دەروازە:ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەروازە logo
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەروازە logo

پێشەکی

Flag of the United States of America
Flag of the United States of America
Great Seal of the United States of America
Location on the world map

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (بەئینگلیزی: United States of America، یونایتد ستەتیس ئۆف ئەمریکا) کۆمارێکی دەستووریی فیدراڵییە کە لە پەنجا ویلایەت و یەک ھەرێمی فیدراڵ پێک ھاتووە. زۆربەی خاکی ئەم وڵاتە لە ناوەندی ئەمریکای باکووردایە. ئەم وڵاتە بریتییە لە ٤٨ ویلایەتی پێکلکاو و ھەرێمی پایتەخت و دەکەوێتە نێوان ئۆقیانووس ئارام و ئۆقیانووسی ئاتلانتیک و لە باکوورەوە لەگەڵ کەنەدا و لە باشوورەوە لەگەڵ مەکسیکدا ھاوسنوورە. ویلایەتی ئالاسکا دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای کیشوەری ئەمریکای باکوور و ھەروەھا ویلایەتی ھاوایی کۆمەڵە دوورگەیەکە لە پاسیفیکی ناویندا.

زانیاری زیاتر… ویلایەتە یەکگرتووەکان و مێژوو

وتاری ھەڵبژێردراو

کریستۆفەر ئێریک ھیچنز (١٣ی نیسانی ١٩٤٩ - ١٥ی کانونی یەکەم ٢٠١١) نووسەر، ستووننووس، وتارنووس، گوتاربێژ، رۆژنامەنووس و ڕەخنەگری کۆمەڵایەتی بە ڕەگەز بەڕیتانی-ئەمریکی. ھیچنز نووسەر یان یاریدەدەری نووسەر، سەرنووسەر یان یاریدەدەری سەر نووسەری زیاد لە ٣٠ کتێبە، لەگەڵ پێنج کۆمەڵە وتار لەسەر کلتور، سیاسەت و ئەدەبیات. شێوازی بەرەنگاری لە گفتوگۆدا کردویەتی بە بابەتێکی سەرەکیی لە لێدوانی گشتی دا، کە بۆتە ھۆی ئەوەی ببێتە ڕوناکبیرێکی رۆشنبیر و کەسایەتییەکی جێباس. نووسین و بەشداری ھەبووە لە ھەر یەک لە: نیو ستەیتسمن (New Statesman)، زە نەیشن (The Nation)، زە ویکلی ستاندارد (The Weekly Standard)، زە ئەتلانتیک (The Atlantic)، لەندەن ریڤیو ئۆڤ بووکس (London Review of Books)، زە تایمز لەیترەری سەپلیمێنت (The Times Literary Supplement)، سڵەیت (Slate)، فریی ئینکویری (Free Inquiry) و ڤانیتی فەیر (Vanity Fair).
زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ڕۆزا لویس پارکس (بە ئینگلیزی: Rosa Louise Parks) کە بە ناوی ڕۆزا لویس ماکولی (بە ئینگلیزی: Rosa Louise McCouley) لەدایک بووە. لە ٤ی شوباتی ساڵی ١٩١٣ ژیاوە ھەتا ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ کە بە ڕەچەڵەک ئەفریقی ئەمریکییە، داواکاری مافی ھاوڵاتیانی ئەمریکی ئەفریقی بووە.

لە ڕێکەوتی ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٥دا لە مۆنتۆگمرمی سەر بە ویلایەتی ئەلەباما پارکس داوای شۆفێری پاسێکی (جەیمس بلیک) ی ڕەت کردەوە بە دەست ھەڵگرتن لە کورسی دانیشتنەکەی لە "بەشی ڕەش پێستەکان" دا بۆ کەسێکی سپی پێست بەھۆی پڕ بوونی بەشی سپی پێستەکان. پارکس یەکەم کەس نەبوو بۆ بەگژداچوونەوەی ڕەگەزپەرستی بەڵام ئەوە بوو دوای ئەم بەگژداچوونەوە و بەرھەڵستی کردنەی یاساکانی جیاکردنەوەی ویلایەتی ئەلەباما بووە ھۆی گرنگی پێدانێکی زۆر بە پارکس لەسەر ئاستی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی.
زیاتر...

شوێنی ھەڵبژێردراو

نیویۆرک سیتی (بە ئینگلیزی: New York) گەورەترین شاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە لە ڕووی دانیشتوانەوە، وە گەورەترین شاری ویلایەتی نیویۆرکە، دانیشتوانی شارەکە زۆرترە لە ھەشت میلیۆن و دوسەد و چل و چوار ھەزار کەس، پەیکەری ئازادی کە یەکێکە لە ناوبانگترین پەیکەری جیھانی لە شارەکە ھەیە و سەردانیکەران یان گەشتیارانی شارەکە ھەمیشە سەردانی پەیکەرەکە دەکەن وە بەپێێ سەرژمێریەوە ساڵانە ٥٠ میلیۆن کەس سەردانی شارەکە دەکەن، لە مێژووشدا شارەکە پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە لەنێوان ساڵانی ١٧٨٥ تاوەکوو ١٧٩٠.
زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

وتەی ھەڵبژێردراو

ئایا زانیوتە؟

...کە باراک ئۆباما یەکەم سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو کە ڕەش پێست بوو.
...کە بەھێزترین سووپا لە جیھاندا سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.

پانۆڕامای ھەڵبژێردراو

پۆلەکان

ھەنووکە ٣٬٠٧٥ وتار لە دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ھەیە.

بینینی وتارێک

دەروازە پەیوەندیدارەکان

پڕۆژەکانی تری ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان