کورتەچیڕۆک
کورتەچیڕۆک یان چیڕۆکی کورت جۆرێک لە ئەدەبیاتی بەسەرھاتە کە لەچاو ڕۆمان یا چیڕۆکی درێژ بارسایی زۆر کەمتری ھەیە و نووسەر لەوێدا کوورتەیەک لە ژیان یا ڕووداوەکان دەنووسێت، جیاوازیەکی زۆری ھەیە لەگەڵ ڕۆمان (چیرۆکی درێژ) بەوەی لە ڕۆماندا ژمارەی کەسەکان و ڕووداوەکان زیاترن.
لە حاڵێکدا لە چیڕۆکی درێژ یا ڕۆمان، نووسەر چوارچێوەی جۆراوجۆری ژیانی یەک یا چەند کەسایەتی ڕەچاو دەکات و دەستی بۆ بەکارھێنانی وشە ئاوەڵاترە. بەم ھۆیەوە ناوەرۆک و گەیاندنی مەبەست لە چیڕۆکی کورت گرینگە و نووسەر نابێت لە چوارچێوەی بابەتی چیڕۆک لادات.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «داستان کوتاە»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨.
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |