ئیحسان نووری پاشا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئیحسان نووری پاشا لەگەڵ یاشاری ژنی

ئیحسان نوری (ماوەی ژیان:١٩٨٣ تاکوو ١٩٧٦)، کوڕی عە‌لی قولی پاشا، رابە‌ری شۆڕشی ئاگری داخ، لە ساڵی ١٨٩٣ لە گە‌ڕە‌کی (ئالی گوڵی- عە‌لی قولی) شاری (بە‌دلیس) لە‌دایکبووە. پۆلە‌کانی خوێندنی سە‌رە‌تایی ھە‌ر لە‌م شارە‌دا تە‌واو کردووە، دواتر بۆ تە‌واوکردنی خوێندنی بە‌رزی سە‌ربازیی روویکردوَتە شارە‌کانی (ئە‌رزنجان‌و ئە‌ستە‌نبوڵ) ی ئە‌و کاتە‌و لە ساڵی ١٩١٠دوای خوێندنی سە‌ربازیی بۆ یە‌کە‌مجار لە ریزە‌کانی سوپای عوسمانی دا بوو بە ئە‌فسە‌ر. ئ ئیحسان نوری پاشا، بە‌شداری زۆربە‌ی ئە‌و شە‌ڕانە‌ی کردووە کە سوپای عوسمانی لە (ئە‌لبانیا) و وڵاَتانی عە‌رە‌بی‌و وڵاَتی گورجستان دژ بە سوپای روس بە‌رپای کردون، تە‌نانە‌ت وە‌ک ئە‌فسە‌رێک لە سوپای عوسمانلی دا ماوە‌ی (٣٣) مانگ لە (یە‌مە‌ن) ماوە‌تە‌وە‌و گە‌لێ کارو لێپرسراوێتی سە‌ربازیی پێسپێردراوە.

دوای ساڵی ١٩٠٨ واتە ئە‌و کاتە‌ی (کۆمە‌ڵە‌ی ئیتیحادو تە‌رە‌قی) دە‌سە‌ڵاَتی تورکیایان کە‌وتە‌وە دە‌ست، ڕێگا خۆش بوو بۆ پێکھێنان‌و کردنە‌وە‌ی گە‌لێک رێکخراو (ئیحسان نوری پاشا) ش وە‌کو کە‌سێتییە‌کی کورد لە‌و دە‌مە‌دا پە‌یوە‌ندی کرد بە (کۆمە‌ڵە‌ی تە‌عالی کوردستان) ە‌وە، کە ھە‌ر لە‌و کاتە بە‌دواوە دامە‌زرا.

لە‌و ماوە‌یە‌شە‌وە کە وڵاَتانی ھاوپە‌یمان لە رێکە‌وتننامە‌ی (سیڤە‌ر) ی ١٠ی ئابی ١٩٢٠، بە‌ڵێنیاندابوو قە‌ڵە‌مڕە‌وێکی کوردی سە‌ربە‌خۆ بە‌پێی بە‌ندە‌کانی (٦٢-٦٣-٦٤) دابمە‌زرێت‌و دواتر لێی پە‌شیمان بوونە‌وە، ئیحسان نوری پاشا ھە‌وڵیدا پە‌یوە‌ندی بکات بە‌و شۆڕش‌و راپە‌ڕینە کوردیانە‌ی کە ساڵاَنی دوای جە‌نگی یە‌کە‌م‌و دوای بە‌جێنە‌ھێنانی بە‌ندە‌کانی سیڤە‌ر لە ناوچە‌کانی کوردستاندا سە‌ریانھە‌ڵدا، ناچار بوو، پە‌نابباتە شام‌و لە‌وێوە بۆ باشووری کوردستان، لێرە‌ش ئە‌و دە‌مە کاروبار بە‌دە‌ستی ئینگلیزە‌وە بوو نە‌یدە‌ویست ھاوکاری سوپای ئینگلیز بکات، بۆیە بە ناچارییە‌وە پە‌نای بردۆتە بە‌ر رۆژھە‌ڵاتی کوردستان، بە‌ڵاَم کاتێ شۆڕشی شێخ سە‌عید دە‌ستپێدە‌کاتە‌وە لە‌گە‌ڵ چە‌ند کە‌سێتییە‌کی تر دە‌چنە‌وە تورکیا بە مە‌بە‌ستی پە‌یوە‌ندی پێوە‌کردنی. دوای دامرکاندنە‌وە‌ی ئە‌و شۆڕشە دووبارە دێنە‌وە باشووری کوردستان‌و دواتر دە‌چێتە لای سمایل خانی شکاک.

کاتێک (کۆمە‌ڵە‌ی خۆیبوون) ی کورد لە لوبنان دامە‌زرا، ئیحسان نوری پاشا جارێکی دی لە رۆژھە‌ڵاتی کوردستانە‌وە دە‌گە‌ڕێتە‌وە باکووری کوردستان‌و لە‌گە‌ڵ چە‌ند سوارە‌یە‌کی کورد دا بە‌بڕیارێکی ھە‌مە لایە‌نە‌ی خۆیبوون رابە‌رایە‌تی شۆڕشی (ئاگری داخ) دە‌کات. پاش شکستھێنانی ئە‌و شۆڕشە ئیحسان نوری پاشا پە‌نا دە‌باتە‌وە بە‌ر ئێران بۆ ماوە‌ی ٤٦ ساڵ تا رۆژی کۆچکردنی لە رۆژی ٢٥ی مارتی ١٩٧٦ دا بە ئاوارە‌یی لە‌و وڵاتە دە‌مێنێتە‌وە.