سەرایای خۆراسانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەرایای خۆراسانی
بەشێکە لەحەشدی شەعبی
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣
ئایینشیعە
ناکۆکیشەڕی ناوخۆییی سووریا
ناونراوە لەدوایAbu Muslim al Khorasani
وڵاتعێراق
پاشکۆAl-Karrar Brigades

سەرایای خۆراسانی فراکسیۆنێکی چەکداری شیعەکانی عێراقە کە لە ساڵی ١٩٩٥ دامەزراوە و بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ئێرانەوە ھەیە و ھەمان دروشمی سوپای پاسدارانی ئێرانیان ھەیە و ژمارەیان لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ زیاتر لە ٣ ھەزار کەس مەزەندە دەکرێت. لە ئێستادا بە بەشێک لە پێکھاتەکانی حەشدی شەعبی دادەنرێت. فراکسیۆنەکە سەر بە ویلایەتی فیقھییە لە ئێران و ئەمینداری گشتی ئەم کوتلەیە عەلی یاسیرییە.

ھەروەھا بە باڵی سەربازی حیزبی تەلیعەی خۆراسانی دادەنرێت و بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٤دا کردووە دوای ئەوەی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان بە ڕەزامەندی فەرمی دانی پێدا ناوە.[١]

ناوی سەرایای خۆراسانی سەر بە ئەبوو موسلیم خۆراسانی نییە، بەڵام ناوەکەی لە دوای سەرایای خوراسانی بەڵێندراوەوە ھاتووە کە لە ئاخیر زەماندا ئاماژەی پێکراوە، خۆراسانی خاوەنی ئەو ئاڵا ڕەشانەیە کە خۆراسانەوە دێت، کە پشتگیری لە مەھدی دەکات، و دوانزەیەمین ئیمامە لە نێوان دوانزە ئیمامی شیعە.[٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "kitabat". Archived from the original on 8 ئۆکتۆبەر 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ https://web.archive.org/web/20160514041458/http://www.herak.info/9455
  3. ^ https://web.archive.org/web/20161008151956/http://kitabat.com/ar/page/15/04/2015/48983/.html