بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مەھاباد قەرەداغی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەھاباد قەرەداغی

لەدایکبوون٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٦٦
مەرگ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠(٢٠٢٠-١٠-٠٩) (٥٤ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگکۆڤید ١٩
نەتەوەکورد
ڕێکخراویەکێتیی ئافرەتانی کوردستان


مەھاباد قەرەداغی (لەدایکبووی ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٦٦ لە کفری، عێراق[١] – مردووی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠[٢]) نووسەر، شاعیر و وەرگێڕێکی کورد بوو. له‌ بواری میدیا، شیعر، ئه‌ده‌ب، پرسه‌كانی توندوتیژی و مافی ژناندا كاریكردووه‌ و چه‌ندین به‌رهه‌می شیعر، ڕۆمان و چیرۆکی بڵاو كردووه‌ته‌وه.[٣] یەکەم کۆکراوەی شیعرەکانی لە ١٩٨٠دا بڵاوکرایەوە. لەماوەی ١٩٨٠ بۆ ١٩٨١ لەلایەن ڕژێمی بەعس بەند کرا و دواییش وەک پەنابەرێک پەنای بردە وڵاتی سوێد. دواتر بووە بەرپرسی پەیمانگەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بۆ پرسە کۆمەڵایەتییەکان.[٤]

لە ساڵی ١٩٧٨، مەھاباد دەستی کرد بە نووسینی شیعر، یەکەم شیعریشی لە ڕۆژنامەی ھاوکاری لە ساڵی ١٩٨٠ بڵاوکرایەوە. دواتر بەھۆی شیعرە نەتەوەیییەکانییەوە لە ماوەی ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٨١ دەستگیرکراوە لەلایەن حیزبی بەعس.[٥] مەھاباد بەشێک لە شیعرەکانی بەناوی خۆی و بەشێکی دیکەشی بە ناوە خوازراوەکانی «ھەتاو گەرمیانی، ژاڵە، بەردەوام، ئاڵا» بڵاوکردووەتەوە.[٦] لە ساڵی ١٩٨٢، چووەتە ناو کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان. لە ساڵی ١٩٨٥، یەکەم کۆڕی شیعری لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی پێشکەش کرد.

لە ساڵی ١٩٩٣، مەھاباد چووەتە سوێد.[٥] لە ساڵی ١٩٩٨، لە کەناڵی تەلەفزیۆنی میدیا بەرنامەی پانۆرامای پێشکەش کردووە. لە سوێد لە بەشی پەروەردە خوێندنی تەواوکردووە لە ساڵی ٢٠٠٤. لە ساڵی ٢٠٠٥، دەگەڕێتەوە کوردستان و دەبێتە ڕاوێژکاری پرسی ژنان بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی کوردستان. لە ساڵی ٢٠١٣، مەھاباد بەشی ئینگلیزی لەزانکۆی سابیس تەواوکرد.[٦]

ژیانی تایبەتی

[دەستکاری]

مەھاباد لەگەڵ نووسەر و شاعیر مستەفا گەرمیان ھاوسەرگیری کردووە لە ساڵی ١٩٩٢. لە ساڵی ١٩٩٩، کچێکیان بوو بەناوی شاکار.[١]

لە ڕۆژی ھەینی، لە دوانیوەڕۆی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ٥٤ ساڵیدا بە کۆڤید ١٩ کۆچی دواییی کرد.[٢]

بەرھەمەکان

[دەستکاری]
  • نەخشەی دواڕۆژ، ١٩٩١
  • پانۆراما، ١٩٩٣
  • شاخ کێڵگەی گەنمەشامییە، ١٩٩٤
  • میدالیا، ١٩٩٥
  • ھاژەی ڕۆح، ١٩٩٧
  • باڵندە بەفرەکان، ١٩٩٨ (بە زمانی سوێدی)
  • دیوانی مەھاباد قەرەداغی، ٢٠١٣

ڕۆمان، چیڕۆک و بیرەوەری[١]

[دەستکاری]
  • کۆچ، ١٩٩٣ (ڕۆمان)
  • ئەڤین ئاوی ژیانە، ١٩٩٦ (ڕۆمانە شیعر)
  • سوید و کوردستان. مەرگی مرۆڤ و نیوێک، کورتە چیڕۆک (٢٠٠٤)
  • ساڵێک لە دۆزەخ- بیرەوەری زیندان، ٢٠٠٥ (بیرەوەری)
  • چلچرا، ٢٠٠٦ (بیرەوەری)
  • زەنگدانەوە، ٢٠٠٧ (ڕۆمان)
  • لەتێ پیاو، ٢٠٢٠ (کورتەچیڕۆک)
  • فاتیلا، ٢٠١٧ (ڕۆمان)

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب پ مھاباد قەرەداغی بە کۆرۆنا کۆچی دواییکرد، ماڵپەڕی کوردستان ٢٤، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ ئ ا «نوسەر و شاعیر مەھاباد قەرەداغی کۆچی دوایی کرد». www.zamenpress.com. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  3. ^ «نوسەر و شاعیر مهاباد قەرەداغی لە تەمەنی 54 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات». dengiamerika.com. ١٤ی ئابی ٢٠٢٤.
  4. ^ «مەھاباد قەرەداغی بەرپرسی پەیمانگەی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بۆ پرسە کۆمەڵایەتییەکان: پێویستە ئافرەت کاتێک بەشداری فیعلی سیاسەت دەکات، خۆی بۆ ئەو پۆستە تەرخان بکات». gulan-media.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا مەھاباد قەرەداغی بەکۆرۆنا کۆچی دوایی کرد، ماڵپەڕی ئاوێنە، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  6. ^ ئ ا مەھاباد قەرەداغی نووسەر و شاعیر و چالاکوانی کورد کۆچی دوایی کرد، ماڵپەڕی باسنیوز، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.