووە"
سروودئاڵای پڕ لە ئەستێرە
پایتەخت واشینگتۆن دی سی
38°53′N 77°02′W / 38.883°N 77.033°W / 38.883; -77.033
گەورەترین شار نیۆیۆرک
زمانی فەرمی زمانی فەرمی نییە لە ئاستی فیدرالی
گرووپەکانی ڕەگەز  ئەوروپیە-ئەمریکیەکان(سپی)%٧٢.٤،ئەفریقە-ئەمریکیەکان(رەش)%١٢.٦،ئاسیایە-ئەمریکیەکان(ئاسیای)%٤.٨،ئەمریکیە هیندیەکان و رەسەنەکانی ئالاسکا%٠.٩،هاوایە رەسەنەکان%٠.٢،ئەوانی تر%٦.٢
شێوەی دەسەڵاتداری کۆماری فیدڕاڵ
 -  سەرۆک کۆمار باراک ئۆباما
 -  جێگری سەرۆک جۆزێف بایدن
سەربەخۆیی
ڕووبەر
 -  ۹٬۸۲۶٬۶۳۰ ک‌.م٢ 
ژمارەی دانیشتوان
 -  مەزەندەی ساڵی ۲۰۰۹ ۳۰۹٬۵۳۴٬۰۰۰ (٣)
دراو دۆڵار (4217)
ناوچەی کاتی ٥ ‏تا‎ ١٠-
لایەنی لێخوڕین ڕاست
پاشگری دۆمەین .us .gov .edu .mil .um
کۆدی تەلەفوون ١+

ویلایەتە یه‌کگرتووه‌کانی ئەمریکا (بە ئینگلیسی: United States of America، یان United States، یان the U.S، یان the USA) کۆمارێکی فێدراڵە کە لە پەنجا ویلایەت و یەک ھەرێمی فێدراڵ پێکھاتووە. زۆربەی خاکی ئەم وڵاتە لە ناوەندی ئامریکای باکووردایە، ئەو شوێنەی کە تێیدا ٤٨ ویلایەتی پێکلکاو و واشنتنن دی سی (ھەرێمی پایتەخت)، لە نێوان ئوقیانووسەکانی ئاتلانتیک و پاسیفیکدا ھەڵکەوتوون و لە باکوورەوە لەگەڵ کەنەدا و لە باشوورەوە لەگەڵ مەکسیکدا ھاوسنوورە. ویلایەتی ئالاسکا لە باکووری ڕۆژاوای کیشوەری ئامریکای باکووردایە و ویلایەتی ھاوایی کۆمەڵە دوورگەیەکە لە پاسیفیکی ناویندا.

ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٧٧٦ زایینی بە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و یەکگرتنی ١٣ داگیرکراوی بەڕیتانیای گەورە پێکھاتووە. ئەم وڵاتە ٩.٨٣ ملیۆن کیلۆمتری چوارگۆشە پانتاییەکەیەتی و نزیکەی ٣٠٨ ملیۆن حشیمەتەکەیەتی. وا مەزەندە دەکرێ فرەڕەگەزترین وڵاتی جیھانە و ئەم جۆراوجۆرییە بەرھەمی کۆچکردنەکانی لە ئەندازەی گەورەی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی وڵاتانی‌ترە بۆ ئەو وڵاتە. ئابووری وڵاتە یەکگرتووەکان گەورەترینە لە جیھاندا.

پێرست

[دەستکاری] جوگرافیا

ئەم وڵاتە ٩،٨٢٦،٦٣٠ کیلۆمەتری چوارگۆش پانتاییەکەیەتی و پاش ڕووسیا و کەنەدا سێھەمین وڵاتی گەورەی جیھانە. پێکھاتووە لە ٥٠ ئەیاڵەت کە ٤٨یان پێکەوە لکاون و ئەلەسکا و ھاوایی لەوانی دیکە دابڕاون. بەشێک لە زنجیرە شاخەکانی ڕاکی لە لای ڕۆژئاواوە دێتە نێو ئەم وڵاتە و میسیسیپی درێژترین ڕووباری باکووری ئەمەریکا لەم وڵاتەدایە.

