مەھاباد قەرەداغی
مەھاباد قەرەداغی | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٦٦ |
مەرگ | ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ | (٥٤ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگ | کۆڤید ١٩ |
نەتەوە | کورد |
ڕێکخراو | یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان |
مەھاباد قەرەداغی (لەدایکبووی ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٦٦ لە کفری، عێراق[١] – مردووی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠[٢]) نووسەر، شاعیر و وەرگێڕێکی کورد بوو. له بواری میدیا، شیعر، ئهدهب، پرسهكانی توندوتیژی و مافی ژناندا كاریكردووه و چهندین بهرههمی شیعر، ڕۆمان و چیرۆکی بڵاو كردووهتهوه.[٣] یەکەم کۆکراوەی شیعرەکانی لە ١٩٨٠دا بڵاوکرایەوە. لەماوەی ١٩٨٠ بۆ ١٩٨١ لەلایەن ڕژێمی بەعس بەند کرا و دواییش وەک پەنابەرێک پەنای بردە وڵاتی سوێد. دواتر بووە بەرپرسی پەیمانگەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بۆ پرسە کۆمەڵایەتییەکان.[٤]
ژیان
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٧٨، مەھاباد دەستی کرد بە نووسینی شیعر، یەکەم شیعریشی لە ڕۆژنامەی ھاوکاری لە ساڵی ١٩٨٠ بڵاوکرایەوە. دواتر بەھۆی شیعرە نەتەوەیییەکانییەوە لە ماوەی ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٨١ دەستگیرکراوە لەلایەن حیزبی بەعس.[٥] مەھاباد بەشێک لە شیعرەکانی بەناوی خۆی و بەشێکی دیکەشی بە ناوە خوازراوەکانی «ھەتاو گەرمیانی، ژاڵە، بەردەوام، ئاڵا» بڵاوکردووەتەوە.[٦] لە ساڵی ١٩٨٢، چووەتە ناو کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان. لە ساڵی ١٩٨٥، یەکەم کۆڕی شیعری لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی پێشکەش کرد.
لە ساڵی ١٩٩٣، مەھاباد چووەتە سوێد.[٥] لە ساڵی ١٩٩٨، لە کەناڵی تەلەفزیۆنی میدیا بەرنامەی پانۆرامای پێشکەش کردووە. لە سوێد لە بەشی پەروەردە خوێندنی تەواوکردووە لە ساڵی ٢٠٠٤. لە ساڵی ٢٠٠٥، دەگەڕێتەوە کوردستان و دەبێتە ڕاوێژکاری پرسی ژنان بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی کوردستان. لە ساڵی ٢٠١٣، مەھاباد بەشی ئینگلیزی لەزانکۆی سابیس تەواوکرد.[٦]
ژیانی تایبەتی
[دەستکاری]مەھاباد لەگەڵ نووسەر و شاعیر مستەفا گەرمیان ھاوسەرگیری کردووە لە ساڵی ١٩٩٢. لە ساڵی ١٩٩٩، کچێکیان بوو بەناوی شاکار.[١]
مردن
[دەستکاری]لە ڕۆژی ھەینی، لە دوانیوەڕۆی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ٥٤ ساڵیدا بە کۆڤید ١٩ کۆچی دواییی کرد.[٢]
بەرھەمەکان
[دەستکاری]- نەخشەی دواڕۆژ، ١٩٩١
- پانۆراما، ١٩٩٣
- شاخ کێڵگەی گەنمەشامییە، ١٩٩٤
- میدالیا، ١٩٩٥
- ھاژەی ڕۆح، ١٩٩٧
- باڵندە بەفرەکان، ١٩٩٨ (بە زمانی سوێدی)
- دیوانی مەھاباد قەرەداغی، ٢٠١٣
- کۆچ، ١٩٩٣ (ڕۆمان)
- ئەڤین ئاوی ژیانە، ١٩٩٦ (ڕۆمانە شیعر)
- سوید و کوردستان. مەرگی مرۆڤ و نیوێک، کورتە چیڕۆک (٢٠٠٤)
- ساڵێک لە دۆزەخ- بیرەوەری زیندان، ٢٠٠٥ (بیرەوەری)
- چلچرا، ٢٠٠٦ (بیرەوەری)
- زەنگدانەوە، ٢٠٠٧ (ڕۆمان)
- لەتێ پیاو، ٢٠٢٠ (کورتەچیڕۆک)
- فاتیلا، ٢٠١٧ (ڕۆمان)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب پ مھاباد قەرەداغی بە کۆرۆنا کۆچی دواییکرد، ماڵپەڕی کوردستان ٢٤، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ ئ ا «نوسەر و شاعیر مەھاباد قەرەداغی کۆچی دوایی کرد». www.zamenpress.com. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ^ «نوسەر و شاعیر مهاباد قەرەداغی لە تەمەنی 54 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات». dengiamerika.com. ١٤ی ئابی ٢٠٢٤.
- ^ «مەھاباد قەرەداغی بەرپرسی پەیمانگەی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بۆ پرسە کۆمەڵایەتییەکان: پێویستە ئافرەت کاتێک بەشداری فیعلی سیاسەت دەکات، خۆی بۆ ئەو پۆستە تەرخان بکات». gulan-media.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا مەھاباد قەرەداغی بەکۆرۆنا کۆچی دوایی کرد، ماڵپەڕی ئاوێنە، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ ئ ا مەھاباد قەرەداغی نووسەر و شاعیر و چالاکوانی کورد کۆچی دوایی کرد، ماڵپەڕی باسنیوز، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.