شەڕی تەلەعفەر (٢٠١٤)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شەڕی تەلەعفەر (٢٠١٤)، شەڕێکی سەختە کە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٤ لە نێوان ھێزەکانی داعش و ھێزەکانی حکوومەتی عێراق ڕوویدا.

ڕەوتی شەڕ[دەستکاری]

ھێزەکانی داعش چوونە ناو شاری تەلەعفەر، سەرەتا لە گەڕەکی ئەلسەلام، دواتر بەخێرایی لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلی پڕ لە چەکدار و چەکەوە ڕژانە نێو باقی گەڕەکەکانەوە، بە وتەی لیوا محەممەد قرش، فەرماندەی ھێزە سەربازییەکانی عێراق لە تەلەعفەر، فڕۆکە سەربازییەکانی عێراق بەشدارییان لە بۆردوومانەکەدا کردووە، سەرچاوەیەکی داعش ڕای گەیاندووە کە ھێرشبەرەکان نزیکەی ٢٠٠ چەکدار بوون، لەکاتێکدا ٤٠٠٠ چەکداری ھێزە عێراقییەکان لە شارەکەدا بوون، بە سەرۆکایەتی فەرماندەی پێشووی لیوای عەقرەب، بەناوی ئەبوو وەلید.[١]

کۆتایی شەڕ[دەستکاری]

شەڕەکە بە کەوتنە شارەکە دەست داعشەوە کۆتایی ھات و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی بەرەو ئەو ناوچانە ھەڵھاتن کە لەلایەن پێشمەرگەوە کۆنترۆڵکرابوون.[٢]

ئەنجامی شەڕ[دەستکاری]

لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا ھێزەکانی داعش دەستیان بەسەر شارەکەدا گرت و بە دەیان کەس لە ھەردوولا کوژران، بەپێی دەزگاکانی ھەواڵ.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]