کەتیبەکانی ڕووحوڵڵا عیسا بن مریەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کەتیبەکانی ڕووحوڵڵا عیسا بن مریەم یان لیوای ڕووحوڵڵا عیسا بن مریەم میلیشیایەکە کە لە مەسیحییەکانی عێراق پێکھاتووە و لەلایەن میلیشیایەکی شیعەی عێراقییەوە وەک گرووپێکی لاوەکی بۆ شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامیی مەشقی پێکراوە.

پێکھاتن و چالاکییەکان[دەستکاری]

کەتیبەکانی ڕووحوڵڵا لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤ وەک گرووپێکی لاوەکی مەسیحی لە کەتیبەکانی ئیمام عەلی پێکھێنراون، کە خۆی باڵێکی چەکداریی بزووتنەوەی ئیسلامیی عێراقە.[١]

کەتیبەکانی ئیمام عەلی لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤ بە یاوەری کارمەندانی یەکپۆش چوونە ناو شەڕی داعش. لە ئامرلی و دووز و دیالە شانبەشانی میلیشیا شیعەکانی دیکەی عێراق چالاکییەکی زۆری ھەبوو، کە ھەموویان لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن. لە قایمقامییەتی سەلاحەدین شەڕکەرانی ئەم گرووپە لە گرتە ڤیدیۆییەکانیان سەری بڕاوی دووژمنەکانیان پیشاندا. لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤، گرووپەکە مەسیحییەکانی بۆ گرووپێکی لاوەکی بەناوی کەتیبەکانی باڵی ڕووح ڕاھێنا.[٢]

ڕووداوی سوتاندنی قورئان[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٢٣ سەرکردەیەکی دیاری ناو کەتیبەکە بە ناوی سەلوان مۆمیکا کە ئاشوورییەکی خەڵکی پارێزگای نەینەوایە، لە سوێد چاپێکی قورئانی پیرۆزی سووتاند و مشتومڕێکی بەرفراوانی نێونەتەوەیی لێکەوتەوە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]