کۆمەڵکوژیی سپایکەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کۆمەڵکوژی سپایکەرەوە ڕەوانە کراوە)
کۆمەڵکوژی سپایکەر
[[File:
یادی شەھیدانی کۆمەڵکوژی کەمپی سپایکەر لە کۆشکەکانی سەرۆکایەتی سەدام لە تکریت دوای ڕووخانی داعش ئەو شوێنەی کە کۆمەڵکوژییەکەی تێدا ڕوویدا.
|frameless|250px]]
وڵاتعێراق
جێCamp Speicher
پۆتانی شوێن٣٤°٣٦′٩″N ٤٣°٤١′٠″E
کاتی ڕوودان١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤
Map

کۆمەڵکوژیی سپایکەر کۆمەڵکوژییەکە دوای ئەوە ڕوویدا کە سەربازانی عێراقی سەر بە فیرقەی ١٨ لە سوپای عێراق، ئەرکی پاراستنی بۆری نەوتی بەیجی و ناوچەی کێڵگەی نەوتی عەین ئەلجەحش لە مووسڵ لە بنکەی ئاسمانی سپایکەر، ئەرکی پاراستنی ئەو بۆرییە نەوتییەیان پێسپێردرابوو لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤ دوای ئەوەی داعش دەستی بەسەر شاری تکریتدا گرت، ڕۆژێک دوای کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ، لەوێ (٢٠٠٠–٢٢٠٠) سەربازیان گرت و بەرەو کۆشکەکانی سەرۆکایەتییان برد لە تکریت، لەوێ دەستیان کرد بە کوشتنیان و لە ناوچەی تر تەقەیان لێکردن و ھەندێکیان بە زیندوویی ناشت.

داعش ئەم کۆمەڵکوژییەی تۆمارکرد و تێیدا بەژدار بوو لە پارێزگای سەلاحەددین. بەشێک لە سەربازانی عێراقی توانیان لە کۆمەڵکوژییەکە ھەڵبێن بۆ ناحیەی ئەلعەلیم، کە نەکەوتە ژێر دەستی داعش. تا ڕێکەوتی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٤، ھزی ئەلجبور لەو ناوچەیە کە ڕووباری دیجلە لە تکریت جیادەکاتەوە چەند پێداویستییەک بۆ ئەو سەربازە عێراقیانە دابین کرا بۆ ئەوەی لە کۆنتڕۆڵی ڕێکخراوەکە دەرچن و ھەندێکیان بە ڕێگەی دیکە ھەڵھاتن ھەندێک لە خوێندکاران کۆمەڵکوژییەکەیان گێڕایەوە، وەک ئەوەی بەپێی لێدوان و ئیفادەکانیان، خوێندکارەکان لە بنکەی سپایکەرەوە ڕادەستکرابوون بەھۆی فریودانی ھەندێک لە سەرکردە سەربازییەکان و وەھمکردنی خوێندکاران کە دۆخەکە سەلامەتە.[١] ئەو کۆمەڵکوژییە خراپ کاریگەری لەسەر بنەماڵەی قوربانیانی بنکەی سپایکەر ھەبوو خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بۆ دادگاییکردنی ئەو سەرکردانەی کە قوربانیانی سپایکەریان ڕادەستی داعش کرد، و لە چەند خۆپیشاندانێک توانین بچنە پەرلەمان و بوونە ھۆی داخستی پردێک لە بەغدا وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە دواکەوتنی حکوومەت لە ڕوونکردنەوەی چارەنووسی خۆیان منداڵان یان گرتنەبەری ڕێوشوێنی خێرا.[٢]

دایکی یەکێک لە قوربانیانی کۆمەڵکوژیی کامپی سپایکەر، سەرپۆشەکەی خۆی فڕێدەداتە سەر سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی کۆمەڵکوژی سپایکەر[دەستکاری]

بەرپرسێکی عێراقی لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە بارەگای وەزارەتەکە بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند، ژمارەیەک ئەندامی داعش کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی سپایچەر لە باکووری عێراق دەستگیرکران قایمقامی سەڵاحەدین گوتی: ھێزی ئەمنی لە سوپا و پۆلیس توانیان بەھۆی زانیارییە ھەواڵگرییە وردەکانیانەوە چەند ئەندامێکی داعش دەستگیر بکەن و گواسترانەوە بۆ ناوەندێکی ئەمنی بۆ لێکۆڵینەوە و بۆ ئەوەی بزانرێت کێ لەگەڵیان بووە ساتەوەختی کوشتنی خوێندکاران” بەڵام کاتی دەستگیرکردنی ئەندامەکانی داعش ئاشکرا نەکرا و ئەو ئەندامانە عەشیرەتەکانیان داوای ڕادەستکردیان کرد.[٣]

دوای ڕووداوەکە[دەستکاری]

لە ڕاگەیەندراوێکی لە کۆمسیۆن بەپێی ئاژانسی ھەواڵی میدیای عێراق ھاتووە، «کۆمسیۆنی باڵای نیشتمانی بۆ لێپرسینەوە و دادپەروەری» لەم دواییانەدا وردبینی کردووە بۆ ناوی ٥٧ تاوانبار کە سەلمێنراوە دەستیان ھەبووە لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی «سپایکەر» دژی ئەو خوێندکارانەی کە پەیوەندییان پێوەکردووە ڕیزەکانی سوپای عێراق، ئەم تاوانبارانە ھەموویان ئەندامی حزبی بەعسن، ھەرچەندە لە وێنەکاندا دەرکەوتووە کە ھەموو چەکدارێک ئەندامی دەوڵەتی ئیسلامی بووە، کە سەرچاوە ئەمنییەکان باس لەوە دەکەن کە ھۆکاری لەسێدارەدانی ئەو قوربانیانە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی تائیفی لەکاتێکدا نوری مالیکی سەرۆکوەزیرانی پێشوو ڕای گەیاند، لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی کە خێزانەکانی قوربانیانی بنکەی سپایکەر ھەڵیانکوتایە سەر بینای پەرلەمان و سێ ئەندامی پاسەوانی پەرلەمانیان ئازار داوە.[٤][٥][٦][٧]

چیرۆکی ڕزگاربووێک[دەستکاری]

ئەو سەربازەی کە لەنێو سەربازانی بنکەی سپایکەردا بووە، سێ جار لە مردن ڕزگاری بووە و ڕای گەیاندووە کە لە ناوەندی مەشق و ڕاھێنانی زیقار بووە، ھەروەھا خۆبەخشانە بەژدار بوو لە دروستکردنی گرووپێکی سیخوڕی لەگەڵ سێ ھەزار سەربازی دیکە لە ھەموو پارێزگاکان، و نزیکەی مانگێک لەوێ مانەوە و لە حەوتی حوزەیران ئەوان چوونە زیقار، و لە ڕۆژی دواتر یەکەکە لەگەڵ ھەموو سەربازەکانی گواسترایەوە بۆ فەرماندەیی سیخوڕی لەناو کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین (تکریت)، لە دەوروبەری کاتژمێر دەی شەوی یازدەی حوزەیران، یەکەکەی کە لە سێ ھەزار سەرباز پێکھاتبوو، بە فەرمانی فەرماندەکەی، ڕۆیشتن بۆ بنکەی سپایکەر، بەبێ ئەوەی بزانن کە پارێزگاکانی موسڵ و سەڵاحەدین و ناوچەکانی دەوروبەریان بوونەتە ژێر دەسەڵاتی چەکدارەکان داعش، چونکە ھیچ ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن و تەلەفۆن نییە، سەربازەکە دەشڵێت فەرماندەی یەکەکە، ھیچ چەکێکیان بۆ دابین نەکرا، کاتێک بە ئۆتۆمبێل و جلوبەرگی سەربازییەوە و دڵنیا بوونەوە کە کەس ناتوانێت بگاتە بنکە بەھێزەکە بۆ ماوەی پازدە ڕۆژ ڕێگەیان پێدراوە، دوای ئەوە دەبێت پەیوەندی بە بارەگای پێشوویانەوە بکەن لە نزیک چیای حەمرین، بەڵام دەبێت بە جلوبەرگی مەدەنییەوە بچنە خوارەوە و ناسنامەکانیان بەجێبھێڵن بۆیە سواری ئۆتۆمبێلەکانیان بوون، شۆفێرەکانیان لەگەڵ چەکدارانی داعش ڕێککەوتنیان کردبوو ڕادەستیان بکەن بۆیە ڕادەستی داعشیان کردن و چاویان بەستن و خستیانە ناو ئۆتۆمبێلەکانیانەوە و خستیانە ناو یەکێک لە کۆشکەکانی سەرۆکایەتی سەدام و دایان نان لە ژوورێکدا کە بۆ ئەو ژمارە زۆرەی دیلەدا بچووک بوو کە ژمارەیان ١٥٠ زیندانی بوو بۆیە چەکدارەکان ئەوانیان برد بۆ لەبەردەم دادگای شەریعی بە سەرۆکایەتی دادوەرێکی شەریعەت و داواکاری گشتی و پارێزەرێک، و لە پشتیانەوە خاوەن شمشێرێک ھەیە و پرسیاری عەشرەتەکەی و مەزھەبەکەی لێ دەکرێت و لە پێنجەم ڕۆژ لەو شوێنە یەکێک لە چەکدارەکان موژدەیان پێداین کە ئەبوبەکر بەغدادی لە دیلە سونەکان خۆشبوون سواری سەیارەیان کردن و لە ناوەڕاستی شارەکە دایان نان[٨]

ژمارەی قوربانییەکان بەپێی پارێزگاکان[دەستکاری]

یادگارییەک بۆ ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژی سپایکەردا کوژران لە شوێنی ڕووداوەکە - کۆشکەکانی سەرۆکایەتی سەدام لە شاری تکریت

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی سپایکەر گەیشتووەتە نزیکەی (١٩٠٧) پارێزگای زیقار و بابل پلەی یەکەمیان داگیرکردووە.

لە سێدارەدانی ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژی سپایکەر[دەستکاری]

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ئابی ٢٠١٦ بە ئامادەبوونی حەیدەر ئەلزەمیلی وەزیری داد و قایمقامی زیقار یەحیا ئەلناسیری سزای لە سێدارەدان بۆ سی و شەش کەس لە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژی سپایکەر لە ناو زیندانی ناسریە جێبەجێ کرا.[٩]

کۆمەڵێک وێنە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ناجي من جحيم داعش في قاعدة "سبايكر" في تكريت يروي تفاصيل عن المأساة | مبادرة التضامن مع المجتمع المدني العراقي". web.archive.org. 2019-03-27. Retrieved 2022-08-21.
  2. ^ https://www.ikhnews.com/index.php ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ admin (2014-09-08). "بغداد: اعتقال متهمين بارتكاب مجزرة سبايكر ومفتي أهل السنة يطالب بمقاتلة «داعش»". القدس العربي (بە عەرەبی). Retrieved 2022-08-21.
  4. ^ "الكشف عن أسماء 57 بعثياً متورطين بحادثة سبايكر - قناة العالم الاخبارية". www.alalam.ir (بە عەرەبی). Retrieved 2022-08-21.
  5. ^ ""داعش"، "أزلام صدام" أم "طرف ثالث".. من يقف وراء قتل 1700 جندي في "مجزرة سبايكر" بالعراق؟". CNN Arabic (بە عەرەبی). 2014-09-10. Retrieved 2022-08-21.
  6. ^ "اعتقال أربعة من المشتبه بمشاركتهم في جريمة سبايكر جنوبي كركوك". قناه السومرية العراقية (بە عەرەبی). Retrieved 2022-08-21.
  7. ^ "اقتحام أهالي ضحايا"سبايكر"للبرلمان ونواب في"القانون"يحملون"الجبوري"المسؤولية لتجاهلها". www.iraqcenter.net. Retrieved 2022-08-21.
  8. ^ https://almadapress.com//view.php?cat=1[بەستەری مردوو]
  9. ^ "إعدام 36 مدانا من مرتكبي مجزرة سبايكر في العراق | الحرة". www.alhurra.com (بە عەرەبی). Retrieved 2022-08-21.