ئاشتی ھەورامی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاشتی هەورامی

ئاشتی ھەورامی (ناوی تەواو: عەبدوڵڵا عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا) (لەدایکبووی: ١٩٤٨ لە سلێمانی) سیاسەتوانێکی کوردە.

لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانە بۆ کاروباری وزە و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ھەرێمی نەوت و گازی کوردستانە.[١] ئاشتی ھەورامی لە کابینەکانی پێنجەم، شەشەم، حەوتەم و ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەزیری سامانە سروشتییەکان بوو.[٢]

خوێندن و پیشە[دەستکاری]

ساڵی ١٩٧١ بەکالۆریۆسی لە نەوت بەدەستھێناوە لە بەغدا، لە ھەمان ساڵ لە کۆمپانیای نەوتی عێراق لە بەسرە وەک ئەندازیار کاری کردووە. ساڵی ١٩٧٥ تاوەکو ١٩٨٢ لە بەریتانیا وەک ئەندازیار لە کۆمپانیایەکی نەوتی بەریتانی کاریکردووە. ساڵی ١٩٧٨ ماستەری لە ئەندازیاریی نەوت لە سکۆتلەند بەدەستھێناوە. ساڵی ١٩٨٢ تاوەکوو ١٩٨٥ گەورە ئەندازیاری ئینترابووە. ساڵی ٢٠٠٦ بووەتە وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.[٢]

گەندەڵی[دەستکاری]

زۆر جاران لەلایەن پەرلەمانتارن، وەزیران، و میدیاکانەوە ئاشتی ھەورامی تۆمەتبارکراوە بە گەندەڵی لە وەزارەتەکەی، وەرگرتنی بەرتیل و ناڕوونیی داھاتی وەزارەتەکەی.[٣] [٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ڕووداو: ئاشتی ھەورامی دەکرێتە یاریدەدەری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە، نووسراو لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٩؛ ٢١ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٩.
  2. ^ ئ ا ناو و ژیانی وەزیرەکانی کابینەی ھەشت. ڕووداو (لە ڕێکەوتی ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤). سەردان لە ڕێکەوتی ٢ ئەیلوول ٢٠١٦.
  3. ^ عەلی حەمە ساڵح: لای ئاشتی ھەورامی بە بەرتیل ئیش دەڕوات. سپی میدیا (لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئابی ٢٠١٥). سەردان لە ڕێکەوتی ٨ ئەیلوول ٢٠١٦.
  4. ^ نھێنییەکی ئاشتی ھەورامی ئاشکرا دەکرێت. نەتەوە.نێت (لە ڕێکەوتی ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥). سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦.