ڕووسیا
| ڕووسیا
Российская Федерация
|
|||||
|---|---|---|---|---|---|
|
|
|||||
| سروود: سروودی نیشتمانی فیدراسیۆنی ڕووسیا |
|||||
| پایتەخت | مۆسکۆ 55°45′N 37°37′E / 55.75°N 37.617°E |
||||
| گەورەترین شار | مۆسکۆ | ||||
| زمانی فەرمی | ڕووسی | ||||
| دەسەڵات | |||||
| - | سەرۆک کۆمار | دمیتری مێدڤێدێڤ | |||
| - | سەرۆکی حکوومەت | ڤلادمیر پوتین | |||
| ڕووبەر | |||||
| - | Total | ١٧٬٠٧٥٬٤٠٠ ک.م٢ (١) | |||
| ژمارەی دانیشتوان | |||||
| - | مەزەندەی ساڵی ٢٠١٠ | ١٤٢,٩٠٥,٢٠٠ (٩) | |||
| لایەنی لێخوڕین | ڕاست | ||||
| پاشگری دۆمەین | .ru, .su, .рф | ||||
ڕووسیا (بە ڕووسی: Россия ، Rossiya) گەورەترین وڵاتی جیھانە کە لە ٨٣ ھەرێمی فیدراڵ پێکھاتووە. پایتەختی ووڵات مۆسکۆ یە یەکێکە لە زلهێزترین ووڵاتی سەر زەوی
پێرست |
[دەستکاری] جووگرافیا
ڕووسیا له باكوری ئاسیا و له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپادایه وله گه‌ڵ زه‌ریای هێمنی باكور و زه‌ریای به‌سته‌ڵه‌كی باكور و ده‌ریای ره‌ش و ده‌ریای خه‌زه‌ر و ده‌ریای باڵتیك سنوری هاوبه‌شی هه‌یه. ڕووسیا له گه‌ڵ ١٤ وڵاتی ئاسیایی و ئه‌وروپایی سنوری هاوبه‌شی وشكانی هه‌یه و له گه‌ڵ وڵاتانی كه‌ناری ده‌ریاكانی ژاپۆن و برینگ و خه‌زه‌ر و ده‌ریای ره‌ش و باڵتیك په‌یوه‌ندی ده‌ریایی هه‌یه. ڕووسیا له باكوری ئاسیا و له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپادایه وله گه‌ڵ زه‌ریای هێمنی باكور و زه‌ریای به‌سته‌ڵه‌كی باكور و ده‌ریای ره‌ش و ده‌ریای خه‌زه‌ر و ده‌ریای باڵتیك سنوری هاوبه‌شی هه‌یه. ڕووسیا له گه‌ڵ 14 وڵاتی ئاسیایی و ئه‌وروپایی سنوری هاوبه‌شی وشكانی هه‌یه و له گه‌ڵ وڵاتانی كه‌ناری ده‌ریاكانی ژاپۆن و برینگ و خه‌زه‌ر و ده‌ریای ره‌ش و باڵتیك په‌یوه‌ندی ده‌ریایی هه‌یه.
[دەستکاری] مێژووی دەسەڵاتی ڕووس
ڕووسیا ٢١كۆماری ئۆتۆنۆمی هه‌یه كه هه‌ندێكیان وه‌ك چیچان وداغستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی جیابونه‌وه‌یان ئه‌دا، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به ده‌یان جار كه‌وتونه‌ته به‌ر په‌لاماری سوپای ڕووسیا. ڕووسیا تا به‌ر له‌سه‌ده‌ی ١٨ نه ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وه‌نده به هێزبو نه روبه‌ره‌كه‌شی تا ئه‌و راده‌یه فراوان بو، به‌ڵام له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی 18 قه‌یسه‌ری ڕووسیا "پێتری مه‌زن" هه‌وڵێكی زۆری‌دا بۆ به‌ره‌و پێشبردن و پێشخستنی ڕووسیا و فراوانكردنی خاكه‌كه‌ی. له‌ساڵی ١٩١٧شۆرشی كۆمۆنیستی یا بەلشەفی به‌رابه‌ری ڤلادیمیر لێنین له ڕووسیا سه‌ركه‌وت و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی قه‌یسه‌ره‌كان هێنا و یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت له ڕووسیا دامه‌زرا.
ڤلادیمیر لێنین مرۆڤێك بو كه به‌عه‌قڵی خۆی وبه فیكری کارڵ مارکس و فرێدریش ئەنگەڵس ، مێشكی لایه‌ك له دنیای داگیر كرد‌و نیشتمانی روسه‌كانی ئه‌وه‌نده‌یتر ناودار كرد. لنین یه‌كێك بو له‌و مێژووسازانه‌ی كه توانییان له‌دوای ده‌سه‌ڵاتی قه‌یسه‌ره‌كان ڕووسیا وه‌كو وڵاتێكی به‌هێز بێننه ناومه‌یدانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبونی ٧٤ ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی سۆسیالستی كه پڕ بو له‌ململانێ له‌گه‌ڵ رۆژئاوا كه به‌شه‌ری سارد ناسراوه.ئه‌م یه‌كێتیه له ساڵی١٩٩١ دا هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و ئه‌وه‌ی لێی به‌جێ ما فیدراسیۆنی ڕووسیایه.
