ئایینی زەردەشتی

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
زەردەشتی
Ateshkadeh yazd.jpg
ماڵی ئاگر لە شاری یەزدی ئێران
ئایین زەردەشتی
شوێنی دەرکەوتن ئێران
درێژبوونەوە  ئێران، (لە شاری یەزد و کرمان)
 ھیندستان
هەندێک وڵاتی تر.
ژمارەی بڕوادارانی نزیکەی ٢٥٠ هەزار کەس
دامەزرێنەر زەردەشت
بیروبڕوا ئایینییە نزیکەکان یارسانی
پەڕگە:Zartosht.jpg
وێنەیەکی خەیاڵیی زەردەشت دامەزرێنەری ئاینی زەردەشت

ئایینی زەردەشتی لەسەر بنەمای بیروبۆچوونەکان و بڕواکانی زەردەشت پێکھاتووە. ئەم ئایینە جیھان وەکو دووبەرەکییەکی بەردەوام دەبینێت لەنێوان ھێزی پاک و ھێزی خراپەدا. خوداوەندی «ئاھورامەزدا» خودای چاکە و حیکمەتە، دانەر و پێکھێنەری ئەم جیھانەیە، «ئەھریمەن» یان «ئەنگرامەینو» ڕۆحە خراپەکانن، مرۆڤیش بوونەوەرێکی ئازادە و تاکە ئەرکی سەرشانی بریتییە لە یارمەتیدان و سەرخستنی خودای ئاھورامەزدا، ئەم ئایینە بە شێوەیەکی گشتی لە ناو فارسەکان بڵاو بووەوە و لە سەدەی شەشەمی پێش زایین بوو بە ئایینێکی سەرەکی لە ناوچەکەدا و تا سەرھەڵدانی ئیسلام لە سەدەی حەوتەمی زایینیدا ئایینێکی گرنگ بوو و بڕواداری زۆری بوو.

پێرست

[دەستکاری] ئاھورامەزدا و ئەھریمەن

ئاھورامەزدا خودای چاکەیە، ئەوەی ھەردەم دژی دەوەستێت، ئەھریمەنە. ئەمەش خوادی خراپە و شەڕە، ئاھورامەزدا خودای ڕووناکییە و دوژمنی تاریکییە. ھێنەری شەنس و خۆشی و شادییە و ھەموو سیفەتە باشەکانە، بە پێچەوانەی ئەھریمەن کە خودای تاریکییە و ھێنەری ھەژاری و دەرد و ناخۆشییە. ئایینی زەردەشتی ئایینێکە داوای کاری چاکە و ڕەوشتی باش و یارمەتی نێوان بونەوەری مرۆڤ دەکات. ئاگر و ڕۆژ ھێمای ئاھورامەزدان ، بۆیە لای ئەوان ئاگر زۆر پیرۆزە و ھەمیشە زەردەشتییەکان لەوە ئاگادار دەکرێنەوە کە ئاگر لە پەرستگاکان نەکوژێتەوە. ھەر ئەمەشە کە وای لە ئایینەکانی تر کردوە کە وابزانن زەردەشتییەکان ئاگر پەرستن.

[دەستکاری] ئاڤێستا

ئاڤێستا کتێبی زەردەشتە کەوا بە کتێبێکی پیرۆز دادەنرێت لەلایەن دواکەوتوانی ئایینی زەردەشتی. وشەی ئاڤێستاش بە مانای بنچینە و بینای پتەوە. ئەم کتێبە بە زمانی ئاڤێستایی نووسراوە، ئەمەشیان زمانێکی کۆنە کە پەیوەندیەکی زۆری ھەیە بە زمانی فارسی، زمانی سەنسکریتی و زمانی کوردی. زۆر جار مەترسی لەناوچوونی بووە. مێژوونوسە کۆنەکان دەڵێن کە ئاڤێستا لەسەر ١٢٠٠٠ پارچە لە پێستی چێل نووسرابوو بەڵام چاخ دوای چاخ کەمێکی لێ وون بوو تا ٣٨٠٠٠ وشەی لێ ماوە. ھەندێک سەرچاوەش دەڵێن کە ٣٤٥،٧٠٠ وشە بوو، لە ١١ بەش پێک ھاتبوو بە ھەمووشی ٥ شێعر بوون.

[دەستکاری] بڕوادارانی ئێستای ئەم ئایینە

دوای ئایینی ئیسلام، ئایینی زەردەشتی بەشێوەیەکی گەورە تەڵاشەی کرد و لەناوچوو. ئێستا لە ھەموو جیھان ٢٠٠،٠٠٠ کەس دوای ئەم ئایینە کەوتوون، بەم شێوە:


[دەستکاری] باوەرەکانی زەردەشتی

Parsi-navjote-sitting.jpg

[دەستکاری] جەژنەکان

ئایینی زەردەشتی زۆر جەژنی تێدایە. ناودارترینیان نەورۆزە، نەورۆز جەژنی سەری ساڵە و دەکەوێتە یەکەمین ڕۆژی بەھار.

[دەستکاری] ژیانی ھاوسەری

زەردەشتییەکان باوەڕیان وایە کە زەردەشت ھێنانی بێوەژنی لا پەسندترە لەوەی کە مێردی نەکردبێت، ھەروەھا ژنی بە منداڵی پێ باشترە لەوەی کە منداڵی نەبێت. ھەروەکوو چۆن تەڵاق دان لەلای زەردەشتییەکان حەرامە.

[دەستکاری] مردن لەلای زەردەشتیەکان

زەردەشتیەکان باوەریان وایە کە ڕۆح دوای دەرچونی لە لەش، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەناویدا دەمێنێتەوە؛ دواتر بۆ جیھانی تر دەڕوات. ھەروەھا باوەڕیان بە حسابکردن ئەوەیە کە زەردەشتیی چاک تاھەتایە لە بەھەشت دەمێنێتەوە، مرۆڤی خراپیش تاھەتایە لە دۆزەخدا دەمێنێتەوە.

زەردەشتیەکان بارودۆخی تایبەتیان ھەیە بۆ ناشتنی مردوەکانیان؛ چونکە ئەوان نایانەوێ جەستەی مردووەکان تێکەڵ بە یەکەکانی ژیان بێت وەکوو خۆڵ و ئاو و...ھتد. چوونکە باوەڕیان وایە کە پیسیان دەکات بۆیە مردووەکانیان نانێژن، بەڵکوو بۆ باڵندە گۆشتخۆرەکان جێیان دەھێڵن لەسەر بورجی تایبەتی کە پییان دەڵێن «بورجەکانی بێ دەنگی». جەستەکان لەلایەن کەسانی تایبەتی لەسەر ئەم بورجانە دادەنرێن، دوای خواردنی جەستەکانیش لەلایەن باڵندەکان، ئێسقانەکان لە جێگایەکی تر دادەنرێن لە بورجەکان بەبێ ناشتن.

ھەرچی ئەو زەردەشتیانەی کە لە کۆمەڵگای موسڵمانی دادەنیشن، کەوا ناتوانن ئەم کارە ئەنجام بدەن، ھەڵدەستن بە دانانی مردوو لەناو سندوقی پتەوو، دواتر دەینێژن. بەمەش تیکەڵ بە سروشت نابێت.

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر