تورکیا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Turkey
تورکیا
ئاڵا دروشم
سروودی نیشتمانی: سروودی نیشتمانی تورکی
پایتەخت ئەنقەرە
39°55′N 32°50′E / 39.917°N 32.833°E / 39.917; 32.833
گەورەترین ئەستەمبوڵ
زمانە فەرمییەکان تورکی  تورکیا
زمانە ناوچەییەکان کوردی (کورمانجی و زازاکی)
دەوڵەت جەماوەری
 -  سەرۆکی وڵات عەبدوڵڵا گول
 -  سەرۆک وەزیران ڕەجەب تەییب ئەردۆغان
 -  سەرۆک پەرلەمان مەهمەت عەلی شاهین
 -  سەرۆکی دادگای دەستوری هاشک کیڵتیچ
 -  وەزیری دەرەوە ئەحمەد داود ئۆغڵۆ
سەربەخۆیی لە دەوڵەتی عوسمانی 
 -  پەیماننامەی لۆزان ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٢٣ز 
 -  ڕۆژی کۆماری ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٣ 
ڕووبەر
 -  ٧٨٣٬٥٦٢ کم کیلۆمەتری چوارگۆشە 
Expression error: Unrecognized punctuation character "٬"٫ مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  سەرژمێریی ٢٠٠٩ 72,561,312 کەس 
 -  چڕی 92.6 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە 
٢٣٩٫٨کەس لە مایلی چوارگۆشە
دراو لیرەی تورکی (TL)
ناوچەی کاتی ‪UTC + 2 (UTCUTC + 3 (لە هاویندا))
لایەنی لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت ‪tr.

تورکیا (بە تورکی: Türkiye)، بە فەڕمی ناسراوە بە کۆماری تورکیا، دەوڵەتێکە بەشە گەورەکەی ئەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای ئاسیا و بەشە بچوکەکەی تری ئەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، خاکەکانی تورکیا گەرووی بۆسفۆر و دەدردەنیل و زەریای مەڕمەڕە کە زەریای ڕەش بە زەریای ئێژەوە ئەبەستێت و ئاسیا بە ئەورووپا ئەگەیەنێت ئەگرێتە خۆی، ئەمەش وایکردووە کە شوێنێکی ستراتیژی و کاریگەری ھەبێت لەسەر ئەو دەوڵەتانەی بەسەر زەریای ڕەشدا ئەڕوانن، لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گورجستان و ئێران و ئەرمەنستان و ئازەربایجان، لە باشوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ عێراق و سووریا و زەریای ناوین، و سنووری زەریایی ھەیە لەگەڵ قوبرس و زەریای ئێژە و یۆنان و بولگاریا لە ڕۆژئاواوە، زەریای ڕەشیش لە باکووریەتی[١][٢]، و ئەندامی ڕێکخراوی ھاریکاری ئابوری زەریای ڕەشە.

تورکیا ناوەندی حوکمی عوسمانی بووە تا ساڵی ١٩٢٢ و دامەزراندنی کۆماری تورکیا لە ساڵی ١٩٢٣ز.

ناونان[دەستکاری]

ناوی تورکیا لە وشەی تورکەوە وەرگیراوە، تورک ئەو ھۆزە بوون لە تورکیای ئێستادا ژیاون لە سەدەی شەشی زایینییەوە، و چینییەکان یەکەم کەس بوون کە ئەو ناوەیان بەکارھێنا بۆ ئەو خەڵکانەی لە باشووری شاخەکانی ئاڵتای ئەژیان لە ناوەڕاستی ئاسیادا.

مێژوو[دەستکاری]

سەردەمە دێرینەکان[دەستکاری]

کتێبخانەیەک لە شاری ئیفسوسی ئیغریقی دێرین لە ئەنادۆڵ، ئەگەڕێتەوە بۆ ١٢٥ پ.ز

ئاسەوارناسەکانی تورکیا بەڵگەیەکیان دۆزییەوە کە ئاماژە بە بوونی کۆمەڵگەی پێشکەوتوو دەکات لە شوێنی تورکیای ئێستادا لە ساڵی ٦٠٠٠ پێش زایینەوە، و بە پێی ئەوەی لە ڕووی مێژووییەوە نووسراوە، ھیتییەکان بۆ یەکەم جار ئەم ناوچانەیان ئاوەدان کردۆتەوە، لە ساڵەکانی ٢٠٠٠ پ.ز ھیتییەکان دەستیان بە کۆچکردن کرد لە ئەورووپا و ناوەڕاستی ئاسیاوە بۆ بەرزاییەکانی ئەنادۆڵ. دوای سەدان ساڵ ئەم ھیتییانە توانیان دەست بگرن بەسەر زۆربەی ناوچەکەدا، و لە ساڵی ١٥٠٠پ.ز توانیان ئیمپڕاتۆرییەتێکی بەھێز دابمەزرێنن و ببن بە یەکەم سەرکردەکانی ناوچەکە، دواتر بەشێکی فراوانی بەرزاییەکانی ئەنادۆڵ کەوتە دەستی فەریجی و لیدییەکان و ھەندێک کۆمەڵی‌تر، ئەمەش لە ماوەی نزیکەی ساڵی ١٢٠٠ تا ٥٠٠ پ.ز بوو، ھەر لە ھەمان ماوەدا یۆنانییەکان چەندین دەوڵەتی بچوکییان دروستکرد لەسەر کەنارەکانی زەریای ئێژە لە بەرزاییەکانی ئەنادۆڵدا.

و ئیمپڕاتۆری فارسی توانی دەسەڵاتی بکێشێت بەسەر ئەنادۆڵ و تراقیادا ھەتا گەیشتنی ئەسکەندەری مەزن، پاشای مەقدوونیا، ئەو کاتە سوپای فارس شکان لە ساڵی ٣٣١پ.ز، لە دوای مردنی ئەسکەندەری گەورە ساڵی ٣٢٣پ.ز ناوچەی ئەنادۆڵ بوو بە مەیدانی شەڕ و کوشتار لە زنجیرەی ئەو شەڕانەی جێنشینەکانی ئەسکەندەر ھەڵیانئەگیرساند، پاشان چەند مەمالیکێکی بچوک دامەزران ھەتا ساڵی ٦٣پ.ز، دواتر کۆتاییان پێھات کاتێک سەرکردەی بۆمبی دەستی گرت بەسەر ھەرێمەکەدا و کۆنتڕۆڵی کرد، لە دوای ئەوە بارودۆخەکە جێگیر بوو لە ژێر دەسەڵاتی ڕۆمانییدا کە نزیکەی ٤٠٠ ساڵ بەردەوام بوو.

ئیمپڕاتۆری رۆمانی، قوستەنتیین، کە حوکمی ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ئەکرد لە ساڵی ٣٣٠ز، ھەستا بە گواستنەوەی پایتەخت لە ڕۆماوە بۆ یەکێک لە شارە دێرینەکان کە بە بیزەنتە ناودەبرا و ئەکەوتە ھەرێمی تراقیا. و ناوی پایتەخت گۆڕا لە بیزەنتەوە بۆ قوستەنتینیە (ئەم شارە ئیستەنبوڵی ئێستایە)، و ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی بوو بە دوو بەشەوە لە ساڵی ٣٩٥ز دا، یەکێکیان ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژھەڵاتی بوو کە ناوچەکانی ئەنادۆڵ و تراقیای ئەگرتەوە، و بەشی دووەمیان ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژئاوایی بوو. بەڕبەڕییەکان غەزووی ڕۆمانی ڕۆژئاواییان کرد و دەستیان بەسەردا گرت لە ناوەڕاستی سەدەی پێنجی زایینیدا، بەڵام ڕۆمانی ڕۆژھەڵاتی کە بە ئیمپڕاتۆری بیزەنتیش ناو دەبرا ماوەیەک گەشەسەندنی بەخۆوە بینی، و بیزەنتییەکان دەستیان بەسەر ھەموو ئەو ناوچانەدا گرتبوو کە ئێستا بە تورکیا ناسراون ھەتا کۆتاییەکانی سەدەی ١١ی زایینی.

