مەھاباد قەرەداغی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ب ←سەرچاوەکان: + {{ڕۆمانە کوردییەکان}} (ئێرە) |
|||
ھێڵی ٥٧: | ھێڵی ٥٧: | ||
== مردن == |
== مردن == |
||
لە ڕۆژی |
لە ڕۆژی ھەینی، لە دوانیوەڕۆی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ٥٤ ساڵیدا بە [[کۆڤید ١٩]] کۆچی دواییی کرد.<ref name=":0"/> |
||
== بەرھەمەکان == |
== بەرھەمەکان == |
وەک پێداچوونەوەی ١٧:٥١، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
مەھاباد قەرەداغی | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٦٦ |
مەرگ | ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ | (٥٤ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگ | کۆڤید ١٩ |
نەتەوە | کورد |
ڕێکخراو | یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان |
مەھاباد قەرەداغی (لەدایکبووی ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٦٦ لە کفری، عێراق[١] – مردووی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠[٢]) نووسەر، شاعیر و وەرگێڕێکی کورد بوو. یەکەم کۆکراوەی شیعرەکانی لە ١٩٨٠دا بڵاوکرایەوە. لەماوەی ١٩٨٠ بۆ ١٩٨١ لەلایەن ڕژێمی بەعس بەند کرا و دواییش وەک پەنابەرێک پەنای بردە وڵاتی سوێد. دواتر بووە بەرپرسی پەیمانگەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بۆ پرسە کۆمەڵایەتییەکان.[٣]
ژیان
لە ساڵی ١٩٧٨، مەباد دەستی کردووە بە نووسینی شیعر، یەکەم شیعریشی لە ڕۆژنامەی ھاوکاری لە ساڵی ١٩٨٠ بڵاوکرایەوە. دواتر بەھۆی شیعرە نەتەوەیییەکانییەوە لە ماوەی ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٨١ دەستگیرکراوە لەلایەن حیزبی بەعس.[٤] مەھاباد بەشێک لە شیعرەکانی بەناوی خۆی و بەشێکی دیکەشی بە ناوە خوازراوەکانی «ھەتاو گەرمیانی، ژاڵە، بەردەوام، ئاڵا» بڵاوکردووەتەوە.[٥] لە ساڵی ١٩٨٢، چووەتە ناو کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان. لە ساڵی ١٩٨٥، یەکەم کۆڕی شیعری لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی پێشکەش کرد.
لە ساڵی ١٩٩٣، مەھاباد چووەتە سوێد.[٤] لە ساڵی ١٩٩٨، لە کەناڵی تەلەفزیۆنی میدیا بەرنامەی پانۆرامای پێشکەش کردووە. لە سوێد لە بەشی پەروەردە خوێندنی تەواوکردووە لە ساڵی ٢٠٠٤. لە ساڵی ٢٠٠٥، دەگەڕێتەوە کوردستان و دەبێتە ڕاوێژکاری پرسی ژنان بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی کوردستان. لە ساڵی ٢٠١٣، مەھاباد بەشی ئینگلیزی لەزانکۆی سابیس تەواوکرد.[٥]
ژیانی تایبەتی
مەھاباد لەگەڵ نووسەر و شاعیر مستەفا گەرمیان ھاوسەرگیری کردووە لە ساڵی ١٩٩٢. لە ساڵی ١٩٩٩، کچێکیان بوو بەناوی شاکار.[١]
مردن
لە ڕۆژی ھەینی، لە دوانیوەڕۆی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ٥٤ ساڵیدا بە کۆڤید ١٩ کۆچی دواییی کرد.[٢]
بەرھەمەکان
شیعر[١]
- نەخشەی دواڕۆژ، ١٩٩١
- پانۆراما، ١٩٩٣
- شاخ کێڵگەی گەنمەشامییە، ١٩٩٤
- میدالیا، ١٩٩٥
- ھاژەی ڕۆح، ١٩٩٧
- باڵندە بەفرەکان، ١٩٩٨ (بە زمانی سوێدی)
- دیوانی مەھاباد قەرەداغی، ٢٠١٣
ڕۆمان، چیڕۆک و بیرەوەری[١]
- کۆچ، ١٩٩٣ (ڕۆمان)
- ئەڤین ئاوی ژیانە، ١٩٩٦ (ڕۆمانە شیعر)
- سوید و کوردستان. مەرگی مرۆڤ و نیوێک، کورتە چیڕۆک (٢٠٠٤)
- ساڵێک لە دۆزەخ- بیرەوەری زیندان، ٢٠٠٥ (بیرەوەری)
- چلچرا، ٢٠٠٦ (بیرەوەری)
- زەنگدانەوە، ٢٠٠٧ (ڕۆمان)
- لەتێ پیاو، ٢٠٢٠ (کورتەچیڕۆک)
- فاتیلا، ٢٠١٧ (ڕۆمان)
سەرچاوەکان
- ^ ئ ا ب پ مھاباد قەرەداغی بە کۆرۆنا کۆچی دواییکرد، ماڵپەڕی کوردستان ٢٤، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ ئ ا "نوسەر و شاعیر مەھاباد قەرەداغی کۆچی دوایی کرد". www.zamenpress.com. Retrieved 9ی Octoberی 2020.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help) - ^ "مەھاباد قەرەداغی بەرپرسی پەیمانگەی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بۆ پرسە کۆمەڵایەتییەکان: پێویستە ئافرەت کاتێک بەشداری فیعلی سیاسەت دەکات، خۆی بۆ ئەو پۆستە تەرخان بکات". gulan-media.com. Retrieved 9ی Octoberی 2020.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help)CS1 maint: url-status (link) - ^ ئ ا مەھاباد قەرەداغی بەکۆرۆنا کۆچی دوایی کرد، ماڵپەڕی ئاوێنە، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ ئ ا مەھاباد قەرەداغی نووسەر و شاعیر و چالاکوانی کورد کۆچی دوایی کرد، ماڵپەڕی باسنیوز، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.