کوڕانی عێراق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کوڕانی عێراق
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥
وڵاتعێراق
وێبگەhttp://www.sahwat-aliraq.com/

کوڕانی عێراق یان بەئاگاھاتنەوە یان ئەنجومەنی نیشتیمانی بۆ ڕزگاری عێراق یان بزووتنەوەی ڕزگاری سوننە یان ڕزگاری ئەنبار، کۆبوونەوەیەکی خێڵەکی عێراقییە سوننەکانن کە لەدوای داگیرکردنی عێراقی لەلایەن ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قاعیدە لەو وڵاتە و ڕاگرتنی ئەو ململانێ تائیفیانەی عێراقی وێران کرد، دامەزراون.[١]

دامەزراندن[دەستکاری]

ئەم کۆبوونەوە خێڵەکیانە بە پلەی یەکەم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قاعیدە لە ناوچەکانی نیشتەجێبوویان دامەزران، بەتایبەتی کە دەوڵەتی ئیسلامیی عێراقیان ڕاگەیاند. سەرەتای سەرھەڵدانی ئەنجومەنەکانی بەئاگابوون لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٠٦ بوو لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژاوای عێراق کە گەورەترین پارێزگاری سوننەیە و لەوێشەوە بیرۆکەی ئەنجومەنەکان بۆ پارێزگاکانی دیکەی وەک پارێزگای دیالە و سەلاحەددین و مووسڵ. لە بەغدا ئەنجوومەنی بەئاگاھاتنەوە لە ناوچەکانی وەک ئەلدەورە ئەلعامرییە، ئەلسەیدییە، ئەلخەزرا، ئەلیەرمووک، ئەلمەنسوور، ئەلجەماعە، ئەلغەزالییە، ئەلئەعزەمییە، ئەلفەزڵ، و ناوچەکانی پشتێنەی باکوور و باشوور و ڕۆژاوای بەغدا کە زۆرینەیان ناوچەی سوننەن. ئەم ئەنجومەنانە دوای ئەوە بەشێوەیەکی بەرچاو لە سەرتاسەری عێراقدا بڵاوبوونەوە و ژمارەی ئەندامەکانی گەیشتە ھەشتا ھەزار چەکدار کە ٩٠٪یان سوننەن و ئەوانی دیکەش شیعەن.[١]

پشتگیری[دەستکاری]

ھێزەکانی داگیرکەری ئەمریکا پارە و چەکیان بۆ ئەنجومەنەکانی بەئاگاھاتنەوە دابین کرد، چ ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگەی حکوومەتی عێراقەوە، سوپای ئەمریکاش لەبەر یەک ئامانجی ھاوبەش ئەو کارە دەکات، بە تایبەت سەبارەت بە شەڕی دژی قاعیدە، پاساوی بۆ ئەوە ھێنایەوە. ئەنجومەنەکانی بەئاگابوونەوە تا ڕادەیەکی زۆر سەرکەوتوو بوون لە کەمکردنەوە و بنبڕکردنی کاریگەرییەکانی قاعیدە و توانیان ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ئەم ڕێکخراوە دەربکەن لەو شوێنانەی کە پەنایان بۆی دەبرد. ئەو گرژییەی کە لە نێوان خێڵانەکانی ناو ئەنجومەنەکانی بەئاگاھاتنەوە و قاعیدە دوورست بووبوو. وایکرد سەرۆکی ڕێکخراوەکە ئوسامە بن لادن داوا لەو ھۆزانە بکات پشتگیری لەوانە بکەن کە بە «موجاھیدەکان» وەسفی کردبوون و کردەوە ھەڵەکانی موجاھیدەکان لەبیر بکەن و لاپەڕەیەکی نوێ بکەنەوە بە ناوی یەکێتیی بوون و یەکگرتن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوانەی کە بە «دووژمن» وەسفی کردبوون، بەڵام زۆربەی خێڵە سوننەکان ڕەتیانکردەوە و بەرەنگاری ڕێکخراوەکەی ئوسامە بوون تا پارێزگاکان نزیک بوون لە خاڵیبوون لە ئەندامەکانی ڕێکخراوەکە.[١][٢]

دامەزرێنەر و سەرکردەکان[دەستکاری]

دیارترین دامەزرێنەرانی لە ئەنبار بریتین لە عەبدولسەتتار ئەبوو ڕیشە، و جێگرەوەکەی: ئەحمەد ئەبوو ڕیشە و فەرماندەی باڵی سەربازی: حەمید ئەلھایس.

و لە پارێزگای سەلاحەدین معاویە ئەلجەبارە و دوای مردنی وەنەس ئەلجەبارە جێی گرتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب "مجالس الصحوة". web.archive.org. 2018-10-16. Retrieved 2023-07-26.
  2. ^ https://www.alarabiya.net/articles/2008%2F04%2F16%2F48379