شەڕی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧)
شەڕی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧) شەڕێکی چەکدارییە لە ساڵی ٢٠١٤ لە عێراق بە شێوەی یاخیبوون دەستیپێکرد، دواتر بە خێرایی ڕووداوەکان پەرەی سەند و دواجار گۆڕا بۆ شەڕێکی سەربازیی درێژخایەن، لەگەڵ داگیرکردنی فەللووجە و مووسڵ و ناوچە گەورەکانی باکووری عێراق لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامیی و ڕاگەیاندنی خەلافەتێکی نوێی ئیسلامیی لەلایەن ئەبووبەکر بەغدادی. لە ئەنجامی ئەم لەشکرکێشییەدا ھێزەکانی حەشدی شەعبی لەلایەن نووری مالیکی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەو کاتەدا پێکھێنرا کە دوای ئەوەی ڕێگری لێکرا لە دەستبەکاربوونی لە خولی سێیەم و پێدانی ئەو پۆستە بۆ حەیدەر عەبادی، دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە، زنجیرەیەکی درێژخایەنی ئاسمانیی لەلایەن ئەمریکا و ئێران و سووریا و دە وڵاتی دیکەوە دەستیپێکرد لە دژی داعش و شەڕەکەش کۆتایی ھات کاتێک حکوومەتی ناوەندی لە بەغدا کۆنترۆڵی خۆی بەسەر ھەموو ناوچەکانی عێراق ڕاگەیاند، و بۆ یەکەمجار کۆنترۆڵی خۆی بەسەر سنووری نێونەتەوەییدا درێژبووەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە، بە بەشداریی سوپای پاسدارانی ئێران و بە ھاوکاری سەربازی کە لە ڕووسیاوە پێشکەش بە عێراق کرا.[٤٦][٤٧][٤٨]
ھۆیەکانی شەڕ
[دەستکاری]لەشکرکێشی بۆ سەر عێراق لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٠٣ دەستی پێکرد و نزیکەی ٣ ھەفتە بەردەوام بوو، لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ناوی لێنا ھاوپەیمانی خوازیارەکان، ئەم ھاوپەیمانییە زۆر جیاواز بوو لەو ھاوپەیمانییەی کە شەڕی دووەمی کەنداوی کرد چونکە ھاوپەیمانی پێشوو ھاوپەیمانییەکی قورس بوو بۆ پێکھێنان و پشتی بە بوونی بەرەی ناوخۆیی بەستبوو کە شیعەکان نوێنەرایەتی باشوور و ناوەڕاستی عێراقیان دەکرد بە سەرۆکایەتی پیاوانی ئایینی، ھەروەھا کوردەکان لە باکوور بە سەرۆکایەتی جەلال تاڵەبانی و مەسعوود بارزانی. ھێزە سەربازییەکانی ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوو ٩٨٪ی ئەم ھاوپەیمانییەیان پێکدەھێنا، ئەم شەڕە گەورەترین زیانی گیانی مەدەنی لێکەوتەوە لە مێژووی نوێی عێراق و مێژووی سوپای ئەمریکا بۆ چەند دەیەیەک، لەم شەڕەدا قاعیدە کۆنترۆڵی ئەو شارانەی کرد کە زۆرینە سوننی بوون و ھێزەکانی ئەمریکا چەندین شەڕیان کرد بە مەبەستی نەھێشتنی، ئەمەش وای کرد قاعیدە لە ڕووی سەربازییەوە پاشەکشە بکات و کۆنترۆڵی خۆی بەسەر ھەموو شارەکاندا لەدەست بدات لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٩. سەرەڕای ئەمەش قاعیدە بە ناوێکی نوێ کە دەوڵەتی ئیسلامیی عێراقە لە عێراقدا مایەوە، سەرەڕای ئەمەش شەڕەکە بە فەرمی بۆ ئەمریکا کۆتایی ھاتبوو و لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١دا ئاڵای ئەمریکا لە بەغدا داگیرا و کشانەوەی خۆی لە عێراق ڕاگەیاند، دوا سەربازی ئەمریکیش لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ عێراقی بەجێھێشت. سەرەڕای ئەم کشانەوەیە، ھێرشە تیرۆریستیەکان پەرەی سەند و شەڕەکە بۆ یاخیبووان بەردەوام بوو و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان نەوەستان کە سوپا و خەڵکی مەدەنییان دەکردە ئامانج بە کردەوەی خۆکوژی یان بە بەکارھێنانی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە دژی شارەکان.[٤٩]
مانگرتنەکان
[دەستکاری]ئەم مانگرتنانە لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٢ لە ئەنبار لە ڕۆژاوای عێراق دەستیپێکرد، ئەوەش دوای ئەوەی ھێزێکی ئەمنی گەمارۆی ماڵی وەزیری دارایی عێراقی دا بەناوی ڕافیع عیساوی و دەستگیرکردنی پارێزکارەکانی لە دژی پاشخانی تێوەگلانیان لە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکاندا. دەستگیرکردنی ئەندامانی پاراستنی عیساوی و ھەڵکوتانە سەر ماڵەکەی ھۆکارێکی ڕاستەوخۆی بانگەوازی خۆپیشاندانەکان بوون دژی حکوومەت لەلایەن سەرکردەکانی لیستی عێراقییەوە، کە چەند ھەزار خۆپیشاندەرێک چوونە سەر شەقامەکانی ئەنبار دوای نوێژی ھەینی، و خۆپیشاندەران ڕێگای خێرای فەللووجەیان داخست و سەرکردە سوننەکان داوایان کرد ئەو ھێزانەی ھەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی عیساوی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و بەئامانجگرتنی ھێماکانی سوننە ڕابگیرێت، لە پاشخانی خۆپیشاندانەکاندا، چەکدارەکانی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق لە ڕۆژی سێشەممە ٥ی شوبات ھێرشێکی چەکداریی بۆ سەر زیندانی حوت لە ناوچەی تاجی لە باکووری بەغدا دەستپێکرد و لەوێ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە، کە لەلایەن خۆکوژێکەوە لێخوڕا و سوپای عێراقی کردە ئامانج لە بازگەی پشکنین لە دەوروبەری زیندانەکە، ھێرشەکە بووە ھۆی کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ٢١ کەس، جا خەڵکی مەدەنی بێت یان سەرباز، ئەم تەقینەوەیە بەدوایدا تەقەیەکی زۆر لە دەوروبەری زیندانەکە ڕوویدا و بەدوایدا ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کارمەندانی پاراستنی زیندانەکە ڕوویدا، ڕاپۆرتە جۆراوجۆرەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە چەکدارەکان ئۆتۆمبێلی سەر بە ھێزەکانی سووات یان فیرقەی زێڕینیان سووتاندووە، وەزارەتی دادی عێراق پووچەڵکردنەوەی ھەوڵێکی بە قاچاخکردنی زیندانییەکان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە ڕاگەیاند، دوای پەرەسەندنی توندوتیژییەکان لە دژی حکوومەت و سوپای عێراق، حکوومەتی عێراق مانگرتنی ڕەمادی ھەڵوەشاندەوە لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣، کاتێک ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ھەڵیانکوتایە سەر گۆڕەپانی مانگرتنی شاری ڕەمادی، کە نزیکەی ساڵێک بوو نوێنەرانی ھۆزەکانی پارێزگای ئەنبار مانگرتنیان تێدا ئەنجامدابوو. مالیکی فەرماندا مانگرتنەکە ھەڵبوەشێتەوە دوای ئەوەی وتی کە گۆڕەپانەکە «گۆڕاوە بۆ بارەگای قاعیدە». بەھۆی پێکدادانی چەکدارییەوە، کاتێک پۆلیس دەستیکرد بە چۆڵکردنی خێمە دانراوەکان، بە لایەنیکەم ١٠ کەس کوژران. وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ڕای گەیاند، سەرکردەکانی مانگرتنەکە ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی بە شێوەیەکی ئاشتییانە کۆتایی پێ بھێنن.[٥٠][٥١][٥٢][٥٣][٥٤][٥٥][٥٦]