[دەستکاری] ئابووری ڕووسیا
ئابووری ڕووسیا پیشه‌شازیه و وزه‌ی ئه‌م ئابووریه‌ش له گازی ناوخۆوه دابین ده‌كرێ. ڕووسیا گه‌وره‌ترین پاشكه‌وتی غازی سروشتی جیهانی هه‌یه. ڕووسیا وه‌ك حه‌وته‌مین ئابووری گه‌وره‌ی دونیا داده‌نرێ. ئابووری ئه‌م وڵاته له سه‌ر بنه‌مای سه‌رمایه‌داری و كه‌رتی تایبه‌ت دامه‌زراوه كه ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی ئابووری داخراوی سه‌رده‌می سۆڤیه‌ته..
[دەستکاری] یەلتسین و ڕووخانی سۆڤیەت
بناغه‌دانه‌ری ڕووسیای نوێ بۆریس یه‌ڵتسین، یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری ڕووسیا بو كه به شێوازێكی دیمۆكراتیك هه‌ڵبژێردرا. یه‌ڵتسین له ساڵی١٩٣١ له ناوچه‌ی ئۆراڵ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی جوتیار له دایك بو.پله یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی له حیزبی كۆمۆنیست بڕی . له ساڵی ١٩٨٥ له لایه‌ن میخائیل گۆرباچۆف –دوایین رێبه‌ری سۆڤیه‌ت- به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی مۆسكۆ و روبه‌رو بونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ناو سیستمی حیزب بانگ كرا بۆ پایته‌خت. چاكسازیه‌كانی یه‌ڵتسین رق و نه‌فره‌تی كۆمۆنیسته موحافزكاره‌كانی له ئه‌و ورورژاند. كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه ته‌نانه‌ت له ئه‌نجامدا بكه‌وێته به‌ر هێرشی میخائیل گۆرباچۆف . له ساڵی ١٩٨٨ ئه‌ندامه‌تی خۆی له مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی كۆمۆنیست هه‌ڵپه‌سارد و دوو ساڵ دواتریش به ته‌واوه‌تی له حزبی كۆمۆنیست هاته ده‌ره‌وه. یه‌ڵتسین ئیدی شتێكی هه‌بو كه حزبكه‌ی جارانی نه‌یبو،ئه‌وه‌ش پشتگیری جه‌ماوه‌ری بو. ئه‌و له گه‌ڵ هاوڵاتیانی ئاسایی‌دا هه‌ڵپه‌ڕكیی ده‌كرد و قه‌سه‌ی خۆشی له‌گه‌ڵدا ده‌كردن. هه‌ربه‌وه‌ش له ساڵی ١٩٩١ بوه یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ڕووسیا. له روانگه‌ی رۆژئاواییه‌كانه‌وه به هۆی داكۆكی كردنی له دامه‌زراندنی سیستمێكی دیموكراتیك یه‌ڵتسین كه‌سایه‌تیێكی دیموكرات بو. هه‌رله‌و ساڵه‌دا موحافزكاره توندڕه‌وه‌كان هه‌وڵی كوده‌تایان دا به‌ڵام یه‌ڵتسین گۆرباچۆفی كرده‌وه به سه‌رۆكی حزب و به‌مجۆره ویستی له لایه‌ك كوده‌تاكه بێ كاریگه‌ر بكات و له لایه‌كی تریش ویستی رۆڵ وپێگه‌ی گۆرباچۆف لاواز بكات. دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش حزبی كۆمۆنیستی وه‌ك حزبێكی نایاسایی له قه‌ڵه‌مدا كه هێشتا كۆڵه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات بو. له كۆتایی ئه‌و ساڵه‌شدا یه‌كێتی سۆڤیه‌ت هه‌ڵوه‌شایه‌وه. له ساڵی ١٩٩٣ فه‌رمانی به سوپا دا تا هێرش بكه‌نه سه‌ر پارله‌مان چونكه له‌لایه‌ن كۆمۆنیسته‌كانه‌وه داگیر كرابو . یه‌ڵتسین له ساڵی ١٩٩٦بۆ جاری دوه‌م بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌و تا ساڵی ١٩٩٩ز له پۆسته‌كه‌یدا مایه‌وه. له‌و ساڵه‌دا به هۆی نه‌خۆشیه‌وه ده‌ستی له كار كێشایه‌وه و ڤلادیمیر پۆتن سه‌رۆكی ئه‌و اته‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری (كا گ ب) جێگای گرته‌وه. یه‌َتسین له ساڵی ٢٠٠٧ له ته‌مه‌نی ٧٦ ساڵی دا ماڵئاوایی له ژیان كرد‌و مرد ڤلادیمیر پۆتن سه‌رۆكی پێشوی ڕووسیا و ده‌سه‌ڵاتداری راسته‌قینه‌ی ئێستای ئه‌و وڵاته،پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی داستانی هه‌ستاوه‌ی ڕووسیایه له دوای ئه‌و روخانه گه‌وره‌یه‌ی كه له‌ساڵی ١٩٩١دا توشی بو.
