سمکۆ
| ئەم وتارە بەشێکە لە وتارەکانی : |
| مێژوو و چاندی کورد |
|---|
|
مێژووی کۆن
|
|
مێژووی نووژەن
سمکۆی شکاک · شانشینی کوردستان · کۆماری ئارارات · کۆماری مەهاباد · باشووری کوردستان · ڕۆژھەڵاتی کوردستان · ڕۆژاوای کوردستان · باکووری کوردستان
|
|
چاند
|
| دەروازەی کوردستان |
ئیسماعیل ئاغای شکاک ناسراو بە سمکۆی شکاک (١٨٨٧-١٩٣٠) شۆڕشگێڕێکی کوردی ڕێبەری ھۆزی شکاک بوو کە بۆ ماوەیەک دەسەڵاتی ناوچەی ڕۆژاوای گۆلی ورمێی لە حکوومەتی ناوەندیی ئێران سەندەوە.
پێرست |
ژیان [دەستکاری]
سمکۆ ناوی ئیسماعیلە و کوڕی محەمەد پاشای کوڕی عەلی خانی کوڕی ئیسماعیل ئاغای شکاکە و بنەماڵەکەیان لە مێژەوە گەورە و دەسەڵاتداری خێڵی شکاک بوون. سمکۆ ساڵی ١٨٨٧ لەدایک بووە و پاش مردنی باوکی و جەعفەر ئاغای برای، سەرکردایەتی شکاکی گرتۆتە دەست و لەدوای شەڕی جیھانی یەکەمەوە دەستی بە گرتنی ناوچەکانی قەراغی گۆلی ورمێ کردوە. ھەرچەندە لە ساڵانی شەڕی یەکەمی جیھانیدا سمکۆ لە ھیچ چالاکییەکی سیاسی بەشداری نەکردبوو، بەڵام ھێزەکانی ڕووسیا گرتیان و دووریان خستەوە بۆ شاری تفلیس و دواتر ئازادیان کرد بەو مەرجەی لە خۆی دابنیشێ و ھیچ ھەڵوێستێک دژی ڕووسەکان نەنوێنێت.
شۆڕشی سمکۆ [دەستکاری]
کە شەڕی یەکەم کۆتایی ھات سمکۆ وەک سەرکردەیەکی سیاسی ناوی دەرکرد و لەپێناو دامەزراندنی ئیدارەیەکی کوردیدا ساڵی ١٩١٩ شۆڕشی بەرپاکرد و گەلێ ناوچەی گرنگی خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە، ساڵی ١٩٢١ لە ئەنجامی لەشکرکێشییەکی گەورەی ھێزەکانی حکومەتی ئێراندا سمکۆ ناچار بوو پاشەکشێ بکات و پەنا بەرێت بە تورکیا. ساڵی ١٩٢٤ بە بڕیارێکی لێبوردن گەڕایەوە ئێران و ساڵی ١٩٢٦ جارێکی تر شۆڕشی بەرپاکردەوە. بەڵام ئەمجارەشیان شۆڕشەکەی تێکشکاو ماوەیەک لە تورکیادا بە دەستبەسەری مایەوە. پاش ئازاد کردنی گەڕایەوە ئێران و ساڵی ١٩٣٠ بە پیلانێکی کاربەدەستانی ئێران لە شاری شنۆ کوژرا، بەمەش شۆڕشەکەی شکاک کۆتایی ھات کە یانزە ساڵ درێژەی کێشابوو.[١]
سمکۆ و ناسیۆنالیزمی کوردی [دەستکاری]
ھەندێک لە ناسیۆنالیستە کوردەکان سمکۆ بە قارەمانێکی نەتەوەی کورد دەزانن و ڕووخانی حکوومەتی ئەو دەگەڕێننەوە سەر دژایەتی دەستەڵاتی ئەو کاتی ئێران دژ بە کوردەکان.
لە لایەکی دیکەوە ھەندێکیش بڕوایان وایە کە شۆڕشی سمکۆ بنەمایەکی نەتەوایەتی نەبوە و تەنھا بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسی سمکۆ بوە، ئەم کەسانە بۆ سەلماندنی ئەم بیرۆکەی خۆیان لە خوێنڕێژییە زۆرەکانی سمکۆ لە ناوچە کوردییەکان ناو دەبەن.[٢]
سەرچاوەکان [دەستکاری]
- ↑ ژیانی شههید سمایل خانی شکاک-ماڵپەڕی قادرزادە، سەردانی ٢٩-٧-٢٠١٠
- ↑ http://www.ir-psri.com/Show.php?Page=ViewArticle&ArticleID=253