تورک و عوسمانییەکان[دەستکاری]

Crystal Clear app kdict.png سەیری ئەمانەش بکەدەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتی سەلجوقی

مزگەوتی سەلیمی لە ئەدەرنە، یەکێک لە ئاسەوارە بیناسازییە ناسراوەکانی سەردەمی عوسمانی

تورکە سەلجووقییەکان یەکەم ھۆزی تورکی بوون کە حوکمی تورکیایان کردووە، ھۆزێکی ئیسلام بوون لە ناوەڕاستەکانی ئاسیا لە ڕۆژھەڵاتی زەریای قەزوینەوە ھاتبوون، لە ناوەندی سەدەی ١١ی زایینی توانیان ئەرمەنستان و فەلەستین و زۆربەی ئێران بخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە و پاشان غەزووی ناوچەی ئەنادۆڵیان کرد، سالی ١٠٧١ توانیان زۆر لە بەھێزی دەرکەوتنی بیزەنتییەکان کەم بکەنەوە بە سەرکەوتنیان لە شەڕی مەڵازگرد، پاشان تورکە سەلجوقییەکان ئیمپڕاتۆرییەتێکیان دامەزراند کە قۆنیەی ئێستا پایتەختی بوو، لەو کاتەوە وردە وردە ئایینی ئیسلام و زمانی تورکی ناوچەکانی ئەنادۆڵی گرتەوە لە جێگەی مەسیحییەت و زمانی یۆنانی، پاشان مەسیحییەکانی ئەورووپا ھەڵمەتە خاچپەرستییەکانیان دەست پێکرد بە مەبەستی داگیرکرنی قودس و لەم میانەیەشدا ئیمپڕاتۆڕی بیزەنتی توانی سێ یەکی ئەنادۆڵ بگیڕێتەوە بۆ خۆی، و ئیمپڕاتۆری سەلجوقی بەردەوام بوو تا ساڵی ١٢٤٣ز پاشان رووبەڕووی غەزووی مەغۆلەکان بوویەوە.

مەغۆل لاواز بوون بە ھۆی ناکۆکی ناوخۆییەوە پاشان داڕمان، لەم میانەیشدا دەسەڵاتی تورکی بەھێز بوو لە ئەنادۆڵدا، لە سەدەی ١٤ی زایینیدا لەسەر دەستی کۆمەڵێکی تورک دەوڵەتێکی بەھێز دامەزرا کە بە عوسمانییەکان ناسرابوون بە گەڕاندنەوە بۆ ناوی دامەزرێنەرەکەیان سوڵتان عوسمانی یەکەم، سالی ١٣٢٦ز بۆرسەیان گرت و کردیان بە پایتەخت بۆ دەوڵەتەکەیان، فراوانبوون دەستی پێکرد ھەتا دەستی گرت بەسەر ئیمپڕاتۆڕی بیزەنتی و بولگاریا و سربیا، پاشان ماوەیەک فراوانبوونەکەی وەستا بە ھۆی تێکشکانی بایەزیدی یەکەم ناسراو بە (ھەورە بروسکە) لە ساڵی ١٤٠٢ز، ئەم شکانە ماوەیەکی پێکدادانی سیاسی بە دواداھات، پاشان دەوڵەتی عوسمانی ھاوسەنگیەکەی گەڕاندەوە و بەردەوام بوو لە فراوانبوون لە سەردەمی موڕادی دووەم دواتر سوڵتان محەمەد فاتیح، توانی فەتحی قوستەنتینیە بکات لە ساڵی ١٤٥٣ز و کردیان بە پایتەخت بۆ دەوڵەتەکەیان و ناوەکەی گۆڕی بۆ ئیسلامبول (ئیتسەنبوڵی ئێستا) و بەمەش کۆتایی بە بوونی بیزەنتی ھێنا لە ناوچەکەدا.

بەردەوام بوون لەسەر فراوانبوون و گەشەسەندن، لەسەردەمی سوڵتان سەلیمی یەکەمدا بە لای ڕۆژھەڵاتدا دەوڵەت فراوان بوو، سووریایان گرت لە ساڵی ١٥١٦ و میسر لە سالی ١٥١٧ و پاشان لە سەردەمی سوڵتان سولەیمان قانونی کە لە ئەورووپادا بە سولەیمانی مەزن ناسراوە دەوڵەت گەیشتە بەرزترین ئاستی و پێشکەوتن و گەشەسەندنێکی گەورەی بەخۆیەوە بینی و سنووری دەوڵەتەکەی فراوان کرد، بەڵام دواتر چەند قۆناغێکی گەڕانە دواوەی بەخۆوە بینی ھەرچەن چەند ماوەیەکی گەشەسەندن و چاکسازی تری ھەبوو، بەڵام لە ئاستی ئەوەدا نەبوون بیگەڕێننەوە بۆ دۆخی پێشتری.

کۆماری تورکیا[دەستکاری]

دەوڵەتی عوسمانی کۆتایی پێھات و مستەفا کەمال ئەتاتورک بە تەواوی خەلافەتی ھەڵوەشاندەوە لە ساڵی ١٩٢٤ز و تورکیا لە دوای شەڕی جیھانی یەکەم بزوتنەوەیەکی نەتەوەیی بەخۆیەوە بینی کە ئەتاتورک سەرکردایەتی ئەکرد، دوای ئەوەی کۆماری تورکیا ڕاگەیەنرا و سەرۆکایەتیەکەی گرتە دەست لە ساڵی ١٩٢٣ز ھەتا مردنی لە ساڵی ١٩٣٨، و بنەما ئیسلامیەکانی گۆڕی بۆ عەلمانی و نوسینی لە تورکیا لە عەرەبیەوە گۆڕی بۆ زمانی لاتینی، پاشان لە دوای ئەوە (عیسمەت یونیو) دەسەڵاتی حوکمی گرتە دەست تا ساڵی ١٩٥٠ز، و بەدوایدا حوکمی شارستانی (ئەھلی) دەستی پێکرد تا ساڵی ١٩٧٣، پاشان سەربازەکان حوکمیان گرتە دەست، ئەمەش بوو بە ھۆی بارودۆخێکی ناجێگیر لە تورکیادا و توندوتیژی سەری ھەڵدا لە ساڵی ١٩٨٠ز، و حکومەتی تورکیا دووچاری ناڕەزایی کورد و ئەرمەن بویەوە.

جوگرافیا[دەستکاری]

شاخی ئارارات، بەرزترین لوتکەی تورکیا

ڕووبەری خاکەکانی تورکیا ئەگاتە ٧٧٩،٤٥٢کم و %٩٧ی ئەکەوێتە قاڕەی ئاسیاوە و ئەوەی تری ئەکەوێتە ئەورووپاوە، ڕۆژئاوای تورکیا بەسەر ڕووباری ئێژەدا ئەڕوانێت و باشوری بەسەر زەریای ناوین و سووریا و قوبرس ئەڕوانێت و باکوریشی بەسەر زەریای ڕەشدا، ھاوسنوورە لەگەڵ ھەشت دەوڵەت ئەوانیش؛ عێراق و سووریا و ئێران و گورجستان و ئەرمەنستان و یۆنان و ئازەربایجان و بولگاریان.