یاخیبوون
[دەستکاری]دوای ئەوەی ھێزە ئەمنییەکان کەمپی مانگرتنی ڕەمادییان ھەڵوەشاندەوە و دوای دەستگیرکردنی ئەحمەد عەلوانی ئەندام پەرلەمان و کوشتنی عەلی عەلوانی برای کاتێک گرووپە چەکدارە عەشایەرییەکان چەکەکانیان ئاراستەی سوپای عێراق کرد. کە بووە ھۆی کشانەوەی سوپا لە بەشێک لە شارەکانی پارێزگای ئەنبار لە ٣١ی کانوونی یەکەم بۆ ھێورکردنەوەی دۆخەکە، پاشان داعش بەشێک لە شارەکانی فەللووجە و ڕەمادی داگیرکرد کە دەکەونە پارێزگای ئەنبار و زۆرینەیان سوننەن، ھەروەھا ڕێکخراوەکە ناوچە داگیرکراوەکانی بە دەوڵەتی سەربەخۆ ناساند، کە ئەو ناوچانەی لەخۆگرتبوو کە کۆنترۆڵی دەکرد، وەک قەزاکانی قائیم و عانە و ڕاوە.[٥٧]
زنجیرەی کاتیی شەڕ
[دەستکاری]سەرەتای ھێرشی سەربازی
[دەستکاری]دوای ھەڵوەشاندنەوەی مانگرتنی ئەنبار، حیزبی بەعس و ھاوپەیمانەکانی (وەک سوپای ئیسلامیی و بزووتنەوەی نەقشبەندی) ئەنجومەنی سەربازیی گشتی بۆ شۆڕشگێڕانی عێراقیان پێکھێنا، بە سەرۆکایەتی ئەفسەرانی پێشووی سوننەی دڵسۆزی سەددام حوسێن -وەک مەزھەر قەیسی- جگە لە ھەندێک سیاسەتوانی ڕژێم. کەناڵی جەزیرە ئەنجومەنەکەی بە یەکێک لەو گرووپە چەکدارانە وەسف کرد کە لە شەڕی دژی حکوومەتی عێراق بوون، ئەم گرووپە بۆ شەڕی دژی حکوومەتی ناوەند و سوپای عێراق پێکھێنراوە، ھەروەھا لە شارە سوننەنشینەکان لە سەردەمی دەسەڵاتی نووری مالیکیدا سوپای کردووەتە ئامانج.[٥٨][٥٩][٦٠][٦١]
ساڵی ٢٠١٤
[دەستکاری]لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤، یاخیبووانی خێڵەکی چەکدار (یاخیبووانی سوننە) ھێرشیان کردە سەر بنکەکانی پۆلیسی خۆجێیی فەللووجە و بەبێ بەرگریی کۆنترۆڵیان کرد، دوای ئەوە داعش لە ڕێگەی بڵندگۆوە لە شاری فەللووجە کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی بەسەر شارەکەدا ڕاگەیاند و داوای لە ھۆزە سوننەکانی فەللووجە کرد لەگەڵیاندا لە دژی ھێزەکانی عێراق شەڕ بکەن، فەللووجە لەکاتی شەڕی عێراقدا قەڵای سەرەکیی ھەموو ڕێکخراوە توندڕەوەکانی سوننە بوو، وەک قاعیدە، و کەوتنی شارەکە لەم جارەدا کێشەیەکی گەورەی بۆ حکوومەتی عێراق دروست کرد بەھۆی شوێنە ستراتیژییەکەی کە نزیک بەغدا و فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیییە.[٦٢]
کەوتنی شاری مووسڵ
[دەستکاری]شاری مووسڵ لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ لە ماوەی ھەڵمەتێک لە باکووری عێراق، بە تەواوی کەوتە دەستی داعش و ھێزە ناوخۆییە ھاوپەیمانەکان. شارەکە شاھیدی شەپۆلێکی ئاوارەبوون بوو لە ئەنجامی ئەو شەڕانەی کە ڕوویاندا، لە کاتێکدا ھەزاران چەکداری داعش ھێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی مووسڵ و بنکە سەربازییەکان و کەمپەکان و بارەگاکانی پارێزگای نەینەوا، کە بووە ھۆی داڕمانی سەربازانی سوپای عێراق و کشانەوەیان بۆ ھەرێمی کوردستان. ڕێکخراوەکە توانی کۆنترۆڵی شارەکە و زۆربەی شارەکانی پارێزگای نەینەوا بکات، لەوانەش دامەزراوە گرنگەکانی ناو شارەکە، کە گرنگترینیان بینای پارێزگای نەینەوا، فڕۆکەخانە، و کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکانە، ئەمەش دوای ئازادکردنی سێ ھەزار زیندانی لە زیندان و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی مووسڵ، ڕێکخراوەکە کۆنترۆڵی تەواوی پارێزگاری نەینەوای کرد و ئەو شەڕانەی کە کردی بە شەڕی ئەسەدوڵڵا بیلاوی ناوی برد، پارێزگای نەینەواش بوو بە ویلایەتی نەینەوا، دوای شەڕەکە پێشمەرگە لە شەنگال و زووممار و وانا و ڕەبیعە کشایەوە، داعشیش کۆنترۆڵی کرد، پاشان داعش ھەندێک مەزارگە و مەرقەدی لابرد لە شاری مووسڵ و باقی ئەو ناوچانەی کە کۆنترۆڵی کردبوو، وەک مزگەوتی پێغەمبەر یوونس و مۆزەخانەی مووسڵ، کە بە تیرۆری فیکری دادەنرا، و ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەگوێرەی عەقیدەی سەلەفیی ئەنجام دەدرا و بەپێی ئایدۆلۆژیای ڕێکخراوەکە ئەم مەزارگە و مەرقەدانە بە شوێنی پەرستن دەزانێت جگە لە خودا. بەو پێیەی شارەکە لە شەڕی تائیفییەوە گۆڕانکاری دیمۆگرافی بەسەردا ھاتووە بۆ مەسیحی، شیعە، ئێزیدی و کەمینەکانی دیکە. ڕێکخراوەکە دوای کەوتنی شارەکە کۆمەڵکوژیی ئەنجامدا، ھێرشی کردە سەر ناحیەی بادووش کە دەکەوێتە باکووری مووسڵ و دەستیان بەسەر زیندانی بادووشدا گرت، نزیکەی ھەزار زیندانی ھەبوون، ھەندێکیان لەکاتی ھێرشەکەدا ھەڵھاتن، ڕێکخراوەکە نزیکەی ٦٧٠ کەسی دیکەی بە پاساوی تائیفی لەسێدارەدا.[٦٣][٦٤][٦٥][٦٦][٦٧]
ڕووخانی تەلەعفەر
[دەستکاری]لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٤، داعش ھێرشی کردە سەر شاری تەلەعفەر کە زۆرینەیان تورکمانی شیعەن، سەرەتا لە ڕێگەی گەڕەکی سەلامەوە ھاتنە ناو شار و دواتر بە خێرایی چوونە نیو گەڕەکەکان دیکەی شارەکە بە ئۆتۆمبێلی پڕ لە چەکدارەوە، فڕۆکە سەربازییەکانی عێراق ھەوڵیاندا بە بۆردوومان ڕێگری لە پێشڕەوی چەکدارەکان بکەن، بۆ ئەوەی ڕێگە بە دەرچوونی دانیشتووانی شارەکە بدەن، ھێرشبەرەکان ژمارەیان نزیکەی ٢٠٠ چەکدار بوو لەکاتێکدا ٤ ھەزار چەکداری ھێزە عێراقییەکان لە شارەکەدا ھەبوون بە سەرۆکایەتی فەرماندەی پێشووی لیوای عەقرەب کە نازناوی ئەبوو وەلید بوو.[٦٨]
کەوتنی شەنگال و ڕەبیعە
[دەستکاری]دوای ڕووخانی شاری مووسڵ، ھێزەکانی پێشمەرگە بەبێ بەرگریی سەربازیی لە شارۆچکەکانی شەنگال، زووممار، وانا، ڕەبیعە کشایەوە، دوای ئەم کشانەوەیە لەناکاو لە مانگی ئابدا، کۆمەڵکوژیی شەنگال لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامیی دژی کەمینەی ئێزیدی لە شاری شەنگال و دەوروبەری ڕوویدا، قوربانیانی ئەم ھێرشە بەپێی ھەندێک خەمڵاندن نزیکەی ٢٠٠٠–٥٠٠٠ کەس بوون، ڕێکخراوەکە بەم کۆمەڵکوژییە ڕازی نەبوو، بەڵکو کچە ئێزیدییەکانیان برد و وەک کۆیلە لە بازاڕەکانی مووسڵ و ڕەققە و ناوچەکانی دیکەی ژێر کۆنترۆڵی ڕێکخراوەکەدا بۆ فرۆشتن دایاننابوون.[٦٩][٧٠]
