ئەلقاعیدە
ڕواڵەت
رێکخراوەی ئەلقاعیدە | |
---|---|
تنظيم القاعدة | |
![]() ئاڵای ڕێکخراوی ئەلقاعیدە | |
ئایدۆلۆژیا | سەلەفی جیھادی دژە شیعە دژە مەسیحییەت دژە کۆمۆنیزم دژە جوولەکە دژە زایۆنیزم دژە ڕۆژاوا |
سەرکردەکان | ئوسامە بن لادن (١٩٨٨ تاکوو ٢٠١١) † ئەیمەن زەواھیری (٢٠١١–۲۰۲۲) † |
ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکان | جیھان
|
ھاوپەیمانان | ![]() ![]() |
دوژمنان | ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
جەنگەکان/شەڕەکان | شەڕی تیرۆر |

ئەلقاعیدە (بە عەرەبی: القاعدة یان تنظيم القاعدة) ڕێکخراوەیەکی بنەماخوازی ئیسلامییە کە ساڵی ١٩٨٨ بۆ شەڕی دژی سۆڤیەت لە وڵاتی ئەفغانستان دامەزراوە. ئەو ڕێکخراوەیە کە تێکڕا ئەمریکا و ئیسرائیل بە دوژمنی ھاوبەشی ھەموو موسڵمانان دەزانن و لەپێناو بەرگرتن بە دەستێوەردانەکانی جیھانی ڕۆژاوایی لە دنیای ئیسلامدا و بڵاوکردنەوەی ئیسلام لە جیھاندا خەباتی چەکدارانە دەکەن.
و لە ڤیدیۆیەک ھیلاری کلینتۆن خۆی دان بەوە دادەنێت کە خۆیان دامەزرێنەری ڕێکخراوی ئەلقاعیدەن بۆ ئەوەی بجەنگن لە دژی سۆڤیەت[٥][٦]
ئوسامە بن لادەن بناغەدانەر و سەرۆکی ئەلقاعیدە بوو کە ڕێکەوتی ٢ی ئایاری ٢٠١١ لەلایەن سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە لە پاکستاندا کوژرا.[٧]
ھێرشەکان
[دەستکاری]
ھەندێک لەو ھێرشانەی کە ئەلقاعیدە بەئاشکرا لە ئەستۆی گرتوون بریتین لە:
- ساڵی ١٩٩٣، ھێرش بۆ پاپۆڕێکی ئەمریکایی لە مۆگادیشۆ کە بوو بەھۆی کوژرانی ١٨ سەربازی ئەمریکایی،
- ساڵی ١٩٩٥، تەقاندنەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە ڕیاز کە بوو بەھۆی کوژرانی ٥ سەربازی ئەمریکایی،
- ساڵی ١٩٩٨، تەقاندنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە نایروبیا و داروسسەلام کە ٢٢٤ کوژراوی لێ کەوتەوە،
- ساڵی ٢٠٠٠، ھێرش بۆ پاپۆڕێکی تر لە یەمەن کە ١٧ کوژراوی لێ کەوتەوە،
- ساڵی ٢٠٠١، کوتانی دوو فڕۆکەی ڕفێنراو بە بورجە جمکەکانی ناوەندی بازرگانیی جیھانی لە نیویۆرک و فڕۆکەیەکی ڕفێنراوی دیکە بە پەنتاگۆن کە زیاتر لە ٣٠٠٠ کەسی کردە قوربانی،
- ساڵی ٢٠٠٤، تەقینەوەکەی جێژنی قوربان لە ھەولێر کە بوو بەھۆی کوژران و برینداربوونی سەرجەم ٢٥٠ کەس.[٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «عومەر بەشیر.. لە پەناگەی ئیخوان موسلمینەوە بۆ هۆڵەکانی دادگای نێودەوڵەتیی تاوان». Rudaw (بە کوردی). ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠.
- ^ "The Chinese regime and the Uyghur dilemma" Summary of Castets، Rémi (٢٠٠٣). «The Uyghurs in Xinjiang – The Malaise Grows». China Perspectives. ٢٠٠٣ (5). doi:١٠.٤٠٠٠/chinaperspectives.٦٤٨. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Threats to China from Al Qaeda».
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «بهرپرسی قاعیده: ڕوو له تاڵیبان و پشت له داعش بكهن». www.kurdistan24.net. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Hilary Clinton Admitting as they founder of isis and al qaeda». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئایاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Hillary Clinton: 'We Created al-Qaeda'
- ^ ماڵپەڕی ڕووداو: ئوسامە بن لادەن کێ بوو؟ ٥ی ئایاری ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ شەبانی، ئەحمەد؛ فەرھەنگی زانستی سیاسی؛ بڵاوگەی زانستگای کوردستان (سنە)؛ ساڵی ٢٠١٠؛ لاپەڕەی ٢٨.
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەلقاعیدە تێدایە. |
پۆلەکان:
- ئەو ڕێکخراوانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە بەتیرۆریست دەستنیشانکراون
- ئوسامە بن لادەن
- ئیسلامیزم
- تیرۆریزمی ئیسلامی
- دامەزرانەکانی ١٩٨٨ لە پاکستان
- ڕێکخراوە جیھادییەکان
- ڕێکخراوەکان، دامەزرانی ١٩٨٨
- گرووپە سەربزێوەکان لە عێراق
- گرووپە یاخییەکان کە چالاکانە ناوچەکان کۆنتڕۆڵ دەکەن
- توندوتیژی دژی کەسانی پەلکەزێڕینە
- توندوتیژی دژی ژنان
- ھۆمۆفۆبیا