لە باکوورەوە لکاوە بە کەنەداوە کە لە سەر سنووری لەگەڵ ئەم وڵاتە، تاڤگەی نییاگارا ھەڵکەوتوە کە ناودارترین تاڤگەی جیھانە. لە ڕۆژھەڵاتەوە بە ئاتلانتیک و لە ڕۆژئاواوە دەگات بە ئەقیانووسی پاسیفیک. لە باشوورەوە دەگاتە کەنداوی مەکسیک.


[دەستکاری] میژوو

[دەستکاری] دانیشتوانی ڕەسەنی ئەمەریکا و ھاتنی ئەورووپییەکان

دانیشتوانی ڕەسەنی ئەمەریکا، پێیان وایە کە ١٢٠٠ تا ١٤٠٠ ساڵ پێش ئەمە لە کیشوەری ئاسیاوە ھاتوونەتە ئەم وڵاتە نوێیەوە. لە ڕاستیشدا نیشانەی شارستانییەتێکی کۆن لە قەراغ ڕووباری میسیسیپی دۆزراوەتەوە کە پیشەیان کشت و کاڵ بووە. ئەگەرچی پاش ھاتنی ئەورووپییەکان بۆ ئەم وڵاتە، بە ھۆوی ھاتنی نەخۆشییە نوێکان، ژامارەیەکی یەکجار زۆریان تێدا چوون.

لە ساڵی ١٤٩٢ دا کریستۆف کۆلۆمب، گەشتیاری ناودار، کاتێ لە ژێر فەرمانی پاشای ئیسپانیادا بوو، گەیشتە دوورگەکانی کاڕائیب و لەوێدا بۆ یەکەم جار ئەوڕووپییەکان چاویان کەوت بە دانیشتوانی ڕەسەنی ئەو وڵاتە. بە ھۆی ئەوەی کە مەبەست لەو گەشتە، گەیشتن بە وڵاتی ھیند بوو، کاتێ گەیشتنە ئەو وڵاتە بە ھیندیان دەزانی و دانیشتوەکانی بە ھیندی ناسران. پاش ئەوە ھەر یەک لە وڵاتانی دیکە بە سوپایەکەوە لە گۆشەیەکی ئەو وڵاتە دادەبەزین و پارچەیەکیان دەکرد بە بەشی وڵاتی خۆیان؛ وەک ئیسپانیا، ھۆڵەندا، فەڕەنسا.

لە ساڵی ١٧٣٢ ئەم وڵاتە بریتی بوو لە سێزدە ئەیالەت کە موستەعمەرەی بەریتانیای گەورە بوون. ھەر یەک یاسا و ھەڵبژاردنیان ھەبوو بەڵام لە کۆتاییدا ھەموو یاساکان لەژێر حوکمی بەڕیتانیادابوون.

[دەستکاری] سەربەخۆیی

لە ساڵانی ١٧٦٠ تا ١٧٧٥ نێوانی سەرۆک حکومەتەکانی ئەیاڵەتەکان لەگەڵ بەریتانیادا ھەر بەرەو خراپتربوون دەڕەۆیشت تاکوو شەڕێک ساز بوو کە بە ناوی شەڕەکانی سەربەخۆیی ئەمەریکا دەیناسن. شەڕەکە لە ساڵی ١٧٧٥دا دەستیپێکرد و ھەتا ١٧٨١ درێژەی ھەبوو. لە کۆبوونەوەیەکی سەرۆکانی ئەو ئەیاڵەتانە لە فیلادێلفیا، سۆپایەک لەژێر فەرمانی جۆڕج واشێنتن بۆ بەرنگاری له‌گەڵ سوپای بەریتانیا پێکھات. لە ڕۆژی ٤ی مانگی ٢ی ساڵی ١٧٧٦ برووسکەی سەربەخۆیی بە فەرمی لە لایەن تۆماس جێفێرسۆن پێشکەشی ئەو کۆبوونەوەیە کرا. ئێستا لە ئەمەریکادا ئەو ڕۆژە وەک ڕۆژی سەربەخۆیی پیرۆز ڕادەگیرێت. بەریتانیا پاشەکشێی کرد و دوای ماوەیەک سەربەخۆیی ئەمەریکای بە فەرمی قەبووڵکرد.

