زمانی پاڵەوی
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
زمانی پاڵەوی (ھەروەھا: پەھلەوی) زمانێکە کە لە سەردەمی ئەشکانییەکان و ساسانییەکانەوە باو بووە. زمانی پاڵەوی ئەشکانی کە ھەندێک جار «پاڵەوی باکووری» یا «پارتی» پێدەڵێن لە ساڵی ٢٥٠ی بەر لە زایین و دوای ھاتنە سەر کاری ئەشکی یەکەم دەست پێدەکا و ھەتا ساڵی ٢٢٤ی دوای زایین و ڕوخانی دەستەڵاتی ئەشکانییەکان زمانی ڕەسمی بووە. لە دوای ئەم زمانە، زمانی پاڵەوی ساسانی کە ھەندێک جار «پاڵەوی باشووری»شی پێدەڵێن زمانی ڕەسمی بووە. ئەم زمانە لە ساڵی ٦٥١ی دوای زایین بە کوژرانی دوایین پادشای ساسانی، یەزدگورد کۆتایی پێدێ.
[دەستکاری] ئەمانەش ببینە
[دەستکاری] سەرچاوەکان
- نانەوازادە، عەلی، فەرھەنگی پەھلەوی، تاران، چاپەمەنی تەوەکولی، ل٥، ٢٠٠٢، ISBN 964-5821-15-0
- زەبیحی، عەبدوڕەحمان، قامووسی زمانی کوردی، ورمێ، ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبیاتی کوردی، ل٢٥ و ٢٦، ١٣٦٧