کەسنەزان، ھەولێر
ڕواڵەت
(لە کەسنەزان، هەولێرەوە ڕەوانە کراوە)
کەسنەزان | |
---|---|
شارۆچکە | |
وڵات | کوردستان |
پارێزگا | ھەولێر |
ژمارەی دانیشتووان | |
• سەرجەم | ١٢٥٠٠ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی، ئیسلام (زۆرینە) |
کەسنەزان شارۆچکەیەکی باشووری کوردستانە، دەکەوێتە دووری ١٢ کیلۆمەتر لە ڕۆژھەڵاتی ھەولێر. ژمارەی دانیشتووانی لە ساڵی ٢٠١٢دا گەیشتوەتە نزیکەی ١٢ ھەزار کەس.[١]
مێژوو
[دەستکاری]دروستبون یاخود بوونی «کەسنەزان» بە بەشارۆچکە، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (١٩٧٩)و دوای ڕاگواستنی خەڵکی گوندنشین لە گوندەکانیانەوە بۆ ئۆردۆگا زۆرەملێکان لەلایەن ڕژێمی بەعسی پێشووەوە، «کەسنەزان»یش یەکێک بوو لەو ئۆردۆگایانانە.
ئابووری
[دەستکاری]شارۆچکەی کەسنەزان خاوەنی ناوچەی پیشەسازی تایبەتە کەبە (پیشەسازیی کەسنەزان) دەناسرێت، دەکەوێتە ڕێگای نێوان کەسنەزان-بنەسڵاوە؛ و ئەو شارۆچکەیە خاوەنی چەند ناوچەیەکی گەشت و گوزارییە وەکوو سەیرانگەی دڵۆپە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. «وڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)