[دەستکاری] شەڕی ناوخۆ

[دەستکاری] ململانێی نێوان ئینگلتەرا و فەڕەنسا لەسەر ئەمریكا

ململانێی نێوان ئینگلتەرا و فەڕەنسا لەسەر ئەمریکا پێش ھەڵگیرساندنی حەوت ساڵە دەستی پێکرد، بۆیە لە ساڵی ١٧٥٤ز. جەنگی فەڕەنسی ھیندی لە نێوان داگیرکەرانی ئینگلیزی و فەرەنسیاسەکاندا رووی دا و بە سەرکەوتنی ئینگلیزەکان کۆتایی پێھات، چونکە یارنەتیان لە ئینگلتەراوە بۆ دەھات، و دەستیان دەگرت بەسەر ھەموو داگیرگە فەرەنسیەکانی ناو ئەمریکای باکووردا، و لە ساڵی ١٧٦٠ز.دا کەنەدایان بردە ژێر دەسەڵات و ناو بازنەی خۆیانەوە. بەڵام بەریتانیافەرنسای لە ئەمریکا دەرنەکرد تا ئەوەی فەرەنسا خۆی وڵاتی بەجێھێشت، چونکە داگیرکرەانی ئینگلیزی لە دەستێوەردانی حکومەتی ئینگلیزی لە کاروباریان بێزار بوون و پێویستیشیان بە نیشتمانی سەرەکی خۆیان نەبوو دوای ئەوەی مەترسی فەرەنسیەکانیان لەسەر نەما. ئینگلتەرا دەرفەتی بە نەوە داگیرکەرەکانی خۆی لە جیھانی نوێدا دا بوو تا ئازادیەکیان ھەبێت کە کە لە داگیرگە ئیسپانی و فەرەنسیەکاندا نەبوو، بۆ نمونە لە ساڵی ١٦١٨ز.دا کۆمەڵچەی فەجینیا دامەزرا و مساجۆست بوو بە ویلایەتێکی نیمچە سەربەخۆ، دەستورگەلێکی رێکخراو گەشەیان سەند کە دواتر بوون بە بناغەی دەستورەکانی ئەو ویلایەتانەی سەربەخۆییان وەردەگرت، ھەر کە جەنگی حەوت ساڵە تەواو بوو ژمارەی داگیرکەران گەیشتە دوو ملیۆن یان زیاتر، ھەموو ھۆکارەکانیش لەمانەدا کۆبوونەوە: ١-گەشەسەندنی ھێز و سامان ٢-ئازادیەک لە زەویە نوێکاندا کە خەڵکەکە بۆی دەگەڕانەوە. ٣-متمانە بەخۆ بوونێک کە داگیرکەران بەسەرکەوتنیان بەسەر ھێزە فەرەنسیەکاندا بەدەستیان ھیچنا بوو، ئەمەش ھۆکاری بێزاری خەڵک بوو لە دەستێوەردانی حکومەتی بەریتانی. ئینگلتەرا و فەرنسا و ئیسپانیا و دەوڵەتانی دیکەی داگیرکاریش لەو ککاتەدا ژمارەیەک یاسای دەریاوانییان دانا کە پاراستنی ھەموو بەرەژوەندیەکی ئابووری و پیشەسازی و ئیستعماری خۆیان بوو بە تەنھا، ئەو یاسایانە ئەوەیان بە مەرج دانا کە ھەموو ھاوردەکان بۆ ئینگلتەرا یان داگیرگەکانی لە ئاسیا و ئەفریقا و ئەمریکا لەسەر کەشتیەکانی ئینگلیز بێت، واتە بۆ نمونە خەڵکی نیویۆرک بۆیان نییە ئەو شمەکانە بکڕن کە لەسەر کەشتی ھۆڵەندی لە چینەوە بۆیان ھاتووە ھەر چەندە نرخەکەیشی گونجاو بێت. ھەر وەک بەو پێیە دەبوو ھیچ شمەکێکی ئەوروپی بچێتە ھیچ بەندەرێکی داگیرگەکانی ئینگلیز مەگەر بە ئینگلتەرا دا تێپەڕ بێت و بخرێتە سەر ئەو کەشتیانەی کە لە ئینگلتەرایان