کەوتنی حەویجە
[دەستکاری]چەکدارانی داعش توانیان ناحیەی حەویجە و پێنج قەزای سەر بە پارێزگای کەرکووک کۆنترۆڵ بکەن کە دەکەونە ڕۆژاوا و باشووری شاری کەرکووک (٢٤٠ کم باکووری بەغدا)، ناوەندی ئەم پارێزگایە دەوڵەمەندە بە نەوت و ناکۆکی لەسەرە، دوای کەوتنی پارێزگای نەینەوا. دەستیان بەسەر قەزاکانی زاب و ڕیاز و عەباسیشدا گرت کە دەکەوێتە ڕۆژاوای کەرکووک و ناحیەی ڕەشاد و یانکجە لە باشوور و ھاوکات لەگەڵ ڕووخانی ھێزە عێراقییەکان، ھێزە کوردییەکان دەستیان بەسەر ھەموو ناوچە جێناکۆکەکاندا گرت کە دیارترینیان کەرکووک بوو.[٧١]
گەمارۆدانی بێجی
[دەستکاری]لە سەرەتای ھێرشکردنە سەر پارێزگای سەلاحەدین، داعش توانی گەمارۆ بخاتە سەر پاڵاوگەی بێجی دوای کۆنترۆڵکردنی ناوەندی شار و سەرجەم گوندەکانی دەوروبەری پاڵاوگەکە، ڕێکخراوەکە ھەوڵیدا بچێتە ناو پاڵاوگەکە، بەڵام نەیتوانی کۆترۆڵی بکات بەھۆی ئەو بەرەنگارییە توندانەی کە ڕووبەڕووی بووەوە سەرەڕای باڵادەستی ژمارەیان، پاڵاوگەکە بۆ چەند مانگێک بە گەمارۆدراوی مایەوە بێ ئەوەی ئازاد بکرێت چونکە ھێزەکانی عێراق سەرقاڵی شەڕی دیکە بوون.[٧٢]
گەمارۆدانی ئامرلی
[دەستکاری]لە ١١ی حوزەیران، داعش گەمارۆیەکی ھەمەلایەنەی بەسەر شاری ئامرلیدا سەپاند کە تورکمانی شیعەی تێدا نیشتەجێیە. گەمارۆدانی شارەکە لە دوای ڕووخانی مووسڵ و کشانەوەی سوپای عێراق بوو لە زۆرێک لە شارەکان لە مانگی تەممووزی ٢٠١٤، چەکدارانی داعش سەرجەم گوندە سوننەکانی دەوروبەری ئامرلییان کۆنترۆڵکرد، بەمەش شارەکەیان لە باقی ئەو شارانە دابڕاند کە لەژێر دەستی عێراقدا مابوونەوە. لە ماوەی گەمارۆدا داعش ئاوی بڕی و نەیھێشت خواردن و دەرمان بچێتە ناو شارەکە بۆ ماوەی ٨٠ ڕۆژ. ڕۆژانە لە ھەموو لایەکەوە ھێرش دەکرایە سەر شارەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی، بەڵام دانیشتووانی شارەکە خۆیان ڕێکخستبوو بە ھێڵی بەرگریی کە چەکدارانی داعش نەیاندەتوانی بیبەزێنن. ڕێکخراوەکە لە یەکەم ھێرشیدا ٥ تانک و ٦ ھەمەر و ٣ زرێپۆشی برادلی و ٣٠٠ شەڕکەری بەکارھێناوە بەبێ ئەوەی ھیچ ئەنجامێک بەدەستبھێنێت.[٧٣][٧٤]
ڕووخانی تکریت و کۆمەڵکوژیی سپایکەر
[دەستکاری]شاری تکریتی پایتەختی پارێزگای سەلاحەدین بەتەواوی کەوتە دەست داعش و ئەندامانی حیزبی بەعس و عیزەت دووری لە وتارێکی تەلەڤیزیۆنیدا پشتیووانی خۆی بۆ ئەوانەی بە شۆڕشگێڕ و قارەمانانی قاعیدە ناوی برد و دەوڵەتی ئیسلامیی و ناوەکانیان ژمار کاتێک شارەکەیان کۆنترۆڵ کرد. دواتر چەکدارەکان نزیکەی (٢٠٠٠–٢٢٠٠) خوێندکاریان لە ھێزی ئاسمانیی عێراق گرت و بردیانن بۆ کۆشکەکانی سەددام لە تکریت، لەوێ و لە ناوچەکانی دیکە تەقەیان لێدەکەن و ھەندێکیان بە زیندوویی دەنێژن.[٧٥]
داعش ڕەوتی ئەم کۆمەڵکوژییەی وێنەگرت و بەشێک لە ئەندامانی ھۆزە سوننەکان (سەر بە حیزبی بەعس و داعش) لە پارێزگای سەلاحەدین بەشداریان تێدا کرد، بەشێک لە خوێندکارە عێراقییەکان سەرکەوتوو بوون لە دەربازبوون بۆ قەزای عەلەم کە لەو کاتەدا خۆڕاگر بوو و نەکەوتە دەستی داعش تا ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٤ عەشیرەتی جبوور لەم ناوچەیەدا پێشوازییان لە ھەڵھاتووەکان کرد، کە ڕووباری دیجلە لە تکریت جیادەکاتەوە، و یارمەتییان دان بۆ ئەوەی لەژێر کۆنترۆڵی ڕێکخراوەکە ڕزگاریان بێت و ھەندێک لە خوێندکارەکان ڕووداوەکانی کۆمەڵکوژییەکەیان گێڕاوەتەوە، کە بەپێی قسە و شایەتحاڵی خۆیان، خوێندکارەکان لە بنکەی سپایکەرەوە ڕادەست کران چونکە ھەندێک لە فەرماندە سەربازییەکان خوێندکارەکانیان فریودا و وایان لێکردن باوەڕیان بەوە ھەبێت کە دۆخەکە سەلامەتە.[٧٦]
ڕاگەیاندنی جیھادی کیفایی
[دەستکاری]لە ١٤ی حوزەیران، دوای ئەوەی داعش گەیشتە جەرگەی بەغدا، دەسەڵاتی باڵای ئایینی، سەید عەلی سیستانی، داوای کرد «جیھادی کیفایی بۆ ھەموو کەسێکە کە بتوانێت چەک ھەڵبگرێت و شەڕی تیرۆریستان بکات بۆ بەرگریکردن لە وڵات و گەل و پیرۆزییەکانی. سوننە و شیعە دەبێت خۆبەخشانە بچنە ناو ھێزە ئەمنییەکانەوە، چونکە داعش ھەموو پارێزگاکان دەکاتە ئامانج بەبێ جیاوازی، دوای نەینەوا و سەلاحەدین، ڕایان گەیاند کە دێنە بەغدا و نەجەف و کەربەلا، ھەموو عێراقییەکانیان کردە ئامانج لە ھەموو ناوچەکانیان. لێرەوە بەرپرسیارێتی ڕووبەڕووبوونەوە و بەرەنگاربوونەوەیان لە عێراقدا، بەرپرسیارێتی ھەمووانە و تایبەت نییە بە مەزھەبێک بەبێ ئەوی دیکە یان لایەنێک بەبێ ئەوی دیکە».[٧٧]
دوای ئەم ڕاگەیاندنە، ھێزەکانی حەشدی شەعبی پێکھێنرا، کە کۆمەڵێک کوتلەی چەکداری لەخۆگرتبوو، دوای ئەوەی نووری مالیکی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان لەو کاتەدا، فەرمانی بە کۆکردنەوەی جەماوەر و پێکھێنانی حەشدی شەعبی دەرکرد، بەمەبەستی وەستانەوە بەرامبەر ھەڕەشەکانی داعش بۆ سەر بەغدا و دەوروبەری، حەشدی شەعبی لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٤ دەستیپێکرد، دوای کۆبوونەوەی نێوان نووری مالیکی و سەرکردەی کەتیبە چەکدارەکان، پاشان کەتیبەکان دەچنە فەللووجە. و لەسەر پاراستنی بەغدا و سامەڕا و ناوچەکانی ڕۆژاوا ڕێککەوتن کرا و لە سەرەتادا حەشد لە کەتیبەکانی حیزبووڵڵا و عەسائیبی ئەھلی حەق و ڕێکخراوی بەدر و ھێزەکانی شەھید سەدر پێکھاتبوون. پاشان حەشد فراوانتر بوو لە خۆبەخشەکان کە وەڵامی فەتوای جیھادی کیفاییان دایەوە، و زۆربەیان شیعە بوون، دواتر عەشیرەتە سوننەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە پارێزگاکانی سەلاحەدین و نەینەوا و ئەنبار پەیوەندییان پێوە کرد، و ھەزارانی دیکە لە ئایین و نەتەوەی جیاواز، وەک مەسیحی، تورکمان و کورد، پەیوەست بوون بە ڕیزەکانی حەشدەوە.[٧٨][٧٩][٨٠][٨١][٨٢][٨٣][٨٤]
ئازادکردنی ئامرلی
