عەسائیبی ئەھلی حەق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەسائیبی ئەھلی حەق
بەشێکە لەحەشدی شەعبی، خۆڕاگریی ئیسلامی لە عێراق (٢٠٢٠-ئێستا)
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦
ئایینشیعە
وەک تیرۆریست دەستنیشان کراوە لەلایەنویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
وڵاتعێراق
شوێنی بارەگاکانSadr City
وێبگەhttp://ahlualhaq.com

بەرخۆدانی ئیسلامیی عەسائیبی ئەھلی حەق ناسراو بە «عەسائیبی ئەھلی حەق لە عێراق»، گرووپێکی سیاسی عێراقییە و لە ئێستادا باڵێکی سەربازیی چالاکیان ھەیە، لەکاتی پێکھێنانیدا لە شیعەکانی عێراق، و دواتر چەکدارە سوننەکانی پارێزگای سەلاحەددین چوونە نێویانەوە دوای ئەوەی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی لە ساڵی ٢٠١٤ ناوچەکانی عێراقی داگیرکرد. چالاکییەکانی ئەم گرووپە لە سووریاش بوونی ھەیە. ھەروەھا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لیستی تیرۆریستیدا دای نا.[١][٢]

دامەزاندن[دەستکاری]

قەیس خەزعەلی لە سوپای مەھدی موقتەدا سەدر جیابووەوە بۆ ئەوەی تۆڕێکی تایبەتی بۆ خۆی دروست بکات دوای شەڕی سوپای مەھدی دژی ھێزەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٤، کاتێک سوپای مەھدی ئاگربەستی لەگەڵ حکوومەتی عێراق و ئەمریکییەکاندا واژوو کرد بۆ وەستاندنی شەڕ، فراکسیۆنی قەیس خەزعەلی بەردەوام بوو لە شەڕکردن. لەکاتی شەڕەکەدا خەزعەلی پێشتر بەبێ ڕەزامەندی موقتەدا سەدر فەرمانی خۆی بۆ بەرھەڵستکارەکان دەرکردبوو. سەرکردایەتی گرووپەکە بریتین لە قەیس خەزعەلی، عەبدولھادی دەراجی، ئەکرەم کەعبی. ئەم گرووپە لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٠٥ لەگەڵ موقتەدا سەدر ئاشتبوونەوە. لە مانگی تەممووزی ساڵی ٢٠٠٦ عەسائیبی ئەھلی حەق دامەزرا و بووە یەکێک لەو گرووپە تایبەتانەی کە سەربەخۆتر لە باقی سوپای مەھدی چالاکی دەکرد. عەسائیبی ئەھلی حەق دوای ھەڵوەشاندنەوەی سوپای مەھدی دوای شەڕی بەسرە لە ساڵی ٢٠٠٨ بەتەواوی سەربەخۆ بوو. لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ کاتێک موقتەدا سەدر گرووپێکی نوێی بۆ شوێنگرتنەوەی سوپای مەھدی دروست کرد بە ناوی لیوای ڕۆژی بەڵێندراو (لواء الیوم الموعود)، داوای لە عەسائیب و گرووپەکانی تر کرد بچنە ناو سوپای مەھدییەوە، بەڵام ڕەتیانکردەوە.[٣][٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "واشنطن تدرج العصائب على قوائم الارهاب". 04-01-2020. Archived from the original on 2020-07-20. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  2. ^ https://web.archive.org/web/20171231212323/http://elaph.com/Web/News/2015/3/990804.html
  3. ^ https://web.archive.org/web/20111002092318/http://www.understandingwar.org/files/reports/Asaib%20Ahl%20al%20Haq%20and%20the%20Khazali%20Special%20Groups%20Network.pdf
  4. ^ https://web.archive.org/web/20120928111808/http://www.zimbio.com/War+in+Iraq/articles/3427/Iraq+Promised+Day+Brigade+reforming+Shiite