داگیرگەکانیدا دروست کراون، بۆ نمونە بازرگانی ئەمریکی ئەگەر بیویستایە مەی لە فەرەنسا بکڕێت دەبوو لەسەر دەستی یازرگانێکی ئینگلیزی داوای بکات، یان بیویستایە مەی لە فەرەنسا بکرشێت، دەبوو لە رێگەی ئینگلتەرا و لەسەر کەشتی ئەویش باری بکردایە و بیناردایە باھەر چەندەیشی تێبچێت. بارەکەی لەمەشدا نەوەستا بەڵکو چەند یاسایەک دەرچوون کە بازرگانیکردن بە چەند مادەیەکی وەک شەکر و توتن و لۆکەی تەنھا لەگەڵ ئینگلتەرا بەڕەوا دەزانی و ڕێی نەدەدا چەند شتێک وەک فەرو بنێردرێتە دەرەوە، بەرامبەر ئەم بارەش ئەوانەی ناو ئەمریکا ناچار بوون لەو یاسایە را بکەن و عەقەکانی ئەو یاسا توندانە بشکێنن، بارەکە ماوەیەک بەردەوام بوو و سیاسەتمەدارانی ئینگلیز نەیانویست ئەو رەوتە بوەستێنن، چونکە سەرقاڵ بوون بە ململانێی ناوخۆیی و جەنگیان لەگەڵ لویسی چواردەھەمدا. بەڵام کاتێک ساڵی ١٧٦٣ز. ھات و جەنگی حەوت ساڵە بە سەرکەوتنی ینگاتەرا و فراوان بوونی داگیرگە ئەمریکیەکانی سەرەرای کەنەدا و دۆڵی ئەوھایۆ، دەبوو چەند رێکخستنێکی نویچ بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی زەویە دەستکەوتوەکان و وریا بوون لە خەریەکانی فراوانبوونی ئیمپراتۆریەت، بۆیە حکومەتی ئینگلیزی داوای لە داگیرگە ئەمریکیەکان کرد تا چەند خەرجیەکی جەنگی کۆتایی و سامانی پێویست بۆ پاراستنی زەویە نوێکان بەشێوەی باج دانان لەسەر خەڵک لەئەستۆ بگرێت. بەڵام ئەوان بەوە رازی نەبوون و دەیانوت ھەر باجێک ئەنجومەنی یاسادانانکانیان کە نوێنەری خەڵکن و نەریی بنەڕەتی وڵات دەگرنە بەر) بڕشیاری لەسەر نەدەن دادپەروەرانە نابێت. بۆیە حکومەتی بەریتانی لەگەڵ نارەزایی شاجۆرجی سێیەمدا چەند بریار و کارێکی خۆی کشاندەوە، جۆرج پێی وابوو پێویستە سزای داگیرکەران بدرێت و ھەوڵیدەدا بە چەند باجێکی نوێ لەسەر شوشە و پەڕە و چای دابنێن پارەی پێویست کۆ بکاتەوە. بەڵام سەرکەوتوو نەبوو و دواجار ناچار کرا بریاری خۆی بکێشێتەوە بە تایبەت ماددەی یەک و دوو و بە تەنھا چای مایەوە، بەھۆی کاریگەری کۆمپانیای ھیندی رۆژھەڵاتی لەسەر بڕیاری سیاسی، پاشان لە بۆستن کۆمەڵێک گەنج کۆبوونەوەو چوون بۆ کەشتیەکی ناو بەندەرێک کە چایی ھەڵگرتبوو، لەوێ ھەموویان فڕێ دایە ناو دەریاوە. ئەمەش ھۆکاری بچڕانی پەتی ھیوای سەرکەوتن و تەبایی نێوان ئینگلیز و داگیرگەکان بوو، لە پەرلەمانیشدا دەستەیەک ھەبوون کە سۆزیان بۆ داگیرگەکان ھەبوو و دژە بەکارھێنانی توندی بوون لەگەڵیاندا، لە