کۆماری مەھاباد
| کۆماری مەھاباد
Komarî Mehabad
|
|||||
|---|---|---|---|---|---|
|
|
|||||
| سروود: ئەی ڕەقیب |
|||||
| پایتەخت | مەھاباد | ||||
| زمانی فەرمی | کوردی | ||||
| شێوەی دەسەڵاتداری | کۆماری | ||||
| - | سەرۆک کۆمار | قازی محەمەد | |||
| - | سەرۆک وەزیران | حاجی بابە شێخ | |||
| راگەیاندنی سەربەخۆیی | |||||
| - | سەردەمی مێژوویی | شەڕی سارد | |||
| - | راگەیاندنی سەربەخۆیی | ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦ | |||
| - | پاشەکشەی سۆڤێت | حوزەیرانی ١٩٤٦ | |||
| - | دەستبەسەراگرتنی لەلایەن ئێرانەوە | ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦ | |||
| - | لەسێدارەدانی سەرکردەکان | ٣٠ی ئازاری ١٩٤٧ | |||
| ڕووبەر | |||||
| - | Total | ٣٧٬٤٣٧ ک.م٢ | |||
| دراو | ریاڵی ئێرانی | ||||
کۆماری مەھاباد کە بە فەرمیی بە کۆماری کوردستان ناسراوەو لە کوردستانی ئێران دامەزرێنراوە، دەوڵەتێکی کوردی کەمتەمەن بوو کە لە سەدەی بیست داو لە دوای کۆماری ئارارات-لە تورکیا، دامەزرا. پایتەختەکەی شاری مھاباد بووە کە ئەکەوێتە باکوری خۆراوای ئێران. دامەزرانو لەناوچوونی کۆمارەکە بەشێک بوو لە قەیرانی ئێران، ئەو ململانێیەی لە نێوان ئەمریکاو سۆڤێت دا ھەبوو کە جەنگی ساردی لێکەوتەوە. پێشینە لە مانگی ئابی ١٩٤١، راپەڕینێکی جەماوەریی کۆنترۆڵی ناوچە کوردییەکانی لە دەستی حکومەتی ناوەندی ئێران دەرکرد. لە شاری مھاباد، کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردن، کۆمیتەیەکی لە کەسانی چینی ناوەند بە پشتگیری سەرۆک خێڵەکان دەسەڵاتی ناوچەییان گرتە دەست. پارتێکی سیاسی بەناوی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان (ژێ کاف) دامەزرێنرا. قازی محەمەد، سەرۆکی بنەماڵەی قازی، بە سکرتێری پارتەکە ھەڵبژێردرا. ھەرچەندە کۆمارەکە بە فەرمیی رانەگەیەندرا تا مانگی کانوونی یەکەمی ١٩٤٥، کۆمیتەکە بە سەرکردایەتی قازی محەمەد، ناوچەکەیان بەڕێوەئەبرد بە لێھاتووییو سەرکەوتنێکی بەرچاوەوە کە بۆ ماوەی ٥ ساڵ، تا رووخانی کۆمارەکە، درێژەی ھەبوو.
پێرست |
[دەستکاری] بۆچوونی سۆڤیەت
ھێزەکانی سۆڤێت و بریتانیا لە کۆتاییەکانی ئابی ١٩٤١ ئێرانیان داگیر کرد، دیارە سۆڤێت لە باکوورەوە. سۆڤێت بە گشتی دوودڵ بوون لە ئیدارەی کوردی. ھێزیان لە نزیک مھاباد دانەناو تەنانەت نێردراوێکی مەدەنی ئەوتۆیان نەنارد بۆ ئەوەی کاریگەری گەورە دروست بکات. لە رێگەی چالاکیی دۆستانەوە، وەک دابینکردنی کەرەسەی گواستنەوە، دەرکردنی سوپای ئێرانی، و کڕینەوەی تەواوی بەرھەمی توتنەکەیان، پاڵپشتیی ئیدارەکەی قازییان دەکرد. لە لایەکی ترەوە، کوردەکان زۆر ئیدارەی کوردیان ئەبێزاند لەبەر ئەوەی رەتیان کردەوە ببنە بەشێک لە کۆماری دیموکراتی (فارس) ئازربایجان. ھەروەھا دژی راگەیاندنی کۆماری سەربەخۆی کوردی بوون.