لە تورکیادا چەندین سەرچاوە ھەن بۆ ئاوی سازگار لە ڕووبار و زرێچەکان، و زیاتر لە سێ یەکی ڕووبەرەکەی خاکی کشتوکاڵیە و دارستانەکان زیاتر لە چارەکێکی زەوییەکانی دادەپۆشن، و چەندین شاخی لە خۆگرتووە بەرزترینیان شاخی ئاراراتە بەرزیەکە ئەگاتە ٥١٣٧ مەتر، و تورکیا کۆنتڕۆڵی چەند دوورگەیەکی لە ژێر دەستدایە زۆربەیان لە زەریای ئیجە و زەریای ناویندان و گرنگترینیان دوورگەی ئەمڕوزە (٢٧٩کم چوارگۆشەیە).

ھەروەھا لە تورکیادا ژمارەیەکی زۆر زەریای سوێر ھەیە، لەگەڵ چەندیین ڕووباردا، بەڵام زۆربەی ڕووبارەکان لە ھاویندا ووشک دەبن، و ھاوینەکەی جیادەکرێتەوە بە پلەی گەرمای بەرز و وشکی، بەڵام لە وەرزی بەھاردا دۆڵەکانی زۆربەی ئەم ڕووبارانە پڕ دەبن لە ئاو کە لە تاڤگە و بەرزاییەکانەوە ئەڕژێن لە دوای توانەوەی بەفری بەستووی سەر لوتکەکانیان.

زۆربەی ناوچەکانی ئەکەونە تراقیا و بەشە کەنارییەکانی ئەنادۆڵ لە نزمایی و دەشتی سەوزی درێژەوەبوو پێک دێن، و تورکیا لە ڕووی سروشتییەوە دابەش دەبێت بۆ چوار ھەرێمی سروشتی کە ئەمانەی خوارەوەن؛

یەکێک لە دۆڵە بەردیینەکانی تورکیا
  1. دەشتاییەکانی باکوور؛ ناوچەی تراقیا دەگرێتەوە، ئەکەوێتە لەسەر کەناری زەریای ڕەش، سەوزەڵانێکی فراوانە کە لەبارە بۆ کشتوکاڵ و لەوەڕ، و جوتیارەکان میوە و گەنمەشامی و گوێز و توتنی تیا ئەڕوێنن.
  2. دۆڵەکانی ڕۆژئاوای باکوور؛ ئەمەش دۆڵی ڕووبارەکان ئەگرێتەوە، کە بە فراوانی و بەپیتی جیادەکرێنەوە، درێژدەبێتەوە بە کەنارەکانی زەریای ئیجەدا، و ئەم ناوچەیە جۆ و گەنمەشامی و زەیتون و توتن و گەنم بەرھەم دەھێنێت، و دەستکەوتی ئەم ناوچەیە بە ئەندازەی دەستکەوتی ھەموو ھەرێمەکانی ترە.
  3. دەشتاییەکانی باشوور؛ ھێڵێکی تەسکە لەسەر کەناری زەریای ناوەین، و خۆڵەکەی بەپیتی جیادەکرێتەوە، بەرھەمی ھەمەجۆری ھەیە وەک دانەوێڵە و لۆکە و زەیتون.
  4. بانی ڕۆژئاوای باشوور؛ لە چەند بان و دۆڵی ڕووباری جیاواز پێک دێت، لە ناوچەکانی ناوەڕاستی دەشتی ئەنادۆڵەوە درێژدەبێتەوە، بارانی زۆر کەمە، و جۆ و گەنم ئەچێنرێت لە دۆڵەکاندا.
  5. دەشتاییەکانی ڕۆژھەڵات؛ ناوچەیەکی بێ پیت و شاخی بەرزی تیایە، ئەم ناوچەیە سنووری ھەرێمی دەشتاییەکانی ڕۆژئاوا دەگرێتەوە تا سنووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا، و شاخی ئارارات ئەکەوێتە ئەم ناوچەیەوە کەبەرزترین لوتکەی تورکیایە.
  6. بەرزاییەکانی شاخەکانی باکوور؛ ھەروەھا پێی ئەوترێت ھەرێمی شاخەکانی بونت، ئەکەوێتە نێوان دەشتاییەکانی باکوور و بانەکانی ئەنادۆڵ.
  7. بەرزاییەکانی شاخەکانی باشوور؛ زنجیرە شاخەکانی تراقیا و ھەندێک زنجیرە شاخی بچوکی تر ئەگرێتەوە کە ئەکەونە لای باشووری بانی ئەنادۆڵەوە.
  8. نزماییەکانی نێوان دوو ڕووبار؛ دەشتی بە پیتن، دۆڵی ڕێڕەوی ڕووبارەکان ئەگرێتەوە، ئەکەوێتە بەشی باشووری ڕۆژھەڵاتی بانی ئەنادۆڵەوە، دانەوێڵە و میوە لەم ناوچەیەدا ئەچێنرێت لەبەر بە پیتی خاکەکەی.

کەش و ھەوا[دەستکاری]

کەش وھەوای تورکیا لە ھەرێمێکەوە بۆ ھەرێمێکی تر زۆر جیاوازە، لە ناوچەکانی تراقیا و کەنارەکانی ئەکەونە باشوور و ڕۆژئاوای بانی ئەنادۆڵەوە، زستان ھاوسەنگ و باراناوییە و ھاوینیان زۆر گەرم و وشکە، پلەکانی گەرما لە ھاویندا دەگاتە ٣٢ پلەی سەدی لە کەنارەکانی زەریای ئێژەدا، بەڵام لە کەنارەکانی زەریای ڕەشدا ھاوین کەمتر گەرمە، و تێکڕای پلەی گەرما ٢٢ پلەی سەدییە.

تێکڕای باران بارینی ساڵانە لە ناوچە کەنارییەکانی ھەریەک لە زەریای ئیجە و زەریای ناوەین لە نێوان ٥٠-٧٥سم، بەڵام ئەو ھەرێمانەی ئەکەونە سەر زەریای ڕەش تێکڕای باران بارینییان ئەگاتە ٢٥٠سم لە ساڵێکدا.

وەرزی ھاوین ھاوسەنگە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا لە کاتێکدا زستانی زۆر سەخت و ساردە، پلەی گەرما دەگاتە ٤٠ پلە لە ژێر سفرەوە، بەڵام باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا و بەشەکانی ناوخۆی بەرزاییەکانی ئەنادۆڵ زستانیان زۆر ساردە لەگڵ ھەڵکردنی زریانی بەفری زۆر توند، وەرزی ھاوینیان گەرما و وشکە لەگەڵ بوونی ڕەشەبادا.