نێو ئەوانە(بورک) ناسرا بوو، بورک لێھاتوترین پیاوی ناو ئەنجومەنی گشتی بوو و داوای دەکرد ماف بە داگیرگەکان بدرێت تا خۆیان لەسەر خۆیان باج دابنێن. کێشەکەش تەنھا کێشەی باج دانان یان باج دانەنان نەبوو، بەڵکو و ململانێ لەسەر شێوەی دانانای و کەسی دانەر بوو، جۆرجی سێیەم و حزبی (تورک)یش لە پشتەیەوە لەناو پەرلەماندا سەرخەری بوون و نەیاندەویست لەگەڵا داگیرگەکاندا نەرمی بنوێنن، ئەو و پشتیوانەکانی پێیان وابوو بارگرژیەکان لەنێو ئینگلەند تێناپەڕن و ئاسانە بەسەریدا سەربکەون. بۆیە ساڵی ١٧٧٤ز.دا بڕیارێکیان دەرکرد بەو پێەی دەفرەت نەدەدرا شمەک لەگەڵ بوستندا ئاڵوگۆڕی پێ بکرێت (نەبۆی بچێت و نەبێرێت) مافی کۆنی داگیرگەی (مساجۆست) پێیان نەھێشت، پێشتر مافی ھەبوو و خۆی داوەر و ئەنجومەنی ناوداران ھەڵبژێرێت، بەڵام مافی دیاریکردنیان درایە دەست خودی پاشا. ئەو بریارانە ھەموو داگیرگەکانی بێزار کرد و مساجۆست ملکەچ نەبوو، بۆیە بڕیار درا بانگەواز بۆ کۆنگرەیەک بکریچت کە نوێنەرانی ھەموو داگیرگەکانی تێدا بێت تا لە ساڵی ١٧٧٤ز لە فلادلفیا کۆ ببێتەوە وبزانن چی بکەنز ئەو کۆنگرەیە بڕیاریدا پەیوەندییە بازرگانیەکان لەگەڵ بەریتانیادا بپچڕێنێت، تا ئەو کاتەی ھەڵسوکەوتی خۆی لەگەڵ داگیرگەکاندا چاک بکات، و لە بریارەکانی پاشگەز ببێتەوە، بۆ ساڵی دواتریش ئەمریکیەکان ھێرشیان بردە سەر سوپا بەریتانیەکان لە لیکسنکتون، دواتر جەنگی گردی (بونکر) بەشێوەیەکی پاڵەوانانە بەرەو ڕوویان بوونەوە. کاتێک کۆنگرەی دووەم بەسترا بڕیاردرا خۆیان بۆ جەنگ ئامادە بکەن و سەرکردایەتی باڵا بدەنە دەست جۆرج وانشنتۆن کە جوتیارێکی فرجینیا و سەرکردەی جەنگی کۆتایی ھیندی فەرەنسی بوو. لەگەڵ ھەموو ئەو روداوانەدا کەس بریاری پێویستی جیابوونەوە لە نیشتمانی سەرەکی نەدەدا مەگەر کەمینەیەک نەبن، بەڵام ھەموو ئەو پێشنیارانەی خرابوونە ڕوو بۆ چارەسەرکردن سەریان نەگرت، بۆیە کۆنگرە لە تەموزی ١٧٧٦ز.دا بڕیاری خۆی راگەیاند (ئەم داگیرگانە ئازاد و سەربەخۆن و مافی خۆشیانە وا بن) حزبی داخوازیکاری سەربەخۆیش کەمینەی ناو خەڵک بوون، چونکە ژمارەی ئەندامانی حوبی (توری) کە دژ بە جیابونەوە بوون لە ژمارەی ھاوڵاتیان کەمتر نەبوون، ھەروەک بەشی سێیەمیش ھەبوون کە ھیچکام لەو دوو رایەیان لا گرنگ نەبوو. فەرەنسا بە بیستنی ھەواڵی شۆڕشی داگیرگە ئەمریکیەکان دڵخۆش بووو و ھەستی بۆ بزوا، چونکە ئەو چەرمەسەریەی لە جەنگی حەوت ساڵەدا لە لەدەستدانی زۆربەی داگیرگەکانی