بەجۆران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەجۆران کۆمەڵێکی ئایینییە کە وتراوە لەنێوان کوردەکان، لە باشووری کوردستان و لە سنوورەکانی لەگەڵ ڕۆژھەڵات و باکووری کوردستاندا دەژێن.[١][٢] ئەگەرچە تا ئێستاکە ھیچ لێکۆڵێنەوەیەک لە سەر ئەو کۆمەڵگا ئایینییە نەکراوە و ھیچ زانیارییەکی متمانەپێکراوێکیش لە بابەتیان لە بەر دەستدا نییە،‌ بەڵام ھەندێک سەرچاوە ئاماژەیان بەوانە کردووە و تەنانەت ناوەڕۆکی ئایینەکەشیان نزیک بە باوەڕەکانی یارسان و ھەروەھا شیعە زانیوە. سەرەڕای ئەو قسانە ھێشتا ھیچ سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوە سەبارەت بە بەجۆران لە بەر دەستدا نییە.

کتێب و ئایین[دەستکاری]

ھەندێک سەرچاوە ئیدیعایان کردووە کە کتێبی پیرۆزی بەجۆران وەکوو کتێبی سارلی‌یەکان و شەبەکەکان بە زمانی فارسییە.[٣] ئەمە لە حەڵێکدایە کە کتێبی پیرۆزی ئایینی شەبەک بە ناوی بوویرووق یان کتێبی مەناقیب بە زمانی تورکیی تورکمانە عێراقییەکان نووسراوە، و سەبارەت بە ھەبوونی دەقە پێرۆزەکان لە نێوان سارلییەکان ھیچ زانیارییەک لە دەستدا نییە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ڤلادمیر مینۆرسکی، وەرگێڕانی نەجات عەبدوڵڵا، سلێمانی، ٢٠٠٧.
  2. ^ محەممەد عەلی سوڵتانی، بزووتنەوە و سەرھەڵدانی عەلەوییەکانی زاگرۆس، یا مێژووی ڕاڤەییی ئالی حەق (یارسان)، وەرگێڕانی عەدنان بەرزنجی، بەرگی دووھەم، ھەولێر: ئاراس، ١٣٨٩[=٢٠١٠].
  3. ^ مەسعوود گوڵزاری، کرماشان و کوردستان، تاران: ئەنجومەنی کەلەپووری نەتەوەیی، بێ ڕێکەوت، ١٣٤٨[=١٩٦٩].

داڕێژە:یارسان