دیمۆگرافیا[دەستکاری]

گرووپە ڕەگەزییەکان لە تورکیادا (٢٠٠٨)[٣]
گرووپە ڕەگەزییەکان ڕێژە
تورک
  
76.0%
کورد
  
15.7%
ئەوانی تر
  
8.3%

ژمارەی دانیشتوانی تورکیا ئەگاتە نزیکەی ٧٢ ملیۆن کەس بە پێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٠٨ز، و لە تورکیادا دەیان نەژادی جیاواز ئەژین کە ھۆکاری ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی کە ناوچەیەکی فراوانی ئەگرتەوە لە ئاسیا و ئەورووپا و ئەفریقادا، و حوکمی چەندین نەتەوەی کردووە، ئاماری فەڕمی نیە بۆ ژمارەی دانیشتوان بە پێی نەژاد، لەبەر ئەوەی حوکمەتی تورکیا بە چاوپۆشی لە نەژادیان، تورکیا بە وڵاتی تورک ھەژمار ئەکات، کە ئەمەش ڕەت ئەکرێتەوە لە لایەن نەژادەکانی‌ترەوە بەتایبەتی کورد. بە پێی خەمڵاندن لەم بوارەدا، تورکەکان زۆرترین دانیشتوانی تورکیا ئەگرنەوە کە ئەگەنە %٧٦، پاشان کوردەکان بە ڕێژەی (%١٦) و دواتر زازا (کە ھەر کوردن بەڵام بە دیالێکتێکی جیاواز ئەدوێن) و ڕێژەیان %٢، و ڕێژەی عەرەب %١ وجەرکەس %٠،٥ و جۆرجی %٠.٥ و چەند کەمایەتیەکی تر ھەن وەک ئەرمەن و یۆنانی و ئاشوری و کلدان و بەنتی و بۆسنەیی و ئەلبانی و چیچانی بولگار و لازی و ئەوانیتر. و کەمایەتیە قەڕمی و تەتەری و ئەزەری و غاغازی و ئۆزبەگی و و قیرغیزی و تورکمانی و کازاخی بە کەمایەتی تورکی ھەژمار ئەکرێن.

کۆچ نشین[دەستکاری]

چەندین کۆمەڵی کۆچکردووی گەورەی تورکی ھەیە لە دەرەوەی تورکیادا و زۆربەیان لە وڵاتەکانی یەکێتیی ئەورووپادا کۆدەبنەوە، بۆ نموونە گەورەترین کۆمەڵگەی کۆچ نشینی تورکیا لە ئەڵمانیایە، کە ژمارەیان ئەگاتە نزیکەی ٤ ملیۆن کەس، ھەروەک چەن کۆمەڵێکی کۆچکردووی تورکی گەورە ھەن لە وڵاتە یەکگرتووەکان و کەنەدا و ئوسترالیا.

ئاستی تەمەن[دەستکاری]

ئاستی تەمەن لە تورکیادا (2000)
0—4 6،033،346
پیاوان ئافرەتان
5—9 6،449،363


10—14 6،615،428


15—19 6،693،554


20—24 6،390،252


25—29 5،845،812


30—34 5،450،131


35—39 4،759،742


40—44 3،899،599


45—49 3،210،416


50—54 2،453،379


55—59 2،062،228


60—64 1،872،635


65—69 1،513،508


70—74 1،098،952


75—79 720،935


80+ 597،397


زمان[دەستکاری]

زمانی فەڕمی، زماتی تورکییە، کە %٧٧ دانیشتوانی وڵاتەکەپێیئەدوێن[ژێدەر پێویستە] ، و زمانی کوردی لە %٢٠ دانیشتوان پێێئەدوێن[ژێدەر پێویستە] و%٢ ھێشتا بە زمانی عەرەبی قسە ئەکەن لە نێو ئەو تورکانەی بە ئەسڵ عەرەبن، و زمانەکانی تر زمانی کەمایەتیەکانی تری وڵاتەکەیە، وەک؛ ئارامی و ئەرمەنی و ئەلبانی و جۆرجی و یۆنانی و لازی و چەرکەسی. ھەروەھا زمانی تورکی چەندین دیالێکتی ھەیە، ئەگوڕێت بە پێی ئەو ناوچانەی دەوریان داون، زمانەکانی ئینگلیسی و ئەڵمانی و فەڕەنسی بڵاوە بە تایبەت لە نێو چینە بەرزەکاندا و لە شارە گەورەکاندا و لە ناوچە گەشت وگوزاریەکان، و زمانی ئەڵمانی بڵاوە لە نێو چینی کرێکارەکان ، کە لە ڕۆژانێکدا لە ئەڵمانیا ئیشیان کردووە.

ئایین[دەستکاری]

ئایینەکان لە تورکیادا
ئایینەکان ڕێژە
ئیسلام
  
99.0%
ئەوانی تر
  
1.0%

زۆربەی دانیشتوانی تورکیا ئیسلامن، بەڵام دەوڵەتی تورکیا عیلمانیە و ئاینێکی فەڕمی نیە ھەروەک دەستوری تورکی باوەڕی بە سەربەستی ئایین و بیروباوەڕ ھەیە، بە پێی ئامارەکان %٩٩ تورکیا موسڵمانن، لە نێو ئەمانیشدا (٨٥-٩٠%) لەسەر مەزھەبی سوننەن و (١٠-١٥%) پەیڕەوی شیعە ئەکەن و ژمارەیان ئەگاتە ٧ بۆ ١٠ ملیۆن کەس، و ڕێژەی مەسیحیەت %٠.١ کە زۆربەیان ئەرسەدۆکسین و ڕێژەی یەھودی %٠.٠٤. جێبەجێبوونی عیلمانیەت لە تورکیا لە بیری کەمالیەوە ھاتووە کە ئەگەڕێتەوە بۆ کەمال ئەتاتورک، دامەزراوە ئیسلامیەکان و پیاوانی ئاینی ئەبرێن بەڕێوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئاینی کە ساڵی ١٩٢٤ دامەزرا، کە ھەڵدەستێت بە پاراستن و بنیاتنانەوەی ٧٥،٠٠٠ مزگەوت لە وڵاتەکەدا، ڕێکخراوە ئاینیەکانی تر بە شێوەیەکی فەڕمی پاڵپشت ناکرێن بەڵام لە بەرامبەردا بەڕێوەبردنی خۆیی و ئازادی ئیشکردنیان ھەیە.

سیاسەت[دەستکاری]

ڕژێمی سیاسی[دەستکاری]

دەوڵەتی تورکیا ڕژێمێکی سیاسی ھەیە کە وەک ڕێکخراوە دیموکراسیەکانی ڕۆژئاوایە، و بە گشتی دابەش دەبێت بۆ یاسادانان و جێبەجێکردن و تەحقیق کەران، و وڵات ژیانی دیموکراسی بەخۆیەوە بینی دوای جێبەجێکردنی دەستوری ١٩٨٢ دوای چەند ساڵێک لە حوکمی سەربازی، مەجلیسی نەتەوەیی تورکی یان پەرلەمان (Türkiye Büyük Millet Meclisi)مەجلیسی یاسادانان پێک دەھێنێت، مەجلیسەکە پێک ھاتووە لە ٥٥٠ نوێنەر، ھەر پێنج ساڵ جارێک ھەڵئەبژێردرێن ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە، ھەموو ھاوڵاتیەکی دانیشتووی تورکیا مافی ھەڵبژاردنی ھەیە لە تەمەنی ھەژدە ساڵیەوە، بەرزترین ئاستی سیاسی لە وڵاتدا سەرۆکی دەوڵەتە، کە حەوت ساڵ جارێک لەلایەن پەرلەمانەوە ھەڵدەبژێردرێت، ڕێگە نادرێت بە دووبارە ھەڵبژاردنەوەی بە پێی دەستور، سەرۆکی دەوڵەت سەرۆکی پارتی سەرکەوتوو لە ھەڵبژاردندا ڕادەسپێرێت بۆ پێکھێنانی حکومەت، تا ببێت بە سەرۆکی حکومەت، پاشان سەرۆکی دەوڵەت ھەڵدەسێت بە قبوڵ کردن یان ڕەتکردنەوەی ئەندامەکانی حکومەت، دادگای دەستوری بەرزترین دادگای تورکیایە، دادگا ھەڵدەسێت بە چێککردنی مەودای لەیەکچوونی یاسا دەرچووەکانی پەرلەمان لەگەڵ بەندەکانی دەستوردا.