[دەستکاری] دەسەڵاتی ئێستا ڕووسیا
سه‌رۆك كۆماری ئێستای ڕووسیا "دیمیتری مێدڤیدێف"ه. به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیران ڤلادمیر پوتین، ده‌سه‌ڵاتداری راسته‌قینه‌ی ڕووسیایه. سیاسه‌تی ئێستای ڕووسیا بریتیه له هاوكاری و خۆ نزیككردنه‌وه له رۆژئاوا‌و ره‌واندنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی نێوانیان. به‌ڵام په‌لهاوێشتنی ناتۆ به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات و به ره‌سمی ناسینی كۆسۆڤۆ له لایه‌ن رۆژئاواوه كاریگه‌ری نیگه‌تیڤی هه‌بوه له سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان. له‌م دوایانه‌شدا شه‌ڕی ڕووسیا و جۆرجیا ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ی ئاڵۆز كردوه.
[دەستکاری] ڤلادمیر پوتین
پوتین کە ئێستا سەرۆک وەزیرانی ڕووسیایە بەیەکێ کە لە کەسیایەتیە دیارەکانی ناوی سیاسەتی ئێستادا هەژمار دەکرێت وە پۆتین وه‌رزشكاره و پشتوێنی ره‌شی هه‌یه له یاری جۆدۆ. ئه‌و ناترسێت له‌وه‌ی كه بچێته ناو كافتریایه‌كی شه‌وانه‌و له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی ئاسایی مۆسكۆدا ته‌ماشای یاری تۆپی پێ بكات. به نیوه‌روتی وێنه ده‌گرێ و باكی نیه له‌وه‌ی كه له راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاو بێته‌وه.پۆتن متمانه‌ی به خۆی هه‌یه و یه‌كێك له‌و سه‌رۆكانه‌ی جیهانه كه جاربه‌جارجلوبه‌رگی ره‌سمی له‌به‌رناكات، له په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كانیدا بۆینباخ نابه‌ستی و جاری واش هه‌یه كه جاكه‌ته‌كه‌ی ده‌دات به‌سه‌ر شانی‌دا. ئه‌مه‌ش ئه‌و پیاوه‌یه كه بوه‌ته پاڵه‌وانی سه‌رده‌می بوژانه‌وه‌ی ڕووسیا. پۆتین لەبارەی شۆڕشی سووریاوە ووتی دەبێ تەنیا گەلی سووریا بڕیاردەر بێ نابێ هیچ هێز و لایەنێ دژیان بوەستێت هەر بۆیەش ڕووسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرووەکاندا ڤیتۆیی خۆی بەکارهێنا دژی هێرشکردنە سەر سووریا .
[دەستکاری] وەرزش لە ڕووسیا
ڕووسیا لەڕووی وەرزشەوە تاڕادەیەکی باش پێشکەوتووە لەیاریەکانی شەتڕەنج و بالە و تۆپی پێ ، لە یاری تۆپی پێدا کۆمەڵەی یانەی بەهێزیان هەیە کە بەشداری لەخوولەکانی ئەوڕووپا دەکەنە وەک زینت ساتسبۆرگ و ئانژی و سیسکا مۆسکۆ
[دەستکاری] هوونەر لە ڕووسیا
هوونەر لە ڕووسیا گرنگیەکی ئەوتۆی پێوە نادرێت تەنیا ئەوەی لایان گرنگ بێت لەم بوارە شانۆگەری و مۆسیقا و گۆرانی لەشانۆگەری کۆمێدیا زۆرترین داواکاری ڕووسیەکانی ئەوکاتی لەسەر بوو بەڵام لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی ڕووسیا هەردەم لە گۆڕانکاری بوو بۆیە گرنگی هوونەر کەمترە لەوڵاتانی تر بەڵام لەدوای بلۆکی سۆشیالستی و نەمانی یەکێتی سۆڤیەتی هاتنی دیموکراسیەت بۆ ڕووسیا تا ڕادەیەکی باش لە ئێستا دا گرنگی بە بواری هوونەر دەدرێت بەتایبەتی ڕەوتی سینەما و گۆرانی
[دەستکاری] بەستەری دەرەکی
|
||||||||||||||||||||||||
|
|||||||||||||||||||||