[دەستکاری] دامەزراندنی کۆمارەکە
لە ئەیلولی ١٩٤٥، قازی محەمەدو سەرکردە کوردەکانی تر سەردانی تەبریزیان کرد بۆ ئەوەی چاویان بە کونسوڵی سۆڤێت بکەوێت بۆ دەرباری پشتگیریکردنی کۆمارێکی نوێ، لەوێشەوە رەوانەی باکۆ، ئازربایجانی سۆڤێت، کران. لەوێ، ئاگادار بوونەوە لەوەی پارتی دیموکراتی ئازربایجان لە ھەوڵی ئەوەدایە کە دەست بەسەر ئازربایجانی ئێراندا بگرێت. لە ١٠ی کانوونی یەکەمدا، پارتی دیموکراتی ئازربایجان دەستی بەسەر پارێزگای ئازربایجانی رۆژەڵات دا گرت کە پێشتر بەدەست سوپای ئێرانەوە بوو. قازی محەمەد بڕیاری دا ھاوچەشنی ئەو کارە دووبارە بکاتەوە، لە ١٥ی کانوونی یەکەمدا، کۆماری مھابادی کوردیی دامەزرێنرا.
لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦، قازی محەمەد دامەزراندنی کۆماری مھابادی راگەیاند. ھەندێک لە ئامانجەکانیان لە مانیفێستۆکەدا بڵاوکرایەوە ئەمانەن:
- ئۆتۆنۆمیی بۆ کوردەکانی ئێران لەچوارچێوەی دەوڵەتی ئێراندا
- زمانی کوردیی بکرێتە زمانی راگەیاندنو خوێندنو ئیدارە
- ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ کوردستان بەمەبەستی چاودێری دەوڵەتو بابەتە کۆمەڵایەتییەکان
- ھەموو بەرپرسەکان لە خەڵکی ناوچەکە ھەڵبژێردرێن
- یەکێتیو برایەتی لەگەڵ خەڵکی ئازربایجان
- یاسایەک ھەبێت کە بە یەکچەشن مامەڵە کرێکارو کەسایەتییە باڵاکان دا بکات
[دەستکاری] کۆتایی کۆمارەکە
لە ٢٦ی ئازاری ١٩٤٦، بەھۆی فشاری ھێزە رۆژئاواییەکان، بۆ نمونە ئەمریکا، سۆڤێت پەیمانی بە حکومەتی ئێرانی دا کە لە باکوری ئێران ئەکشێتەوە. لە مانگی حوزەیران دا، ئێران دەستی گرتەوە لەسەر ئازربایجاندا. ئەمە بووە ھۆی دابڕانی کۆماری مھاباد لە سۆڤێتو دواجار بووە ھۆی داڕمانی. لەم خاڵەدا، پشتگیرییەکان بۆ قازی محەمەد لە کەمبوونەوەدا بوون، بەتایبەتی لە نێوان خێڵە کوردەکاندا کە لە سەرەتادا پشتگیرییان لێدەکرد. بەرھەمو سەرچاوەی داراییان نەماو شێوازی ژیانیان بەھۆی دابڕانەکەوە بەرەو سەختی چوو. یارمەتی داراییو سەربازی لە سۆڤێتەوە نەماو خێڵەکان ەیچ ھۆکارێکیان بۆ پشتگیریکردنی قازی محەمەد نەئەبینییەوە. زۆرێک لە خێڵەکان قازییان بەجێ دەھێشت. ئەوانەی کە مانەوە، کوردە بارزانییەکانیان ئەبێزاند لەبەر ئەوەی دەبوو سەرچاوەکانیان لەگەڵدا دابەش بکەن. لە ٥ ی کانوونی یەکەم، ئەنجومەنی شەڕ بە قازی محەمەدیان راگەیاند کە رێ لە ھەر پەلامارێکی سوپای ئێران دەگرن کە بکرێتە سەر ناوچەکە. لە ١٥ی کانوونی یەکەم، سوپای ئێران ھاتە ناوچەکەو دەستی بەسەر مھاباد دا گرت. لەگەڵ ھاتنیان، چاپخانەی کوردییان داخست، فێرکردنیان بە زمانی کوردی قەدەغە کرد، ھەر کتێبێکی کوردییان بدۆزیایەتەوە ئەیانسوتاند. دواجار لە ٣١ی ئازاری ١٩٤٧، قازی محەمەد بە تۆمەتی خیانەت لە دەوڵەتی ئێران، لە مھاباد لە سێدارە درا.
[دەستکاری] دواھات
مستەفا بارزانی، لەگەڵ سەربازەکانیدا کە لە کوردستانی عێراقەوە ھێنابوونی، بهشێکی سوپای کۆماریان پێکھێنا. دوای رووخانی کۆمارەکە، زوربەی سەربازەکانو چوار ئەفسەر لەوانەی لە عێراقەوە ھاتبوونەوە بڕیاری گەڕانەوەیان دا بۆ عێراق. بە ھاتنەوەیان بۆ عێراق، ئەو چوار ئەفسەرە سزای کوشتنیان بەسەردا سەپێنراو لەگەڵ قازی محەمەد دا، تا ئێستاش وەک شەھیدی قارەمانی شەرەفمەندی کوردستان ناودەبرێن. چەندسەد سەربازێک لەگەڵ بارزانیدا مانەوەو لە ماوەی ئەو رێڕۆیشتنە پێنج ھەفتەییەیاندا کە بەرەو ئارزبایجانی سۆڤێت گرتیانە بەر، ھەموو ھەوڵەکانی سوپای ئێرانیان بۆ رێلێگرتنیان تێکشکاند. لە تشرینی یەکەمی ١٩٥٨، مستەفا بارزانی گەڕایەوە بۆ کوردستانی عێراق، و خەباتی دەستپێکردەوە. مەسعود بارزانی، سەرۆکی ئێستای ھەرێمی کودستان، لە مھاباد لەدایک بووە.
[دەستکاری] ھۆکارەکانی سەرنەکەوتن
ئارچیبالد بولۆچ رۆزڤڵت، کوڕەزای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، تیۆدۆر رۆزڤڵت، لە کتێبەکەیدا "کۆماری کوردیی مھاباد" دەڵێت کێشەی سەرەکی کۆماری مھاباد ئەوەبوو کە کوردەکان پێویستیان بە سۆڤێت بوو، تەنھا چانسیان، ھێزی سوپای سوور بوو. بەڵام ئەم پەیوەندییە نزیکەیان لەگەڵ ستالینو سۆڤێت وایکرد زوربەی ھێزە رۆژاواییەکان پشتی ئێران بگرن. قازی محەمەد، ھەرچەندە نکوڵی لەو راستییە نەئەکرد کە لە رووی داراییەوە پشتیان بە سۆڤێت بەستووە، ئەوەی رەتئەکردەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان پارتێکی کۆمۆنیست بێت، رایگەیاند ئەوە درۆیەکە کە دەسەڵاتدارانی سوپای ئێران دروستیان کردووە، جگە لەوەی ئامانجەکانی خۆی بە زۆر جیاواز لەوانەی سۆڤێت لەقەڵەمدا. ھەروەھا، کۆمارەکە بەدەست چەند کێشەیەکی ناوخۆییەوە ئەیناڵاند. جیاوازییەکی گەورە لەنێوان خەڵکی شارو خێڵەکییەکاندا ھەبوو، و ھاوپەیمانێتییەکەیان بۆ مھاباد لە داڕماندا بوو. وەک چۆن پێشتریش رایگەیاندبوو، خێڵەکانو سەرۆکەکانیان تەنیا لەبەر ئەو ھاوکاری داراییو سەربازییانە پشتی قازی محەمەدیان ئەگرت کە لە یەکێتی سۆڤێتەوە وەریدەگرت. ھەندێکی تر لە خێڵەکان دڵیان بە بارزانییەکان نەئەکرایەوە لەبەر ئەوەی نەیانئەویست سەرچاوەو داھاتەکانیان لەگەڵ بەش بکەن. ھەندێ لە کوردەکان رقیان لە مھاباد بوو، بە یەکێک لە مارشاڵەکانیشییەوە کە ناوی ئەمیر خان بوو. لە رووی داراییەوە مھاباد نشوستی ھێنا، و ئەوە وەک مەحاڵ وابوو کە مھاباد لە رووی داراییەوە ھاوتابێتەوە لەگەڵ ئێران.
[دەستکاری] سەرچاوەکان
| ئەو وتارە بەشێکە لە وتارەکانی : |
| مێژوو و چاندی کورد |
|---|
|
مێژووی کۆن
|
|
مێژووی نووژەن
|
| دەروازەی کوردستان |