کورتەیەکی مێژوویی[دەستکاری]

عەبدوڵڵا گول، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ٢٠٠٧وە.

سوپای بەھێزی تورکیا-کە خۆی بە پارێزەری سیستەمی عیلمانی وڵات دەزانێ و رابردوێکی درێژی ھەیە لە دەستێوەردان لە کاروباری سیاسی ئەو وڵاتەدا. بەلام لەم ساڵانەی دواییدا کە ھەوڵەکانی تورکیا بۆ چونە ناو یەکێتیی ئەورووپا چڕتر بونەتەوە ھەبونی سوپا لە ژیانی سڤیلی تورکیا کەمتر بووە و دستێوەردانەکانیشی لەسیاسەتدا سنوردارتر کراوە. بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا لە کاتی ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٧ بە قوڵ بونەوەی ململانێی نیوان عسلمانیەکان و پارتی داد و گەشەپێدان کە بە ئیسلامی بوون تۆمەتبار دەکرا، سوپا گومانی خستە سەرحکومەت دەربارەی پابەندنەبونی بە بنەماکانی عەلمانییەت و ھەرەشەشی کرد لەدەست کاروباری سیاسی وەربدات گەر سیستەمی عەلمانی تورکیا بکەوێتە مەترسیی.

لەگەڵ ئەوەشدا پارتی دادوگەشە پێدانی تورکیا کە ئێستا دەسەڵاتی تورکیای بەدەستەوەیە، بەردەوامە لە ململانێکانی لەگەڵ سوپا و توانیویەتی پشتیوانییەکی ناوخۆیی ودەرەکی فراوان دەستەبەر بکات بۆ سنوردار کردنی دەسەلاتی سوپا. حکومەتی تورکیا توانی بۆجاری یەکەم لە مێژووی ولاتەکەیدا کۆمەڵێک ژەنراڵ و ئەفسەری ئێستا و پێشوی سوپای تورکیا بە بیانوی دەستوەردان لە کاروباری حکومەت و ھەوڵدان بۆکودەتا لە چوارچێوەی دۆسییەی ئەرگەنەکۆندا راپێچی دادگا بکات.

چارەنوسی دورگەی قوبرس و کێشەی سنوورەکانی لە زەریای ئێژە لەگەڵ وڵاتی یۆنان وەکوو یەکێک لە کێشە ئاڵۆزەکانی سیاسەتی دەرەوەیی ئەنقەرە وای کردووە بە درێژایی دەیان ساڵی رابردوو پەیوەندیەکانی تورکیا لەگەڵ ئەو ولاتەدا ئاڵۆز بێت.

حکومەتی تورکیا ماوەی زباتر لە ٥٤ ساڵە داوای کردووە ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا بەلام تاوەکو ئێستا ئەو داواکارییەی پەسندنەکراوە و تەنیا لە ساڵی ١٩٩٩دا حکومەتی ئەردۆگان توانی وڵاتەکەی بکاتە کاندیدی ئەندامبوون لە یەکێتیی ئەورووپا. یەکێتیی ئەورووپا داوای ھەندێک چاکسازی بنەڕەتی دەکات لە تورکیا لە بواری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیدا. سزای لەسێدارەدان لە تورکیا ھەڵگیراوە و ھەنگاوی جیدی بۆ نەھێشتنی ئەشکەنجە ھاوێژراون ھەروھا یاسای سزای وڵاتیش چاکسازی بەسەر ھاتووە. ھەندێک چاکسازی لەبارەی مافەکانی مرۆڤ و مافی کەمایەتیەکان و سیستەمی پەروەردە و بواری راگەیاندن کراون. تورکیا تەنیا ٨% خاکی ولاتەکەی لە ئەورووپادایە. لەگەڵ ئەوەشدا تورکیا زیاتر لە دەیان ساڵە کە ئەندامی ڕێکخراوی ھاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)یە.

پاڵاوتنی عەبدوڵڵا گول -وەزیری دەرەوەی پێشو- لەلایەن پارتی داد وگەشەپێدانەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری دژایەتی توندی عیلمانیەکانی ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە.بەڵام لە ئاکام دا پاش چەند مانگ مشتومڕ لە ساڵی ٢٠٠٧ پارلەمانی تورکیا عەبدوڵا گولی وەک سەرۆک کۆمار و شوێنگرەوەی ئەحمەد نەجدەت سەزەر ھەڵبژارد. عەلمانییەکانی تورکیا نیگەران بون لەوەی کە سەرۆک کۆمارێک بچێتە کۆشکی چانقایا کە رابردوویەکی ئیسلامیی ھەیە و خانمەکەیشی کە دەبێتە خانمی یەکەمی تورکیا لەچک بەسەر بێت. لەبەر ئەوە بەرپرسە باڵاکانی سوپا و پارتی گەلی کۆماری لە ئاھەنگی سوێند خواردنی گولدا بەشدار نەبوون. عەبدوڵا گول لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆگان و ھاوبیرەکانی لە ٢٠٠١ دا پارتێکی نوێیان بە ناوی پارتی داد و گەشەپێدان دامەزراند و ھەوڵیان دا لە رابردوی ئیسلامی خۆیان دورکەونەوە. ئەو پارتە پارتێکی سیاسییە و کەسانی لە رەوت و بیرکردنەوەی جیاواز لە دەورەی یەک کۆکردۆتەوە. و لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٢ دا سەرکەوتنی بەدەست ھێنا و عەبدوڵا گول بوو بە سەرۆک وەزیر. وەرگرتنی ئەو پۆستە لە لایەن گولەوە بە ھۆی ئەوە بو کە ئەوکاتە ئەردۆگان قەدەغەی وەرگرتنی پۆستی سیاسی لەسەر ھەبوو، سەرەتا گول بووە سەرۆک وەزیر تا ئەو کێشەیەی لەسەر ئەردۆگان ھەبوو کەوت دوای چەند مانگێک پاشان ئەردۆگان کاروباری سەرۆک وەزیرانی گرتە دەست.

سیاسەتی دەرەوە[دەستکاری]

تورکیا ھەوڵی بە ئەندام بوون دەدات لە یەکێتی ئەورووپادا لە دامەزراندنی یەکێتیەکەوە لە ساڵی ١٩٩٣، و بە فەرمی سیفەتی دەوڵەتێکی پاڵێوراوی وەرگرت لە ساڵی ١٩٩٩ و وتووێژی بە ئەندام بوون دەستی پێکرد ساڵی ٢٠٠٤، و ئەم باسە ئەندامەکانی ئێستای یەکێتی ئەورووپای دوو بەشن لەسەری، ھەندێکیان پشتگیری دەکەن و ئەوانی تر ڕەتی ئەکەنەوە و ئەڵێن تورکیا وڵاتێکی ئەوروپی نیە و بەشێکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و لە ڕووی سیاسی و ئابوری و ڕۆشنبیریەوە جیاوازە لە مەرجەکانی بە ئەندامبوون، بەڵام لایەنگرەکانی ئەڵێن؛ کە ئەم بە ئەندامبوونە ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی بیرۆکە توند وتیژەکان ئەگرێت لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ھەروەک ئو ئاستە ئابوریە باشەی تورکیا ھەیەتی سوود بە ئابوری ئەورووپا ئەگەیەنێت، ئەو ئیشە باشانەی لە ئەنجامی ئەم ھەوڵەی تورکیا و ئەو مەرجانە یەکێتیەکە بۆی دانابوو کەوتەوە، کەمبوونەوەی کۆنتڕۆڵی سوپا بوو بەسەر سیاسەتی وڵات و گەشەکردنی ئازادیەکان و مافی مرۆڤ و بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستە بە مافی کەمایەتیەکان بە تایبەت کورد، ھەروەھا تورکیا ھەوڵێکی زۆری دا لەم دواییانەدا بۆ چارەسەری کێشەی قوبرس، دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٤ دەستی گرتبوو بەسەر بەشی باکوریدا لە ژێر ناوی پاراستنی مافی کەمایەتیە تورکیەکەی ئەوێ.

ڕەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا

پەیوەندی تورکی عەرەبی[دەستکاری]

لە ڕووخانی ئیمپڕاتۆری عوسمانیەوە و دوای ئەوەی وڵاتە عەرەبیەکان دابەش کران لە نێوان دەوڵەتە ئیستعماریەکان، تورکیا لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتەکەیدا لە سەرەتای سەدەی بیستەوە، ھەوڵەکانی چڕکردۆتەوە لەسەر پەیوەندیەکانی لەگەڵ ڕۆژئاوا بە تایبەت وڵاتە یەکگرتووەکان و ئەورووپا، ھەروەھا سیاسەتە ئاوی و کشتوکاڵیەکانی تورکیا و بنیاتنانی چەندین بەند لەسەر ڕووباری دیجلە و فوڕات کە گرنگن بۆ ژیانی سووریا و عێراق و ھاتنە ناوەوەی سەربازی تورکیا لە باکووری عێراق (کوردستانی عێراق)، بوو بە ھۆی زیادبوونی تەنگەژەی سیاسی بە تایبەت لەگەڵ عێراق، ھەروەک کێشەی ھەرێمی ئەسکەندەرۆنە کە ناکۆک بوون لەسەری لەگەڵ سووریادا و تۆمەتارکردنی سووریا لە لایەن تورکیاوە بەوەی یارمەتی پارتی کرێکارانی کوردستانی ڕاگیراو دەدات لەوەدابوو کە بگاتە ناکۆکی سەربازی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە.

لە دوای ئەوەی پارتە ئیسلامیە میانڕەوەکان حوکمی تورکیایان گرتە دەست لەم ساڵانەی دواییدا، تورکیا ھەوڵی باشکردنی پەیوەندیەکانی دا لەگەڵ دراوسێکانیدا بە تایبەت عەرەب، تورکیا دژی سیاسەتی دروستکردنی کۆمەڵگە جێنشینەکانی ئیسرائیل و ھەڵمەتە سەربازیەکانیان لە دژی خەڵکی فەلەستین وەستاوە چەندین جار، و لە ساڵانی دواییدا پەیوەندی سووریا و تورکیا پێشکەوتنێکی گەورە و گرنگی بە خۆیەوە بینیوە لە زۆر ڕووەوە، لە سیاسەت و ئابوری و گەشت وگوزارەوە و چەندین ڕێکەوتننامەی گەورە لە نێوان ئەو دوو وڵاتە بەستراوە کە پەیوەنیەکانیان گەیشتۆتە بەرزترین ئاست، و زانکۆی حەلەب لە سووریا دکتۆرای فەخری بەخشی بە سەرۆک وەزیرانی تورکیا بەڕێز ڕەجەب تەییب ئەردۆگان لەبەر ھەڵوێستە جوانەکانی بەرامبەر کێشە عەرەبیەکان، بە تایبەت ھەڵوێستە جوامێرانەکەی بەرامبەر شەڕی ئیسرائیل لەسەر غەزە و بە ھەمان شێوە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ھەموو وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتە عەرەبیەکان بە تایبەتی بەرو پێش چووە و ئەردۆگان سەرۆک وەزیرانی تورکیا چەندین خەڵات و دکتۆرای فەخری لەلایەن ئەو وڵاتانەوە پی بەخشراوە، ھەروەھا تورکیا لەم ساڵانەی دواییدا ڤیزەی لابردووە لە نێوان خۆی و زۆربەی وڵاتە عەرەبیەکاندا.

دابەشبوونی کارگێڕی[دەستکاری]

بۆ زانیاری تەواو دەربارەی شار و شارۆچکەکانی تورکیا ، سەردانی پێرستی شارەکانی تورکیا بکە.

ناوچەکان[دەستکاری]

تورکیا لە ڕووی کارگێرڕییەوە دابەش دەبێت بۆ حەوت ناوچە، کە ئەمانەی خوارەوەن؛

پارێزگاکانی تورکیا[دەستکاری]

Vista-xmag.png وتاری سەرەکیپارێزگاکانی تورکیا

تورکیا لە ڕووی کارگێریەوە دابەش دەبێت بۆ ٨١ پارێزگا، ئەم لیستەی خوارەوە ١٠ گەورەترین پارێزگاکانی ئەو وڵاتەن؛

لیستی پارێزگاکانی تورکیا
ژمارە ناوی شار ڕووبەرەکەی ژمارەی دانیشتوان
١ ئیستەنبوڵ 5،170 10،018،735
٢ ئەنقەرە 25،615 4،007،860
٣ ئیزمیر 11811 3،370،866
٤ بورسا 11،087 2،125،140
٥ ئادانا 14،256 1،849،478
٦ قۆنیە 40،824 2،192،166
٧ ئانتالیا 20،599 1،719،751
٨ گازی ئانتەپ 7،194 1،285،249
٩ قەیسەری 17،116 1،060،432
١٠ دیاربەکر 15،162 1،362،708

ئابووری[دەستکاری]

ناوەندە پیشەسازی و بازرگانیە تورکیەکان چڕ دەبنەوە لە دەوری ناوچەی شاری ئەستەنبوڵ و شارە گەورەکانی تر بەتایبەت لە ڕۆژئاوادا، و جیاوازییەکەی گەورە ھەیە لە ئاستی گوزەران و بارودۆخی ئابوری لە نێوان ڕۆژئاوای پیشەسازی و ڕۆژھەڵاتی کشتوکاڵی ئەو وڵاتەدا، کەرتی کشتوکاڵ بە گەورەترین کەرت دادەنرێت لە ڕووی بەکاربردنی کرێکارەوە کە نزیکەی %٤٠ لە ھێزی ئیشکەری وڵاتەکە پێک دەھێنێت، بەڵام نزیکەی %١٢ لە بەرھەمی نەتەوەیی بەرھەم دەھێنێت، کەرتی پیشەسازی نزیکەی %٢٩.٥ بەرھەم ئەھێنێت و کەرتی خزمەتگوزاریەکان %٥٨،٥ بەرھەمی نەتەوەی تورکیا بەرھەم دەھێنێت، لە کەرتی پیشەسازیدا %٢٠.٥ ھێزی ئیشکەر ئیش دەکەن و %٣٣،٧ لە کەرتی خزمەتگوزاریدان.

وڵات دووچاری ئەزمەی ئابووری بوویەوە لە ساڵەکانی ١٩٩٤ و ١٩٩٩و ٢٠٠١دا کە بوونە ھۆی داڕمانی لیرەی تورکی تا نزمترین ئاستی و لە ساڵی ٢٠٠٥ لیرەی تورکی نوێ جێگەی گرتەوە.

