زانکۆی کوردستان (سنە)
زانکۆی کوردستان دانشگاە کردستان | |
---|---|
![]() | |
بە لاتینی: University of Kurdistan | |
دامەزراندن | ١٩٧٤ ١٩٩١ سەربەخۆبوون لە زانکۆی ڕازی |
جۆر | میللی، حکومی |
سەرۆکی زانکۆ | حامد قادرزادە (سەرپەرشت)[١] |
خوێندکاران | ٩٤٤١ (٢٠١٩–٢٠٢٠) |
شوێن | سنە, پارێزگای کوردستان, ئێران |
کامپ | ناو شار |
نازناو | UOK |
ماڵپەڕ | https://www.uok.ac.ir/ |
زانکۆی کوردستان (بە ئینگلیزی: University Of Kurdistan) گەورەترین زانکۆی پارێزگای کوردستانی ئێرانە کە لە باشووری شاری سنە ھەڵکەوتووە. ساڵی ٢٠٠٧–٢٠٠٨ ی ئاکادێمیک، زانکۆی کوردستان پلەی ھەشتەمی لە نێوان زانکۆکانی ئێران دا بە دەست ھێنا کە لە ڕووی چەندێتی و چۆنێتی چالاکییە تۆژینەوەیییەکانیان دا ڕیزبەندی کرابوون. ھەروەھا لە ساڵی ئاکادێمیکی ٢٠٠٦–٢٠٠٧ دا، وەکوو یەکەمین زانکۆی ئێران کە زۆرترین گەشەی بووە ڕیزبەندی کراوە.
مێژوو[دەستکاری]
زانکۆی کوردستان، بۆ جاری یەکەم، لە نیوساڵی یەکەمی ساڵی ئاکادێمیکی ١٣٥٣–١٣٥٤ ک. ە (١٩٧٤ ز) بە ناوی یانەی زانستی باڵای سنە گرێدراو بە زانکۆی پەروەردەی مامۆستای تاران (بە فارسی: دانشسرای عالی سنندج وابستە بە دانشگاە تربیت معلم تھران)، لە ڕشتەی مامۆستایی بیرکاری، خوێندکاری وەرگرت. لە نیوساڵی یەکەمی ساڵی ئاکادێمیکی ١٣٥٦–١٣٥٥ ک. ە (١٩٧٥٤ ز)، دوای کەوتنەیەکی لەگەڵ زانکۆی ڕازیی کرماشان، وەکوو یەکێک لە بەشەکانی ئەو زانکۆیە، بە ناوی زانستگەی پەروەردەی مامۆستای سنە، جگە لە ڕشتەی مامۆستایی بیرکاری، لە ڕشتەگەلی شیمی و زمانی ئینگلیزیشدا خوێندکاری وەرگرت و بەم جۆرە چالاکییە فێرکارییەکانی درێژەپێدا. لە ساڵی ١٣٧٠ ک. ە وەزارەتی فەرھەنگ و خوێندنی باڵای ئەو کاتە، سەربەخۆ کارکردنی ئەو زانستگەیەی لەژێر ناوی زانکۆی کوردستان دا پەسەند کرد. لەو کاتە بە دوا، گەلێک ڕشتەی جۆربەجۆر بە کۆی ڕشتەکانی زانکۆی کوردستان ئیزافە بووە. زانکۆی کوردستان ئێستاکە زیاتر لە ١٠٠٠٠خوێندکاری ھەیە کە لە زۆرتر لە ٨٠ ڕشتە، لە ٧ زانکۆ، بە ٣ شێوەی ڕۆژانە، شەوانە و نیوە حوزووری خەریکی خوێندنن. لە ساڵی٢٠١٥ (١٣٩٤ ی ھەتاوی) لەم زانکۆ دا بۆ یەکەم جار لە ئێران ڕشتەی ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگرتنی ٣٠ خوێندکار دەستی بە کار کرد
فاکەڵتییەکانی زانکۆی کوردستان[دەستکاری]
زانکۆی کوردستان ئەم حەوت زانکۆیەی خوارەوەی ھەیە:
- فاکەڵتیی زانستەکان
- فاکەڵتیی زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان
- فاکەڵتیی کشتوکاڵ
- فاکەڵتیی سەرچاوە سروشتییەکان
- فاکەڵتیی ئەندازیاری
- فاکەڵتیی وێژە و زمانە بیانییەکان
- فاکەڵتیی ھونەر و تەلارسازی (معماری)
زانکۆگەلی دیکەی شاری سنە[دەستکاری]
- زانکۆی ئازادی ئیسلامی - سنە
- زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان
- زانکۆی پەیامی نووری ناوەندی سنە
- زانکۆی مامۆستایانی سنە
- زانکۆی تەکنیکیی سنە
- زانکۆی زانست و بەکارھێنانی سنە
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
زانکۆی کوردستان (سنە) - Wikiwand
زانکۆی کوردستان لە سنە ڕیزبەندی باشترین زانکۆی ئێرانی گرتووە
- ^ "رئیس دانشگاھ". زانکۆی کوردستان (بە فارسی). Retrieved 20ی Marchی 2023.
{{cite web}}
: Check date values in:|accessdate=
(help)