ئەبوو عیزرائیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەبوو عیزرائیل
بە عەرەبی: أبو عزرائيل
لەدایکبوون (١٩٧٨-٠٤-٢٥) ٢٥ی نیسانی ١٩٧٨ (تەمەن ٤٦ ساڵ)
بەغدا، عێراق
ناوی کاتی لەدایکبوونأيوب فالح حسن الربيعي
زمانی زگماکیعەرەبی
زمانەکانی ئاخاوتنعەرەبی
پیشەکارمەندانی سەربازی
دەستپێکی چالاکی٢٠١٤
ئایینشیعە
ناکۆکیشەڕی ناوخۆییی سووریا، شەڕی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧)، شەڕی یەکەمی تکریت، شەڕی مووسڵ
ئەندامیکەتیبەکانی ئیمام عەلی

ئەبوو عیزرائیل (٢٥ی نیسانی ١٩٧٨، بەغدا - ) ناسراو بە فریشتەی مەرگ، فەرماندەیەکی مەیدانی عێراقییە لە کەتیبەکانی ئیمام عەلی کە میلیشیایەکی شیعەیە و لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت و شەڕی داعشیان کردووە لە عێراق. بەھۆی بوێرییەکەی لە شەڕی داعش و تێکەڵ بە ھەستی نوکتەیی و بڵاوکردنەوەی ڕووداوەکانی ڕۆژانەی لە ماڵپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بووە پاڵەوان لەسەر ئاستی شیعە لە عێراقدا، بووە یەکەم ڕووخساری میدیایی بۆ ئەو شەڕانەی کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی تێیدا بەشداریان کرد بەتایبەت لە تکریت.[١][٢][٣][٤]

ڕەخنەکان[دەستکاری]

لە ناوەڕاستی مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٥، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیییان بڵاوکردەوە کە لە پەڕەی فەیسبووکی ئەبوو عیزرائیلەوە گواسترابووەوە، تێیدا ئەبوو عیزرائیل دەردەکەوێت و پیاوێکی سوننی دەسووتێنێت کە بە ئەندامەکانییەوە ھەڵواسراوە، لەکاتێکدا گۆشتەکەی دەبڕێت و دەڵێت: بوو بە «گەص». ئەم ڤیدیۆیە جگە لە بەڵگەی تر کردەوەی ھاوشێوەی داعشی پیشان دەدا.[٥]

ناوبراو لەلایەن ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەییی و ژمارەیەک ڕێکخراوی دیکەی مافی مرۆڤ بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تاوانبار کرا.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]