[دەستکاری]دوای نزیکەی سێ مانگ لەو گەمارۆیەی کە ئامرلی تووشی بوو، ئۆپەراسیۆنێک بۆ ئازادکردنی شارەکە دەستیپێکرد لە سێ میحوەرەوە: دووز بەرەو گوندی سەلام و بەستەملی (باکوور)، میحوەری کفری ئامرلی (ڕۆژھەڵات)، میحوەری عەزیم ئەنجانە (باشوور)، ھێزەکانی سوپا لە باشووری ئامرلییەوە ھێرش دەکەن، لەکاتێکدا ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە کفرییەوە ھێرش دەکەن و لە میحوەری سێیەمەوە ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی حەشدی شەعبی ھێرش دەکەن. ڕۆژی ٣١ی ئاب، سوپای عێراق ھەڵگرتنی تەواوەتی گەمارۆی سەر شارەکە و شکستی داعش لە ناوچەکە و دەرکردنی لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین ڕاگەیاند.[٨٥][٨٦]
ئۆپەراسیۆنی عاشورا
[دەستکاری]لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگەکانی موحەڕەم و سەفەر، کە تێیدا شیعەکان یادی ڕووداوی چل ساڵەی ئیمام حوسێن، و داعش ھەڕەشە دەکات بە بەئامانجگرتنی ئەو ڕێوڕەسمانە، بەرپرسانی عێراق ڕایان گەیاند کە جوورف نەسر ھەڕەشەیە بۆ سەر کەربەلا و گەڕاندنەوەی ناوچەکەش ئەولەوییەتە لە پێش مانگی موحەڕەم، تەقینەوەی پێنج ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە کەربەلا پێش ھەفتەیەک لە دەستپێکردنی پرۆسەکە پرۆسەکەی خێراتر کرد. لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئۆپەراسیۆنەکە بە بەشداریی ھێزەکانی عێراق و ھێزەکانی حەشدی شەعبی دەستیپێکرد، کە بووە ھۆی ئازادکردنی شارەکە، ئۆپەراسیۆنەکە تەنیا دوو ڕۆژی خایاند، و نزیکەی ٥٠٠ چەکداری داعش لەو شارەدا بوون، ئۆپەراسیۆنەکە لێدانێکی کوشندە بوو بۆ ڕێکخراوەکە، چونکە گرنگترین خاڵی ستراتیژی لەدەستدا. ھاوکات ھێزە کوردییەکان زوومماریان کۆنترۆڵکردەوە.[٨٧][٨٨][٨٩][٩٠]
پێکھێنانی ھاوپەیمانی نێونەتەوەیی
[دەستکاری]لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھاوپەیمانییەکی نێونەتەوەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش پێکھێنا و بە ھێزی ئەرکی ھاوبەش - ئۆپەراسیۆنی ویستی پتەو (CJTF-OIR) ناوی برد، ھێزێکی ئەرکیی ھاوبەشە کە بۆ لەناوبردنی داعش دروستکراوە. لەلایەن فەرماندەی ناوەندی ئەمریکییەوە پێکھێنراوە، یەکەمین کۆنفرانسی ئەم ھاوپەیمانییە لە ھەفتەی یەکەمی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ بەڕێوەچوو، ئۆپەراسیۆنەکان لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاوە ناونراون و پێکھاتوون لە ھێزی سەربازی ئەمریکی و زیاتر لە ٣٠ وڵات.[٩١][٩٢]
ھەڵمەتی دیالە
[دەستکاری]لە مانگی تەممووزی ساڵی ٢٠١٤ حکوومەتی عێراق یەکەم ھەڵمەتی سەربازی بۆ ڕزگارکردنی پارێزگای دیالە دەستپێکرد، کە داعش زۆربەی شار و گوندەکانی تەنیشت پارێزگاکانی سەلاحەدین و کەرکووکی کۆنترۆڵکردبوو، ھێزە عێراقییەکان لەگەڵ ھێزەکانی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە زیاتر لە ٥٠ ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجامدا بۆ ڕزگارکردنی تەواوی پارێزگای دیالە، و زیانەکانی ھێزەکانی ئاسایشی ھاوبەشی عێراق نزیکەی ٥٨ کوژراو و ٤٨٢ بریندار بوو و زیانەکانی داعش گەیشتە ھەزار کوژراو و لەنێویاندا ٣٠٠ کوژراوی بیانی بوو، ئۆپەراسیۆنەکان لە قەزای عەزیم دەستیان پێکرد و بە ئازادکردنی شاری جەلەولا کۆتاییان ھات.[٩٣][٩٤][٩٥][٩٦]
ھێرشی زوولووعیە
[دەستکاری]لە مانگی حوزەیراندا ناحیەی زوولووعیەی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین کە ٨٥ کم لە باکووری بەغداوە دوورە، کەوتە ژێر دەستی دەوڵەتی ئیسلامیی، ڕێکخراوەکە لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٤ چووەتە ناو زوولووعیە کە ھۆزە عەرەبە سوننەکانی تێدا نیشتەجێیە، دوای تەنیا دوو ڕۆژە عەشیرەتەکان دژی داعش ڕاپەڕین و لە قەزاکە دەریانکردن بۆ ناوچەکانی نزیک دیالە و سامەڕا، بەڵام دوای مانگێک ڕێکخراوەکە گەڕایەوە و لە سێ لاوە گەمارۆی ناحیەکەی دا و ھەموو ئەو پردانەی ڕووخاند کە بە شارەکانی دراوسێوە دەیانبەستنەوە. گەمارۆدانەکە زیاتر لە ٢٠٠ ڕۆژی خایاند، و زۆربەی قەزاکە ڕووخا، جگە لە ناوچەی عەرەب جبوور کە خۆڕاگرانە مایەوە، لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٥ سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بە ھاوکاری خێڵەکانی زوولووعیە، توانیان بە تەواوی ناحیەکە ئازاد بکەن، ئەم ئۆپەراسیۆنە ڕێگەی خۆشکرد بۆ ھەڵگرتنی گەمارۆی سەر شارەکانی بەلەد و دوجەیل، جگە لە کردنەوەی ڕێگای بەغدا – سامەڕا.[٩٧]
ھەڵمەتی سەلاحەدین
[دەستکاری]دوای ھەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی سەر ھەموو شارە گەمارۆدراوەکانی عێراق، حکوومەت دەستیکرد بە ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی ھێرشی پێچەوانە بۆ سەر داعش بۆ ڕزگارکردنی پارێزگا سەلاحەدین، دوای چەند مانگێک لە مانۆڕی ئامادەکاری و کۆکردنەوەی زانیاری ھەواڵگری، ھێزێکی ٢٣ ھەزار چەکداری ھاوپەیمانان، لەنێویاندا ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی، و چەکدارە خێڵەکییە سوننەکان ئامادە بوون، لە سەرەتای مانگی ئازاردا ھێرشێک دەستیپێکرد بۆ گەمارۆدان و دانانی تەڵەیەک بۆ داعش لە تکریت و دەوروبەری کە لە ناوەندی پارێزگاکەدا خۆیان قاییم کردبوو. ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوەی بەدەستھێنا بەو پێیەی سەرجەم چەکدارانی داعش گەمارۆدران، ناحیەی عەلەم و عووجە و دوور ئازادکران، گەمارۆی سامەڕا ھەڵگیرا و گردەکانی باشووری حەمرینیش کۆنترۆڵکران.[٩٨][٩٩][١٠٠]
ساڵی ٢٠١٧
[دەستکاری]پرۆسەی سەپاندنی ئاسایش
[دەستکاری]دوای شەڕی حەویجە و سەرکەوتن تێیدا و پاککردنەوەی باشووری کەرکووک، ھێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان دەستپێکرد بۆ سەپاندنی ئاسایش لە ناوچە جێناکۆکەکانی نێوان حکوومەتی ناوەندی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە ھێزە کوردییەکان لە ساڵی ٢٠١٤ەوە کۆنتڕۆڵیان کرد لەکاتی چوونە ناوەوەی داعش بۆ ناو مووسڵ، دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ جیابوونەوەی ھەرێمی کوردستان، پرۆسەی سەپاندنی یاسا بۆ گەڕاندنەوەی ناوچە جێناکۆکەکان دەستیپێکرد، ناوچە جێناکۆکەکان لە ١٣ی تشرینی یەکەم (ئۆکتۆبەر)، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕای گەیاند کە دەیان ھەزار ھێزی پێشمەرگە لە ناوچەی کەرکووک جێگیر کران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشە ئەگەرییەکانی ھێزەکانی عێراق. فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان ڕەتیکردەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باشووری کەرکووک دەستپێبکات. ھێزەکانی پێشمەرگە ڕایان گەیاند کە ھێڵی بەرگریی خۆیان بۆ دوو کیلۆمەتر ھێنایە دواوە لە دەوروبەری ناوچەی کەرکووک، بە ئامانجی کەمکردنەوەی خۆلێدان لەگەڵ ھێزە عێراقییەکان، ھەروەھا لە ڕۆژی پێشوودا ھێزەکانی پێشمەرگە کشانەوە لە ناوچەکانی تازە و بەشیر کە نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر لە باشووری کەرکووکەوە دوورن، و ھێزە ئەمنییەکان ڕوویان لە ھەندێک لەو شوێنانە کردبوو کە پێشمەرگە تێیدا کشابوونەوە.[١٠١][١٠٢][١٠٣]
