ئیبن ڕوشد
ئیبن ڕوشد | |
---|---|
بە عەرەبی: ابن رُشد | |
![]() | |
لەدایکبوون | ١٤ی نیسانی ١١٢٦ کۆردۆبا (ئیسپانیا)، ئیسپانیا |
مردن | ١٠ی کانوونی یەکەمی ١١٩٨ Marrakesh، مەغریب | (٧٢ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | أبو الوليد محمد بن أحمد بن محمد بن رشد |
ناسناو | أبو الوليد، المُعلِّم الثاني، ابن رُشد الحفيد |
خزمەکان | Abu-'l-Walīd Muḥammad Ibn-Aḥmad Ibn-Rušd |
زمانی زگماکی | زمانی عەرەبی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی |
قوتابیی | ئەبوو جەعفەر کوڕی ھاروون تورجالی، Ḫalaf Ibn-ʿAbd-al-Malik Ibn-Baškuwāl، ئیبن توفەیل |
ئایین | ئیسلام |
شاکارەکان | The Incoherence of the Incoherence، On the Harmony of Religions and Philosophy، Bidayat al-Mujtahid، Colliget |
بزووتنەوەی ڕۆشنبیری | aristotelianism، Averroism |
دەردەکەوێت لە بەرھەمی | کۆمیدیای یەزدانی |
Attested in | Mare Magnum volume 82 |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | مافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون |
محەممەد کوڕی ئەحمەد کوڕی ڕوشدی ئەندەلوسی ناسراو بە ئیبن ڕوشد (بە عەرەبی: أبوو الولید محمد بن أحمد بن ڕشد یان ابن ڕشد)یەکێکە لە زانایانی سەردەمی زێڕینی ئیسلام و زانایانی موسوڵمان. لە ١٤ی ئەیپریلی سالی ١١٢٦ز[١] لە کوردۆبای ئیسپانیا لەدایکبووە و لە ١٠ کانوونی یەکەمی ساڵی ١١٩٨ز[٢] لە وڵاتی مەغریب کۆچی دوایی کردووە. لە ڕۆژاوا نازناوی «شیکەرەوە و باوکی ئەقڵانیەت»[٣]ی پێدراوە و ئەوترێ ئیبن ڕوشد ڕۆژاوایییەکان دووبارە وشیار دەکاتەوە لە دیراسەکردنی ئەرستۆ و فەلاسیفەی کۆنی یۆنان. بیروبۆچوونەکانی بەتایبەتی لە زانکۆی پاریس و تا سەدەی شازدەیەم خوێندراوە.
کارەکانی
[دەستکاری]
زانایەکی ناوداری عەرەبی ئەندەلوسی بووە، لە زۆربەی زمانەکانی خۆراوادا ئەو بەناوی "ئەڤێرۆس" (Averroes) دەناسن و ڕێچکەکەشی بە ئەڤێرۆیسم.[٢] زانای بواری جیاواز بوە وەک یاسا و پزیشکی. دانەری زیاد لە ١٠٠ کتێب بووە.[٤] کتێبەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر لاتینی و عیبری. بۆ ماوەیەک لە شارەکانی (سویل و قرطبە) دادوەر بووە، ئەو باوەڕی بە مانەوەی مادە و ھەبوونی دونیایەکی ھەتاھەتایی لەگەڵ خودا ھەبووە، ئەو باوەڕی وابوو کە ھەندێک جار فەلسەفە و دین ناسازگارییەکی تەواویان ھەیە لەم ڕووەوە بیرکردنەوەی دوو لایەنەی ھەبووە.
ئەو زانایەکی موسڵمانی سوننی (مالیکی) بوو، لە کاتی خۆیدا لەلایەن ھەندێک زانای ئەو سەردەمەوە ئازار و ئەزییەت دراوە و نفرین کراوە و ھەروەھا لەلایەن کڵێساوە بەرھەمەکانی ئەو مەحکوم کراوە. بۆ نموونە غەزالی کتێبی «تھافت الفلاسفە» واتە «ناجۆریەکانی فەلاسیفە»ی دژی ئیبن ڕوشد و ئیبن سینا نوسیوە، لە وەڵامدا ئیبن ڕوشدیش کتێبی «ناڕێکییەکانی ناڕێکییەکان»ی وەک وەڵام بۆ غەزالی نوسیوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Iskandar، Albert Z. (2008)، Selin، Helaine (ed.)، «Ibn Rushd (Averroës)»، Encyclopaedia of the History of Science, Technology, and Medicine in Non-Western Cultures (بە ئینگلیزی)، Dordrecht: Springer Netherlands، لاپەڕە ١١١٥–١١١٧، doi:١٠.١٠٠٧/٩٧٨-١-٤٠٢٠-٤٤٢٥-٠_٩٢٤٠، ژپنک ٩٧٨-١-٤٠٢٠-٤٤٢٥-٠، لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە
- ^ ئ ا Tamer، Georges (١ی شوباتی ٢٠١١)، «Averroism»، Encyclopaedia of Islam, THREE (بە ئینگلیزی)، Brill، لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە
- ^ Gill، John (2009). Andalucía: a cultural history. Oxford: Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨٠١٩٥٣٧٦١٠٤. OCLC ٦٤٧٠٤٢٧١٣.
- ^ «Saudi Aramco World: Doctor, Philosopher, Renaissance Man». archive.aramcoworld.com. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- فەیلەسووفانی سەدەی ١٢یەم
- مەرگەکان لە مەغریب
- مردووانی ١١٩٨
- لەدایکبووانی ١١٢٦
- گەردوونناسانی سەردەمی نێوەڕاستی ئیسلام
- فەیلەسووفانی موسڵمان
- پزیشکە عەرەبەکانی سەدەکانی ناوەڕاست
- پزیشکە ئەندەلوسییەکان
- فەیلەسووفانی ئەخلاق
- فەیلەسووفانی کلتوور
- فەیلەسووفانی زمان
- فەیلەسووفانی زانست
- پزیشکەکانی سەدەکانی ناوەڕاستی ئیسلام
- فەیلەسووفە سیاسەتمەدارەکان
- دەروونناسان
- فەیلەسووفە کۆمەڵایەتییەکان
- زانا سونییە موسڵمانەکان
- ڕەخنەگرانی مەسیحییەت