  • گرنگترین پیشەسازییەکانی لە تورکیادا چنین و کەرەستە خواردەمەنیەکان و خواردنەوەکان و کارەباییەکان و ئۆتۆمبێل و کیمیایەکانە.
  • گرنگترین سەروەتە کانزاییەکانی کە لەسەر خاکەکانی تورکیا ھەیە؛ خەڵوزی بەردین، خەڵوزی ڕووەکی، ئاسن، قوڕقوشم، مس و زیوە، ھەروەھا تورکیا بە یەکێک لە گەورەترین بەرھەم ھێنەکانی کرۆم دادەنرێت لە جیھاتدا، و پاشەکەوتێکی نەوتی بچوک ھەیە لە ڕۆژھەڵاتی وڵاتەکە.
دیمەنێکی ئاسۆیی شاری ئیستەنبوڵ
  • لە گرنگترین بە رھەمە کشتوکاڵیەکانی تورکیا؛ لۆکە، چا، زەیتون، ترێ، ترشەمەنیەکان، میوە، سەوزە، گەنم و جۆیە، و تورکیا گەورەترین بەرھەمھێنی بوندقە لە جیھاندا.

گەشت و گوزار لە تورکیادا[دەستکاری]

گەشت وگوزار یەکێک لە پایە ئابوریەکانی تورکیا پێک دەھێنێت بە تایبەت لەم ساڵانەی دواییدا، ئاژانسی ھەواڵی تورکی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە ژمارەی سەردانکەرە ھاتووەکان بۆ تورکیا گەیشتۆتە ٣٠،٩٢٩،١٩٢ کەس لە ساڵی ٢٠٠٨، و داھاتیان بۆ تورکیا بە بڕی ٢١.٩ ملیار دۆلار بووە[٤]، کەنارەکانی باشوری ناوبانگی ھەیە بە جوانی سروشتەکەی و کەنارە درێژبووەکانی بە شێوەیەک کە ئەناسرێت بەناوی ڕیفیرای تورکی وەک لێچواندنێک بە ڕیفێرای فەڕەنسی، ھاوکات لەگەڵ چەندین ناوچەی گەشت وگوزاری‌تر لە تورکیادا.

پەیوەندییەکان و گواستنەوە[دەستکاری]

کۆمپانیای پەیوەندیەکانی تورکی (Türk-Telekom) خاوەن و تاکە ھەڵسوڕێنەری ھێلی پەیوەندییە نۆرماڵەکانە، و چەندین کۆمپانیای تایبەت ھەن بۆ بەگەڕخستنی ھێڵەکانی مۆبایل لەوانە تورک سێڵ و ئەڤیا (turkcel،aveya.)، و ژمارەی بەشداربووانی ھێڵی مۆبایل بە زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کەس ئەخەمڵێنرێت.

گواستنەوە[دەستکاری]

تورکیا شوێنێکی زۆر ھەڵکەوتووی گرنگی ھەیە لە نێوان ھەردوو کیشوەری ئاسیا و ئەورووپا کە گرنگیەکی گەورە ئەدات بە کەرتی گواستنەوە لە ڕووی ئابوریەوە، گواستنەوە وشکانیەکان بەزۆری لەسەر ڕێگەوبانەکانە بەڵام سکە ئاسنینەکان بەکاردێن بۆ ماوەی دیاریکراو گواستنەوەی شت ومەک، سەرمایەی حکومەت لە کەرتی گواستنەوە و گەیاندن گەیشتۆتە ڕێژەی %٢٧،٣ لە ساڵێکدا کە ئەمەش گرنگی ئەم کەرتە ڕوون ئەکاتەوە، و ڕێژەی %١٤ بەرھەمی گشتی نەتەوەیی دەوڵەت پێک دەھێنێت بە پێی ئاماری ساڵی ٢٠٠٠.

  • ڕێگەی وشکانی؛ کۆی ڕێگە وشکانیەکان ئەگاتە ٤١٣،٧٢٤کم، لەمەش ١،٨٠٠کم ڕێگەی خێرایە و ٦٢،٠٠٠کم ڕێگەی ئاساییە و ٣٥٠،٠٠٠کم بە رێگە گوندییەکان ناو دەبرێت، گرنگترین ڕێگەی وشکانی ئەوەیە کە ئەستەنبوڵ بە ئەنقەرەوە ئەبەستێت، و ڕێگەی گازی ئانتەپئادانا و ڕێگە کەنارییەکان و ڕێگەی ئیزمیرمانیسایە.
  • شەمەندەفەر؛ درێژە ھێڵی سکە ئاسنیەنەکان ئەگاتە ١٠،٥٠٠کم، %٢٠ کارەبایین، و خەتی ئاسنینی خێرا ھەیە لە نێوان ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە.
  • فڕۆکەخانەکان؛ ھێلی ئاسمانی تورکی، کۆمپانیایەکی فەڕمیە کە موڵکی دەوڵەتە و ساڵی ١٩٣٣ دامەزراوە، و لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا ڕێگە درا بە دامەزراندنی کۆمپانیای تایبەت لەم بوارەدا، لەوانە، ئۆنور ئایەر (Onur Air)، ئەتڵەس جەت (Atlasjet) و سەن ئیکسپرێس (SunExpress )، و ٣٨ فڕۆکەخانە ھەیە لە تورکیادا، لەوانە چواردەیان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتین و گرنگترینیان فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی نێودەوڵەتیە لە ئەستەنبوڵ، و١٥ ٦ بەندەری زەریایی ھەیە لە تورکیا، کە گواستنەوەی شتومەک تیایدا گەیشتۆتە١٠،٤٤٤،٦٦٣ تەن.
  • میناکان؛ گرنگترین میاناکانی وڵاتەکە لە ئەستەنبوڵ و ئیزمیر و ئەدەنەدایە، وھاتوچۆیەکی زەریایی چڕوپڕ ھەیە ل نێوان ھەردوو بەشی ئاسیایی و ئەوروپی دا و جۆڵەیەکی گرنگی شتومەک ھەیە لە نێوان شارە تورکیەکانی سەر زەریای ڕەش و ڕووسیا و ئۆکرانیا و ڕۆمانیا و بولگاریا و لە نێوان شارەکانی سەر زەریای ناوین و قوبرس و یۆنان.

ڕۆشنبیری[دەستکاری]

سەمای تورکی

ڕۆشنبیری تورکیا ھەمەجۆرە و تێکەڵێکە لە ڕەگەزە تورکیە جیاوازەکانی ئوغوز، ئەنادۆڵ و عوسمانی (کە ئەمە لە خۆیدا بەردەوامی ھەریەک لە یۆنانی و ڕۆمانی و ڕۆشنبیرییە ئیسلامییەکان و ڕۆشنبیری ڕۆژئاوایی و داب و نەریتەکانە، کە دەستی پێکرد لە بەڕۆژئاوابوونی عوسمانییەکان و ئیمپڕاتۆرییەتەکەیان و بەردەوامە ھەتا ئێستا)، کە ئەم تێکەڵبوونەش لە خۆیدا دەرئەنجامی بەیەکگەیشتنی تورکەکان و ڕۆشنبیرییەکەیان بوو لەگەڵ ئەو نەتەوانەی لە کۆچکردنەکەیاندا پێیان گەیشتن لە ئاسیای ناوەڕاستەوە بۆ ڕۆژئاوا.

ھۆکارە مێژووییە ھەمەجۆرەکەی تورکیا ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە دیاریکردنی پێناسی تورکیای نوێ، ڕۆشنبیری تورکی بەرھەمی ھەوڵێکە بۆ بوون بە دەوڵەتێکی نوێی ڕۆژئاوایی لەگەڵ پاراستنی ئاکارە ئیسلامی و مێژوویەکانیان. حکومەت بەردەوام بوو لە سەر چەند بابەتێکی زۆری ھونەرە جوانەکان لە سەرەتای کۆماری تورکیەوە، وەک مۆزەخانەکان و شانۆکان و ئۆپێرا و ئەندازەی تەلارسازی.

