ھێمن ھەورامی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێمن ھەورامی
ھێمن ھەورامی
ھێمن لە حوزەیرانی ٢٠١٩
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
لە پۆستدا بووە
ئەیلوولی ٢٠١٨
خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
ھەڵبژێردرا وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمان
١٨ی شووباتی ٢٠١٩
پێشینە جەعفەر ئیمنکێ
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ھەڵەبجە، باشووری کوردستان
نەتەوە کورد
پارتی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
منداڵ(ەکان) ٤
پەروەردە زانکۆی سەلاحەددین - زانکۆی کوردستان
پیشە سیاسیی، نووسەر، ئەکادیمی

ھێمن ئەحمەد حەمەساڵح حەمەد ناسراو بە ھێمن ھەورامی (لەدایکبووی ٢٣ی ئازاری ١٩٧٦، ھەڵەبجە)[١][٢] کەسایەتی سیاسیی کوردە، لەوەتەی ١٨ی شووباتی ٢٠١٩، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانە. ھێمن یەکێکە لە سیاسییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.[٣]

ژیان[دەستکاری]

ھێمن ھەورامی لە ٢٣ی ئازاری ١٩٧٦ لە ھەڵەبجە لەخێزانێکی ھەژار لەدایکبووە.[٤]

ژیانی سیاسیی[دەستکاری]

ھێمن خۆی و خێزانەکەی بەشداربووی شۆڕشی گوڵان بوون. لە ساڵی ٢٠١٠، وەک ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێردراوە. لەماوەی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٧، بووەتە بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی. لە ساڵی ٢٠١٢، بووەتە یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی سەرۆکی ئەوکاتی ھەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی.[٤]

خوێندن[دەستکاری]

ھێمن لە ساڵی ١٩٩٩، بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی سەلاحەددین تەواوکردووە. دواتر ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ساڵی ٢٠١٤ وەرگرتووە. لە ساڵی ٢٠١٧، بووەتە قوتابی دکتۆرا.[٤][١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا پڕۆفایلی ھێمن ھەورامی، ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستان[بەستەری مردوو]، ڕۆژی ٣ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ ھێمن ھەورامی: "لەم خولەی پەرلەماندا دەستووری ھەرێمی کوردستان دەنووسرێتەوە"، ماڵپەڕی ئاژانسی ئەنادۆل بە زمانی کوردی، ڕۆژی ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ ھێمن ھەورامی بەزۆرینەی دەنگ بووە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی وێستگە، ١٨ی شووباتی ٢٠١٩ نووسراوە.
  4. ^ ئ ا ب لە نێوان ھێمن ھەورامی و قوباد تاڵەبانیدا، ماڵپەڕی باسنیوز، ڕۆژی ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لەلایەن دیار عەزیز نووسراوە.