بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کەناڵی ئەلجەزیرە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەناڵی ئەلجەزیرە
دامەزران١ی تشرینی دووەمی ١٩٩٦
دامەزرێنەرHamad bin Khalifa Al Thani
Chief executive officerQ12243408، Ahmed bin Jassim Al Thani
بەڕێوەبەرAsef Hamidi
وڵاتقەتەر
خاوەنتۆڕی میدیایی ئەلجەزیرە
بەشێکە لە کۆمپانیایتۆڕی میدیایی ئەلجەزیرە
خاوەنیBeIN Sports USA، Bein Sports، beIN Sports
شوێنی بارەگاکاندەوحە
زمانەکانزمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی
خەڵاتەکانIbn Rushd Prize for Freedom of Thought، Four Freedoms Award – Freedom of Speech
وێبگەhttps://www.aljazeera.com/، https://www.aljazeera.net/، https://chinese.aljazeera.net/، http://aljazeera.com.tr/
بەستەری سیاسەتی پاراستنhttps://privacy.aljazeera.net/
بەستەری ھەواڵhttps://www.aljazeera.com/xml/rss/all.xml
Sitemap URLhttps://www.aljazeera.com/sitemap
ژووری ھەواڵ کەناڵی ئەلجەزیرە ساڵی ٢٠١١

کەناڵی ئەلجەزیرە کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی ھەواڵی حکومییە و سەر بە تۆڕی میدیایی ئەلجەزیرەیە، لە ١ی تشرینی دووەمی ١٩٩٦ دامەزراوە و بارەگا سەرەکییەکەی لە دەوحەی پایتەختی قەتەرە. سەرەتا وەک کەناڵێکی ئاسمانی بۆ ھەواڵی عەرەبی و کاروباری ھەنووکەیی دەستی پێکرد و لەو کاتەوە بە ھەمان ناوی «ئەلجەزیرە» کەناڵەکە فراوانتر بووە و بووەتە تۆڕێکی میدیایی نێودەوڵەتی کە ژمارەیەک دەزگای ھەیە، لەوانە ئینتەرنێت و کەناڵە تەلەڤیزیۆنییە تایبەتمەندەکان بە چەند زمانێک لە چەند ناوچەیەکی جیھان.

ھەوڵی سەرەکی کەناڵەکە گواستنەوەی بیروڕا جیاوازەکان بوو، ئەوەش وای دەکرد جێگەی خۆی بکاتەوە لە گفتوگۆکان لە وڵاتانی خەلیج و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی، و وێستگەی گرنگی ڕووماڵەکانی لە کاتی ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١ بوو کە تاکە کەناڵ بوو جەنگی ئەفغانستانی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەگواستەوە و ھەروەھا پارچە ڤیدیۆیی لێدوانی سەرکردەکانی ڕێکخراوەی ئەلقاعیدە و ئوسامە بن لادنی پەخش دەکرد، ھەروەھا سەرنجی زۆری خەڵکی ڕاکێشا بە ڕووماڵکردنی شۆڕشەکانی بەھاری عەرەبی ھەریەک لە: تونس، میسر، لیبیا، سووریا و یەمەن.

کەناڵی جەزیرە کێبڕکێ لەگەڵ کەناڵە نێودەوڵەتییە گەورەکانی زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی دەکات، لەوانە سی ئێن ئێنی ئەمریکی و فۆکس نیووز. لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٢، پاکێجی کەناڵی beIN) Sports) لە فەرەنسا کرایەوە، سەر بە تۆڕی جەزیرە کە ناسر خلێفی سەرۆکایەتی دەکات، تایبەتمەندە بە بەرنامە وەرزشییەکان و ١٠ کەناڵ لەخۆدەگرێت و لە ماوەی سێ مانگدا بووە کەناڵێکی وەرزشی لە فەرەنسا.

دامەزراوەکە

[دەستکاری]

کەناڵی ڕەسەنی ئەلجەزیرە لە ساڵی ١٩٩٦ بە بەخشینی ١٥٠ ملیۆن دۆلاری ئەمیری قەتەر حەمەد بن خەلیفە ئال سانی دەستی پێکرد. کەناڵەکە لە ١ی تشرینی دووەمی ١٩٩٦ دەستی بە پەخش کرد، دامەزراندنی کەناڵی جەزیرە بە نزیکەیی ھاوکات بوو لەگەڵ داخستنی بەشی عەرەبی تەلەڤیزیۆنی بی بی سی (کە بە ھاوبەشی لەگەڵ سعودیە دامەزرا) لە نیسانی ١٩٩٤، دوو ساڵ دوای دامەزراندنی بەھۆی سانسۆرەوە کە سعودیە داوای دەکرد. زۆرێک لە کارمەندانی وێستگەکە پەیوەست (خۆیان گواستەوە) بوون بە کەناڵی جەزیرەی بەریتانی، کەناڵی جەزیرە ئێستا بەشێکە لە تۆڕی جەزیرە.[١]

کەناڵی جەزیرە لە ساڵانی یەکەمدا بەبێ ڕیکلام دەستیپێکرد و دواتر دەستیکرد بە پەخشکردنی ڕێکلام، کەناڵی جەزیرە ئامانجی ئەوە بوو تا ساڵی ٢٠٠١ لە ڕێگەی ڕیکلامەوە بتوانێت خۆبژێوی بکات، لە ساڵی ٢٠٠٠ ڕێکلام لە ٤٠٪ی داھاتی وێستگەکەی دابین دەکرد، بەڵام بەھۆی دوودڵی ڕیکلامکەرانی سعودی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵیدا شکستی ھێنا، بەڵام میری قەتەر ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر بەردەوامبوون لە پشتگیریکردنی ساڵانە ٣٠ ملیۆن دۆلار لە ساڵی ٢٠٠٤.[٢]

نیشانە

[دەستکاری]

نیشانەی ئەلجەزیرە، نوێنەرایەتییەکی ڕازاوە و شێوەی گوێزی ھیندی ناوی تۆڕەکەیە کە بە بەکارھێنانی ڕێنووسی عەرەبی (دیوانی) نووسراوە. لەلایەن دامەزرێنەری وێستگەکەوە شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی میری پێشووی قەتەر وەک براوەی بەشداری پێشبڕکێی دیزاین ھەڵبژێردرا.[٣]

ھەڵگران

[دەستکاری]

سەرۆکی تۆڕی جەزیرە شێخ حەمەد بن ثامر ئال سانی، ئامۆزای دوور بە دووری ئەمیری پێشووی قەتەر شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «ئەلجەزیرەی قەتەری لە ئاستی زمانحالی کەناڵی عەرەب گوزەردەکا».
  2. «بۆچوون و بۆچوونی زیاتر، ئەلجەزیرە چاپەمەنی زیاتری رۆژھەلاتی ناوەراست» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٥ی ئایاری ٢٠٠٥ ئەرشیڤ کراوە.
  3. «عەرەب لە دیزاین گرافیکدا، تۆڕئ داھێنەرانە». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]