ھونەر و ئەدەب[دەستکاری]

مۆسیقای تورکی و ئەدەبەکەیان ئاوێتەیەکی گەورە پێک دەھێنێت لە ڕووی کاریگەری ڕۆشنبیرییەکان، کە لە ئەنجامی تێکەڵبوونی دەوڵەتی عوسمانی و جیھانی ئیسلامییە لەگەڵ ئەورووپادا، ئەمەش یارەمەتی دروستبوونی بەرھەمێکی داوە کە ئاوێتەیەک بێت لە تورکی و ئیسلامی و نەریتە ئەوروپیەکان، ھەروەھا ئەدەبی تورکی کاریگەری ئەدەبی فارسی و عەرەبی لەسەر بووە لەسەردەمی عوسمانییەکان، بەشی زۆری ئەدەبی تورکی بەو زمانە تورکییە نوسراوە کە لە سەردەمی عوسمانییەکان بەکارھاتووە، و بابەتەکانی پەیوەستن بە ئایین و ژیان، بەڵام ئەدەبی تورکی نوێ بایەخ ئەدات بە شێوەیەکی فراوان بە بیری نەتەوەیی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و مێژووی تورک. و بەپێی لێکۆڵینەوەکان %٧٠ی دانیشتوانی تورکیا ھۆگرن بە خوێندنەوە.

یەکێک لە دەروازەکانی تەلاری دۆڵمپاشا لە ئەستەنبوڵ

بیناسازی[دەستکاری]

گرنگترین ئەو ئیشانەی تورکیا لە بواری ھونەردا بە ئەنجامی گەیاندووە لە بواری بیناسازییدایە، ئەو ڕەگەزە تەلارسازیانەی ئێستا لە تورکیادا ھەیە، شایەدن لەسەر تێکەڵبونێکی گەورە لە نێوان نەرێتەکاندا بە درێژایی سەدەکان، لەگەڵ بوونی چەندین پاشماوەی بیزەنتی لە شوێنە جیاوازەکانی تورکیا لە ھەمانکاتدا چەندین شاکاری تەلارسازی عوسمانی ئەبینرێت، لە ئیستەنبوڵدا کەنیسەی ئایا سۆفیا ھەیە، کە نموونەیەکە لە بیناسازی بیزەنتی و لە سەدەی شەشی زایینیدا بنیاتنراوە ئەو کاتانەی تورکیا بەشیک بوو لە ئیمپڕاتۆڕی بیزەنتی، بەڵام لە دوای فەتحی عوسمانییەکان ئەم کەنیسەیە گۆڕا بۆ مزگەوت ھەر بە ھەمان ناوەوە.


چەندیین مزگەوت بنیاتنراوە لە تورکیا و لە ناو ئەنادۆڵدا لە سەدەی سیانزەی زایینی، و زۆربەی منارەکان بە شێوازی تەلارسازی فارسی و عەربی نەخشێنراون، لە ھەمان کاتدا چەندیین بینای جوانی‌تر ھەیە کە مێژووی بنیاتنانییان ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپڕاتۆڕی عوسمانی، و مزگەوتی سولەیمانی لە ئیستەنبوڵ بە نموونەیەکی باڵای تەلارسازی و یەکێک لە جوانترین مزگەوتەکانی جیھان دادەنرێت، ھەروەھا سەدان ساڵە ھونەرسازەکانی تورکیا سەرقاڵن بە دروستکردنی ئیشە جیاوازەکانی سیرامیکەوە، لە گرنگترین ناوەندەکانی سیرامیک ناوەندی کوتاھیەیە لە بەرزاییەکانی ئەنادۆڵ، بە ھەمان شێوە نەخشە سازی و ئیش چنین جێگەیەکی دیاری ھەیە لە نێوانیاندا.


جەژن و پشووە فەڕمیەکان[دەستکاری]

وەرزش[دەستکاری]

جەماوەریترین وەرزش لە تورکیادا تۆپی پێیە، و ناودارترین یانەکانیان، گاڵتەسەڕای و فەنەرپاشە و بجیکتاشە، لە ساڵی ٢٠٠٠ گاڵتەسەڕای کاسی یەکێتی ئەوروپی و کاسی سوپەر ئەوروپی بە دەست ھێنا، و دوای دوو ساڵ ھەڵبژاردەی تورکی سەرکەوت بۆ قۆناغی کۆتایی کاسی جیھانی ساڵی ٢٠٠٢ لە ژاپۆن و کۆریای باشوور، و ساڵی ٢٠٠٨ ھەڵبژاردەی نەتەوەیی تورکی گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی لە کاسی ئەورووپادا.

لە وەرزشە سەرەکیەکانی‌تر باسکێتە، ھەروەھا زۆرانبازی لە سەردەمی عوسمانیەکانەوە وەرزشی باوی تورکیایە و جەماوەرێکی زۆری ھەیە، ھاوکات بەرزکردنەوەی بەرزایی لە نێوان ھەردوو ڕەگەزی ژنان و پیاواندا لایەنگری ھەیە، وەرزشی ئۆتۆمبێل و پێشبڕکێ بە ھەمان شێوە لایەنگری خۆیان ھەیە.

فێربوون لە تورکیادا[دەستکاری]

نزیکەی لە %٢٥ تورکیا لە تەمەنی خوێندنی ناچاریدان کە دەست پێدەکات لە تەمەنی پێنج ساڵیەوە تا تەمەنی ھەژدە ساڵی، و لە دوای قۆناغی سەرەتایی ئەچنە قۆناغی ناوەندییەوە بۆ ماوەی چوار ساڵ، و ڕێژەی نەخوێندەواری لە تورکیادا %٦ لە نێو پیاواندا و %١٨ لە نێو ژناندا لە کۆی ژمارەی دانیشتوان بە پێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٠٠.

لە تورکیادا ٥٣ زانکۆی حکومی و ٢٤ زانکۆی تایبەتی باوەڕپێکراو ھەیە، و نزیکەی ١٦ ھەزار خوێندکاری بیانی ھەیە کە زۆربەیان لە وڵاتەکانی ئاسیای ناوەڕاستەوە ھاتوون بە کاریگەریان بە ڕۆشنبیری تورکی.

لەگەڵ ئەوەی زۆربەی دانیشتوانی تورکیا موسڵمانن، ڕێگری فەڕمی ھەیە لەسەر پۆشینی لەچک لە خوێندنگە و زانکۆ و دامەزراوە فەڕمیەکاندا، ئەم یاسایە جێبەجێکراوە بە درێژبوونەوە بیری کەمالی بانگەوازکاری عیلمانی بۆ ئەوەی خوێندنگە و زانکۆکان بەتاڵ بکاتەوە لە کاریگەری ئاینی ئەگەر تەنھا بە ڕووکەشیش بێت، ناڕەزاییەکی توند ھەیەیە بۆ ئەم یاسایە لە لایەن دانیشتوانە پارێزگارەکانییەوە لەبەرئەوەی ڕێگە لەو سەربەستیە ئایینیە ئەگرێت کە دەستورەکەیان ڕێگەی پێداوە، وئەم بابەتە چەندین جار مشتومڕی لەسەر کراوە.


ھەروەھا ببینە[دەستکاری]

پێرستی شارەکانی تورکیا

وێنە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]