یارمەتی:پۆل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
بۆشایی ناوی بابەتەکان وتووێژی بۆشایی ناوەکان
٠ (سەرەکی/وتارەکان) وتووێژ ١
٢ بەکارھێنەر لێدوانی بەکارھێنەر ٣
٤ ویکیپیدیا لێدوانی ویکیپیدیا ٥
٦ پەڕگە وتووێژی پەڕگە ٧
٨ میدیاویکی وتووێژی میدیاویکی ٩
١٠ داڕێژە وتووێژی داڕێژە ١١
١٢ یارمەتی وتووێژی یارمەتی ١٣
١٤ پۆل وتووێژی پۆل ١٥
١٠٠ دەروازە لێدوانی دەروازە ١٠١
٨٢٨ مۆدیوول لێدوانی مۆدیوول ٨٢٩
٢٣٠٠ ئامراز وتووێژی ئامراز ٢٣٠١
٢٣٠٢ پێناسه‌ی ئامراز وتووێژی پێناسه‌ی ئامراز ٢٣٠٣
تایبەت
میدیا

پۆل یان پۆلەکان بۆ ئەوەی ھەموو ئەو وتارانە کۆبکەنەوە کە پەیوەندیان بەیەکەوە ھەیە بەکاردێن. پۆلەکان یارمەتی خوێنەران دەدات بگەڕێت بەناو بەشەکانی بابەتێکی دیاریکراودا و پەیوەندی نێوان بابەتەکان دیاریبکات. لە پۆلەکاندا، ناوی وتارەکان بەپێی پیتەکان ڕێکخراون.

پۆلەکان لە بەشی خوارەوەی پەڕەکان دیاریکراون، بە کرتە کردن لەسەر یەکێک لەو وشانەی لە بەشی پۆلەکاندا نووسراون، پەڕەی تایبەتی ئەو پۆلەت بۆ دەکرێتەوە و لەوێدا لیستێک لەو وتارانەی تر دەبینیت کە بۆ ھەمان پۆل زیادکراون. لەناو پۆلەکانیشدا لەوانەیە پۆلی سەرچەشنی تر بدۆزیتەوە، کە بەکاردێت بۆ ڕێخستن و جیاکردنەوەی پۆلە ھاوشێوەکان.

چۆنی بتوانم پۆلەکان زیادبکەم بۆ وتارێک؟[دەستکاری]

بە دوو ڕێگە دەکرێت:

  • چالاککردنی خێرا پۆلە، لە بەشی ھەڵبژاردنەکانتدا، کە یارمەتیت دەدات بەشێوەیەکی ئاسان پۆلەکان بدۆزیتەوە و زیادیان بکەیت و ئەگەر پۆلی ھاوشێوەش ھەبوو، ئەوا سیسیم پێشنیاریان دەکات. لەکاتێکدا کە خێرا پۆل کاردەکات، لە بەشی پۆلەکاندا ھێمایەکی + دەردەکەوێت، بە کرتە کردن لەسەر ئەمە دەتوانیت پۆلەکان بە ئاسانی زیاد بکەیت.
  • دەستکاریکردنی سەرچاوەی ویکیپیدیا، دەتوانیت لەکاتی دەستکاریکردندا لە کۆتایی وتارەکە بنووسیت [[پۆل:ناوی پۆلی خوازراو لێرە]] و دواتر پاشەکەوتکردنی وتارەکە، دەتوانیت لە یەک پۆل زیاتر دابنێیت، بەڵام دەبێت وتارەکە پەیوەندیان بە پۆلەکەوە ھەبێت.

ئەو پۆلانەی ڕەنگیان سوورە[دەستکاری]

لەوانەیە کۆمەڵە پۆلێک ھەبن کە ڕەنگیان سوور بێت، ئەمە واتای ئەوەیە ئەم پۆلە دروست نەکراوە یان سڕدراوەتەوە، زۆربەیجار ئەم پۆلانە لە یەک وتار زتادتر لەخۆ ناگرن، بۆیە سوودێکی وایان نییە. پێش ئەوەی کە پۆلەکە دروست بکەیت، یەکەمجار دڵنیا بکەرەوە کە ھیچ ھەڵەیەکی ڕێنووسیت نەکردووە لە نووسینەکەت. لەوانەیە ئەو پۆلەی دەتەوێت لە ویکیپیدیا ھەبێت بەڵام ناوەکەیت بە ھەڵە نووسیبێت.