لە ١٤ی تشرینی یەکەم، لە ناوچەی دووزخورماتوو، شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوان ھێزەکانی حەشدی تورکمان و پێشمەرگە ڕاگەیەندرا. ئاشکراشی کرد کە سوپای عێراق ئاڵاکانی ھەرێمی کوردستانی دابەزاند کە لە باشووری پارێزگای کەرکووک ھەڵکرابوون، و ئاڵای عێراقی لە شوێنی ئەوان داناوە. ھێزەکانی عێراق لە چوارچێوەی پلانێک بۆ دووبارە بڵاوبوونەوەیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی پێشمەرگە لە دەرەوەی سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان. بەرپرسێکی کورد ڕای گەیاند کە ھێزەکانی عێراق تا ئێوارەی شەممە مۆڵەتیان بە پێشمەرگە دا بۆ کشانەوە بۆ ناوچەکانی پێشوویان لە ساڵی ٢٠١٤ لە پارێزگای کەرکووک. لەکاتێکدا حکوومەتی ناوەندی ڕەتیکردەوە وادەی بۆ کورد دانابێت.[١٠٤][١٠٥][١٠٦][١٠٧][١٠٨][١٠٩]
لە ١٥ی تشرینی یەکەمدا حکوومەتی عێراق ھەرێمی کوردستانی تۆمەتبار کرد بەوەی چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستانی ھێناوەتە کەرکووک و بە «راگەیاندنی شەڕ»ی زانی. و لایەنی کوردی بوونی چەکدارانی پەکەکەی ڕەتکردەوە.[١١٠][١١١]
ڕۆژی ١٦ی تشرینی یەکەم سوپای عێراق کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەخانەی سەربازیی کەرکووکی ڕاگەیاند، جگە لە گەورەترین بنکەی سەربازی لە پارێزگاکە، ھاوکات کۆنتڕۆڵی ژمارەیەک کێڵگەی نەوتی کرد لە باکووردا. ئاشکراشی کرد کە ھیچ فەرمانێکی پێنەگەیشتووە بۆ چوونە ناو شارەکە، و ئامانجی ئۆپەراسیۆنی ئاسایش تەنیا بۆ پاراستنی دەوروبەری کەرکووک بوو.[١١٢]
سەرکردایەتی ھێزی پێشمەرگە فراکسیۆنێکی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بە خیانەتکار تۆمەتبار کرد بە ھاوکاریکردنی سوپای عێراق لە ئۆپەراسیۆنی کەرکووک.[١١٣]
سوپای عێراق کۆنترۆڵکردنی کۆمپانیای نەوتی باکوور و کێڵگە نەوتییەکانی بابە گوڕگوڕی ڕاگەیاند، ھەروەھا ئاسایشی بەسەر قەزای لەیلاندا سەپاند، ھەروەھا دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کۆنترۆڵکردنی سەربازگەی K1ی ڕاگەیاند. لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانیدا، بەرپرسێکی ئەمنی کورد ڕەتیدەکاتەوە کە ھێزە عێراقییەکان توانیبێتیان لە شارەکە نزیکببنەوە یان خاک لە ھێزەکانی پێشمەرگەوە کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە ھەندێک پێکدادان بە تۆپبارانکردن ڕوویداوە.[١١٤][١١٥][١١٦][١١٧][١١٨][١١٩][١٢٠]
ڕۆژنامە و کەناڵە ھەواڵییەکان ڕایان گەیاند کە ھێزەکانی عێراق کۆنتڕۆڵی تەواوی پارێزگای کەرکووکیان کردووە، و ڕایان گەیاند کە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی توانیان بچنە ناو بینای پارێزگای کەرکووک و ئەنجوومەنی بەبێ شەڕێکی بەرچاو، و ڕاکان سەعید جبووری کارەکانی جێگری پارێزگای کەرکووکی بە وەکالەت گرت. فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان ڕای گەیاند کە ئاڵای عێراق لەسەر سەرجەم دامەزراوە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکووک ھەڵکرا. دەزگاکانی تری ھەواڵ بڵاویانکردەوە کە سەدان خێزان دەستیان بە کۆچکردن کردووە بەرەو سلێمانی و ھەولێر و تۆمەتبارکردنی ھەندێک لە سەرکردەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە خیانەت. پۆلیسی کەرکووک داوای لە خێزانە ئاوارەکان کرد بگەڕێنەوە. و بڕیاری قەدەغەی ھاتووچۆی لە کاتژمێر حەوتەوە تا کاتژمێر حەوتی بەیانی ڕۆژی دواتر ڕاگەیاند. سەرچاوەکان باسیان لە کوژرانی دە پێشمەرگە کردووە لە شەڕی شەوانەدا.[١٢١][١٢٢][١٢٣][١٢٤][١٢٥][١٢٦][١٢٧]
لە کۆتایی ئۆپراسیۆنەکەدا حکوومەتی عێراق دووبارە سەرجەم ناوچە جێناکۆکەکان کۆنترۆڵ دەکاتەوە، لەوانە کەرکووک، داقووق، شەنگال، دووزخورماتوو، جەلەولا، پردێ، خانەقین، زووممار، ڕەبیعە، مەخموور.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا Beaumont، Peter (12 June 2014). «How effective is Isis compared with the Iraqi army and Kurdish peshmerga?». The Guardian. لە 14 August 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «YNK: PKK and YPG are fighting in Şengal and Rabia against ISIS». 6 August 2014. لە 6 August 2014 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Vager Saadullah (١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥). «Politics Keep Syrian Kurdish Troops From Fighting in Their Homeland. Never mind Islamic State—one faction rejects another's fighters». لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Syria pounds ISIS bases in coordination with Iraq». Daily Star. 15 June 2014. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی)- Ali A. Nabhan and Matt Bradley (25 June 2014). «Syrian Warplanes Strike in Western Iraq, Killing at Least 50 People». The Wall Street Journal.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - «Iraqi PM welcomes Syria air strike on border crossing». BBC News. ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٤. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- Ali A. Nabhan and Matt Bradley (25 June 2014). «Syrian Warplanes Strike in Western Iraq, Killing at Least 50 People». The Wall Street Journal.