تووشی بوو، دڵێکی بێ ھیوا و برینداری پڕ لە قینی دژ بە ئینگلیزی بۆ ھێشتەوە بۆیە دوای ئەو ھەر شتێک دژ بە ئینگلیز روویدایە جێی دڵخۆشی و پیرۆزبایی کوڕانی پاریس بوو، بۆیە ئەمریکیەکان خۆیان بە ھاوپەیمانی فەرەنسیەکان دەزانی و (بنیامین فرانکفین) یان نارد تا لەگەڵ شالویسی شازدەھەم سەبارەت بە یارمەتیەک کە فەرەنسا پَشکەشیان بکات دانوستان بکەن. وەزیرەکانی لویس ماوەیەک دوو دڵ بوون، چونکە متمانەیان نەبوو داگیرگەکان بتوانن زۆر بەرانبەر بەھێزی گەورە و خۆسەپێنی ئینگلیزی بوەستن، بەڵام کاتێک سەرکەوتنی شۆڕشگێڕانیان لە ساڵی ١٧٧٨ز.دا بینی، پەیماننامەیەکیان لەگەڵدا بەستن و تیایدا دانیان نا بە سەربەخۆییاندا، ئەمەش واتە راگەیاندنی جەنگ دژ بە ئینگلتەرا، حکومەتی فەرەنسی بە پارە و ھەواداری زۆرێک لە فەرەنسیەکان بۆ شۆڕشگێڕان پاڵپشتی شۆڕشگێڕەانی کرد و ھەندێ خانەدانی بچوکی دەوروبەری پەڕاندەوە تا لە ریزەکانی شۆڕشگێراندا وەک خۆبەحش بجەنگن. لە ئینگلتەرایش راو بڕواکان لە پێکدادانی تونددا بوون لەسەر جەنگ و پێویستی بەردەوام بوون لە جەنگ، لە پەرلەمان دا ژمارەیەکی زۆری سۆزدارانی شۆڕشگێڕان ھەبوون، ئەمە کاریگەری ھەبوو لەسەر کەمکردنەوەی توندی بزووتنەوە سەربازیە بەریتانیەکان لەگەڵ ھەموو ئەمەشدا بۆ ئەمریکا جەنکردن ئاسان نەبوو، ھەر چەندە جۆرج واشنتۆن لێھاتوو بوو و قوربانی گەورەی دەدا، بەڵام شکستەکانی سوپاکەی لەسەرکەوتنەکانی زیاتر بوون، ئیدی ئاسان نەبوو شۆڕش بگاتە ئەو سەرکەوتنە گەورەی کە پێی گەیشت، ئەگەر یارمەتی ھێزە فەرەنسیەکان نەبوایە. گرنگترین ئەنجامەکانی جەنگیش داننانی ئینگلتەرا بوو بەسەر سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتوەکان لە باشوورەوە بۆ حەوزی میسپی، ھەرێمی لویزیانای رۆژئاوای ئەو روبارەیش لەدەست ئیسپانیا دا مایەوە، فلۆریدایش ئیسپانیا لە ئینگلتەرای سەندەوە دوای ئەوەی لە ساڵی ١٧٦٣ز.دا دەستی بەسەردا گرت. ئیسپانیا و پورتوگال لە ئەمریکا دا یەک سەدە دوای دەرچوونی ئینگلیزیش داگیرکەکانی خۆیانیان ھێشتەوە، بەڵام نیوەی رۆژئاوایی ھەمووی رزگار کرا جگە لە کەنەدا کە لەدەست دەوڵەتانی ئەوروپا دا مایەوە، (کوبا)ی داگیرکەیەکی ئیسپانی لە رۆژئاوا لە ساڵی ١٨٩٨ز.دا بە یارمەتی ویلایەتە یەکگرتوەکان سەربەخۆی وەرگرت و ئینگلتەرایش لە ئەنجامی ئەو تاکە شۆڕشە سەرکەوتووەی کە لە ئیمپراتۆریەتەکەیدا روویدا و لە سەرەتایەوە تا ئەمڕۆ تاکە نمونەیە داگیرگەکانی خۆی لەدەست دا.

