کەتیبەکانی ئیمام عەلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەتیبەکانی ئیمام عەلی
بەشێکە لەحەشدی شەعبی
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤
ناو بە زمانی فەرمیكتائب الإمام علي
ئایینشیعە
ناونراوە لەدوایعەلی کوڕی ئەبووتالیب
ڕێبەرئەبوو مەھدی موھەندیس
سکرتێری گشتیShibl al-Zaydi
وڵاتعێراق
وێبگەhttp://www.kt-im-ali.com

کەتیبەکانی ئیمام عەلی باڵێکی چەکداریی بزووتنەوەی ئیسلامیی عێراقە، لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤ دەرکەوت، چالاکییەکانی زیاتر لە ناوچەکانی ئامرلی و دووزخورماتوو و دیالە دیارە و شانبەشانی میلیشیا شیعەکانی دیکەی عێراق شەڕ دەکات کە ھەموویان بە مۆڵەتی ئێران کاردەکەن.

ئەندامەکانی یەکپۆشن و پڕ چەکن. شەڕکەرانیان گرتەی ڤیدیۆییان بڵاودەکردەوە کە سەری بڕینی دووژمنەکانیان لە پارێزگای سەلاحەدین پیشان دەدەن. لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤ گرووپەکە دەستیان بە ڕاھێنانی مەسیحییەکان کرد بە ئامانجی پێکھێنانی گرووپێکی لاوەکی بە ناوی «کەتیبەکانی ڕووحوڵڵا عیسا بن مریەم».[١]

تاوانەکانی جەنگ[دەستکاری]

لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٥ ئەبوو عیزرائیل لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەرکەوت کە پیاوێک دەسوتێنێت کە ھەڵواسرابوو، ھەروەھا بە چەقۆ گۆشتەکەی دەبڕێت.

سووتاندنی گەنجێکی عێراقی لە ئەنبار[دەستکاری]

لە ٣١ی ئایاری ٢٠١٥، تۆمارێکی دزەپێکراو لە ئینتەرنێت بڵاوبووەوە، کە چەکدارەکان لۆگۆی کەتیبەکانی ئیمامی عەلییان لەسەر بوو و کەسێک دەسووتێنن، دوای ئەوەی لەسەر ئاگرێکدا ھەڵیانواسیوە کە بە تایەی ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر سووتاندوویانە. بەپێی ھەندێک سەرچاوە، قوربانییەکە ناوی عەبدوڵڵا عەبدولڕەحمان (٢٣ ساڵ)ە، کە مامۆستایە، میلیشیاکان لە ناوچەی زیراع دیجلە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی فەللووجە دەستگیریان کردووە و دەیبەن بۆ ماڵێکی چۆڵ، دوای ئەوەی لێی دەدەن تا بێھۆش بوو، ھەڵیانواسی و سووتاندیان.[٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]