بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیبن ڕوشد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیبن ڕوشد
ابن رشد
لێدوان=
لەدایکبوون٣٣ک-٦٥٣ز (تەمەن ٧٦) ئەندەلوس
ئەندەلوس
مردن٧٢٩
مەغریب
نەتەوەعەرەب
بواری زانستیکیمیا، پزیشکی، فەلسەفە هتد

محەممەد کوڕی ئەحمەد کوڕی ڕوشدی ئەندەلوسی ناسراو بە ئیبن ڕوشد (بە عەرەبی: أبو الولید محمد بن أحمد بن رشد یان ابن رشد) یەکێکە لە زانایانی سەردەمی زێڕینی ئیسلام و زانایانی موسوڵمان. لە ١٤ی ئەیپریلی سالی ١١٢٦ز[١] لە کوردۆبای ئیسپانیا لەدایکبووە و لە ١٠ دیسەمبەری ساڵی ١١٩٨ز[٢] لە وڵاتی مەغریب کۆچی دوایی کردووە. لە ڕۆژاوا نازناوی "شیکەرەوە و باوکی ئەقڵانیەت"[٣]ی پێدراوە و ئەوترێ ئیبن ڕوشد ڕۆژاواییەکان دووبارە وشیار دەکاتەوە لە دیراسەکردنی ئەرستۆ و فەلاسیفەی کۆنی یۆنان. بیروبۆچوونەکانی بەتایبەتی لە زانکۆی پاریس و تا سەدەی شازدەیەم خوێندراوە.

کارەکانی

[دەستکاری]
"کللیات" یان کۆی بابەتە پزیشکیەکان یەکێک لە دیارترین نوسینەکانیەتی کە بە لاتینی ناسراوە بە Colliget

زانایەکی ناوداری عەرەبی ئەندەلوسی بووە، لە زۆربەی زمانەکانی خۆرئاوادا ئەو بەناوی "ئەڤێرۆس" (Averroes) ئەناسن و ڕێچکەکەشی بە ئەڤێرۆیسم.[٢] زانای بواری جیاواز بوە وەک یاسا و پزیشکی. دانەری زیاد لە ١٠٠ کتێب بووە.[٤] کتێبەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر لاتینی و عیبری. بۆ ماوەیەک لە شارەکانی (سویل و قرطبە)دادوەر بووە، ئەو باوەڕی بە مانەوەی مادە و ھەبوونی دونیایەکی ھەتاھەتایی لەگەڵ خودا ھەبووە، ئەو باوەڕی وابوو کە ھەندێک جار فەلسەفە و دین ناسازگاریەکی تەواویان ھەیە لەم ڕووەوە بیرکردنەوەی دوو لایەنەی ھەبووە.

ئەو زانایەکی موسڵمانی سوننی (مالیکی) بوو، لە کاتی خۆیدا لەلایەن ھەندێک زانای ئەو سەردەمەوە ئازار و ئەزیەت دراوە و نفرین کراوە و ھەروەھا لەلایەن کڵێساوە بەرھەمەکانی ئەو مەحکوم کراوە. بۆ نمونە غەزالی کتێبی "تهافت الفلاسفە" واتە "ناجۆریەکانی فەلاسیفە"ی دژی ئیبن ڕوشد و ئیبن سینا نوسیوە، لە وەڵامدا ئیبن ڕوشدیش کتێبی "ناڕێکیەکانی ناڕێکیەکان"ی وەک وەڵام بۆ غەزالی نوسیوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Iskandar، Albert Z. (2008)، Selin، Helaine (ed.)، «Ibn Rushd (Averroës)»، Encyclopaedia of the History of Science, Technology, and Medicine in Non-Western Cultures (بە ئینگلیزی)، Dordrecht: Springer Netherlands، pp. 1115–1117، doi:10.1007/978-1-4020-4425-0_9240، ژپنک 978-1-4020-4425-0، لە 2022-01-16 ھێنراوە
  2. ^ ئ ا Tamer، Georges (2011-02-01)، «Averroism»، Encyclopaedia of Islam, THREE (بە ئینگلیزی)، Brill، لە 2022-01-16 ھێنراوە
  3. ^ Gill، John (2009). Andalucía : a cultural history. Oxford: Oxford University Press. ژپنک 9780195376104. OCLC 647042713.
  4. ^ «Saudi Aramco World : Doctor, Philosopher, Renaissance Man». archive.aramcoworld.com. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)