[دەستکاری] سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا

ژمارە ناوی سەرۆک کۆمار وێنە پارت
١ جۆرج واشینتۆن Gilbert Stuart Williamstown Portrait of George Washington.jpg بێ حیزب
٢ جۆن ئادەم Adamstrumbull.jpg فیدڕالیست
٣ تۆماس جێفرسۆن Thomas Jefferson by Rembrandt Peale, 1800.jpg پارتی دیمووکراتی کۆماری
٤ جەیمس مادیسۆن James Madison.jpg پارتی دیموکراتی کۆماری
٥ جەیمس مۆنرۆی Jm5.gif پارتی دیموکراتی کۆماری
٦ جۆن کوینی ئادەم John Quincy Adams by Gilbert Stuart, 1818.jpg پارتی دیموکراتی کۆماری
٧ ئەندرێو جاکسۆن Andrew jackson head.jpg پارتی دیموکرات
٨ ماڕتن ڤان بیورین Mb8.gif پارتی دیموکرات
٩ ویلیام هێنری هاریسین William Henry Harrison by James Reid Lambdin, 1835.jpg پارتی ویگ
١٠ جۆن تایلەر WHOportTyler.jpg جارێک بە پارتی ویگ هەڵبژێردرا وە جارێکیش بە کەسی سەربەخۆ خۆی پاڵاوت
١١ جەیمس پۆلک JamesKnoxPolk.png پارتی دیموکرات
١٢ زەکاری تایلۆر Zachary Taylor 2.jpg پارتی ویگ
١٣ مێلیار فێلمۆر Millard Fillmore by George PA Healy, 1857.jpg پارتی ویگ
١٤ فڕانکلین پیرسی Franklin Pierce by GPA Healy, 1858.jpg پارتی دیموکرات
١٥ جەیمس بوچەنان JamesBuchanan crop.jpg پارتی دیموکرات
١٦ ئەبڕەهام لینکۆڵن Lincoln by George H Story c1915.jpg پارتی کۆماری
١٧ ئەندرێو جۆنسن Aj17.gif جارێک وەک پاڵێوراوی پارتی دیموکرات وە جارێک وەک کەسێکی سەربەخۆ
١٨ ئلسیس گرانت Ug18.gif پارتی کۆماری
١٩ ڕەزەرفۆرد هایس Rhayes.png پارتی کۆماری
٢٠ جەیمس گارفێڵد James Garfield portrait.jpg پارتی کۆماری
٢١ کێستەر ئارثەر Chester A Arthur by Daniel Huntington crop.jpeg پارتی کۆماری
٢٢ گرۆڤەر کلێڤلاند Grover Cleveland portrait2.jpg پارتی دیموکرات
٢٣ بنیامین هەریسن Thomas Jefferson by Rembrandt Peale, 1800.jpg پارتی کۆماری
٢٤ گرۆڤەر کلێڤلاند Grover Cleveland portrait2.jpg پارتی دیموکرات
٢٥ وێلیام کێنلی Official White House portrait of William McKinley.jpg پارتی کۆماری
٢٦ تیۆدۆر ڕۆزڤێڵت TRSargent.jpg پارتی کۆماری
٢٧ ویلیام هاواڕد تافت TaftOfficial Portrait.jpg پارتی کۆماری
٢٨ وۆدرۆو وێڵسۆن Ww28.gif پارتی دیموکرات
٢٩ وارین هاڕدینگ Wh29.gif پارتی کۆماری
٣٠ کاڤلین کۆلیدگ Calvin Coolidge.jpg پارتی کۆماری
٣٠ هێربێرت هۆڤەر Herbert Clark Hoover by Greene, 1956.jpg پارتی کۆماری
٣١ فڕانکیلن ڕۆزڤێرت Franklin Roosevelt - Presidential portrait.jpg پارتی دیموکرت
٣٢ هاری ترومان HarryTruman.jpg پارتی دیموکرات
٣٣ دوایت ئیزنهاورد Dwight D. Eisenhower, official Presidential portrait.jpg پارتی کۆماری
٣٤ جۆن کەنەدی John F Kennedy Official Portrait.jpg پارتی دیموکرات
٣٥ لیندۆن جۆنسن Lyndon B. Johnson - portrait.png پارتی دیموکرات
٣٦ ڕیچارد نیخۆن Richard Nixon - Presidential portrait.jpg پارتی کۆماری
٣٧ گێڕالد فۆڕد Gerald Ford - Presidential portrait.jpg پارتی کۆماری
٣٩ جیمی کارتەر James E. Carter - portrait.gif پارتی دیموکرات
٤٠ ڕۆناڵد ڕانگۆن Official White House portrait of William McKinley.jpg پارتی کۆماری
٤١ جۆرج .هـ.و.بۆش George H. W. Bush - portrait by Herbert Abrams (1994).jpg پارتی کۆماری
٤٢ بێڵ کلینتۆن Clinton.jpg پارتی دیموکرات
٤٣ جۆرج بۆش PresidentGWB OfficialPortrait.jpg پارتی کۆماری
٤٤ باڕاک ئۆباما Official portrait of Barack Obama.jpg پارتی دیموکرات

[دەستکاری] سەرچاوە


ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر