کاوان محەمەدپوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کاوان محەمەدپوور
لەدایکبوون١٩٨٦
سەردەشت
کوردستان
پیشەنووسەر
ڕەخنەگری ئەدەبی
زمانکوردی
نەتەوەکورد

کاوان محەمەدپوور نووسەر، وتارنووس و ڕەخنەگری ئەدبی، لە دایکبووی ١٩٨٦، سەردەشت، ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ناوبراو ساڵی ٢٠١٥ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە مەهاباد دەستبەسەر کرا و ماوەی شەش مانگ سجنی بەسەردا بڕدرا. [١] کاوان محەمەدپوور لەگەڵ ئەوەی ئەزموونێکی بەربڵاوی ڕۆژنامەوانی بە دوو زمانی فارسی و کوردی هەیە، لەگەڵ هێندێک سەنتەر و دەزگای توێژینەوەییش ئیش دەکا.[٢] [٣] ناوبراو ئێستاکە دانیشتووی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە[٤] و هەروەها نووسەری یەکەمین کتێب لە بواری گێڕانەوەناسیی ڕۆمانی کوردی بەناوی بووتیقای گێڕانەوەیە. [٥]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  1. بووتیقای گێڕانەوە، گێڕانەوەناسیی ڕۆمانی کوردی[٦] لەلایەن توێژینگەی کوردستان ناسیی زانکۆ کوردستان ئامادەکاری بۆ کراوە.

لە پێشەکی ئەم کتێبەدا بە قەڵەمی دوکتۆر محەمەدڕەحیم ئەحمەدی هاتووە: «کتێبی بووتیقای گێڕانەوە هەڵگری هەموو ئەو چەمکانەیه که بۆ لێکدانەوەی گێڕانەوه بەگشتی و ڕۆمان بەتایبەتی پێویستن. نووسەر جگە لەوەی کەرەستەی شیکردنەوه دەخاتە بەر دەستی خوێنەر، هەوڵ دەدا کاریگەریی ئەم کەرەستانە له باری کرداریییەوە، لەسەر هێندێک دەقی گێڕانەوەیی‌ نیشان بدا. لە ڕاستی‌دا دۆزینەوەی کەرەسته یان کەرەستەگەلی لێکدانەوەی ڕۆمانی کوردی، که هەم تایبەتمەندییە گشتییەکانی ژانری ڕۆمان و هەمیش جیاوازییەکانی ڕۆمانەکان دەگەڵ یەک لەبەر چاو بگرێ، دەبێ مەبەستی هەر بیردۆزێکی گێڕانەوه لەمەڕ ڕۆمان و چیرۆکی کوردی بێت. » [٧]

کتێبی بووتیقای گێڕانەوە لەگەڵ تاوتوێی پێکهاتەی گێڕانەوە، ڕۆمانەکانی « سروودێک بۆ ئیبراهیم» نووسینی عەزیز مەحموودپوور، «گۆمی بەردەلانکێ» نووسینی کامران حامیدی، «تۆقی عەزازیل» نووسینی سەید قادر هیدایەتی، «گوڵی شۆڕان» و «باڵندەکانی دەم با» نووسینی عەتا نەهایی شی ئەکاتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]