- ^ «Seven Countries to sell weapons to Kurds». BasNews. 14 August 2014. لە 24 August 2014 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Operation IMPACT». Government of Canada. ١٩ی ئابی ٢٠١٤.
- ^ Adam Vidler (٣١ی ئابی ٢٠١٤). «Australia to take up military role in Iraq conflict». لە ٣١ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Involvement of Finnish SOF in the Battle of Mosul. Dutch government report» (بە هۆڵەندی). Government of the Netherlands.[بەستەری مردوو]
- ^ «Enhedslisten støtter dansk våbenfly til kurdere i Irak» (بە دانماركی). DR. DR. 24 August 2014. لە 24 August 2014 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «The Rise and Fall of the Islamic State of Iraq and Al-Sham (Levant) ISIS» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١ی تەممووزی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
The continued and even escalating sectarian tensions and acts like the demolition of demonstration camps led to an all-out revolt against the government institutions on the eve of the New Year 2014 in the western province Ramadi. ISIS seized this golden opportunity and gained control over a swath of territories in Anbar province, especially its two large cities, Ramadi and Fallujah.
- ^ Ackerman، Elliot (17 June 2014). «Watching ISIS Flourish Where We Once Fought». The New Yorker.
{{cite magazine}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Iraq declares final victory over Islamic State». Reuters. 9 December 2017.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Iraq announces defeat of Isis». Manama, Bahrain: Financial Times. ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Collins، Chris (19 August 2007). «U.S. says Iranians train Iraqi insurgents». McClatchy Newspapers.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Mustafa Habib. «Are Shiite Militias Growing More Powerful Than Iraqi Army?». Niqash. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Beehner، Lionel (٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٥). «IRAQ: Militia Groups». Council on Foreign Relations. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ [١] اردوغان ارسل جيشه الى العراق تجنبا لانقلاب ثانٍ.. لا حاجة للتركمان بتركيا
- ^ «التركمان يشاركون في معركة تحرير تكريت بلواء من 4 آلاف مقاتل». Almada. ٢٣ی ئازاری ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە. Retrieved 3 June 2016.
- ^ «A Dark Side to Iraq 'Awakening' Groups». International Herald Tribune. www.military.com. ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Miller، T. Christia n (4 July 2007). «Private contractors outnumber U.S. troops in Iraq». Los Angeles Times. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Roberts، Michelle (24 February 2007). «Contractor deaths add up in Iraq». Deseret Morning News.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Los Angeles Times (٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤). «Are Iraq's renowned peshmerga fighters any match for Islamic State?». Los Angeles Times. لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Outgunned and untested for years, Kurdish peshmerga struggle». Reuters UK. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تەممووزی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Obama Looks at Adding Bases and Troops in Iraq, to Fight ISIS». The New York Times. 11 June 2015. لە June 12, 2015 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Operation IMPACT». ١٩ی ئابی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Islamic State drone kills two Kurdish fighters, wounds two French...». Reuters. 11 October 2016.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Pinotti: "Contro l'Isis 500 unità italiane in Iraq"». Corriere della Sera. ١٠ی شوباتی ٢٠١٥.
- ^ «Islamic State 'has 50,000 in fighters Syria'». Al Jazeera. 19 August 2014. لە 19 August 2014 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «ISIS militants have army of 200,000, claims senior Kurdish leader». El-balad.com. لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Jacob Eriksson, Ahmed Khaleel (2019). Iraq After ISIS. Palgrave Macmillan. ISBN 978-3-030-00955-7.
- ^ «Kurdistan: 1760 Peshmerga soldiers killed in anti-IS war since 2014». ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧.
- ^ «L'homme le plus recherché de Turquie : VICE News rencontre le leader du PKK, Cemil Bayik». Vice News (بە فەرەنسی). ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦. لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Limited Iranian Losses in Iraq Do Not Indicate Lesser Strategic Interest». November 2018. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Operation Inherent Resolve (OIR) U.S. Casualty Status» (PDF). defense.gov. ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥.
- ^ «L/Cpl Scott Hetherington: UK soldier died 'in shooting accident'».
- ^ «Canadian soldier killed by friendly fire in Iraq - The Star». Toronto Star. ٧ی ئازاری ٢٠١٥.
- ^ «French soldier killed in Iraq-Syria military zone, Élysée Palace says - France 24». ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧.
- ^ «German Anti-ISIS Coalition Chief Found Dead in Iraq Hotel». NBC News. ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥.
- ^ Griffis، Margaret (٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥). «Iraq 2014: 48,590 Killed and 26,516 Wounded». Antiwar.com Original (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Griffis، Margaret (١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦). «Over 52,000 Killed in Iraq during 2015». Antiwar.com Original (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Griffis، Margaret (٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧). «52,369 Killed in Iraq during 2016; 3,174 Killed During December». Antiwar.com Original (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Griffis، Margaret (٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨). «36,898 Killed in Iraq During 2017». Antiwar.com Original (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Documented civilian deaths from violence». Iraq Body Count database. Iraq Body Count. ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٢. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Displacement in Iraq Exceeds 3.3 Million: IOM».
- ^ [٢] 2,780,406 displaced and 2,844,618 returnees. Retrieved 2 January 2018.
- ^ «Who Else, Besides Americans, Are Flying Fighter Jets in Iraq?». web.archive.org. ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «بالفيديو .. طائرات حرس الثورة الاسلامية تستهدف آليات داعش عند المناطق الحدودية بين سوريا والعراق – موقع قناة المنار – لبنان». web.archive.org. ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Iran 'sent soldiers to fight in Iraq' | News | Al Jazeera». web.archive.org. ٢٠ی ئایاری ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٩. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «BBC Arabic - الشرق الأوسط - مراسم احتفال بنهاية العمليات العسكرية الامريكية في العراق». web.archive.org. ٢١ی ئازاری ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٤. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ https://www.reuters.com/?edition-redirect=ara
- ^ http://ipairaq.com/?p=76505 ٣ی شوباتی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ https://www.sotaliraq.com/%D8%A7%D8%AE%D8%A8%D8%A7%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82/#axzz2K2jk7R00
- ^ «العدل العراقية تعلن إحباط محاولة تهريب السجناء بالقرب من سجن التاجي | محيط». web.archive.org. ١٢ی شوباتی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٢ی شوباتی ٢٠١٣. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «العراق: 23 قتيلاً في هجوم انتحاري بـ"التاجي"». CNNArabic (بە عەرەبی). لە 2024-08-27 ھێنراوە.
- ^ «المالكي يأمر بفض اعتصام الأنبار بعد أن أصبح "مقرا للقاعدة"». فرانس 24 / France 24 (بە عەرەبی). ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «الشرق الأوسط - BBC Arabic - العراق: مقتل 10 في فض اعتصام الأنبار وانسحابات من البرلمان». web.archive.org. ٣ی شوباتی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣ی شوباتی ٢٠١٤. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ https://www.aljazeera.net/news/pages/2301d667-1aef-4c8a-9224-30cc673e90a6
- ^ «القيسي: ثوار العشائر على أسوار بغداد». الجزيرة نت (بە عەرەبی). لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Iraq's Sunni tribal leaders say fight for Fallujah is part of a revolution - The Washington Post». web.archive.org. ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Mapping Iraq's fighting groups | News | Al Jazeera». web.archive.org. ٢٧ی شوباتی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٩. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Ahram Weekly». web.archive.org. ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «الأزمنة | أخبار سورية والعالم بين يديك». alazmenah.com. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «المالكي يعلن الاستنفار بعد سقوط الموصل بأيدي "داعش" وفرار القوات العراقية». CNN Arabic (بە عەرەبی). ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ https://www.alarabiya.net/arab-and-world/iraq/2014/08/04/%D9%86%D8%A7%D8%B4%D8%B7%D9%88%D9%86-%D9%85%D8%B5%D9%8A%D8%B1-200-%D8%A3%D9%84%D9%81-%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82%D9%8A-%D9%81%D8%B1-%D9%85%D9%86-%D8%AF%D8%A7%D8%B9%D8%B4-%D9%81%D9%8A-%D8%AE%D8%B7%D8%B1
- ^ https://www.alarabiya.net/arab-and-world/iraq/2014/09/02/%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D8%AF%D8%A7%D8%B9%D8%B4-%D8%AC%D9%85%D8%B9-%D8%B9%D8%B4%D8%B1%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%B5%D8%A8%D9%8A%D8%A9-%D9%81%D9%8A-%D8%B4%D8%A7%D8%AD%D9%86%D8%A7%D8%AA-%D9%88%D8%A3%D8%B9%D8%AF%D9%85%D9%87%D9%85
- ^ «Khabaar.net -». khabaar.net (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١ی ئابی ٢٠٢٤. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «ماذا قالت هيومن رايتس ووتش حول مجزرة بادوش؟؟؟». web.archive.org. ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ https://www.reuters.com/article/us-iraq-security/advancing-iraq-rebels-seize-northwest-town-in-heavy-battle-idUSKBN0EP0KJ20140615
- ^ «Will anyone stop ISIS? - CNN.com». web.archive.org. ٧ی ئابی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٧ی ئابی ٢٠١٤. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Isil carried out massacres and mass sexual enslavement of Yazidis, UN confirms». The Telegraph (بە ئینگلیزی). ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «بعد نينوى وكركوك.. 'داعش' يسيطر على ناحيتين في محافظة صلاح الدين | الحرة». www.alhurra.com (بە عەرەبی). لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ https://www.alarabiya.net/arab-and-world/iraq/2014/08/24/%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D8%A7%D8%AD%D8%A8%D8%A7%D8%B7-%D9%87%D8%AC%D9%88%D9%85-%D9%84%D9%80-%D8%AF%D8%A7%D8%B9%D8%B4-%D8%B9%D9%84%D9%89-%D9%85%D8%B5%D9%81%D8%A7%D8%A9-%D8%A8%D9%8A%D8%AC%D9%8A-%D8%A8%D8%AA%D9%83%D8%B1%D9%8A%D8%AA-
- ^ «Iraq conflict: UN warns of possible Amerli 'massacre' - BBC News». web.archive.org. ١٦ی نیسانی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٩. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «الفضيلة: نحو 300 عائلة محاصرة في آمرلي مهددة بالموت لنقص الماء والغذاء | الشارع العراقي». web.archive.org. ٥ی ئازاری ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٥ی ئازاری ٢٠١٦. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «عزة الدوري يحيي "داعش والقاعدة" ويدعو إلى تجاوز الخلافات | سياسة». web.archive.org. ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «ناجي من جحيم داعش في قاعدة "سبايكر" في تكريت يروي تفاصيل عن المأساة | مبادرة التضامن مع المجتمع المدني العراقي». web.archive.org. ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ الحاج |، | النجف-من خضر عباس وايليا ج مغناير | | بغداد- من حيدر (١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٤). «السيستاني يدعو إلى «الجهاد الكفائي» ... والفصائل الشيعية المقاتلة في سورية تعود إلى العراق». Alrai-media (بە عەرەبی). لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «معارك في عدة مناطق في العراق ومزاعم عراقية باستعادة عشرات القرى من "الدولة الاسلامية" - BBC Arabic». web.archive.org. ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ http://www.iraqmidea.com/?p=3095 ٦ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ http://arabic.rt.com/features/778009
- ^ http://www.alalam.ir/news/1701425
- ^ البياتي، نهاد (2015-02-27). «كركوك: حشد شعبي من شبان تركمان». إذاعة العراق الحر (بە عەرەبی). لە 2024-08-27 ھێنراوە.
- ^ «4 آلاف تركماني يشاركون بقوات الحشد الشعبي لمواجهة داعش | البوابة». article.albawaba.net (بە عەرەبی). لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «الميادين | الأخبار #iraq-iTnnJxMa0kOe66RCAJvtyQ». web.archive.org. ٦ی ئازاری ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٦ی ئازاری ٢٠١٩. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ https://www.raialyoum.com/%D8%A7%D9%84%D9%82%D9%88%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82%D9%8A%D8%A9-%D8%AA%D8%B7%D9%84%D9%82-%D8%B9%D9%85%D9%84%D9%8A%D8%A9-%D9%83%D8%A8%D9%8A%D8%B1%D8%A9-%D9%84_%D9%83-%D8%A7/[بەستەری مردوو]
- ^ «Iraqi forces 'reach besieged Amerli' - BBC News». web.archive.org. ١٦ی ئایاری ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٦ی ئایاری ٢٠١٩. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Iraq soldiers retake Jurf al-Sakhar, town held by ISIS - World - CBC News». web.archive.org. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ Morris، Loveday (2023-04-16). «Iraqi forces press to secure Shiite south ahead of Ashura religious commemorations». Washington Post (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0190-8286. لە 2024-08-27 ھێنراوە.
- ^ «Iraqi Forces Recapture Key Towns from Isis Following 22 US Air Strikes». web.archive.org. ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Alforat News - Jurf al-Sakhar librated from ISIL, says Babel Governor». web.archive.org. ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «JECC assists in the establishment of Combined Joint Task Force – Operation Inherent Resolve > Joint Enabling Capabilities Command > Recent JECC News». web.archive.org. ٤ی ئازاری ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «The US-Led War On ISIS Now Has A Logo | Business Insider». web.archive.org. ١ی ئایاری ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ https://arabic.rt.com/news/772022-%D8%AF%D9%8A%D8%A7%D9%84%D9%89-%D8%A7%D9%84%D9%82%D9%88%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82%D9%8A%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%86%D8%A8%D8%A7%D8%B1-%D8%AF%D8%A7%D8%B9%D8%B4/
- ^ «Simcast News portal». web.archive.org. ٦ی ئابی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٦ی ئابی ٢٠٢١. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ https://web.archive.org/web/20200523052044/http://aleshraq.tv/25529.html/
- ^ معارك ديالى تنتهي بتحريرها من سيطر داعش بعد خسائر كبيرة بين الطرفين - العالم
- ^ «PressTV-Iraq militants seize area near Baghdad». web.archive.org. ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Islamic State will be forced out of Tikrit, says top US general | World news | The Guardian». web.archive.org. ٤ی شوباتی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٤ی شوباتی ٢٠١٨. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Advancing Iraq troops enter strategic town on edge of Tikrit | Reuters». web.archive.org. ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Top US general optimistic about outcome of Tikrit battle». web.archive.org. ٣ی ئازاری ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣ی ئازاری ٢٠١٦. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «نشر آلاف من قوات البيشمركة قرب كركوك لصد "أي تهديد"». BBC News عربي (بە عەرەبی). لە 2024-08-27 ھێنراوە.
- ^ https://www.alarabiya.net/arab-and-world/iraq/2017/10/13/%D8%A7%D9%84%D9%82%D9%88%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82%D9%8A%D8%A9-%D8%AA%D8%A8%D8%AF%D8%A3-%D8%B9%D9%85%D9%84%D9%8A%D8%A9-%D8%B9%D8%B3%D9%83%D8%B1%D9%8A%D8%A9-%D8%AC%D9%86%D9%88%D8%A8-%D9%85%D8%AF%D9%8A%D9%86%D8%A9-%D9%83%D8%B1%D9%83%D9%88%D9%83
- ^ https://www.alarabiya.net/arab-and-world/iraq/2017/10/13/%D8%A7%D9%84%D8%A8%D9%8A%D8%B4%D9%85%D8%B1%D9%83%D8%A9-%D8%AA%D8%AA%D8%B1%D8%A7%D8%AC%D8%B9-%D8%A8%D9%83%D8%B1%D9%83%D9%88%D9%83-%D9%84%D8%AA%D8%AC%D9%86%D8%A8-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D8%AD%D8%AA%D9%83%D8%A7%D9%83-%D8%A8%D9%82%D9%88%D8%A7%D8%AA-%D8%A8%D8%BA%D8%AF%D8%A7%D8%AF
- ^ https://www.alarabiya.net/arab-and-world/iraq/2017/10/14/%D8%A7%D8%B4%D8%AA%D8%A8%D8%A7%D9%83%D8%A7%D8%AA-%D8%B9%D9%86%D9%8A%D9%81%D8%A9-%D8%A8%D9%8A%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%AD%D8%B4%D8%AF-%D8%A7%D9%84%D8%AA%D8%B1%D9%83%D9%85%D8%A7%D9%86%D9%8A-%D9%88%D8%A7%D9%84%D8%A8%D9%8A%D8%B4%D9%85%D8%B1%D9%83%D8%A9-%D9%81%D9%8A-%D9%83%D8%B1%D9%83%D9%88%D9%83
- ^ https://www.alarabiya.net/arab-and-world/iraq/2017/10/14/%D8%A7%D9%84%D8%AC%D9%8A%D8%B4-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82%D9%8A-%D9%8A%D9%86%D8%B2%D9%84-%D8%A3%D8%B9%D9%84%D8%A7%D9%85-%D8%A5%D9%82%D9%84%D9%8A%D9%85-%D9%83%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D8%AC%D9%86%D9%88%D8%A8-%D9%83%D8%B1%D9%83%D9%88%D9%83
- ^ «بغداد تمهل البشمركة لإخلاء آبار النفط بكركوك». الجزيرة نت (بە عەرەبی). لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «غموض يحيط بـ "مهلة حددتها بغداد" لانسحاب البيشمركة من مواقع في كركوك». BBC News عربي (بە عەرەبی). لە 2024-08-27 ھێنراوە.
- ^ https://www.alarabiya.net/ar/arab-and-world/iraq/2017/10/14/%D8%A7%D9%84%D8%A7%D9%86%D8%B3%D8%AD%D8%A7%D8%A8-%D9%85%D9%86-%D9%83%D8%B1%D9%83%D9%88%D9%83-%D9%85%D9%87%D9%84%D8%A9-%D9%84%D9%84%D8%A8%D8%B4%D9%85%D8%B1%D9%83%D8%A9-%D8%AA%D9%86%D8%AA%D9%87%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D9%84%D9%8A%D9%84%D8%A9.html
- ^ https://www.alarabiya.net/ar/arab-and-world/iraq/2017/10/15/%D8%A7%D9%84%D8%A8%D8%B4%D9%85%D8%B1%D9%83%D8%A9-%D9%8A%D8%B1%D9%81%D8%B6%D9%88%D9%86-%D8%A5%D9%86%D8%B0%D8%A7%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D8%AD%D8%B4%D8%AF-%D9%84%D9%84%D8%A7%D9%86%D8%B3%D8%AD%D8%A7%D8%A8-%D9%85%D9%86-%D9%85%D9%86%D8%B7%D9%82%D8%A9-%D8%A8%D9%83%D8%B1%D9%83%D9%88%D9%83.html
- ^ «بغداد تتهم أربيل بـ "إعلان حرب" في كركوك». الجزيرة نت (بە عەرەبی). لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ https://www.alarabiya.net/ar/arab-and-world/iraq/2017/10/15/%D8%A8%D8%BA%D8%AF%D8%A7%D8%AF-%D8%A3%D8%B1%D8%A8%D9%8A%D9%84-%D8%AC%D9%84%D8%A8%D8%AA-%D9%85%D9%82%D8%A7%D8%AA%D9%84%D9%8A%D9%86-%D8%A3%D8%AC%D8%A7%D9%86%D8%A8-%D9%84%D9%83%D8%B1%D9%83%D9%88%D9%83-%D8%A8%D9%85%D8%AB%D8%A7%D8%A8%D8%A9-%D8%A5%D8%B9%D9%84%D8%A7%D9%86-%D8%AD%D8%B1%D8%A8.html
- ^ https://www.dostor.org/
- ^ https://www.alarabiya.net/arab-and-world/iraq/2017/10/16/%D8%A7%D9%84%D9%82%D9%88%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82%D9%8A%D8%A9-%D8%AA%D8%AA%D9%82%D8%AF%D9%85-%D8%A8%D8%A7%D8%AA%D8%AC%D8%A7%D9%87-%D9%85%D8%AF%D9%8A%D9%86%D8%A9-%D9%83%D8%B1%D9%83%D9%88%D9%83
- ^ https://www.alarabiya.net/aswaq/oil-and-gas/2017/10/16/%D8%A7%D9%84%D9%82%D9%88%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82%D9%8A%D8%A9-%D8%AA%D8%B3%D9%8A%D8%B7%D8%B1-%D8%B9%D9%84%D9%89-%D9%85%D9%82%D8%B1-%D8%B4%D8%B1%D9%83%D8%A9-%D9%86%D9%81%D8%B7-%D8%A7%D9%84%D8%B4%D9%85%D8%A7%D9%84-%D9%81%D9%8A-%D9%83%D8%B1%D9%83%D9%88%D9%83
- ^ «التلفزيون الرسمي: القوات العراقية تسيطر على «مناطق واسعة» في كركوك». aawsat.com (بە عەرەبی). لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «الصفحة غير موجودة». www.annahar.com. لە ڕەسەنەکە لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «مصادر في كركوك تقول إن القوات العراقية سيطرت على مبنى المحافظة، وأنباء عن فرار المئات». BBC News عربي (بە عەرەبی). لە 2024-08-27 ھێنراوە.
- ^ «معارك وقصف مدفعي متبادل بين القوات العراقية والكردية في جنوب كركوك». فرانس 24 / France 24 (بە عەرەبی). ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «تبادل بنيران المدفعية بين القوات العراقية والبيشمركة». BBC News عربي (بە عەرەبی). لە 2024-08-27 ھێنراوە.
- ^ «منشآت كركوك العسكرية والنفطية تحت سيطرة بغداد». الجزيرة نت (بە عەرەبی). لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ https://gate.ahram.org.eg/News/1598050.aspx
- ^ «مصادر في كركوك تقول إن القوات العراقية سيطرت على مبنى المحافظة، وأنباء عن فرار المئات». BBC News عربي (بە عەرەبی). لە 2024-08-27 ھێنراوە.
- ^ https://www.mobtada.com/world/660166/%D8%B9%D8%A7%D8%AC%D9%84-%D8%A7%D9%84%D9%82%D9%88%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82%D9%8A%D8%A9-%D8%AA%D8%B3%D9%8A%D8%B7%D8%B1-%D8%B9%D9%84%D9%89-%D9%83%D8%B1%D9%83%D9%88%D9%83-%D8%A8%D8%B4%D9%83%D9%84-%D9%83%D8%A7%D9%85%D9%84
- ^ «القوات العراقية تتمكن من بسط سيطرتها الكاملة على محافظة كركوك». اليوم السابع (بە عەرەبی). ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «القوات العراقية تدخل كركوك». الجزيرة نت (بە عەرەبی). لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «شرطة كركوك تفرض حظراً للتجوال من السابعة مساءً الى السابعة من صباح الغد». قناه السومرية العراقية (بە عەرەبی). لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «الجيش والحشد يسيطران على كركوك والبشمركة تتوعد». الجزيرة نت (بە عەرەبی). لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی سووریا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەڕی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧) تێدایە. |
ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref>
بۆ گرووپێک بەناوی «nb» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="nb"/>
نەدۆزرایەوە
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە November 2021
- ئەو پەڕانەی ژێدەری دانماركییان ھەیە (da)
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئەمەریکایییان ھەیە (en-us)
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
- مێژووی عێراق
- عێراق لە دەیەی ٢٠١٠
- تیرۆریزمی ئیسلامی
- شەڕەکانی عێراق